گهلاَی
وه‌ریوو .

كه‌ژاڵ ئیبراهیم
خدر
1
گهلاَ گهلاَ
هه‌ڵده‌وه‌رم
دهپرژیَمه سه‌ر مۆمی ته‌مه‌نی تۆ و
به‌ده‌م وه‌رینی گهلاَیهكهوه
باخچه‌یه‌ك له‌شعر
ده‌كه‌مه پیَناسهو ئاویَزانی خۆشه‌ویستی.
2
لهنیَو ره‌نگی گهلاَكاندا
وهرزیَك لهتهمهم ده‌چنمه‌وه و
ده‌بمه رهنگیَكی ژاكاو
بهویَنهی درهختیَكی ووشك بوو
گوڵ و گهلاَكانی جوانی له‌شم
سیَبهریَكی تیَدانیه بۆ پشوو.
3
من گهلاَی ههڵوهریووم خۆش دهویَت
بهویَنهی جریوه‌ی چۆله‌كه‌ی به‌یانیان و
كرِیوهی به‌فری زستان.
4
من وه‌رزی وه‌رینی
گهلاَكانم بینیووه
چۆن دهبیَته پهرِهی گوڵیَكی هه‌ڵوه‌ریوو
چۆن دهبیَته هه‌نسك و فرمیَسكی
لیَوی كیژۆڵه‌یه‌كی
له‌خه‌م داباریوو.
5
گهلاَ له‌عه‌شقی ئیَمه تیَناگا
ئه‌وه ته‌نها دهزانیَ
بوهریَ بهسهرسهرمانا
ئه‌و له رژانی فرمیَسكی خۆشه‌ویستی و
گومانی باڵنده‌یه‌ك تیَناگا.
6
وه‌رزی وه‌رینی گهلاَكان
دڵیان پرِبووه له‌خه‌م و
چاویان پرِ بووه لهفرمیَسك
لهنیَو ره‌نگی گهلاَكاندا
شویَنیَك نیه بۆ په‌رستن
په‌رستگایه‌ك نیه
بۆ پارِانهوه
پارانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی، دهیانهویَت به‌یه‌ك بگه‌ن.
7
من دهمهویَت له وه‌رزی وه‌رینی گهلاَدا
به‌سه‌ر لاشه‌ی ناسكی كیژۆڵه‌یه‌ك
خه‌م نهباریَت
په‌یتا په‌یتا.
8
من دهمهویَت
رزگارم بیَت له‌ره‌نگی وه‌رینی گهلاَ و
ره‌نگی ئیَوه و
ئاواز‌و نه‌غمه‌ی بولبولیَك.
9
من دهمهویَت ببمه به‌فراوی
سه‌ر رومه‌تی كیژۆڵه‌یه‌كی ناسك و جوان
سه‌ر رومه‌تی شۆره كچیَك
شادی به‌جه‌سته‌ی بدات و
هه‌ناسه‌ی نهسپیَریَته
گهلاَی وه‌ریوو.
10
ئه‌م زه‌مه‌نه چواری وه‌رزی ساڵ
به‌هار ره‌نگی زه‌ردی دهویَ
ته‌مه‌ن بۆته دۆزهخیَك و
ژیان بۆته روخساری گهلاَی هه‌ڵوه‌ریوو
نهرهنگ جوانی خۆی دهبینیَ
نه خه‌م به‌رۆكمان به‌رده‌دا.
Kazhal_3@hotmail.com
|