٢٦\٥\٢٠٢٤
گازی رووسیا
ئەوروپای دابەشکردوە!

شوان سدیق
هاوردەکردنی گازی رووسیا کەمیکردوە بەڵام بەردەوامە، ئەمەش هۆکاری بۆ
ئەوە دەگەڕێتەوە، بەشێک لەوڵاتە ئەوروپیەکان، هێشتە بەدیلی سووتەمەنی
مۆسکۆیان نەدۆزیوەتەوە.
رووسیا تا پێش جەنگی لەگەڵ ئۆکرانیا زۆرینەی پێداویستیە سوتەمەنیەکانی
ئەوروپای دابین دەکرد واتە ٥٣٪ زیاتر.
پاش دوو ساڵ شەڕفرۆشتن و جەنگی رووسیا بەڕابەرایەتی پۆتین لەگەڵ
ئۆکرانیا بەرەی ڕۆژئاوا پشتی لەرووسیا کرد و ئابڵوقەی ئابووری خستەسەر
مۆسکۆ!
ئەوروپا دەیەوێ بازرگانی سووتەمەنی لەگەڵ رووسیا ڕابگیردرێت، بەڵام
ئەمە بۆ هەندێ وڵات ئاسان نییە. ئەدی بەدیل چییە؟!
ئیتاڵیا وەکو کڕیارێکی سەرەکی سوتەمەنی رووسیا چەند گرێبەستێکی لەگەڵ
وڵاتانی ئەفریقی کردوەو دەیەوێ پێداویستیەکانی لەوڕێوە دابین بکات.
پێشبینی دەکرێ تاکۆتای ئەمساڵ ئیتاڵیا بگاتە قۆناغێکی چارەسەری پرسی
سوتەمەنی.
لەچوار چێوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەفریقا ئیتاڵیا یەکەمین پرۆژەی پەیوەندی
کارەبایی لەگەڵ وڵاتی تونس بەبڕی ٨٥٠ ملیۆن ئیورۆ پەسەند دەکات..
هێڵی کارەبای هەرێمی سیچیلیا-توونس ٢٢٠کم بڕی ٦٠٠ مێگاوات کارەبای
ڕاستەوخۆ دەبێت.
هێڵی کارەبای نێوان کاستێلڤێترانۆی سیچیلیا و ملابی تونس، ئیتاڵیا و
ئەفریقا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ بۆ ئیتاڵیا دەگێڕێت.
پەیوەست بەپەیوەندی وڵاتانی ئەوروپا پەیوەندیان لەگەڵ رووسیا بەپێی
ڕاپۆرتی نوێی ئەوروپا وڵاتی ئیتاڵیا لەگەڵ وڵاتانی سلۆڤاکیا، نەمسا،
هەنگاریا لە نێو ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپان دەبێ تا کۆتایی ئەمساڵ
بەدیلێک بۆ گازی رووسیا بدۆزنەوە.
ئیتاڵیا ڕایگەیاندوە، هەوڵدەدەن بەدیلێکی گونجاو بۆ گازی رووسیا
بدۆزنەوە، بۆ وڵاتانی دیکە قوورسترە!
ئیتاڵیا پەیوەندیەکانی فراوانتر دەکات، بڕیارە وڵاتی جەزائیر
هەناردەكردنی گاز بۆ ئیتاڵیا لە نۆ بۆ ١٠ ملیار مەتر سێجای ساڵانە زیاد
دەكات، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بڕی ٢١ ملیار مەتر سێجا گازی لەو وڵاتە
كڕیوە..
دیارە لە ساڵی ٢٠٢١ یەکێتی ئەوروپا بڕی ئەو گازەی لەرووسیا
هاوردەیکردووە گەیشتۆتە ٤٥٪ بەڵام ساڵی ٢٠٢٢ ئەو بڕە بۆ ٢٤٪
دابەزیوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣ کەمترە ڕێژەی هاوردەکردنی گازی رووسیا
١٥٪یە.
ماڵپهڕی شوان سدیق
|