٣٠\٣\٢٠١٣
گا و مه‌لا مه‌زهه‌ر!

شوان سدیق
به مافی خۆمی ده‌زانم وه‌ک هاونیشتمانییه‌ک وه‌ک ئینسانێک که له
کوردستان ده‌ژیم دژ به‌وه بووه ستمه‌وه، بۆچی ده‌بێت مامۆستایه‌کی
ئاینی بێت، به‌زمانێکی گشتگیر نیشتیمان و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا که
منیش وه‌ک تاکێک تێیدا به‌شدارم بمانکات، به قوربانی پێڵاوه‌کانی
ئیمامی عومه‌ر.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌یه جگه له دایکم هیچ کات رازینیم
هه‌روه‌ها رازیش نابم که‌سێک بمکات به قوربانی پێڵاوی پیاوێک یان هه‌ر
ئینسانێکی تر ئیدی ئه‌و که‌سه چ پله‌و پۆست و ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی یان
دینی یاخوود مه‌عنه‌وه‌ی تری هه‌بێت.
ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ش ئازاده له‌وه‌ی خۆی به قوربانی کێ ده‌کات،
یان رقی له کێ ده‌بێته‌وه. لێره‌شه‌وه پێی ده‌ڵێم تۆ “ئازادی له‌وه‌ی
خۆت به‌قوربانی هه‌ر که‌سێک ده‌که‌یت، هیوادارم درێغی نه‌که‌یت!”.
به‌ڵام تۆ ئازادیت نیت، له‌وه‌ی من به‌قوربانی پێڵاوی پیاوێک یان سه‌رکرده‌یه‌کی
ئاینی بکه‌یت، له هه‌مانکاتیشدا، ئه‌مڕۆ زمانی ره‌ها و گشتگیر نه‌ماوه،
چیدی که‌س ناتوانێ به‌ناوی که‌سی تره‌وه قسه بکات، هه‌موو مرۆڤێکیش
ئازاده چۆن بڕیار بدات، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن هیچ مرۆڤێک ئازاد
نییه له‌وه‌ی به‌ناوی خه‌ڵکی تره‌وه قسه بکات!
به‌رێز مه‌لا مه‌زهه‌ر له چاوپێکه‌وتنێکی هه‌فته‌نامه‌ی (ئاوێنه) له
ژماره ٣٧٠ دیسان ته‌ئکیدی له ئازادی راده‌ربڕینی خۆی کردۆته‌وه، که
له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرته ڤیدۆییه‌ی که پێشتر بڵاوی کردبووه، تێدا
“نیشتیمان و خاک و به‌رپرسانی وڵات به‌قوربانی پێلاوه‌کانی ئیمامی عومه‌ر
ده‌کات”.
ئه‌و دووباره جه‌ختی له قسه‌کانی پێشتر کردۆته‌وه، له رۆژنامه‌ی
ئاوێنه و له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م مه‌لا مه‌زهه‌ره به‌ڕێزه،
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به کۆمه‌ڵه “گا”ی مه‌ده‌نی
ناو بردوه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌شێ ئازادی راده‌ربڕین، بگاته ئه‌و ئاسته‌ی
رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به “ئاژه‌ڵ” بشوپهێنرێت؟
ئایا ئه‌م تێفکرین و بۆ چوونانه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر بۆچی گه‌یشتۆته ئه‌و
ئاسته‌ی “نیشتیمان و کۆمه‌ڵگا و وڵات هه‌موو چین و توێژه‌کان له
کوردستان، بکاته قوربانی پێڵاوه‌کانی ئیمامی عومه‌ر” که‌س ده‌نگی لێوه
نایه‌ت؟
ده‌کرێ بڵێین ئه‌م جۆره گوتاره، په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه سیاسیه‌وه،
هه‌یه که‌سانێکی وه‌ها کاتێک دێنه قسه گرنگ ئه‌وه‌یه هێڵی سور نه
به‌زێنن، ئیدی چی ده‌ڵێن با بڵێن!
ئه‌گه‌ر واش نییه ئه‌ی بۆچی کاتێک رۆژنامه‌نووسێک یان ده‌زگایه‌کی
راگه‌یاند ره‌خنه له سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ده‌گرن، حیزب و لایه‌نگر و
رۆشنبیره‌کانیان عه‌رش و عروشی نیشتیمان ده‌له‌رزێنن و به‌رامبه‌رکه‌یان
به ده‌ستی ده‌ره‌کی و خراپه‌کار وه‌سف ده‌که‌ن، زۆر جاریش بابه‌تی
ناڕه‌وا ده‌ده‌نه پاڵیان؟ به‌ڵام بۆ ناوزڕاندنی نیشتیمان به‌و شێوه‌یه
بێده‌نگی لی َکراوه!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|