گه‌له‌گورگ.
به‌ندی عه‌لی له‌زستانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له گورگا کڕێوه‌ی مه‌رگ جۆلانه‌ی دڵ ڕائه‌ژه‌نێ و چلوره‌ی خوێن به‌که‌ڵبه‌دا شۆڕبۆته‌وه ئاسمانی میهری خواگورگیش په‌رده‌ی به‌فر ئه‌دا به‌سه‌ر له‌شی ڕووتی حه‌قیقه‌تاو کێوێ له‌ژان و گومانیش به‌سه‌ر سنگی ئایینده‌وه کۆبۆته‌وه له‌زستانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له گورگا پێستی ژیان که‌وڵ ئه‌کرێ تاکه‌لانی خه‌نجه‌رێکی لێ دروست که‌ن چاره‌نووسیش له‌جاجمی درۆکانی سیاسه‌تا ئه‌پێچنه‌وه‌و به‌دیاری بۆ شاگورگی جه‌نگه‌ڵی ئه‌به‌ن له‌زستانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له گورگا لوله‌ی تفه‌نگ گرنگ تره له‌قه‌ڵه‌م و چاوی سووریش له‌نیگای شیعرێکی عه‌یار خه‌نجه‌رێکیش له‌نه‌مامی دره‌ختێکی هه‌میشه سه‌وز قوڵاپێکیش له‌چڵێ نێرگزی به‌هار چ به‌دبه‌خته ئه‌وه‌ی ده‌نکی ملوانکه‌که‌ی گولله نه‌بێ چ به‌دبه‌خته ئه‌وه‌ی هیوای به‌په‌رژینی شۆڕه‌بی یه‌و نێرگز ئه‌دات له‌به‌رۆکی گورگی لاسار.
|