گا و هه‌نگ.
تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی
زمانی کوردی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام زمانيکی بێ خاوه‌نه و، هه‌میشه ئێمه، دوژمنان و داگیر که‌رانمان به لاواز که‌ری زمانه‌که‌مان تاوانبار کردووه . ڕاسته، له تورکیا و سوریا و له ئێرانیش تا ڕاده‌یه‌ک، نووسین به زمانی کوردی قه‌ده‌غه بووه؛ به‌ڵام له هه‌ر چواربه‌شه‌که‌ی کوردستانی مه‌زن دا، سه‌ده‌ها نووسه‌ر و هۆنه‌ر و رۆشنبیر هه‌بوون ،که به زمانی کوردی نووسیوویانه، هیچ که‌سێک نه‌هاتووه پێیان بڵێت: قه‌یناکه ڕێگاتان پێ ئه‌ده‌ین بنووسن به‌ڵام به مه‌رجێک ، نووسینه‌کانتان نیوه‌ی کوردی و نیوه‌که‌ی تری عه‌ره‌بی یان تورکی بێت! . به‌ڵکو که‌م و کوڕی له خۆمانه‌وه‌یه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ک، گرنگترین وترسناک ترینیان ئه‌وه یه که خۆمان به که‌م، یان لاواز داده‌نێین و حه‌ز به لاسایی کردنه‌وه‌و به کار هێنانی ووشه‌ی بێگانه ده‌که‌ین ، به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی. هه‌ر چه‌نده له کوردستانی باشوور، ئه‌و به‌شه‌ی که له ژێرده‌سه‌ڵاتی عێراقدا بووه ،له سایه‌ی ڕێپێدانی خوێندن به زمانی کوردی، چه‌نده ها ڕۆشنبیرو پسپۆڕ له زمانی کوردی دا ، هه‌ستان به دانان و داڕشتنه‌وه‌ی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی ، وه درووست کردنی ده‌یه‌ها زاراوه‌ی نوێ، ئه‌م شێوه نووسینه‌ی که ئه‌مڕۆ پێی ده‌نووسین ، به‌رهه‌می تێکۆشان و ماندوو بوونی ئه‌و دڵسۆزانه‌یه ، ده‌ست خۆشییان لێ ده‌که‌ین ، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نییه، ده‌بێت به به‌رده‌وامی هه‌وڵی به هێز کردنی زمانه‌که‌مان بده‌ین. ئه‌مه‌یش کارێکه به که‌سێک و دوو که‌س ناکرێت ، به‌ڵکو هاوکاری و یه‌کده‌نگی لیژنه‌یه‌ک له پسپۆڕانی زمان ده‌کرێت، زۆر جێگای داخه، ئه‌و هاوکاری و هاوده‌نگی یه، له کوردستانی باشوور ، له‌کاتی ڕژێمی به‌عس دا زۆر به‌هێزتر بوو له ئه‌م به‌شه به ناو ئازاده‌ی ئه‌مڕۆ. ئه‌و یه‌کێتی نووسه‌رانه‌ی که جاران هه‌مان بوو، ئه‌مرۆ که‌وته به‌ر لێشاوی گه‌نده‌ڵی و حیزبایه‌تی یه‌وه.
ئه‌مڕۆ له کوردستانی باشوور ، پاش ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری عێراقی دا، زمانی کوردی به ڕه سمی ناسێندرا، بڕیار وابوو له هه‌موو شوێنه گشتییه کان دا، زمانی کوردی هاوڕێ ی زمانی عه‌ره‌بی بێت، له پاسپۆرت و ناسنامه و فۆڕمی فه‌رمانگه‌کان به‌کوردی بنووسرێت ، شان به‌شانی زمانی عه‌ره‌بی . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بوایه سه‌رانی کورد ، که‌سانی زمانه‌وانیان بانگ بکردایه ، بۆ کارکردن له‌م بواره‌دا، به‌ڵام به داخه‌وه ، نه‌یان کرد ، چونکه ئه‌مه کاری ئه‌وان نییه، کاری ئه‌وان گیرفانه‌وانی یه ، نه‌ک زمانه‌وانی!!! ئایا شه‌رم نییه ئه‌مڕۆ له فه‌رمانگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا ؛ فۆڕمه‌کانیان به زمانی عه‌ره‌بی بێت!؟ ئایا ئه‌مه خه‌تای دوژمنانه؛یان سه‌رانی کورد؟ بۆچی ناڵێن ئه‌مه‌یش خه‌تای( مالیکی ) یه!؟
ئه‌گه‌ر بگه ڕێین به شه‌قامه‌کانی ، ئه‌و به‌شه به ناو ئازاده‌ی کوردستان دا، چه‌نده‌ها ووشه یان ڕسته‌ی عه‌ره‌بیی ناشیرینمان به‌رچاو ده‌که‌وێت، وه‌ک : دائیره‌ی سه‌فه‌ر و جنسیه ، إستنساخ و که‌بسی هه‌ویه ، دائره‌ی عقارات ، إستنساخی ملون ، عه‌یاده‌ی دکتۆر.....، معرضی سیارات، عه‌لوه‌که ، مطعم....... تکه، نواشف، ........هتد ، وه هه‌ر وه‌ها چه‌نده‌ها زاراوه‌ی کوردیی ناقۆڵا ،وه‌ک: هێڵکاری ( بدالة) ، دائیره‌ی له دایک بوون و مردن ، کوردێنراوی (الولادة و الوفاة ) ، هه‌روه‌ها که ده‌چیته ژووره‌وه ،له‌سه‌ر ده‌رگای ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر نووسراوه : به‌ڕێوه‌به‌ری له دایک بوون و مردن !!! وه‌یان له‌سه‌ر ناسنامه ده‌نووسن، شوێنی له دایک بوون، یان ساڵ و ڕۆژی له‌دایک بوون، ئایا ئه‌مه ڕسته‌یه ، یان ووشه‌یه!؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناسنامه‌که ته‌نها جێگه‌ی ئه‌و دو ڕسته‌یه‌ی تێدا ده‌بێته‌وه، که کوردێنراوی(مکان الولادة ) و (تاریخ الولادة)ی عه‌ره‌بین. هه‌رچه‌نده کورداندنی ووشه، چاکتره له به کارهێنانی ووشه‌ی بێگانه، به‌ڵام ئێمه گه‌ر ووشه‌ی ناسک و له بار بدۆزینه‌وه ، بۆچی هه‌ستین به به‌کار هێنانی ڕسته‌یه‌ک ،له‌بری ووشه‌یه‌ک؟
(گا) و (هه‌نگ) دو ووشه‌ن ، یه‌که‌میان به‌مانای شوێن و ئه‌وی تریان به مانای کات دێت. که ده‌توانن ببن به پاشگر بۆ هه‌ردوو ووشه‌ی ساڵ و ڕۆژی له دایک بوون و شوێنی له دایک بوون.
ووشه‌ی (گا) یان (گاه) که ئه‌مڕۆ بووه به (گه) یان (گه‌ه) ، لای هه‌موومان ئاشکرایه ، پێویست ناکات له‌سه‌ری بدوێین ، بۆ وێنه : ڕاوگه= شوێنی ڕاو ، بارگه= شوێنی بار ،هه‌روه‌ها به هه‌مان شیوه بۆ ده‌رمانگه‌و سه‌ربازگه‌و فه‌رمانگه ........هتد
ووشه‌ی (هه‌نگ) یان( ه‌نگ) وه‌یان(هه‌ین) که به پێی جیاوازی کات و شوێن ئه‌م گۆڕانانه‌ی به‌سه‌ر هاتووه، به مانای (وقت) دێت.
ووشه‌ی دره‌نگ ، له بنه ڕه‌تدا پێکهاتووه له دیر + هه‌نگ، یان دیر+ ه‌نگ، وه یان دێر+ ه‌نگ، ئه‌م ووشه‌یه ئه‌گه‌ر شی بکه‌ینه‌وه وواتای (کاتی به‌سه‌رچوو) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر سه‌رنجمان دابێته هه‌ندێ بابه‌تی مێژوویی ، بۆ نموونه: باو‌و باپیرانمان له دێرزه‌مانه‌وه......لێره‌دا ووشه‌ی (دێر زه‌مان) مانای هه‌مان ووشه‌ی( دێر هه‌نگ) ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام (زه‌مان) به عه‌ره‌بی و(هه‌نگ) به کوردی.
ووشه‌ی( دیر) یان( دێر) به‌بێ (ه‌نگ)یش هه‌مان وواتای( دره‌نگ )ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌م به‌یته هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا هێمنی نه‌مر: ساقی گوزه‌را شه‌و به فیداتم وه‌ره دێره دڵ ته‌نگه دره‌نگه وه‌ره سا باده بگێڕه ده‌بینین هه‌ردو ووشه‌ی (دێر) و ( دره‌نگ) یه‌ک وواتا ده‌به‌خشن ، تا ئێستاش له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا ووشه‌ی (دیر) یان (دێر) به‌کار ده‌برێت، که ئه‌مه‌یان ڕاستتره، چونکه له‌گه‌ڵ ووشه‌ی (هه‌نگ) مانای دیرزه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت، وواته ڕابردوویه‌کی زۆر دوور.
هه‌روه‌ها ووشه‌ی هه‌نگ له ناوچه‌ی موکریان زۆر به‌کار دێت ، بۆ نموونه : هه‌نگێ من گه‌ڕامه‌وه ، ئه‌و ده‌ڕۆی. یان له گۆرانی یه‌کی ماملێ ێ نه‌مردا که ده‌ڵێت : هه‌نگه هه‌نگی به‌یانان دۆست و دووژمن زاهیر بوون به سۆزه‌ی بای پاییزان مه‌مکۆڵه‌ی کیژان خڕ بوون
هه‌ر وه‌ها له ناوچه‌ی پشتده‌ر و هه‌ولێر به (هه‌ین) ده‌رده‌بڕدرێت و، ووشه‌ی (سبه‌ینێ) یان (سبحه‌ینێ) یش له‌وه وه هاتووه و له سێ بڕگه‌ی (صبح) ی عه‌ره‌بی + هه‌ین+ پاشگری (ێ) پێکهاتووه، وواته ده‌م به‌یان ، که (ده‌م) یش هه‌مان وواتای (هه‌ین)ی هه یه.
دیسان له ووشه‌ی( چێشته‌نگاو ) وواته کاتی خواردنی به‌یانی، ووشه‌ی هه‌نگ ده‌رده‌که‌وێت، که بریتی یه له چێشت+هه‌نگ+پاشگری (او)،[ چێشت یان تێشت له بنه‌ڕه‌ت دا(طاشت) ه‌و ووشه‌یه‌کی ئه‌رمه‌نی یه ].
له دایک بوون ، ووشه‌یه‌کی زۆر نا قۆڵایه‌و ، له هه‌مان کات دا دو ووشه‌ی لێک دراوون و وواتای له دایک جیابوونه‌وه ، یان له دایک ده‌ر چوون ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م ووشه‌یه‌دا ووشه‌ی (زایین) مان هه‌یه. (زایین) بریتی یه له چاووگ و ڕه‌گی کرداری داهاتووی (زا) یا ن (زێ) یه‌و بۆ دروست کردنی ووشه‌یه‌کی لێکدراو ده‌توانین به‌کاری بهێنین.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه هه‌ردو ووشه‌ی (زا) له‌گه‌ڵ (گه) لێک بده‌ین ، ده‌بێت به (زاگه) هه‌مان مانای ( شوێنی له دایک بوون)که یه‌که‌میان ووشه‌یه‌کی کورته و ، ته‌نها له چوار پیت پێکهاتووه، به‌ڵام دووه‌میان ڕسته‌یه‌که، کامیان باشترن؟ یان ووشه‌ی (زێ) له گه‌ڵ (هه‌نگ) لێک بده‌ین ، ده‌بێت به (زێهه‌نگ) که جێگه‌ی ( ساڵ و ڕۆژی له دایکبوون) ده‌گرێته‌وه..
خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه ته‌نها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که، من مه‌به‌ستم سه‌پاندنی ئه‌م ووشانه نییه به سه‌ر زمانی کوردی‌دا، به‌و هیوایه‌ی به سوود بێت بۆ هه‌مووان.
نیوجه‌رسی 28/12/2008
|