٥\١٢\٢٠١١
گەڵا وەریوەکانی
بەر با.

خوناو سمایل
گەڵا ره‌نگ زرده ژه‌نگاوییه‌کانی به‌ر رۆشنایی چراکانی ئه‌و ئه‌ستوونده
به‌ژن درێژانه چەشنی پوولەکە ده‌بریسکێنه‌وه‌و له ده‌ست ئه‌و بایه
تازه‌هه‌ڵکردووه‌ی پەلەفڕەی پێ خستون سووک سوک دەوەرن و ده‌که‌ونه
خواره‌وه.
پایزێکە پڕ له ره‌نگی خامۆش و پڕ لە جوانیی... پڕیشە له بای تووڕەی
بێ ته‌پوتۆز، هه‌ر ئه‌و بایه‌شه گه‌ڵاکانی سه‌ر عه‌رزه‌که‌ی سه‌ره‌سووڕه
پێگرتوون و به‌رز و نزم هه‌ڵ و دایانده‌به‌زێنێ .... به‌ئاوازی قرشه
وده‌نگی خشپه ده‌یاندوێنێ و بانگیان دەکاتە نێو سه‌ما تازەکەی خۆی.
ئه‌و داره‌ی به‌رامبه‌ر رووت و ره‌جاڵه، ته‌نها چه‌ند چرۆیێکی نیمچە
وشکی به فڕه‌فڕکه‌وتووی نه‌بێ، له‌وه ناچێ ئه‌وانیش زیاتر به‌رگه‌ی
سه‌رشێتی بایه سارده‌که‌یان مابێ، تاوێکی تر جه‌سته رووتەکە جێ‌دێڵن
و خۆ ده‌خزێننه نێو گه‌ڵارێزانه به‌رباکه‌وتووه‌کان و بۆ لایێکی دوور
سه‌رهه‌ڵده‌گرن.
نا... باش نییه چیتر لە که‌وتنی چرۆکان رابمێنێ! رووتی پایزه‌که خه‌ریکه
دوودڵی کا له‌وه‌ی کە جه‌سته سەرمابردەڵەکەی خۆیشی رووتوقووت نه‌بوبێتەوە!
دەستێکی دڵنیایی بوونەوەی خشاندە سەر چاکه‌ته چنراوه‌که‌ی به‌ری. وه‌ک
گڵۆڵه سوفێکی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی وا خۆی لە ناخی گرمۆڵه کردوەو مات له‌سه‌ر
یه‌ک له کورسییه ره‌قوته‌قه‌کانی ئێرە روونیشتووە . متقی له خۆی
بڕیوه. تەنیا چاوەکانی نەبێ - کە ده‌ڵێی دوو چۆله‌که‌ی خۆڵە مێشی
بچوکن- وا به‌شوێن له‌رزه‌له‌رزەی لق و پۆپان وهه‌ژانی سەراپای ئه‌و
باخه چۆڵ‌و هۆڵه که‌وتوون و ئاسمان و رێسمان ده‌کۆڵنه‌وه.
رێگایێکی دووری بڕیوە... ماندووبوون بوو زه‌فه‌ری پێبردو ئه‌و باخه‌ی
کرده جێ حه‌سانه‌وه‌ی خۆی. هه‌رواشە... له
غه‌ریبی هه‌ر باخ و رێگای دوور و که‌ناری رووباره‌کان دڵنه‌وایین بۆ
ساتەکانی ته‌نیایی.
دوێنێی رۆژێکی درێژی بێ شه‌و بوو... به چه‌تره‌که‌یەوه له‌ژێر بارانه‌که
زۆر چاوه‌ڕێی کرد ..... هەر نه‌هات. نایێ...دەشیزانی نایێ وهێشتاش
دیدەی لاتەڕێیانیان دەکۆڵینەوە... خۆ خۆی گوتی تەواو... ئەدی نەی گووت
نییه‌تەوە!!؟
جا چیت ماوە تا بۆت بێن؟
هه‌ڵفڕینی تاڵه‌قژه سووتاوه‌کانی ژێرڕەنگی بۆیه‌و ده‌رمان بێزاریکرد.
لەبەرخۆیەوە گوتی:
- ئای له سەر شێتی ئه‌و بایه‌ی له‌خۆم شیتترە...
به تووڕه‌ییه‌که‌وه ده‌سته‌کی خسته بن کڵاوه‌که‌ی و داوه په‌رتبووه‌کانی
سه‌ر ده‌موچاو و گه‌رده‌نی خزانده‌وه بنی.
قژه‌کەی جارانی ڕەشێکی کاڵ، زێدەتر مەیلی قاوەیی دەدا. بە بریسکە و سوک
و تاڵ باریک بوو. ئێستاکەش داغانی بۆیه‌و ده‌رمانە! هه‌ر ئه‌و قژه‌ش
بوو له‌رۆژێکدا چەندین جار نازی پێ به ئاوێنه‌کان ده‌فرۆشت.
نایێ... بۆ چی بێ! ئێستا چی ئه‌وسات ماوه تا بۆت بێن... ئەوە ئەوان
رۆژان بوون نه‌ک ئێستا... ئێستا وه‌ک ئه‌و داره رووته وای! وه‌ک گه‌ڵاکانی
وا به لقەکانیه‌وه ده‌له‌رزن و تاوێکی تر جێیده‌هێڵن... ئاوها جێماوی!
له‌و هه‌سته سڕانه‌ی ئێستات زیاتر بترازێ چیترت ماوه درێژەی پێ بدەی...
ئەو هەستانەی کە دووبارە سڕ‌و سڕترت دەکەن و ئەمرۆش هەر بە یەکجار دیلی
سڕبوونیانی.
نایێ... جا ئه‌گه‌ر هات چی؟ تۆجگه له چه‌ند
ساتێک، که مه‌کرو نازت له‌باوه‌شی ده‌کرد وپاشانیش وه‌ک دایکێک
هەستەکانیت دەلاواندەووە، چیدیت پێدەبڕا؟ رۆژانی دواییش، وه‌ک ئه‌و
بایه بێ ئۆقریه، بۆ سۆراغێک به‌دواییه‌وه هه‌ڵتده‌کرد.
بنۆڕه... ئه‌و په‌لکانه‌ی وا وه‌کو مار سه‌ریان لە دوای یه‌کتر ناوه
و له ژێر پێت پێچده‌خۆن و تێتده‌په‌ڕن، ئەویش ئاوها خشی و پێت تێپه‌ڕی.
ئه‌و مه‌مکه شل و شۆقانەی تۆی بۆچییه! که
به‌ده‌سته‌کانیشی ده‌یانیگرت نازی په‌نجه قه‌ڵه‌مییه‌کانی خۆی به‌سه‌ریاندا
ده‌فرۆشت!
دوێنێ، ئێواره‌ی بن چه‌تره‌که، که هێشتا هه‌ر چاوه‌ڕوانی بووی و
هێشتا وه‌ک ئێستا ئومێدبڕی نه‌ببووی... زۆرت له‌و گه‌نجه قۆزانه
کەوتە بەر دیدە که له بن باران قژه‌کانیان له ئاوریشمی ته‌ڕ و تازه
ده‌چوو... هەڵمی هه‌ناسه گه‌رمه‌کانیان هه‌وا سارده‌که‌ی به بۆنی یه‌که‌م
ده‌سکه گوڵه فه‌ریکه گه‌نمی سه‌ره‌تای به‌هارێکی سه‌وز و به فه‌ڕ
بارگاویی ده‌کرد.... ئه‌وانه ئه‌و گه‌نجانه‌ن که به دیده‌نییان
چاوانت پر فرمێسکی شین و شادی ده‌بن.. چه‌ندین گرێکۆره‌ی پڕ حه‌سره‌تت
له هزر و مێشک‌دا بۆ گرێداون. ئه‌وانه بوون که ئه‌وسا و.. ئێستا و..
هه‌موو ته‌مه‌نت چاوه‌ڕوانیان بووی که‌چی به‌خت یار نه‌بوو! دوای ئه‌وڕۆ
ئێواره‌ش... بڕوا و متمانه‌ت نه‌ما که هه‌رگیز پێیان بگه‌ی!! ناشزانی
سووچی خۆت بوو یان هی ئەوان؟.. یان بڕیارێکی ئاسمانیی بوو وه‌رزه‌کانتی
تێکشێلا و ته‌مه‌ن خێرا خێرا پێتدا تێپه‌ڕی.
ئێستا... چیدیت له‌و پایزه جوایێزه؟ زه‌ردن وه‌کی یه‌ک.. هیشکن وه‌کی
یه‌ک.. رووتن وه‌کی یه‌ک...، به‌و ئێواره‌یه رێیه‌کی دوور و درێژتان
بڕی.. ئیدی لێره له چارچیوه‌ی ئه‌و باخه رووته خۆتان حه‌شاردایه..
تاکه جواداییه‌ک بدیترێ چاوه بزێوه‌کانی تۆیه که هێشتا له گشت وه‌رین
و رووتبوونه‌وه‌کان ده‌تۆقن...
هه‌روا دێ سه‌رمای ئێواره‌که پتر جه‌سته‌ت ببه‌ستێ.. وژه‌وژی بایه‌که‌ش
کاسترت کا. بۆیه پێم باشتره چیدی وه‌ک ئه‌م باخه نه‌که‌ویه خۆ
رناندنه‌وه و چیدیش نه‌چییه نێو شینوشه‌پۆڕی چرۆکان... ئه‌و بایه‌ش
با چیدی بیر و هزرانت نه‌شێوێنێ... هه‌سته... دیمه‌نی دره‌خته
رووتبۆوه‌کانیش له‌بیرکه. با پتر نه‌تجووڵێنن، هه‌سته... بڕۆ و ئێره
چۆڵ که ... بجوڵێ... ئه‌تووه‌ک که رێیه‌کی هێنده درێژت بڕی و بێنازیی
خۆتت به سۆزی چارچیوه‌ی ئه‌و باخه سپارد و ویستت له جیهانه
خامۆشەکەی رێیه‌ک دادڕی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی گیان. باوه‌ڕت وابوو که باخه‌کان
ئارامن و پایز له ئامێزیان ناگرێ؟ که‌چی ته‌ماشا... خه‌ریکه وا هه‌موو
شتێکی به‌رچاوانت زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێن!! خه‌ریکیت خۆ ده‌خه‌یه ناوه‌ندی
بازنه‌ی شینکه‌رانی ئێره... باوه‌ڕیان پێ هێنای که سه‌راپای گه‌ردوون
گه‌ڵاێزانه! هه‌سته.. چاوان بۆ جوانیی هیچ وه‌رزه‌ک دامه‌خه.. بڕۆ..
ئه‌تۆ که‌ی توانیوتە هێنده له‌سه‌ر یه‌ک کورسی بحه‌جمێی؟ هه‌سته چیدی
له رووتبوونەوە مه‌ترسه! هه‌سته... چه‌تره‌که‌ت بکەرە‌وه و گوێ له
گۆرانیه میهره‌بانه‌کانی دڵۆپه‌ی ئەو بارانەی وا بەڕێوەیە راگره...
با دره‌نگتر دانه‌یێ.. ده هه‌سته... کێ ده‌زانی! له‌وانه‌یه که‌سێک
له بن چه‌ترێک به‌ڕێوه بێ و له‌وانه‌یه.. له‌وانه‌یه:
یان بیه‌وێ گه‌رمت کاته‌وه... یان بته‌وێ گه‌رمی که‌یته‌وه...
ماڵپه‌ڕی خوناو
سمایل مامه
|