٣\٧\٢٠١٠
فوول
لایتێک بۆ جام ره‌شه‌که‌ی (هونه‌ر که‌ریم).
هێمن بابان
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزێک به‌ناوی هونه‌ر که‌ریم بابه‌تێکی ره‌خنه ئامێزی
ده‌رباره‌ی دواکه‌وتوویی و ناڕۆشبیریی عه‌قلیه‌تی
کوردی نووسی به‌ناونیشانی دیسانه‌وه
ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش که به بۆچوونێکی جیاواز له بۆچوونی
من که تێیدا ره‌شکردنی جامه‌کانی ئۆتۆمبێلی به دیارده‌یه‌کی نامۆ و
ناته‌ندروستی وه‌سفکردووه گوایا ئه‌م دیارده‌یه گوزارشت له دواکه‌وتوویی
کۆمه‌ڵگا ده‌کات بۆیه لێره‌وه ده‌مه‌وێت چه‌ند قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر ره‌خنه‌که‌ی
به‌ڕێزیان بکه‌م. به‌بێ ئه‌وه‌ی من یه‌کێک
بم له‌و که‌سه نا ته‌ندروستانه‌ی که به‌ڕێزیان باسی ده‌کات. به‌ڕێزیان
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی نووسینه‌که‌یدا به
نیوه دێرێک ده‌ستی پێکردووه و ده‌ڵێ :
*((هەر کۆمەڵگایەک بەردەوام کۆمەڵێک
دیاردەى نامۆ و نادروستى تیادا بەدى دەکرێ)) بێگومان دیارده‌ی جام ڕه‌شکردن
نه دیارده‌یه‌کی نامۆیه و نه نا ته‌ندروسته چونکه له‌هیچ یاسایه‌کی
دونیادا ره‌شکردنی جامه‌کانی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه نیه ته‌نیا جامی پێشه‌وه
و پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وه‌ی پێشه‌وه که راسته‌وخۆ ده‌که‌وێته
نێوان چاوه‌کانی شوفێر و فلچه‌کانی ڕاماڵینی ئاو. ئه‌وه‌ی پشته‌وه‌ش قه‌ده‌غه‌یه
بۆئه‌وه‌ی شوفێر به‌ئاسانی هه‌ست به شته‌کانی دواوه‌ی ئۆتۆمبێل بکات.
ئه‌گه‌ر نا له‌هه‌مو وڵاته‌کانی دونیادا ڕه‌شکردنی جامه‌کان قه‌ده‌غه‌نیه
ئه‌وه‌تا ووڵاتانی دراوسێ. تا ده‌گاته ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا
هیچ یاسایه‌ک نیه باس له قه‌ده‌غه‌کردنی ره‌شکردنی جامه‌کان بکات و
خه‌ڵک به ناڕۆشنبیری و دواکه‌وتوویی وه‌سف بکات . دوای ئه‌مه‌ش که‌ی
ره‌شکردنی جامه‌کانی ئۆتۆمبێل ده‌بێته پێوه‌ر بۆ دواکه‌وتوویی و پێشکه‌ووتوویی
کۆمه‌لگا ؟ له رسته‌یه‌کی تردا به‌ڕێزیان ده‌فه‌رمووێت و ده‌ڵێ:
*((یەکێکیش لەو دیاردە زەقانە بوونى
ئۆتۆمۆبێلى جام رەش و بوونى دەیان عەنتەرە ،کەبۆتە دیاردەیەکى زەق و
هەندێک کەس بەشتێکى موهیمى ئەزانێت و ئیتر وادەزانێ کەس لەو گرنگ تر‌و
گەورەتر نەبووە)) لێره‌وه کاکی نوسه‌ر گه‌وره و بچووکی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر
کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی عه‌نته‌ر هه‌ر عه‌نته‌ره چ له‌ناو
ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش بێت و چ پیاده بێت. ئه‌گه‌ر وابێت سه‌رۆک ئۆباماش
عه‌نته‌ره چونکه ئه‌ویش هه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌شه.یان ئه‌گه‌ر
وابێت ده‌بێت چاویلکه‌ی ره‌ش له بازاڕه‌کان قه‌ده‌غه بکرێت چونکه ئه‌ویش
هه‌ر جامه و ره‌شکراوه . هه‌روه‌ها له رسته‌یه‌کی تر دا ده‌ڵێ :
*((لە کاتێکدا گەر دیقەتى ئەو کەسانەش
بدەى کە بەو دیاردەیە وە سەرقاڵن لەوانەیە لەدواکەتووترین کەسەکانى ناو
کۆمەڵگاکەن و کەسانى بێ ئاگان)) ئه‌م رسته‌یه ته‌واو جێگای پێکه‌نینه
چونکه ئه‌گه‌ر من ئۆتۆمبێلێکم هه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه جامه‌کانی ڕه‌ش
ده‌که‌م و خۆشم زۆر له که‌سانی نا دیموکراسی به پێشکه‌وتووتر ده‌زانم
و له هه‌موو شته‌کانیش به ئاگا ده‌بم ئیتر ئه‌وه ئازادی خۆمه و نه‌هاتووم
مافی که‌سێکی تر پێشڵ بکه‌م . ئاخر جام ره‌ش کردن گوزارشت له دواکه‌وتوویی
ده‌کات یان هه‌زم نه‌کردنی ئازادیه‌کانی مرۆڤ؟ هه‌رگیز نابێت ئێمه عه‌قڵمان
له چاومانه‌وه بێت ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێت هه‌موو سوار پایسکله‌کان به
عاقڵ بزانین و هه‌موو ئۆتۆمبێله جام ڕه‌شه‌کانیش به ناڕۆشنبیر بزانین.
به‌داخه‌وه تا ئێستا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه خاوه‌نی بیرکرنه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌ته
که زۆر جار به‌ناوی ئازادییه‌وه مافی که‌سانی تر پێشێڵ ده‌کات به‌بێ
ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بکات که تۆ تا ئه‌و شوێنه ئازادی که ئازدی خه‌ڵکی
لێ ده‌ست پێ ده‌کات. وه هه‌روه‌ها له رسته‌یه‌کی تردا به‌ڕێزیان ده‌که‌وێته
فاوڵێکی زۆر زه‌قه‌وه ئه‌ویش ده‌ڵێ: *((
زۆرکەس هەیە کە نە بەرپرسە نە کارمەندێکى دەوڵەتە کەچی سەرپای جامەکەی
ڕەشە)) ئه‌گه‌ر ئێمه شیکردنه‌وه‌یه‌کی عاقڵانه بۆ ئه‌م رسته‌یه بکه‌ین
ده‌بینین کاکی نوسه‌ر پێی ڕه‌وایه که که‌سێکی به‌رپرس جامی ئۆتۆمبێله‌که‌ی
ره‌ش بکات وه‌کو ئه‌وه‌ی که که‌سی به‌رپرس مافێکی له هاووڵاتیان
زیاتر بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رپرس نه‌بێت یان کارمه‌ندێکی ده‌وڵه‌ت
نه‌بێت قه‌ده‌غه‌یه و نابێت جامه‌کانی ڕه‌ش بکات که‌چی هه‌ر بۆخۆشی له‌هه‌مان
بابه‌ت باسی ئه‌وه ده‌کات که نابێت فه‌رق و جیاوازی هه‌بێت له‌کاتێکا
بۆخۆی فه‌رق و جیاوازی ده‌کات له نێوان به‌رپرس و خه‌ڵکی ئاسایی که‌واتا
به‌ڕێزیان شینی حه‌سه‌نی بۆ به‌رپرسه‌کان نیه و بۆ هاووڵاتیانه.
وه له دوایین قسه‌یدا ده‌ڵێ *(( رێگاش
نەدات بەو شوێنانەى کاریان رەشکردنى جامى ئۆتۆمۆبیلە و حوکمەتی هەریم
مۆڵەتی پیداون کەئەمانە کارەدەکەن لەسەرانسەری کوردستان)) باشه من ده‌پرسم
مۆڵه‌ت مانای چیه ؟ تۆ ده‌ته‌وێت که‌سێکی برسی ببه‌یته چێشتخانه‌یه‌ک
و به‌تامترین خواردن له‌به‌ر ده‌می دابنێی و ده‌ست و ده‌می ببه‌ستی و
پێێ بڵێی نانخواردن قه‌ده‌غه‌یه. بۆیه باشتروایه به‌ڕێزیان ره‌خنه
له‌و شتانه‌بگرن که قابیلی ره‌خنه‌گرتنه..
______________________________________
*
ئه‌وانه‌ی له‌ناو که‌وانه دانراون قسه‌کانی به‌ڕێزیانه.
ماڵپه‌ڕی هێمن بابان
|