٢٨\٩\٢٠١٦
گاڵتەى پارتی!

شوان سديق
وينەى (هێمن)م بينى هێندەی دیکە ماندوو و بێ
هیوای کردم و خەمى تەنيایی و دووریی پتر كردم، كەس له هێمنی بريندار
نەگا من تێیدەگەم چونكە خۆشم بە بە هەمان ئەو رێگەیە تێپەڕیوم!
گەر سەرۆك و سەركردە و بنكردەكان ئەوانەى تواناى بڕياريان هەيه بێدەنگ
بن لەو رووداوە.. لەو كارەى حیزب.. لەو بۆنە پيسەى لە دەمى حیزب دێ..
مايەى گالتە و شەرمەزارييە.. شوورەییە بەو شێوەیە خۆیان بە بەرپرسی ئەو
وڵاتە بزانن!
پارتى پڕيەتى لە دڕندەیی و ستەمكاریی و گاڵتەى تاوان.. ئەو حیزبە وەك
حیزبيكى ستەمكار پڕيەتى لە خوێنڕشتن ئەویش تەنیا بۆ مانەوەى خۆی، ئەو
حیزبە هەموو كاريك دەكا.. هيچ دوودڵ نييه داخۆ رووبەڕووى رەخنە و
سووكايەتى دەبيتەوه ياخود نا.. نەخێر ئەو حیزبه گوێ لە چاوى ميديا و
نزاى دايك و نەفرەتی خەڵکیش ناگرێ!
پ. د. ك خۆى دەزانێ خەريكى چيە و سەرۆکەکەشیان (بارزانى) خۆى ئاگادارە
لە هەموو شتەكان.. گەر ئاگادار نييه خێرە نەیپرسيوە ئەو وڵاتە بۆ واى
بەسەر هاتووە؟!
بە گوێرەی هەواڵەکان (هێمن عبدولخالق) لەگەڵ كوڕەكەى لە لایەن ئاسايشى
بنەسڵاوەى پارتییەوە دەفڕێندرێن.. پاشان سەر و برۆى دەتاشن و بۆ
سووکایەتییپکردنیش دەیانبەن لەوديو بازگەى (پردێ) فڕێيان دەدەن.
ئەو رووداوەى بەسەر هێمنیان هێناوە مايەى گاڵتە و شەرمەزارييە بۆ
دەزگاى ئاسایش و پێویستە سەرۆكى ئەو دەزگایە داواى رونكردنەوە و داواى
دەستگيردنى تاوانبارانيش بکا.. ئەگەر نا خۆشی بەشدارە لەو تاوانە!
دەزانين دەزگاى ئاسایش زۆر بێ شەرمن.. ئەوان سووكايەتى و زۆر كارى
خراپیان كردوە و هيچ كاتيكيش شەرميان نەكردوە! من وەک خۆم؛ هێزی
ئاسایشی پارتی له ٢١\٤\٢٠١١
زۆريان لێدام و كەوتمە نەخۆشخانەش.. ئەوان ئەوەنده بێ چاوەڕوو و
شەرمەزار و سەرشۆر بوون تەنانەت دانيان بە تاوانەكەشدا نا.. لە جياتى
روونكردنەوە لە كاتى دەستگيرکردنم لە رێگەى پۆليسى فرياكەوتنى هەولێر
داوايانلێکردم بە ئاژاوەگێڕ خۆم تۆمار بكەم.. بەڵام ئەوەم رەتكردەوە و
گوتم: ''دەڕۆمە بەنديخانە''!
ئێستا چاوەڕوانیى كێ بكەين مافی هێمنەكان له تاوانباران وەبگرێتەوە؟ من
هيچ ئومێدێکم بە جوولە و رەوت و رێکخراوەکانی كوردستان - كە پڕن له
داكۆكیى له مافى مرۆڤ و ياسا و شارستانیەت و نازانم چی و چی! -
نەماوە.. ئەو پێکهاتانە شتيكى رووكەش و درۆن.. هەڵبەتە كەسانيكى باشيش
هەن بەڵام ئەوانيش هیچیان لەدەست نایێ و دەترسن رۆژێك پارتى یان یەکێتی
شەقشەقێنیان پێبکەن!
بۆيە با كەس چاوەڕوانى ئەوە نەكا مافی ناخورێ.. بە پێچەوانەوە ناکرێ بە
جیهانی دەرەوەش گەشبین بین مافەکانمان بۆ بسەنن.. چونکە هەر ئەوانن
وایان کردوە مافەکانمان بخورێن.. پێویستە ئیدی خەڵکی کوردستان لەوە
تێبگەن کە جیهانی دەرەوە پشتيوانیى له ستەمكاران دەكەن و ئەگەر
حیزبەکانیش ستەمكار و قومارچى نەبوونایە ئامادە نەدەبوون نەوت و داهاتى
داگيركراوى ئەو وڵاتە بخنە بەردەم جیهانی دەرەوە.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|