٢١\٦\٢٠١٣
گازی مەرگ.
بۆ هەموو رۆژنامە و گۆڤار و میدیاکانی هەرێمی
کوردستان.
وەک
بەرپرسیاریەتیەکی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی سەر شانم بە پێوویستم زانی کە
ئەم راستیە بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و بە تایبەتیش بۆ ئەو هاوڵاتیانەی
کە لە نێوان هەردوو شاری کەرکوک و هەولێردا دەژین ئاشکرا بکەم کە
ژیانیان لە مەترسیدایە بە هۆی ئەو گازە ژەهراویەی کە لە عەمبارەکانی بە
ناو پالًاوگەکانەوە کە لە نێوان شاری هەولێر و کەرکوک هەن دەردەچێت و
تێکەڵ بە هەوا دەبێت.
با خەڵکی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە لەوە
ئاگاداربن کە ئەو بۆنە ناخۆشەی لەم ناوچەیە هەستی پێدەکەن ئەوە بۆنی
گازی میپان ی کێلگە نەوتیەکانی شاری کەرکوک نیە.
ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لەکاتی تێپەربوونی هەریەکێک لە ئێمە بەو ناوچەیەدا
بە تایبەتیش لە نیوان شارۆچکەی قوشتەپە و دۆبز بریتیە لە گازی کبریتیدی
هایدرۆجینی H2S ئەم گازە گازێکی ژەهراوی
زۆر مەترسیدارە بۆمرۆڤ و گیانداران و کشتوکال و ژینگە.
چاوگ و سەرچاوەی ئەم گازە ژەهراویە لە ئەنجامی دامەزراندنی ئەو ژمارە
زۆرەی پاڵاوگە نەوتیانەوە یە کە لەم ناوچەیە دوورست کراون.
عەمباری نەوتی خاوی ئەم پالًاوگانە بە شێوەیەکی تەندرووست و زانستیانە
دوورست نەکراون ، بۆ ئەم پاڵاوگانە عەمباری گەورەی سەر کراوە دوورست
کراون نەوتی خاویان تێدەکرێت و دواتر لەرێگەی تەنکەرەوە ئەم نەوتانە بۆ
شووێنی تر دەبردرێن.
لای هەموان ئاشکرایە کە ئەم پاڵاوگانە بۆ مەبەستی پاڵاوتنی نەوت دوورست
نەکراون بەلکوو بۆ سپی کردنەوەی بردنە دەرەوەی نەوتی خاو و دزینی
سامانس سورشتی ئەم ووڵاتە دوورست کراون.
ئەگەر دزینی سامانی سورشتی ئەم وولاتە زیان بە ئابوری وولات و مافی
مادی تاک لەم وولاتە دەگەیەنن ئەوا بەم شێوەیەش رەفتار کردن لەگەل
نەوتی خاو زیانێکی زۆر گەورەتر بە ژیان و تەندروستی و خاک و ئاو
کشتوکال و ژینگەی ناوچەکەش دەگەیەنن.
بۆ زیاتر پیًش چاوروونی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەو تاوانە گەورەی
بەرامبەریان دەکرێت پێوویستە چەند زانیاریەکی زانستی سەبارەت بەو بۆنە
ناخۆشەی لە نیوان هەولێر و کەرکوک هەیە روون بکەەینەوە کە لای زۆرینە
شاراوە.
ئەم بۆنە بۆنی گازی کبریتیدی هایدرۆجینە ،کبریتیدی هایدرۆجین گازیکە لە
نەوتی خاو بە تواوەیی هەیە و کاتێک نەوتی خاو بەر هەوا بکەویت ئەم گازە
کە گازیکی زوو هەلفرە(volatile) دەبێت بە
هەڵم و تێکەڵ بە هەوا دەبیت هەر لەبەر ئەم هۆکارە عەمبارەکانی نەوتی
خاو لە هەموو جیهاندا عەمباری داخراون و سەرەکانیان واڵا نین بۆ ئەوەی
نەهێلدرێت گازی هایدرۆجینی تواوەی ناوی تێکەڵ بە هەوا بێت.
بە پێچەوانەی جیهان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەو ٤ ساڵەی رابردوودا
ژمارەیەکی زۆری بە ناو پالًاوگەی نەوتی خاو کراونەتەوە و بۆ هەریەکەیان
عەمباری گەورە دوورست کراون کە سەرەکانیان واڵان و گازی کبریتیدی
هایدرۆجینی ناویان تێکەڵ بە هەوا دەکەن کە گازیکی زۆر مەترسیدارە و بە
بێگومانیش بڕی ئەو گازە تەنها بە شیکردنەوە فیزیاویەکانەوە دەردەکەوێت
کە زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە کە زیان دەگەیەنێت بە خەلکی ئەوناوچانە.
مەترسی ئەم گازە ئەگەر شیکردنە و بەدواداچونی ووردی لەسەر بکرێت ئەوا
دەردەکەوێت چەند زیانی گەیاندووە بە خەلک و خاک و هەوای ئەم ناوچەیە.
من مامۆستای زانکۆم و تاکوو ئیستا ئەگەر پێشێلکاریش بەرامبەر مافی
تایبەتی خۆم کرابێت هەڵم نەداوە داوای یاسایی تۆمار بکەم بەڵم لەسەر
ئەم بابەتە هەلویست وەردەگرم و داوای یاسای لەسەر سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و وەزیری سامانە سورشتیەکان تۆمار دەکەم چوونکە ئەمە
ئەرکێکی نیشتمانی و مرۆچانەی سەرشانمە و ئەم تاوانە بە تاوانێکی دژ بە
مرۆڤایەتی و ئاسایشی نیشتمانی دادەنیم.
د. سلێمان جەعفەر محەمەد
پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کیمیای فیزیایی
زانکۆی سەلاحەدین / کۆلیژی زانست
/ بەشی کیمیا
مۆبایل: ٠٧٥٠٤٤٦٨٠٩٣
|