- گەلاوێژ -
کوشتنى دەنگە جوانەکان و خەڵات کردنى ئاشناکان.
سەرکەوت.ر
لەمێژە من لەفیستیڤاڵى گەلاوێژ ئاگادارم ولەنزیکەوە موتابەعەم کردوە
دەبینم لەجێی ئەوەى تەکانێک بەبزاوتى ئەدەبى
کوردى بدات بەپێچەوانەوە هەموو ساڵێک کۆمەڵێک دەنگى جوان ئەخنکێنێت و
نائومێدیان ئەکات و ساردیان ئەکاتەوە لەنوسین پێچەوانەى هاش و هوشەکانى
فیستیڤاڵ مەلا بەختیار ئەڵێت ئامانجمان دەستگرتنى ئەو دەنگانەیە کەدێنە
نێو بوارى ئەدەبى کوردیەوە .بەو حوکمەى ساڵانێکى دورو درێژ لەنزیکەوە
تێبینى (شیعر وچیرۆک ولێکۆڵینەوەم )کردووە هەمیشەبراوەوى خەڵاتەکان
کەسانێکى ئاشنا بەیەکێتى و شەخسى مەلا بەختیارن و پێشتر دیارى کراون کە
کێ بەرنە ڕێزى پێشەوەو بەزۆر بەخەیاڵى خۆیان کەسایەتیان بۆ دروست
بکەن!ئەوەى لەهەمووى سەمەرەترە بەشدارى کردنى چەند کەسێکى وەک ئارى و
ڕۆژ هەڵبجەییە کەهیچیان ئەوئاستەیان نیە بتوانن شانازى بەو خەڵاتانەوە
بکەن بەڵام فیستیڤاڵێک حیزب پارەى بۆ خەرج بکات هەر خزمەت بەئەندام و
هەوادارەکانى خۆى ئەکات و ئەمساڵیش ئەم ڕاستیە بەڕونى وئاشکرایی
دەبینرا.خاڵێکى تر کە مەلا بەختیار ئیشى لەسەر ئەکات ڕاکێشانى خەڵکى
هەڵەبجەیە بەلاى خۆیدا بەهۆى ئەوەى هێشتا ئەندام وهەوادارانى حیزبەکەى
لەوشارەدا بەئاستى پێویشت بوونیان نیەو بەتەزویریش لەهەڵبژاردندا
وەزوعەکەیان بۆ پینە ناکرێت.خاڵێکى ترى نابووتى ئەم فیستیڤاڵە
کەنارگیرکردن وگۆشەگیر کردنى ئەودەنگە دیارانە بوو کەسەربە حیزبەکەى
مەلا بەختیار نەبوون ئەویش ئەو دوودەنگە جیاوازەى فیستیڤاڵەکە
بوون(نەمام شێخ بەکر و هەردى شەفیق)کەزۆرترین ئامادەبووانى فیستیڤاڵەکە
لایان وابوو تەنها ئەم دوو دەنگە توانیویانە لەنێو سەرجەم دەقەکانى
خۆیاندا ئیسپات وجودى خۆیان بکەن و خەڵکى ئامادەبووى فیستیڤاڵەکەش
لەکاتى گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوەدا تاکیدیان لەسەر هەمان ڕاستى کردەوە.خودى
مەلا بەختیاریش کە حزورى هەبوو لەو گفتو گۆو موناقەشەکردنانەدا
نەیتوانى دان بەو ڕستیەدا نەنێت بەڵام ئەو دونیاى بەرژەوەندى حیزبەکەى
زۆر لاگرنگترە لەئەدەب و لێکۆڵینەوەو ...هتد.
با لە مەلا بەختیار بپرسین ئەو چى دەربارەى شیعر ئەزانێت شیعر هەڵ
ئەسەنگێنێ و خۆى ئەوانەى مەبەستیەتى ئەخاتە کەوانەوە بۆ خەڵات وەرگرتن
و لیژنەیەکى کارتۆنى بۆدروست ئەکات تاشەرعیەت بە کارە ناهەقیەکانى
بدات؟؟!بەندە وەک ئامادەبوویەکى ئەمساڵ و ساڵانى پێشتریش پێم وابوو زۆر
بەى دەقەکان وەک ئەوە وابوون لەبەر یەک نوسرابن ویەک کەس نوسیبێتى و
جگە لەچیرۆکێک و دوو دەقى شیعرى کە تەواوى ڕاو سەرنجى چۆنێتى ئەم
فیستیڤاڵەى بۆخەڵکى ئاشکراکرد.زۆرێک لەخەڵکانى ڕۆشنبیرى دەرەوەو ناوەوە
ڕاو بۆ چوونى خۆیان دەربڕى بەڵام خۆ ئەوان ناتوانن لەبەر هۆکارى
حیزبایەتى سودى لێببینن هەربۆیە خەڵکى سلێمانى لەو فیستیڤاڵەدا
بەدەگمەن دەبینران وخەڵکى دەرەوەش هەرزوو بەزوو لەوەزعەکە حاڵى بوون.
وەک من گوێم لێبوو مەلا بەختیار هەموو ساڵێک بەڵێن ئەدات ساڵى داهاتوو
باشتر ئەبێت لەپار بەڵام بەتاکید ساڵ بەساڵ زیاتر حیزبایەتى تیا تۆ ختر
ئەبلیتەوە .وەک ئەوەى ئەمساڵیش فیستیڤاڵ بەردەوام بێت و هەرساڵەى
کۆمەڵێک بابەتى کرچ و کاڵى خۆیان بەرنەپێشەوە واسیتەو حیزبایەتى پێوەرى
باشى وخراپى بێت ئەوا بەتاکید فیستیڤاڵەکە ئەبێتە شوێنى خەڵاتى
بۆگەنکردنى ئەدەبیاتى کوردى و سوککردنى ئەدەبى کوردى وەک ئەوەى
تاڕادەیەکیش بووە.لەخەڵاتى لێکۆڵینەوەش هەر بەو شێوەبوو لیژنەش هەر بۆ
ئەوە بوو بڵێن لەفیستیڤاڵى گەلاوێژدا لیژنە بوونى هەیە دەنا لەسەر
ئەرزى واقیع لیژنەکە نەک لەنێودنیاى نوسیندا دیار نین بوونیشیان نیەو
با خوێنەرانیش بپرسن کێ تائێستا نێوى (داناعسکرو سەلاح موحەمەدو عەبدول
موتەلیب)ى لەکولەکەى تەڕیشدا بیستووە؟؟!یامحەمەد کەریم ومحێدین و سابیر
ڕشید؟؟!!کێ دیویەتى کابرا شاعیربێت وچیرۆکنوسبێت و ڕخنە گرنەبێت و
هەڵسەنگاندن بکات و باشى و خراپى دیارى بکات ئاخر ئەمە کارى کەسانێکى
نەشارەزاو کاڵفامى ئەم تەرزە مرۆڤانەیە لەهەموو شتێک ئەچن لەنوسەرو
شاعیرو ڕەخنەگرێکى بەهەڵوێست نەبێت؟؟!لەوەش گوناهتر ئەو کەسانەى
بەشداربووى فیستیڤاڵ و ئەندامانى بەشداربوو کەسانى ڕۆشنبیر چۆن تائێستا
دەرەنجامە خراپەکانى ئەم فیستیڤاڵەنابینن لەسەر ڕۆشنبیرى کوردى کە
خەریکە بەرەو داڕوخان ئەچێت بە هۆى سەقەتى شیعرو چیرۆک و شەرعیەتپێدانى
و خەڵات کردنى؟؟ بەچى شەریعەتێک ناکۆکى ئەندامانى لیژنەى فیستیڤاڵ
ببێتە سەبەبکارى خراپى یان باشکردنى دەقێک وشەرعیەت پێدانى ئەمە
لەقانونى کام سەدەو قوتووى کام عەتاردا هەبووە؟؟!یا ناکۆکى نێوان
سەرۆکى بنکەى گەلاوێژو جێگرى سەرۆک وئەندامانى بنکە بۆ ببێتە هۆى
شەرعیەتپێدانى کارى خراپ بەباشو بە بەخراپ؟؟ئەى بۆ نەپرسین ئەو درۆ
گەورەیە چیە کەئەڵێن دەقێک ناوى خاوەنەکەى لەسەر بووە زەڕبمان پیا
هێناوە و ناوى کەسەکانمان کوژاندووەتەوە خۆ دەلییەلەکان کەناوى دەقەکان
و نوسەرەکانیان لەسەر بووە لاى ئەوان چاپکراوە؟؟یان بەچ پێوەرێک
لەفیستیڤاڵەکان دا بەڕۆژى ڕوناک مەلابەختیار بەباشو بەخراپ ڕیکلام بۆ
ئەم و ئەو ئەکات وەک شکاندنى (غەمگین کۆسارى)و پیاهەڵدانى ڕۆژ هەڵبجەیی
و کردنى بەفەڕوغى فەڕوغزادى کوردى کەتەنها لەوەدا لەیەک ئەچن
هەردووکیان مێینەن دەنا کەسێک ڕۆژێک فڕوغى خوێندبێتەوە چۆن دەستى
لەئازارەکان وبرینەکانى گەڕو گولەکان داوە و لەئامێزى گرتوون و سەیرى
بەرخورد وهەڵس وکەوتى ڕۆژیشى کردبێت لەفیستیڤاڵ و کۆڕ و قوتابخانەشدا
ئەزانێت ئەوە کوفرێکى چەند گەورەیە!!
من هەرلێرەوە بە مەلا بەختیارى سیاسەت وان وڕۆشنبیرو لێکۆڵەرو ڕەخنە
گرو گۆشەنوس وەرزشکارو ڕهێنەرى تۆپى پێ ى گەورەى کورد ئەڵێم
ئەگەردەیەوێت من بەدرۆ بخاتەوە کەمن ناهەقیم پێکردوون باشیعرو چیرۆک و
لێکۆڵینەوەکان بخاتە سەرسایتەکان و خەڵکانى شارەزا قسەى لەسەر بکەن و
تاچوار کەسى شارەزا قسەى لەسەربکەن نەک کۆلکە خوێنەوارەکانى بەنێو
لیژنە حیزبیەکان.نەک ئەوەى ڕیکلام بۆ ڕۆژ بکات و لەسەر مەنەێ و
لەخوارەوەش وەک مەلاى دیوەخان گەورەیان بکات چونکە میزەڵان چەند بەهەوا
گەورەى بکەیت دەرزیک بەسە بۆ فش بوونەوە.نەک ڕۆژبڵێت ئەمجارە خەڵاتى
منى تیا نەبێت خۆم ئەسوتێنم و هەرچیش سەر پۆشى بەسەرەوە بوو لاى تۆ
کافر بێت و ناویشى لەکولەکەى تەڕانەبێت .وەک ئەندامانى حیزبەکەشت ئەڵێن
لەهەڵبژاردنى کوتلەکەى حیزبەکەشتدا هەمان سیاسەت پەیڕەو ئەکەیت.
|