گاندی و ماندێلا و سه‌رکرده‌کانی کورد!
هاوژین عه‌لی گاندی کاتیک جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی داوایان لێکرد پێش به‌جێهێشتن و ماڵئاوایی‌کردن لێیان په‌یامێک بدات، له‌وه‌ڵامدا ووتی من بۆ خۆم په‌یامم، په‌یامی من ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی منه و چاویی لێبکه‌ن! به ڕاستیش وابوو ئه‌و ئاخاوتنه‌کانی جووتی ڕه‌فتاره‌کانی بوون و هه‌ر ده‌ستوور و فه‌رمانیکیشی بۆ گه‌ل و جوڵانه‌وه‌که‌ی بدایه، پێش له‌هه‌ر که‌س به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێی ده‌کرد و په‌یڕه‌وی ده‌کردن. یه‌کێک له‌وانه په‌یامی بایکۆتکردنی کاڵاو به‌رهه‌مه‌کانی ڕستن و چنینی ئینگلیز بوو له بازاڕی ووڵاته‌که‌یدا، گاندی له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و بزنه‌که‌ی که‌وڵکرد و جلوبه‌رگ و پۆشاکی لێدروستکردن و چیترجلوبه‌رگ و قوماشی ئینگلیزی نه‌پۆشی و به‌کاری نه‌هێنا. گاندی ته‌نها خاوه‌نی ئیراده نه‌بوو به‌ڵکو هاوکات خاوه‌نی دووربینی و تێڕوانینی ستراتیجی بوو بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ی. ڕووداوه‌کانی ڕۆژ و زۆری کێشمه‌کێش و ئاڵۆزی ململانێکانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه نه‌یده‌توانی به‌رچاوڕوونی له گاندی زه‌وت بکات و هه‌ڵوێست و شێواز و ڕێبازی سه‌ره‌کی خه‌باته‌که‌ی پێبگۆڕێت. ئه‌و کاتیک ستراتیج و شیوازی خه‌باتی ئاشتیانه‌ی بۆ ڕزگاربوونی گه‌له‌که‌ی له‌ژێر ده‌ستی کۆلۆنیالیزمی به‌ریتانیا هه‌ڵبژارد، هه‌تا کۆتایی پرۆسه‌که و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌که‌یدا ڕاستگۆ مایه‌وه و بۆ ته‌نهاجارێکیش شێوازیی توندوتیژیی له ناو جووڵانه‌وه‌که‌یدا په‌یڕه‌ونه‌کرد. ماندێلاش، هێشتان له زیندان ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد و ملی له ژێر ڕه‌حمه‌تی چه‌قۆی رژێمی ئاپارتایدی ئه‌فه‌ریقای باشووردا بوو، بۆ یه‌ک ساتیش ڕاستی و ڕه‌وابوونی خه‌بات و به‌رهه‌ڵستی میلله‌ته‌که‌ی له‌پێناوی ڕزگاری له چه‌وساندنه‌وه و ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می ئاپارتایدی نه‌ژادی له‌ووڵات‌دا نه‌هێنایه ژێر پرسیار و ئاماده نه‌بوو هیچ به‌هانه و بیانویه‌کی ده‌سه‌ڵات بۆ بوون و به‌ر‌ده‌وامی سیسته‌مه‌که‌ی قبووڵ بکات. موکوڕبوونی دوژمن له‌سه‌ر سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌وساندنه‌وه و سه‌ختی خه‌بات و ئاڵۆزی پرسه‌که و نه‌بوونی پشتیوانی پێویستی ده‌ره‌کی، وای له ماندێلا نه‌کرد مه‌سه‌له‌و په‌یوه‌ندیه‌کانی خه‌بات له ماندێلا چه‌واشه‌بکات و هه‌ڵوێستی دژ و پێچه‌وانه له جووڵانه‌وه‌ی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی وه‌ربگرێت. کاتێکیش ڕژێمی ئه‌وکات له‌گه‌ڵ ماندێلای زیندانی و بزاڤه‌که‌یدا که‌وته گفتووگۆ و دانوستانه‌وه، له‌و میانه‌شدا ئه‌و هیچکات به‌وه ڕازی نه‌بوو له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی ئامانج و خواستی سه‌ره‌کی گه‌له‌که‌ی بۆ ڕزگاربوون له‌ژێرده‌سته‌یی و کۆتایهێنان به سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی و نه‌ژادیی سازش بکات و هه‌ڵوێستی نه‌رم نیشانی ده‌سه‌ڵات بدات. ئه‌و له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌شدا پێی له‌سه‌ر پێویستی گۆڕانی هه‌مه‌لایه‌نه و ڕیشه‌یی ده‌سه‌ڵات و کۆتایهێنان به سیسته‌می ئاپارتایدی نه‌ژادی داده‌گرت و له‌م مه‌یدانه‌دا تۆپه‌که‌ی له‌ناو گۆڕه‌پانی دوژمن‌دا ده‌بینیه‌وه. ماندێلا ته‌نها له‌و باره‌وه بواری بۆ قسه‌کردن و گفتوگۆکردن هێشته‌وه، که ئه‌و ڕژێمه پره‌نسیپی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی قبوڵبکات و به‌کرده‌وه‌ش هه‌نگاویی بۆ بنێت. له‌ناو پرۆسه‌یه‌کی وادا ئه‌و ده‌توانێت به‌شداریان بکات و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌کی گونجاو و ئاشتیانه و دوور له‌خوێنڕێژی ئاماده‌یه هاوکاریان بکات. له‌هه‌مان کاتدا ماندێلا ڕازی نه‌بوو پێش ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه چه‌ک به بزووتنه‌وه‌ی دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی فڕێبدات و پشت له خه‌باتی چه‌کداری بکات و بڕیاڕو په‌یامێکی وا به‌گه‌له‌که‌ی بدات، چونکه پێێ وابوو چه‌ک و خه‌باتی چه‌کداریی ڕه‌شپێسته‌کان له‌بنچینه‌دا زاده و کاردانه‌وه‌ی سروشتی سه‌رکوت و توندووتیژی ئاڕاسته‌کراویی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته. ماندێلا هیچکات نه‌که‌وته ناو شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆوه ڕێگه به‌خۆی بدات ناوه‌ڕۆکی دۆز و خه‌بات و خه‌سڵه‌تی هێزه‌که‌ی له گه‌ڵ جۆری بزووتنه‌وه خۆفڕۆش و به‌کرێگێراوه‌کانی سه‌ر به ڕژێمی ره‌گه‌زپه‌رست پێکه‌وه به‌راورد بکات و مل به کارێکی وابدات. ماندێللا له‌م گه‌شته دووروودرێژه‌ی خه‌باتدا باکی به‌وه نه‌بوو زلهێزه‌کان و ناوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان چۆن هه‌ڵوێستی خۆیان له‌مه‌ڕ خه‌باتی ڕه‌وای ڕه‌شپێسته‌کان دیاریده‌که‌ن، چونکه ئه‌و به پله‌ی یه‌که‌م پشتی به هێزو توانای گه‌له‌که‌ی خۆی به‌ستبوو و باوه‌ڕیی ته‌واویی به کێشه و پرسه‌که‌ی هه‌بوو. ئه‌و له‌م پرۆسه‌یه‌دا ته‌سلیمی چا‌ره‌سه‌ریه کورت و کوێر و چه‌وت و چه‌وێڵه‌کان نه‌بوو وه هه‌موو پرۆژه‌و چاره‌سه‌رێکی قبوول نه‌بوو، وه‌هه‌تاکو کۆتایی پابه‌ند و وه‌فادار به خواست و ئامانجی ڕه‌وای میلله‌ته‌که‌ی مایه‌وه. به‌ڵی ماندێلا به پشتبه‌ستن به گه‌له‌که‌ی و باوه‌ڕبوونی به ڕه‌وابوونی کێشه‌که‌ی سه‌رکه‌وت و شانازیی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا بۆ خۆی به‌ده‌ستهێنا. ماندێلا شه‌یدای کورسی و ده‌سه‌ڵات نه‌بوو له‌پاش سه‌رکه‌وتن هه‌موو پۆستێکی حیزبی و حکومی بۆ خه‌ڵکانی تر به‌جێهێشت و ماڵئاوایی له‌ده‌سه‌ڵات کرد. شایانی باسه ماندێلا ئه‌و که‌سه بوو ئاماده‌نه‌بوو ڕوی دزێو‌و ڕه‌شی ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورکیا سپی بکات و به‌هۆی بوونی چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته‌دا میوانداری ئه‌و وڵاته‌ی قبوڵ نه‌کردو وه‌رگرتنی مه‌دالیای ئه‌تاتورکیشی ڕه‌تکرده‌وه. بێگومان گه‌لی ئێمه‌ش له‌ڕووی خه‌بات و تێکۆشان و قوربانیدانه‌وه هیچی که‌متر نه‌بووه له گه‌لانی تریی دنیا که ده‌مێکه به‌هۆیه‌وه به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل و وڵاتی خۆیان گه‌یشتوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ماسی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد بووه نه‌بوونی دڵسۆزی و ناکاره‌یی و لێنه‌وه‌شاوه‌یی سه‌رکرده‌کان و پلان و به‌رنامه‌کانی ئه‌وان بووه بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی میلله‌ت و پێداگرتن و داکۆکیکردن له جه‌وهه‌ری شۆڕشه‌که‌ی. ساڵی 1976، دوای نسکۆی گه‌له‌که‌مان له کوردستانی باشوور شۆڕشی نوێ به‌ده‌ستپیشخه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان ده‌ستی پێکرده‌وه. ئه‌م شۆڕشه به که‌ڵک وه‌رگرتن له وانه‌کانی هه‌ره‌سهێنانی شوڕشی 1974 و له سات‌و وه‌ختی هه‌ڵکشانی نائومیدیی گه‌له‌که‌مان و لوتکه‌ی به‌هێزیی دوژمنه‌که‌یدا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای سه‌ره‌کی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی به‌رپابوو. ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر دوو کۆڵه‌که‌ی بنه‌ره‌تی دامه‌زرا، یه‌کێکیان لێکدانه‌وه‌ی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی و دیاریکردنی ئه‌و چین و توێژانه بوون که‌به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌توانایاندا هه‌یه هه‌تاکو سه‌رکه‌وتن په‌یگیرانه ئه‌م خه‌باته ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ن که ئه‌وانیش چین و توێژه بنده‌سته‌کانی کۆمه‌لگای کورد بوون، دووهه‌میان لایه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م شۆڕشه بوو به ده‌وروبه‌ر و جیهانی ده‌ره‌وه که نابیت وه‌ک شۆڕشه‌کانی ڕابردوو پشت به داگیرکه‌ران و زلهێزه به‌رژه‌وه‌ندخوازه‌کان ببه‌ستێت، لێره‌شه‌وه تێزی پشتبه‌ستن به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان گه‌ڵاڵه و په‌یڕه‌وکرا. له‌پێناو جێبه‌جیکردنی ئه‌م بیڕوباوه‌ڕ و ڕێبازه نوێیه‌شدا هه‌وڵ وته‌قه‌لا و قوربانیه‌کی زۆر پێشکه‌شکرا هه‌تاکو له‌ناو واقیعدا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه و چووه ناو دڵ و ده‌روونی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ته‌وه. به‌ڵام مه‌خابن زۆری نه‌خایاند به‌هۆی خه‌ساره ناوه‌خته گیانیه‌کانی سه‌رکرده تازه‌ده‌رکه‌وت و نوییه‌کانی ئه‌و شوڕشه‌وه، سه‌روسه‌کوتی سه‌رکرده فاشیل و کلاسیکی و پڕناکۆکیه‌که‌کان جاریکی‌تر ده‌رکه‌وتنه‌وه و له پرۆسه‌یه‌کی نادیموکراتی و ناڕه‌وادا ڕێسه‌که‌یان کرده‌وه به خوری و شۆرشه‌که‌یان له هه‌موو ناوه‌ڕۆکێکی نوێخوازی و پێشکه‌وتنخوازی به‌تاڵ کرده‌وه و به‌ده‌ردی هه‌موو ئه‌وانه‌یان برد که جه‌ماوه‌ریی گه‌له‌که‌مان ته‌نها وه‌ک سووته‌مه‌نی که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گیرا و ڕۆڵێکیان له ئاراسته کردن و دیاریکردنی چاره‌نووس و دواڕۆژی شۆڕشه‌کاندا نه‌بوو. ساڵی 1986 دوا به‌رهه‌ڵستی و به‌ربه‌ره‌کانێی فکری و سیاسی و ڕێکخراوه‌یی شۆڕشی نوێ شکستی هینا و له‌ناو شۆڕشی کوردا کاریگه‌ریی و شوێنه‌وارێکی نه‌ما، له‌وکاته‌وه هه‌موو بار‌و ئاڕاسته‌کانی شۆڕشی کورد له‌سایه‌ی ڕێبه‌ره چه‌وت و کلاسیکیه‌کانه‌وه سه‌ر‌به‌خۆبوونی خۆی له‌ده‌ستدا و ئاوێته به کێشه‌و ناکۆکیه‌کانی ناوچه‌که و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان کراو بووه به‌شێک له شه‌ڕو ململانێ خوێناویه‌کانی و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان کرانه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی پارته‌کان و سه‌رکرده‌کانیان. ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که ئێستا به هۆی ڕێکه‌وتی سیاسه‌تی جیهانیه‌وه بوونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار و وه‌ک وه‌یخڕپاشا مه‌وعیزه ده‌ده‌ن و رێگای ته‌سلیمبوون و نسکۆ پیشانی شۆرشی گه‌له‌که‌مان له پارچه‌کانی تری کوردستان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و کات بێپیلان و بێلێکدانه‌وه خراپترین جۆریی خه‌باتی چه‌کداریان ڕێبه‌رایه‌تی کرد و بوونه به‌شیک له هێزه‌کانی ئێران و ئاگری ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانکه‌ره‌یان هێنایه کوردستانه‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه ڕوویان له خه‌ڵکی کورد کرد که تا ئه‌و کات به هۆی هه‌ڵبژارده‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆوه لێیان به‌دوور و پارێزراوبوون. ده‌بێت بگوترێت هه‌موو ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی نادیموکراتی و بوونی گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی ناوخۆ و خیانه‌ت و کا‌یه‌کردن به چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان و هێنان و خزمه‌تکردنی داگیرکه‌ران و .. زۆریتر که‌وا 16 ساڵه له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ده‌یبینین سه‌ره‌تاو نه‌واته‌کانی بۆ ئه‌و کات ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن. بێگومان شۆڕشی کلاسیکیش کاتێک ده‌بێته ده‌سه‌ڵات ڕوونتر نوینه‌رایه‌تی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه ده‌کات که که ڕه‌نگبێ به‌شێکی به‌رچاویی پێکهاته‌که‌ی ئه‌و تویژو خه‌ڵکانه بگرێته‌وه که ڕژێمی پێشوو له ڕابردوودا بۆ سه‌قامگیری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له کوردستان پشتی پێبه‌ستوون و ده‌ستی گه‌وره‌یان له تاوان و کاره‌ساته‌کانیدا هه‌بووه، که ئه‌مه‌ش زۆر به زه‌قی له ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا و سیاسه‌ته‌کانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌وه‌نده سنووردار نابێته‌وه که ته‌نها به له چوارچێوه‌ی پارچه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵگای کوردی ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی بکاته‌وه و نسکۆکانی ڕابردوو دووباره بکاته‌وه، به‌ڵکو کاریگه‌ریی به‌سه‌ر ته‌واوی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له ناوچه‌که داده‌نێت و ده‌که‌وێته خزمه‌تی سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانی کوردستانی گه‌وره‌وه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌ش باشتر له هه‌ڵوێست و کار و لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی مام جه‌لال نابینمه‌وه، که له میانه‌ی گه‌له‌کۆمه‌ی ئه‌م دواییه‌ی داگیرکه‌ران به پیشه‌نگی تورکیا دژ به بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد، پیشانیداون. مام جه‌لال که خۆی به‌سه‌رکرده‌یه‌کی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد پێناسه ده‌کات و چه‌ند ساڵێکیشه وه‌ک کوردێک سه‌رۆک کۆماری عێڕاقه، بابه‌تی بوون و ناچاری بوونی خه‌باتی چه‌کداری کورد و هه‌موو ئه‌و چه‌مک و تێگه‌یشتن و ناچاریانه‌ی شۆڕشی چه‌کداریانه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کان، زۆر به‌ساده‌یی هێناوه‌ته‌وه ژێرپرسیار و نکۆڵی له ڕه‌وابوونی ده‌کات. بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێخاوس ده‌که‌وێته ناوه‌وه و به بێ هیچ مه‌رج و داواکاری و ڕه‌خسانی لایه‌نی که‌می زه‌مینه‌کانی، که ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌که‌وێته گۆڕه‌پانی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانه‌وه، داوا له کوردی باکوور و ڕۆژهه‌ڵات ده‌کات پشت له خه‌باتی چه‌کداری بکه‌ن و چه‌که‌کانیان فڕێ بده‌ن و خۆیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان بکه‌نه‌وه. مام جه‌لال وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی جددی عێڕاق واقعی تاڵی پارچه پارچه‌کردن و سنووری ده‌ستکرد و زاڵمانه‌ی کوردستان ده‌سه‌لمێنێت داوا له پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان ده‌کات بچنه‌وه ووڵاتی خۆیان و شه‌ڕ و ئاژاوا بۆ ئه‌مان نه‌نێنه‌وه‌وه، هه‌تاکو له به‌رپرسایه‌تی و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان دوا نه‌که‌ون! پاساویشی بۆ هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه، گوایه دنیا گۆڕاوه و خه‌باتی چه‌کداری و شاخ چیتر باوی نه‌ماوه و هه‌موو کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی دنیا له ڕێگای گفتووگۆ و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بن! تورکیاش ووڵاتێکی دیموکراته و کوردیش ده‌توانێت به تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی په‌رله‌مانی مافه‌کانی خۆی به ده‌ست بهێنیت! پاساویش بۆ تۆپبارانه‌کانی ئێران ده‌هێنێته‌وه و بیانووی ده‌ستدرێژیاکانی ئێران زۆر به ساده‌یی قبووڵ ده‌کات. هێزی چه‌کداری پژاکیش به چه‌کداره تیرۆریسته‌کانی ئه‌نسار سوننه به‌راورد ده‌کات و ده‌یانخاته یه‌ک سه‌نگه‌ره‌وه و چالاکیه‌کانی پێکاکه‌ش به خراپتر له تیرۆر ناوزه‌د ده‌کات. سوپاسگوزاریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن تورکیاوه میوانداری بکرێت! مام جه‌لال بۆ هه‌موو بۆچوونه‌کانی خۆی بێ له‌وه‌ی ناچاره بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که و جۆر و شێوازی ململانێکان و ماهیه‌تی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان ئاوه‌ژوو نیشان بدات، له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک نموونه‌ی فاشیل و ناسه‌رکه‌وتوش وه‌ک چاره‌سه‌ری بۆ هێزه‌کانی پێکاکه و پژاک ده‌خاته ڕوو، ئه‌ویش ملدانی کۆمه‌ڵه و دیموکراته به سڕکردنی خه‌باتی چه‌کداری و به‌سه‌ربردنی ژیانی ئۆردوگایی له کوردستانی باشوور. وه‌ک ئاشکرایه ڕازیبوون و ملدانی ئه‌و دوو پارته به‌ڕێزه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات نه‌ک هه‌ر نه‌بووه‌ته هۆی پێشکه‌وتنی باری سیاسی ناوخۆی کوردستانی ئێران و که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری هێزی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به‌هاناوه‌هاتن و لێپرسینه‌وه‌ی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له کێشه‌کانیان، به‌ڵکو خودی کادر و ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و پارتانه‌ش له ده‌ستدرێژی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئێران له ناو کوردستانی عێڕاقدا پارێزراو نه‌بوون و به سه‌دانیان لێ تیرۆر کراوه و دۆزه‌که‌شیان له‌سه‌ر ئاستی دنیادا بۆ پاشی پاشه‌وه چووه. مام جه‌لال ده‌مێکه به دیموکراتیه‌تی تورکیا خه‌ڕۆ بووه و له لا‌ی وایه له هه‌موو دنیادا وێنه‌ی نیه. ئه‌مه له کاتێکدا یه‌کێک له‌و هۆکاره گرنگانه‌ی تورکیای پێ‌ناچێته ناو یه‌کیتی ئه‌وروپاوه نه‌بوونی دیموکراتی و رێزنه‌گرتنی مافی مرۆڤه له‌و وڵاته‌دا. ئه‌و دیموکراتی و گۆڕانکاریه‌ی باسی ده‌کات له‌لای هه‌موو که‌س ئاشکرایه سه‌رچاوه‌که‌ی چیه. به‌ڵام به هیچ جۆرێک هاوئاهه‌نگ و ته‌ریب له گه‌ڵ سه‌لماندنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد نه‌چووه‌ته پێشه‌وه و که‌مێک له ده‌مارگیری تۆرانیه‌کانی که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه و هاوکێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی تورکیای نه‌گه‌ڕانووه‌ته‌وه باری ئاسایی خۆی. ئێستاش ده‌رخستنی که‌مێک له ڕاستیه تاڵه‌کانی باری نه‌ته‌وایه‌تی کورد له تورکیادا گێرمه‌و کێشه‌ی گه‌وره‌ی له ده‌که‌وێته‌وه به‌ڵام سوکایه‌تیپێکردن به کورد له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست هه‌موو ڕه‌وایه‌تی و مۆڵه‌تێکی پێدراوه. به‌رپرسانی تورکیا ئاماده نین میوانداری و بانگهێشتی خودی جه‌نابت بۆ وڵاته‌که‌یان بکه‌ن، له به‌رئه‌وه‌ی تۆ مرۆڤێکی کوردیت و جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکیا وه‌ک تیرۆریست ناوزه‌دیان کردویت و به‌و تاوانه‌ش سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکردویت. ده‌بێت هونه‌ریی چی بێت سه‌رکرده‌کانی کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاساو بۆ له‌شکرکێسی و ده‌ستدرێژی داگیرکه‌ران و خاپورکردنی کوردستان ده‌هێننه‌وه و ئه‌زمونی باشوور ده‌که‌نه خاڵی بێ‌هێزی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له ناوچه‌که‌دا!؟ ئه‌بێت قه‌ده‌ری کورده چی بێت، سه‌رباری گه‌وره‌یی کێشه‌که‌ی، وا ماندێلا یان گاندیه‌کی تیا هه‌ڵنا‌که‌وێت!؟
|