گه‌مارۆیه‌کی یه‌ک
ڕۆژه.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
-
به‌شی یه‌که‌م -
ساڵی 1366ی هه‌تاوی بوو، ماوه‌یه‌ک له‌وه‌رزی به‌هار تێپه‌ڕی بوو، هێزی
پێشمه‌رگه نه‌یده‌توانی بۆ جه‌وله کردن بڕواته‌وه بۆ ناوچه داگیرکراوه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئاخر ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌وه‌شه‌ڕی نێوان ئێران-
عێراق له سنووره‌کانی کوردستان به توندی ڕووی دابوو، ئێمه‌ش ده‌بوا له
سه‌ر سنووره‌کانه‌وه‌رێگامان ببڕیایه‌ت. له‌شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ی
نێوان ئه‌رته‌شه‌کانی ئێران و عێراقدا له سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان له
چه‌کی شیمیایی که‌ڵک وه‌رگیرا بوو، هێزێکی زۆری دوو لایه‌نی شه‌ڕ که
هه‌ر دوولا تا ددان به‌چه‌ک وکه‌ره‌سه‌ی شه‌ر ته‌یار بوون، له سه‌ر
سنووره‌کان جێگیر ببوون و له به‌رانبه‌ر یه‌کدا ڕاوه‌ستابوون. له هه‌ندێک
شوێن ئه‌ملاو له هه‌ندێ شوێنی تر ئه‌و لایه‌نی شه‌ڕ پێشڕه‌وییان کردبوو،
هه‌ر دوو لا تا توانیبوویان به‌رده‌م خۆیان بۆ به‌رگری له هاتنه پێشی
لایه‌نی به‌رانبه‌ر مین رێژ کردبوو. ئه‌و دوو هێزه دڕنده‌یه له به‌رانبه‌ر
یه‌ک، زۆر به وریاییه‌وه ڕاوه‌ستابوون. له‌سنووره‌کان‌ته‌نیا بۆنی
بارووت و سووته‌مه‌نی و ته‌رمی به‌جێماوی هه‌ر دوولا، که‌له به‌ر
خۆره‌تاودا بۆنیان کردبوو ده‌هات. بێده‌نگییه‌کی سامناک به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا
زاڵبوو، ده‌نگی ئینسان نه‌ده‌هات له‌کاتێک دا ئه‌و ناوچانه‌به‌درێژایی
سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق پر بوون له‌ئینسان که‌ته‌نیا بۆ
کوشتنی یه‌کترین له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا راوه‌ستابوون و هه‌ر لایه‌نێک بۆ
ئه‌وه‌ی زۆرتر له‌لایه‌نه‌که‌ی تر بکوژێت یان ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ری
نه‌توانێت بیانکوژێت خۆیان مت و مات کردبوو، ته‌نیا ده‌نگی ته‌قه‌ی
فیشه‌ک و تۆپ ده‌هاته گوێ که وه‌ک هه‌ڵۆی مه‌رگ به‌سه‌ر هه‌موو
گیان له به‌رانی ناوچه‌که‌دا ده‌گه‌ڕا و به‌ده‌نگی ره‌قی ته‌قه‌مه‌نی
خورپه‌یان له‌دڵی هه‌ر گیان‌له به‌رێک هه‌ڵده‌ستان.
به هه‌رحاڵ له سه‌ر سنووره‌کان که‌شوو هه‌وایه‌کی زۆر خۆفناکی ترسێنه‌ر
زاڵ بوو، هه‌موو شوێن پڕ بوو له ته‌رمی کوژراوانی دوو لایه‌ن، که‌سیش
نه‌بوو یان نه‌یانده‌ویست کۆیان که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش که‌شو هه‌واکه‌ی بۆ
که‌سانێک که له‌و شوێنه مه‌ترسیدارانه‌وه‌ده‌بوا تێپه‌ڕینایه‌ت زۆر
ناخۆش تر کردبوو، بۆنی ته‌رمی کوژراوه‌کان ناوچه‌که‌ی داگرتبوو. ده‌بوا
ئێمه له‌و نێوانه‌دا به سه‌ر ته‌رمی کوژراوه‌کان، مین، له به‌ین دوو
هێزی دڕنده‌ی بێڕه‌حمه‌وه تێپه‌ڕین بێ ئه‌وه‌ی تووشی کێشه‌یه‌ک ببین.
جیاواز له تێپه‌ڕینی خۆیشمان ده‌بوا رێگامان بۆ تێپه‌ڕبوونی کاروانی گه‌وره‌ی
هێزی پێشمه‌رگه بدۆزیایه‌ته‌وه.
به‌هاری ساڵی 66ی هه‌تاوی کۆمه‌ڵه ده‌سته‌یه‌کی 19 که‌سی به ناوی
واحدی ویژه (تایبه ت) بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای هاتوو چوو له‌سه‌ر سنووره‌کان
ته‌رخان کردبوو، ئێمه‌ش کاری خۆمان له سه‌ر سنووری پێنجوێن به‌ره‌و
ئاواییه‌کانی بایه‌وه‌و باشماخ له ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌ست پێ کرد. ئه‌م
واحده کاری ئه‌وه بوو که به نهێنی رێگایه‌ک بۆ چوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
بۆ ناوچه‌کانی کوردستان بدۆزێته‌وه. له زۆر شوێنان مینی لێ بوو، ده‌بوا
مینه‌کانمان هه‌ڵبگرتایه‌ته‌وه یان پووچه‌ڵمان بکردایه‌ته‌وه. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕۆژی دواتر هێزه گه‌شتیاره‌کانی دوژمن به‌وه‌نه‌زانن که‌شه‌وی
رابردوو ده‌سکاری ئه‌و مینانه‌کراوه‌ده‌بوا پاش پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ر شوێنی خۆیان دابنایه‌ته‌وه، به کورتی ده‌بوا به نهێنی هێزه‌کانی
ئێران و عێراق واته‌له‌نێوان دوو هێزی به‌ته‌واوی ته‌یارو چه‌کداردا خه‌ریکی
دۆزینه‌وه و پاک کردنه‌وه‌ی رێگای هاتووچوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه بوایه‌ین.
ماوه‌یه‌ک بوو له‌سه‌ر سنووری پێنجوێن، له کێوه‌کانی ئاسن کوڵێن و که‌ژان،
ده‌ورووبه‌ری ئاوایی بناوه‌سووته‌ی باشووری کوردستان و له نێوان
ئاواییه‌کانی بایه‌وه‌و باشماخ سه‌رقاڵی به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکه‌کانمان
بووین. کاره‌کانمان زۆر تاقه‌ت پڕووکێن بوو، شه‌و و ڕۆژ ده‌بوا به
نهێنی بماینایه‌ته‌وه، زۆر به وریاییه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبێنینه‌وه، به
وریایی بڕۆین، خشه‌مان نه‌یه‌ت، ده‌نگمان لێوه‌نه‌یه‌ته ده‌ر، قۆزه و
پژمه ئیتر ده‌بوونه قاتلێ سه‌رمان. ده‌بوا به شه‌و به شوێن مین و جێگای
که‌مین و سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن و رێگادا بگه‌ڕێین، به رۆژیشدا له بنه
ده‌وه‌نێک یان له شوێنێک خۆمان حه‌شار بدایه‌ت تا ئێواره. زۆر ماندوو
ده‌بووین، واحده 19 که‌سیه‌که‌مان دابه‌ش کرا به دوو ده‌سته‌وه، هه‌ر
جاره‌ی ده‌سته‌یه‌کمان ده‌رۆیشتین و پاش ماوه‌یه‌ک (چه ند رۆژێک ) ده‌گه‌ڕاینه‌وه
و درێژه‌دانی کاره‌که‌مان ده‌سپارد به ده‌سته‌که‌ی تر.
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو له سه‌ر سنوور کارمان کردبوو رێگایه‌کمان ئاماده
کرد که ده‌کرا به وریاییه‌وه هێزێکی لێوه تێپه‌ڕێ، هه‌ر دوو تیمی
تایبه‌ت گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئۆردوگای چناره که ئۆردوگای ناوچه‌ی سنه‌و مه‌ریوان
بوو. چۆنیه‌تی ڕێگاو مین و سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن و هه‌موو زانیارییه‌کانمان
دا به فه‌رمانده‌یی مه‌ڵبه‌ندی جنووبی کوردستان، پاشان بڕیار درا که
هێزێکی گه‌وره له‌و رێگایه‌وه ببه‌ین بۆ ناوچه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
دیاری کراوه ده‌بوا شه‌وێک پێش رێکه‌وتنی کاروانه‌که ده‌سته ی تایبه‌ت
له‌و رێگایه‌وه برۆینه ناوچه‌ی مه‌ریوان، له نزیک ئاوایی ساوا کانییاو
و شوێنێک بۆ حه‌وانه‌وه‌بدۆزینه‌وه که بۆ شه‌وی دواتر کاروانه‌گه‌وره‌که‌ی
کۆمه‌ڵه بێن و له‌وێ یه‌ک بگرینه‌وه، ئه‌وه‌ش بڵێم واحدی ویژه که شاره‌زای
ئه ورێگا ببووین هه‌روه‌ک جاران ببووین به دوو واحده‌وه، قه‌رار بوو
واحدێک شه‌وی یه‌که‌م بڕوات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه، واحدی دووهه‌م
شه‌وی دووهه‌م وه‌ک شاره‌زا له‌پێش کاروانه‌که‌وه‌بێت.
ئێمه که واحدی شه‌وی یه‌که‌م بووین، له نزیک مۆڵگه‌کانی ئه‌رته‌شی
عێراق له کێوی ئاسن کوڵێن به‌ره‌و پشت ئاوایی بناوه‌سووته داگه‌ڕاین.
به‌هار بوو، شه‌وگار کورت، نه‌ده‌بوا کات له ده‌ست بده‌ین، ده‌بوا هه‌ر
ئه‌و شه‌وه له نێوان ئاواییه کانی بناوه‌سووته و هه‌ڕگێنه‌وه چه‌ند سه‌د
میترێک له ژوور ئه‌و شوێنه که ئێسته پیله‌وه‌رییه‌که‌ی باشماخی لێیه
بمانکردایه‌ته ئه‌و به‌ریانی خاکی باشووری کوردستان، پاشان له‌زه‌وی و
زاره‌کانی ئاوایی بایه‌وه به‌ره‌و ئاوایی باشماخ بڕۆیشتینایه‌ت، له
نزیک ئاوایی باشماخ قه‌رارگایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌رته‌شی ئێرانی لێ بوو،
ده‌بوا زۆر به نهێنی له نێوان ئه‌و قه‌رارگایه و ئاوایی باشماخ تێپه‌ڕ
بووینایه‌ت، جاری‌تر ئه‌و کاره‌مان بۆ تاقی کردنه‌وه کردبوو، دواتر ده‌ڕۆیشتینه
که‌ژو کێوه‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ساوا، ئه‌ڵبه‌ت له باشماخه‌وه تا
ساوا به یه‌ک دوو کاتژمێر رێگا بڕین ده‌گه‌یشتین.
هه‌ر له ئاسن کوڵێن که‌ده‌هاتینه خواره‌وه کێوه‌که مین رێژ کرابوو، ته‌نیا
باریکه رێگایه‌ک بوو که هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی عێراق له‌و باریکه رێگایه‌وه
شه‌وان ده‌هاتن بۆ داوێنی کێوه‌که بۆسه( که‌مین) یان داده‌ناو ده‌مه‌و
به‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو مۆڵگه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ئاسن کوڵێن، سه‌ر
رێگاکه‌ش پڕ بوو له ته‌رمی کوژراوه‌کانی شه‌ڕه‌کانی ئێران و عێراق.
ئه‌و ناوچه‌یه که‌به ده‌ست عێراقه‌وه بوو، به ئه‌نقه‌ست ته‌رمه‌کانیان
کۆ نه‌ده‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که به رۆژا ئه‌گه‌ر بنکه‌کانی ئێران
دووربینیان خست بۆ ئه‌و به‌رانبه‌رانه، نه‌زانن که ئه‌وه رێگای
هاتووچوونی بنیامه، داوێن کێوه‌که له نزیک ئاوایی بناوه‌سووته هه‌ندێک
شی‌و و ئاوه‌ڵی تێدا بوو که‌هێزه‌کانی ئێرانی تێ هاتبوون. هه‌ندێک تیره‌شانیش
هه‌بوو که داده‌گه‌ڕا خواره‌وه تا راده‌یه‌کیش زاڵبوو به‌سه‌ر ده‌شت و
ده‌رو شی‌و و دۆڵی ناوچه‌که‌دا هێزی عێراقی تێدا بوو، له سه‌ر چه‌مه‌که‌یش
که پێی ده‌ڵێن چه‌می بایه‌وه و بناوه‌سووته له هه‌ندێک شوێن قه‌رارگای
ئێرانی لێ بوو، له‌وانه‌یش ده‌ر ده‌چوویت تا نزیک ئاوایی باشماخ ده‌شت
بوو، ئه‌و ده‌شتاییه‌به‌هۆی رووت بوونی و هه‌روه‌ها هه‌ڵکه‌وتی له‌نێوان
ئه‌و هێزه‌دا هه‌ر دوولا به‌ئاسانی ده‌یانتوانی بڕواننه‌سه‌ر ئه‌و ده‌شتاییه‌و
بیخه‌نه‌ژێر چاوه‌دێری خۆیان و له‌کاتی پێویست دا به‌هه‌ر جۆر پێیان
خۆش بێت ته‌قه‌ی لێ بکه‌ن، بۆیه ده‌بوا زۆر به په‌له و به خێرایی و به
وریایی له‌و نێوانه دا تێپه‌ڕ ببوینایه‌ت.
ده‌بوا خشه‌مان لێوه نه‌هاتایه‌ت، کات زۆر گرینگ بوو، رێگا زۆر ئاسته م
بوو، دڵه خورپه‌ی رێگا، که‌مین، مین، له‌لایه‌کی تریش ئه‌رته‌شی دوولا
له‌سه‌ر رێگاماندا بوو، ئێمه له‌ئێواره‌وه‌که له شوێنی حه‌شارگه‌که‌مان
هه‌ستاین تا کاتی ده‌مه‌و به‌یان که هه‌وا روون ده‌بوه‌وه ئه‌گه‌ر
بێ موشکیل و بێ وچان به‌ڕێوه بوایه‌ین ئه‌و کات ده‌مانتوانی نێوان ئه‌و
دوو ئه‌رته‌شه ببڕین و بگه‌ینه پشت ئه‌رته‌شی ئێران و ده‌گه‌یشتینه‌ده‌وروبه‌ری
ساوا، بۆیه کاتێک رێکه‌وتین تا ده‌چووینه پێش رێگای گه‌ڕانه‌وه‌مان سه‌ختتر
ده‌بوو. بیری لێ بکه‌وه؛ شه‌و تا به‌یانی به‌ڕێوه ده‌بووین، ئه‌وکات له
نێوان ئه‌و دوو هێزه ده‌ر ده‌چووین. تا به‌ره‌و پێش ده‌چووین دڵه خورپه‌و
نیگه‌رانیمان زۆرتر ده‌بوو، به‌شێک له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیتر نه‌مانده‌توانی
به نهێنی ئه‌و هه‌موو رێگا به‌ره‌و دوا ببڕینه‌وه ئه‌گه‌ر رووداوێکمان
بۆ بێته پێش، گرینگتر له‌وه‌یش ئه‌وه بوو که نزیک به مانگێک بوو زه‌حمه‌تمان
ده‌کێشاو رێگامان دۆزیبوه‌وه، ئه گه‌ر تووشی گرفتێک بهاتینایه‌ت رێگاکه‌مان
پێی ده‌زاندراو ئه‌و هه‌موه زه‌حمه‌ته‌مان به‌خه‌سار ده‌چوو.
هه‌موومان له حه‌شارگه‌که‌ی ئێواره‌ماندا که‌هه‌ستاین سه‌یرێکی یه‌کترینمان
کرد وبێ ده‌نگ پاش کورته‌یه‌ک شیکردنه‌وه‌ی مه‌ئمووریه‌ته‌که‌له لایه‌ن
به‌رپرسی تیمه‌که‌مانه‌وه، به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که بۆ
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره ده‌چین رێکه‌وتین، شانازیمان به خۆمانه‌وه ده‌کرد،
هه‌ستمان ده‌کرد خه‌ریکین کارێکی زۆر گرینگ ده‌که‌ین، رێگایه‌ک بۆ
چوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئامێزی خه‌ڵک. ئه‌م تیمه‌ی ئێمه 9 نه‌فه‌ر
بووین، 2 نه‌فه‌رمان له حه‌شارگه‌که‌دا به جێ هێشت بۆ ئاگادار بوونیان
له وه‌زعه‌که‌و راگرتنی پێوه‌ندی به بێ‌سیم له گه‌ل ئێمه و ئۆردوگای
چناره، جێی ئاماژه‌یه که هاوڕێیان له چناره‌وه ده‌چوونه سه‌ر کێوی کوڕه‌کاژاو
بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌زۆر به ئاسانی ده‌یانتوانی له گه‌ل ئه‌و 2 که‌سه‌مان
پێوه‌ندییان هه‌بێت.
ئه‌م 7 که‌سه چه‌ک و چۆڵێکی وامان پێ نه‌بوو، گشتمان یه‌کی کڵاشینکۆفێک
و بڕێکی که‌م فیشه‌ک و 2 نارنجۆکمان پێ بوو، ئه‌وه‌نده نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر
شه‌ڕێک ببێت به تووشمانه‌وه بتوانین ماوه‌یه‌کی زۆر خۆمانی پێ ڕاگیر که‌ین،
له به‌ر ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی، که‌لووپه‌لی پزیشکی، که‌لوو په‌لی تایبه‌ت
به پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی مین، هه‌ندێک که‌ره‌سه‌ی تر تایبه‌ت به مه‌ئمووریه‌ته‌که‌مان
پێ بوو ،ئیتر نه‌مانده‌توانی فیشه‌ک و چه‌ک و چۆڵی زۆر هه‌ڵگرین.
هه‌ر ئێواره که‌وتینه ڕێ، ئاسن کۆڵینمان به سڵامه‌ت بڕی، له نێوان
بناوه‌سووته‌و هه‌ڕگێنه‌وه له چه‌می بناوه‌سووته کردمانه ئه‌و به ر،
کاتمان زۆر به ده سته‌وه نه‌مابوو، رێگای مه‌ترسی داریمشان زۆر نه‌مابوو
. به‌ره‌و ئاوایی باشماخ که‌وتینه ڕێ، به‌رله‌وه‌ی بگه‌ین به ئاوایی
باشماخ ده‌شتاییه‌کی گه‌وره بوو که له کاتی رژیمی شادا مین رێژ کرابوو
تا ئێسته‌یش هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه، له نزیک ئه‌و مه‌یدانه مینه‌یش تێپه‌ڕین،
هه‌وا بۆی نابوو به رووناکاییه‌وه، ماندوو بووین، به‌ڵام دڵمان خۆش بوو
که له‌وانه‌یه چه‌ند سه‌د میترێکی تر رێگای مه‌ترسیدارمان ماوه. گه‌یشتنینه
نێوان ئاوایی باشماخ و قه‌رارگای ئه‌رته‌ش، ئیتر ئاخری رێگای سه‌خڵه‌تمان
بوو، جاده‌یه‌کی لێ بوو که ده‌هات بۆ ناو ئاوایی باشماخ، له‌و جاده
تێپه‌ڕ بووینایه‌ت ئیتر شتێک له سه‌ر رێگاماندا نه‌ده‌مایه‌وه.
گه‌یشتینه نزیک جاده، له پڕ دونیامان لێ کرا به ئاگر، نه‌مانزانی له سه‌ر
رێگامان هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش بۆسه‌یان داناوه، که‌مینه‌که‌ی ئه‌رته‌ش
ده‌ستی کرد به ته‌قه‌یه‌کی زۆر، دیار بوو ته‌قه‌که‌ی ئه‌وان له ئاکۆ
بوو، پێمان وابوو ئه‌وان نه‌یانزانیوه که له کێ یان له چی ته‌قه‌ده‌که‌ن،
له‌وانه‌یه وایان زانیبێت جڕو جانه‌وه‌ر، کاروان چی، یان زۆر شتی تر
بووبێت، یان له‌خۆڕا ته‌قه‌بکه‌ن بۆیه ته‌نیا له جێی خۆیانه‌وه ته‌قه‌یان
ده‌کردو دژ کرده‌وه‌یه‌کی تریان نه‌بوو که ئێمه بخاته مه‌ترسییه‌وه، ته‌نیا
ترسمان له گوله‌ی وێڵ بوو.
ئێمه هه‌ر ئێواره تا نزیک رۆژ بوونه‌وه به رێگاوه بووین، له ئاخرین
ساته‌کاندا که‌وتینه که‌مین، رێگای ده‌رباز بوونمان به‌ره‌و پێش نه‌بوو،
ده‌ستی چه‌پمان مه‌یدانی مین بوو، ده‌ستی ڕاستمان قه‌رارگای ئه‌رته‌ش،
به‌رانبه‌ریشمان قه‌رارگاو ئه‌و که‌مینه بوو.له رووی ته‌قه‌کردنه‌که‌یانه‌وه‌ده‌مانزانی
که‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش له‌و سه‌ر رێگایه‌دان، یه
کێک له هاوڕێیانمان زۆر به ژیرانه‌وه وتی؛ ئێمه ته‌قه نه‌که‌ین، با ئه‌وان
وا نه‌زانن که ئینسان لێره‌وه تێپه‌ڕیوه چون ئه‌گه‌ر وا بزانن به‌یانیش
له کۆڵمان نابنه‌وه.
به گوێمان کرد که‌سمان ته‌قه‌مان نه‌کرد، خۆمان بێده‌نگ کرد، له شوێنێک
گیرمان کردبوو که ته‌نیا رێگا بۆ ده‌ربازبوون به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه
بوو، به‌ڵام ئه‌ویش بۆ کوێ؟ هه‌وا ورده ورده خه‌ریک بوو رووناک ببێته‌وه،
کاتمان به ده‌سته‌وه نه‌مابوو، به‌ره‌و پێش بڕۆیشتینایه‌ت ده‌بوا شه‌ڕمان
له گه‌ل ئه‌و که‌مینه‌ی سه‌ر رێگامان بکردایه‌ت و ئه‌و که‌مینه‌مان
تێک بشکاندایه‌ت تا به‌ڵکو خۆمان بتوانین ده‌رباز بین، ئه‌و کات رێگاکه‌مان
پێی ده‌زاندراو ئیتر بۆ هاتنی کاروانه‌که‌له‌و رێگایه‌وه‌هیوا بڕاو ده‌بووین،
به ناچار به ره‌و دوا به ڕاکردن هه‌مدیسان بێ ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت و به
وریاییه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌ر چه‌مه‌که‌ی باشماخ.
له‌وێ خۆمان حه‌شاردا، ئاخر ئه‌و چه‌مه هه‌ر له پیله‌وه‌رییه‌که‌وه تا
به‌ر بناوه‌سووته بێشه چنار بوو که زۆر به ئاسانی ده‌کرا خۆمانی تیا
بشارینه‌وه ئه‌ڵبه‌ت له کاتی ئاسایی‌دا، ئه وێمان شک ده‌برد. به‌ره‌و
ناو ئه‌و بێشه چنارانه به ڕاکردن به‌ڵام به وریاییه‌وه گه‌ڕاینه‌وه،
نزیک بێشه چناره‌که بووینه‌وه هه‌وا ئیتر به جوانی رووناک ببوو، ده‌کرا
له رێگای دووره‌وه به ئاسانی هه‌موو شتێک لێک بدرێته‌وه، به هه‌ر حاڵ
خۆمان گه‌یانده ناو بێشه چناره‌که‌و له‌وێ خۆمان حه‌شاردا.
تۆزێک دانیشتین، بێده‌نگ، دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌ی که چیمان به سه‌ر دێت،
ناڕه‌حه‌تی ئه‌وه‌ی که نه‌مانتوانی بوو بڕۆینه ئه‌و دیو، زه‌حمه‌تی
مانگێکمان به‌خه‌سار چبوو، چونکه ئێمه ده‌بوا خۆمان بگیاندایه‌ته
نزیکترین شوێن که بتوانین خۆمانی تێدا بشارینه‌وه، ماندووی رێگای شه‌و،
هیلاکی راکردنی گه‌ڕانه‌وه، زۆر خه‌مبار و په‌رێشان بووین، به‌ڵام هیوا
بڕاو نه‌بوین، بێده‌نگ دانیشتین به‌و هیوایه‌که‌هه‌مدیسان شه‌و
دابێته‌وه‌و شه‌وی تازه‌یش رێبکه‌وینه‌وه‌به‌شکم ئه‌م جاره‌یان بتوانین
بێ کێشه‌بڕۆینه‌پشت ئاوایی ساوا.
له‌رێگا که‌ناهومێد نه‌ببووین چونکه دڵنیا بووین که‌ئه‌و که‌مینه‌ی
دوژمن به‌ئێمه‌ی نه‌زانی بوو و له ئاکۆ ته‌قه‌یان ده‌کرد، چاوه‌ڕوانی
تێپه‌ڕاندنی ئه‌و رۆژه‌بووین، که‌جارێکیتر خۆمان له‌شه‌وێکی تردا له‌و
رێگایه‌بده‌ینه‌وه، به‌بێسیم ئه‌و 2 هاوڕێیه‌مان‌که‌رۆژی پێشتر
له‌حه‌شارگه‌که مابوونه‌وه له رووداوی که‌مینه‌که و ئه‌وه‌ی
که‌خۆمان نه‌مان توانیوه‌بڕۆینه‌شوێنی دیاری کراو و له‌شوێنی مانه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی خۆمان ئاگادار کرد.
پاش ماوه‌یه‌ک دانیشتن، به چپه تۆزێک قسه‌مان پێکه‌وه کرد، کاتژمێر 9ی
سه‌ر له به‌یانی بوو، خۆر گه‌رمی کردبوو، دونیا رووناک، بێده‌نگ،
ته‌نیا جاروبار جریوه‌ی مه‌لێک و ده‌نگی بۆڵدیزرێکی ئه‌رته‌ش که‌چه‌ند
سه‌د میترێک له‌خوار خۆمانه‌وه‌خه‌ریکی کار کردن بوو ده‌هاته گوێمان،
ده‌توت ئه‌و دونیا پانوپۆڕه‌که‌سی تێدا نه‌ماوه، ئێمه‌یش له دونیا
بێده‌نگ تر بووین، جار‌و بار بێده‌نگییه‌که به ته‌قه‌ی فیشه‌کێک له
لایه‌ن یه‌کێک له‌و دوو هێزه‌وه ده‌شکا، له شوێنی وایشدا ئه‌و جۆره
ته‌قه‌کردنانه جۆرێک له خۆف و ترسێکی تایبه‌ت پێک دێنێ.
وتمان با تیکه‌یه‌ک نان بخۆین ئه‌گه‌ر شتێک ڕوویدا با تینێکمان
تێدابێت. په‌نیری قوتوومان پێ بوو یه‌کی تۆزێک نان و په‌نیرمان خوارد،
هه‌روا بێده‌نگ دانیشتبووین، زانیمان تۆزێک له خوارترمانه‌وه بڕێک
سه‌نگه‌رو قه‌رارگایه‌کی ئێرانی لێیه‌که پاڵی دابوو به بێشه چناره
کانه‌وه، چه‌ند سه‌د میترێک له خوارتره‌وه بۆڵدیزرێک خه‌ریک بوو رێگای
خۆش ده‌کرد، هاوڕێیه‌کمان پاش خواردنی نان و په‌نیره‌که به مه‌به‌ستی
ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن هه‌ستاو به بێ چه‌ک تۆزێک لێمان دوور که‌وته‌وه.
که‌ناوێکی تێدابوو ئه‌و هاوڕێیه‌مان چوه نزیک ئه‌و که‌ناوه، به‌ڕێکه‌وت
دوو سه‌رباز به ته‌وراسێکه‌وه به‌مه‌به‌ستی بڕێنی چنار و داربی
که‌ره‌نگه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانیان پێویست بووبێت، دێن بۆ لای
ئه‌و که‌ناوه، له پڕ چاویان ده‌که‌وێت به‌و هاوڕێیه‌ی ئێمه که چووبوو
بۆ ده‌ست به ئاو، ئه‌و دوو سه‌ه‌بازه یه‌کیان چه‌کی پێ ده‌بێت و
ئه‌ویان ته‌وراسێک، سه‌ربازه‌کان له سه‌ر که‌ناوه‌که وه‌ستابوون،
ئه‌وان زۆر ترسان، نه‌ترسانایه‌ت ده‌یانتوانی ئه‌و ره‌فێقه‌ی ئێمه
بگرن، حه‌به‌سابوون، له خۆوه و له پڕ هاواریان کرد؛کومله، کومله،
کومله،،،،،،،به ده‌م کومله، کومله‌وه رایان کرد، هاوڕیکه‌مان به
په‌شۆکاوی گه‌ڕایه‌وه، هیچمان بۆ نه‌ده‌کرا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه
هه‌ر دڵخۆش بووین ده‌مانوت به‌شکم هیچ نه‌لێن هیچ نه‌که‌ن، ئێمه کاتێکی
زۆرتر له رۆژ ببه‌ینه سه‌ر، به هه‌ر حال ئێمه تازه پێیان زانیبوین،
ده‌بوا به فیشه‌کێکی که‌مه‌وه چ بکه‌ین و چ نه‌که‌ین؟ خۆمان ڕابگرین،
له به‌ین دوو ئه‌رته‌شی دڕ، له نێو ده‌ریایه‌ک له هیزی دوژمن، ئێمه ش 7
نه‌فه‌ر چیمان پێ ده کرا؟
|