٢٩\٤\٢٠١١ گه‌ڵا سه‌وزه‌كان وا خه‌ریكن هێدی هێدی كاڵ ببنه‌وه!
خالید شه‌یدا قه‌ت ئه‌وه‌م ره‌چاو نه‌ده‌كرد به‌م به‌هاره خۆش و ته‌ڕه ئه‌و داره جوانه‌ی به‌رماڵمان كه پڕ بوو له گه‌ڵای سه‌وز و له به‌رائه‌ت و سۆز و خۆشه‌ویستی وا خه‌ریكه هێدی هێدی ره‌نگ و روخساری زه‌رد هه‌ڵگه‌رێ ئه‌و گه‌ڵا سه‌وز و جوانانه‌ی كاڵ ببنه‌وه، ئه‌و داره‌ی له‌وه‌تی خۆره‌تاوی لێ دووره هێز و گوڕی تیا نه‌ماوه هه‌ره‌كه تێنووشی ده‌بێ ئاوه نییه بیخواته‌وه له‌وه‌تی دڕكوداڵ له ده‌وریا رواوه رۆژ له دوایی رۆژ هه‌ر لار و لاواز و بنێس ده‌بێ، گه‌ر وا بڕوا ئه‌و داره هه‌رگیز جارێكی تر ناژێته‌وه له ره‌گ و ریشه‌وه ووشك ده‌بێ. 28\4\2011 - هانۆڤه‌ر
|