په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٢\٢٠١٠

     گەڵا.

نیا کامیل

گەڵاکان
لەمردنى خۆیان بێ خەبەرن
ئەوکاتە پەل بەجێدێڵن
بەڕەنگى زەردیاندا ، واهەست دەکەن
بونەتە ئاڵتوون .
دەخزێنە باوەشى پایزەوە
ئەویش وەک تەوقە ، دانە دانە
لە پرچى ڕەش و درێژى شەقامى ئەدات .
ڕمەى پێى ئەسپى با
هەراسانى بوو
شورەیى وەرزى پایزبوو
ئەتککردنى کچانى ئەم وەرزەبوو
کە لە درزى پەنجەرەوە سەیرم کرد
هێرشى با پەلامارى
گەلە کیژى ڕەنگ ئاڵتونى
وەریوى درەختى دا .
دەستى لە زووڵفى هەرکامیان گیربوو
فڕاندى .
ئیتر گەڵا لەگەلڕ بادا
ڕۆیشت بۆ مەملەکەتى تۆفان
بەڵام درەختى دڵ شکاو
چاوەڕێى وەرزێکى نوێیە
پاش تەزین ،
زەماوەند لەگەلڕ خۆرى بەهارا بکات و
خونچەیەکى نوآ لە باوەش بگرێتەوە
بەڵام داخەکەم گەڵاکانى وەرزى پێشوو
هەرگیز یەکێکیان نەگەڕایەوە
لەدەرگاى پەل بدات
تا گەڵاکانى ئەم وەرزەش
لە وەرزى باڵقبوونیاندا
شوو بە باى پایز نەکەن.

 

nyakamil@hotmail.com