گه‌مارۆیه‌کی یه‌ک
رۆژه.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
پێداچوونه‌وه: دیار تازیک
- به‌شی دووهه‌م -
کاتێک هاوڕێی فه‌رمانده‌مان که پێیان زانیبوو، گه‌ڕایه‌وه لامان دیمان
په‌شۆکاوه، ده‌یویست به جۆرێک ئێمه حاڵی بکات که به وره بین، ده‌یویست
وا نیشان بدات شتێکی زۆر گرینگ نیه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێت
وریای خۆمان بین، به‌په‌له‌کۆ بووینه‌وه، ده‌ستمان کرد به ته‌کبیر کردن
که‌چی بکه‌ین و چی نه‌که‌ین، که‌وتینه هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆمان، دڵنیا
بووین که ده‌ر چوونمان زۆر ئاسته‌مه، هه‌ر کامه‌مان پێشنیاری کارێکمان
ده‌کرد، یه‌ک ده‌یوت تا ئاخر فیشه‌ک شه‌ڕ ده‌که‌ین، یه‌ک ده‌یوت تا
هێزه‌کانی رژێم نه‌که‌وتوونه‌ته خۆ ئێمه هێرش بکه‌ینه سه‌ریان، هێنده
فیشه‌کمان پێ نه‌بوو، سه‌ره‌تای رۆژ بوو کاتژمێر 9 و نیوی سه‌رله‌به‌یانی،
10 تا 11 کاتژمێر ده‌بوا خۆمان ڕا بگرتایه‌ت تا لانیکه‌م تۆزێک هه‌وا
تاریک داده‌هات، هه‌رچی رێگا بوو بیرمان لێ کرده‌وه، له ناو بێشه چناره‌که
نه‌مانده‌توانی بڕۆینه‌ده‌ر چونکه به هه‌ر دوو لای بێشه چناره‌که‌دا ده‌شتایی
رووت و قووت بوو، له هه‌موو لایه‌که‌وه‌دیار ده‌بووین، دونیامان لێ
هاتبوه‌یه‌ک، هه‌موو هاوڕێیان بڕیارمان دا که تا ئاخرین فیشه‌ک شه‌ڕ ده‌که‌ین
و خۆمان به ده‌سته‌وه ناده‌ین مه‌گه‌ر جه‌نازه‌کانمان بکه‌وێته ده‌ستیان،
قۆلمان لێ هه‌ڵماڵی بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ، بۆ رزگار بوون له چنگی مه‌رگ،
بۆ ده‌رباز بوون له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ. تا ئه‌و کات هه‌موو 15 خوله‌ک جارێک
له گه‌ل ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی که له حه‌شارگه‌که‌ی دوێنێ شه‌وماندا
مابوونه‌وه له رێگای بێسیمه‌وه پێوه‌ندیمان هه‌بوو، ئه‌وانیش هیچیان
له ده‌ست نه‌ده‌هات، له وه‌زعه‌که ئاگادارمان کردن، ئه‌وان زۆر نیگه‌رانی
ئێمه بوون، نه‌یانده‌توانی بێن بۆ یارمه‌تیمان، ئێمه له شوێنێکدا
گیرمان کردبوو که له نێوان دوو ئه‌رته‌شی دوو وڵاتی دڕی دڕنده‌دا بووین،
ئه‌و بێشه چناره‌ی ئێمه تێیدا بووین به‌ره‌و خوار نه‌مانده‌توانی بڕۆین
چونکه له 100 میتر خوارتر خۆمانه‌وه قه‌رارگای ئه‌رته‌شی ئێران بوو،
به‌ره‌و ژووریش رێگای دووروو درێژ که له کۆتایی بێشه چناره‌کان له به‌ر
ئاوایی بناوه‌سووته‌و نزیک بایه‌وه هه‌ر ده‌چووینه‌وه ناو قه‌رارگای ئه‌رته‌شی
ئێران.
له ده‌ره‌وه‌ی بێشه چناره‌که‌یش مه‌یدانی مین بوو، فه‌رمانده‌ی تیمه‌که‌مان
وتی؛ هاوڕێیان من وا به باش ده‌زانم که ورده ورده به‌ره‌و لای ژوورووی
بێشه چناره‌کان یانێ به‌ره‌و ئاواییه‌کانی بایه‌وه و بناوه‌سووته بڕۆین،
خۆمان ده‌شارینه‌وه، به‌شکم ساتێک دێرتر پێمان بزانن، تا دێرتر پێیان
بزانیبایه‌ن شانسی رزگار بوونمان زۆرتر ده‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه
ده‌مانویست خۆ له شه‌ڕ نه‌ده‌ین تا دره‌نگان یان لانیکه‌م نزیک تاریک
بوونی هه‌وا.
ئێمه که‌م بووین، فیشه‌کمان که‌م پێ بوو، به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی
درێژ خایه‌نمان نه‌ده‌گرت، بۆیه حه‌زمان ده‌کرد لانیکه‌م له دێرترین
کاتی رۆژدا له گه‌لمان ده‌رگیر بن چونکه ئه‌و کات تاریکی دونیا ده‌بوه
شانسێکی گه‌وره بۆمان و یارمه‌تی ده‌رێک ده‌بوو بۆ ده‌رباز بوونمان.
یه‌کێکی تر له هاوڕێیان وتی وا نه‌که‌ین، من رێگایه‌ک شک ده‌به‌م، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه جارێ له شوێنی خۆمان بێده‌نگ دابنیشین، ئه‌گه‌ر هه‌ستمان به
جمووجوڵی هێزه‌کانی رژیم کرد ئه‌وکات رێگاکه‌ی من هه‌ڵده‌بژێرین، لامان
گرینگ بوو که بزانین رێگاکه‌ی ئه‌و چیه، به‌م جۆره پێشنیاری خۆی باس
کرد؛ هاوڕێیان ئێسته هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش تا ده‌که‌ونه خۆیان ماوه‌یه‌کی
پێ ئه‌چێت، ئه‌و کات ئه‌وان که هاتنه ده‌ر بۆ ئێمه لێره‌وه ده‌ست ده‌که‌ن
به پشکنین، ئێمه‌ش ده‌بێ وریا بین، کاتێک ئه‌وان له سه‌نگه‌ره‌کانیان
هاتنه‌ده‌ر ئێمه به وریاییه‌وه بچینه ناو قه‌رارگاکه‌ی ئه‌وان، ئه‌منترین
شوێن بۆ ئێمه ناو قه‌رارگاکه‌ی دوژمنه، ئه‌مه کارێکی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام
بیرێکی زۆر مه‌نتقی بوو، ڕیسک بوو، به‌ڵام بۆ ئێمه تا ڕاده‌یه‌ک
ئیمکانی جێ به جێ کردنی زۆرتر بوو له رێچاره‌کانی تر.
وامان دانا ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ناو قه‌رارگاکه له‌وێ ده‌توانین ده‌ستمان
به فیشه‌ک و که‌ره‌سه‌ی شه‌ڕیش بگات، ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌م ته‌کبیر و
راوێژانه 5 خوله‌کی نه‌خایاندبێت، به خێرایی خۆمان کۆ کرده‌وه چه‌کو ڕه‌ختمان
به‌ست، ئه‌و شتانه‌ی که هه‌ڵمان ڕشتبوو کۆمان کرده‌وه، ئاسه‌واری ورده
نان و قوتوی په‌نیره کان و هه‌ر شتێکی تر که نیشان بدات که‌سێک له‌ویا
بوه کۆمان کرده‌وه، ده‌بوا ئه‌و گژوگیایه‌ی که له ژێر پێمان‌دا یان به
هۆی دانیشتنمان له سه‌ری، که‌وتبوون هه‌ڵیان بسێنینه‌وه، ئه‌وه‌یشمان
به خێرایی ئه‌نجام دا.
له سه‌ر پێشنیاری ئه‌و هاوڕێیه‌ی که چوون بۆ ناو قه‌رارگاکه بوو، ساق
بووینه‌وه. به ڕیز هه‌ر کامه به مه‌ودای چه‌ن میتر دوورتر له یه‌ک به‌ڵام‌به
دانیشتنه‌وه که‌وتینه‌ڕێ به‌ره‌و قه‌رارگاکه، هه‌ندێک گژوگیا له ژێر
پێی ئێمه‌دا ده‌شکایه‌وه ئه‌گه‌ر بنیامی ژیر ورد بوایه‌ته‌وه ده‌یتوانی
بزانێت ئێمه به‌ره‌و کام شوێن ڕۆیشتوین، بۆیه ده‌بوا نه‌فه‌ری ئاخرمان
روو به دوا به رێگادا بهاتایه ت، ئه‌و گژوو گیایه که له ژێر پێی ئێمه‌دا
خه‌وتبوو هه‌ڵیان بسێنێته‌وه، به‌ره‌و قه‌رارگا رێکه‌وتین، وتمان ده‌ڕۆینه
نزیک قه‌رارگاکه، ده‌یانخه‌ینه ژێر چاوه‌دێری، له کاتی پێویست ده‌ڕۆینه
ناو قه‌رارگاکه، یان ناو سه‌نگه‌ره‌کانیان، نزیکه‌ی 15 خوله‌ک له کاتی
بینینی سه‌ربازه‌کان تێپه‌ڕیبوو، جارێ دونیای ئێمه‌و ده‌ورووبه‌رمان به‌ڕواڵه‌ت
ئه‌من بوو.
کاتێکمان زانی به‌رایی خێڵ ده‌رکه‌وت، له ژماره نه‌ده‌هاتن، به ئارایشی
نیزامییه‌وه هێزێکی یه‌ک جار زۆر له ناو قه‌رارگاکانی ئه‌و ده‌ور و به‌ره‌ده‌رکه‌وتن،
تا ئه‌و کاته ئێمه باوه‌ڕمان نه‌ده‌کرد که ئه‌و قه‌رارگایانه ئه‌وه‌نده
هێزی دوژمنی تێدا بێت، له هه‌ر دوو لای بێشه چناره‌که‌وه ژماره‌یه‌کی
زۆر هێزی ئه‌رته‌ش به‌ره‌و ئه‌و شوێنه که ئێمه بینرابووین تێیدا که‌وتنه
ڕێ، ئێمه له شوێنێک که نزیک قه‌رارگاکه بوو ماینه‌وه، هه‌ر کامه‌مان له
شوێنی خۆمانه‌وه ته‌نیا فریای ئه‌وه که‌وتین به هه‌ر جۆرێک بوو خۆمان
رابکێشین.
ئه‌و شوێنه گژوگیای زۆری لێ بوو، بنێ تووتڕکی لێ بوو، ئه‌و دیو تووتڕکه‌که
کانیاوێک بوو، پشت کانیاوه‌که یه‌که‌م سه‌نگه‌ری قه‌رارگاکه بوو،
هاوڕێی فه‌رمانده‌ته‌نیا توانی بێسیمه‌که بکوژێنێته‌وه، ئه‌و ڕاکشانه
ڕاکشاین ئیتر جمووجووڵی ئاخرمان بوو، کات نه‌ده‌رۆیشت، هێزه‌کان ڕه‌نگه
ژماره‌یان سه‌دان که‌س ده‌بوون، جوان چاومان له هاتوچوی سه‌ربازه‌کان و
ده‌ره‌جه داره‌کانه‌وه بوو، سه‌ره‌تا زۆر بێ ڕه‌حمانه ئه‌و شوێنه که
ئێمه تێدا بینرابووین دایانه به‌ر ته‌قه‌ی هه‌موو جۆر چه‌کێک، پاش ته‌قه‌یه‌کی
زۆر ژماره‌یه‌کی زۆر وه‌ک گورگی برسی هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی
که ته‌قه‌یان لێ کردبوو.
له‌وێ هیچیان ده‌ست نه‌که‌وت، هه‌ر به‌و جۆره ده‌ستیان دایه پاک کردنه‌وه‌ی
ناو بێشه چناره‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی جۆگه ماڵ بکه‌ن، به ته‌قه‌و به گه‌ڕان
به‌ره‌و لا سه‌رووی چناره‌کان یانێ به‌ره‌و بایه‌وه و بناوه‌سووته که‌وتنه‌ڕێ،
ئێمه‌ش هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک ڕاکشابووین، یه‌ک به ده‌ما، یه‌ک به پشتا.
هه‌ندێک سه‌رباز له ناو قه‌رارگاو له‌و نزیکانه مابوونه‌وه، له به‌ر ئه‌وان
ئێمه نه‌مانده‌توانی بجووڵێنه‌وه، ته‌قه‌هه‌ر به‌رده‌وام بوو، زۆر
سامناک بوو، له منداڵی تا ئه‌و کاته چیمان کردبوو هه‌موو بۆ جارێکی‌تر
به مێشکمانه‌وه ده‌هاتوو ده‌چوو، هه‌موو شوێنێک گه‌ڕان ته‌نیا ئه‌و
شوێنه‌ی ئێمه نه‌بێت، له‌م لا ته‌قه‌ی یه‌ک لایه‌نه گه‌رم بوو، له‌ولا
دوو هاوڕێکه‌ی ترمان هه‌رچی به بێ‌سیم دێنه سه‌ر خه‌ت ده‌زانن ته‌ماسی
ئێمه نه‌ماوه، ئه‌وانیش نگه‌ران ده‌بن، له لایه‌ک ئاگایان لێمان بوو که
پێیان زانیوین، له لایه‌کی تره‌وه بۆ خۆیان گوێیان له ته‌قه‌و هاتوو
هاواره‌که‌ی دوژمن بوو، له لایه‌کی تریشه‌وه‌هه‌رچی ده‌هاتنه سه‌ر خه‌ت
ئێمه وڵاممان نه‌بوو، ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و هاوڕێیانه‌ی نیگه‌ران
کردبوو، وایان زانیبوو که ئێمه گیانمان به‌خت کردوه، یان به دیل
گیراوین، ئاخر دڵنیا بوون که ئه‌و ته‌قانه له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئێمه‌یه.
کاتێک له شه‌ڕدا ئاشکرا بوویت ئیتر بێ‌سیم کار ده‌کات، به ڵام ئه‌وان به‌وه‌یان
نه‌ده‌زانی که ئێمه بۆ بێسیمه‌کانمان کار ناکات یان کاری پێ ناکه‌ین،
له‌به‌سه‌رهاتی‌دوێنێ‌شه‌ومان ئاگاداربوون، له‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ له‌و
شوێنه‌بینراوین ئاگادار بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ئه‌و ته‌قه‌کردنانه‌ی
دوژمن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئێمه‌یه، نه‌یانده‌زانی هێشتا خۆمانیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌بۆیه‌بێسیمه‌کان
هه‌ڵناکه‌ین.
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو به‌و جۆره مابووینه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی‌که‌له‌دوومان
ده‌گه‌ڕان هه‌ر سه‌ر قاڵی ته‌قه‌و پشکنینی ناو دار و بێشه‌چناره‌کان
بوون له‌دوای ئێمه،گه‌رچی تۆزێک لێمان دوور که‌وتبوونه‌وه، به‌ڵام
خۆفی تێک هه‌ڵچوون و ده‌نگی ته‌قه‌هه‌ر به‌خه‌ستی ئازاری ده‌داین.
تاو نه تاوێک ژماره‌یه‌ک سه‌رباز ده‌هاتن بۆ سه‌ر ئه‌و کانیاوه که له
چه‌ند میتری‌مان دا بوو، بۆ ئاوبردن، بۆ ئاو خواردنه‌وه، بۆ کاری ده‌ست
به ئاو.......... ئه‌م شوێنه‌ی که تێیدا مابووینه‌وه زۆر مه‌ترسیدار
بوو، هه‌رکات ئیمکانی ئه‌وه هه‌بوو که سه‌ربازێک بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن
بێته پشت تووتڕکی سه‌ر کانیاوه‌که و به ئێمه بزانێت، هه‌ر سه‌رباز و ده‌ره‌جه‌دار
بوو به‌م لاو به‌و لادا به جرت و فرت ده‌هاتن و ده‌رۆیشتن، ده‌توت بۆ
مووروو یان ده‌رزی ده‌گه‌ڕێن هێنده به توندی ناو ئه‌و چه‌م و چنارانه‌یان
دابوه به‌ر ته‌قه‌و پشکنین.
کاتژمێرێکمان به رۆژێ لێ نه‌ده‌ڕۆیشت، بێده‌نگیمان به هیچ کوێ نه‌ده‌گه‌یشت،
توونیه‌تی، ترس له ئه‌گه‌ری پژمین و قۆزه، وشکی کردبوین، بۆ ده‌مانتوانی
سه‌یری سه‌عاته‌که ی سه‌ر ده‌ستمان بکه‌ین بزانین رۆژگار چه‌نده‌ی ماوه؟؟
بۆ ده‌مانتوانی ته‌نانه‌ت به چپه‌یش‌بێت یه‌ک وشه‌قسه له‌گه‌ل یه‌ک بکه‌ین؟
هه‌ر کامه‌مان له‌و کاته‌دا ته‌نیا خۆی بوو و مێشکی و دونیای خه‌یاڵاتی،
به ڕاستی له شوێنی وا دا ئیمان به رزگاری، باوه‌ڕ به رێبازی کۆمه‌ڵه،
پۆڵایی بوونی بیر وباوه‌ڕ و مێشکی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، له خۆ بردوویی،
ئاماده بوون بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له گه‌ل هه‌ر جۆره رووداوێک ،
گیان بازی و خۆنه‌ویسته‌یی ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به رزگاری هه‌ژاران و چه‌وساوه‌کانی
کوردستان ده‌رده‌که‌وێت.
له‌رووی به‌رزی و نزمی و گۆڕانی سێبه‌ری دار و تینی گه‌رمای
خۆره‌وه‌ده‌مانزانی نزیکه‌و عه‌سر بوه.
ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه لێی ڕاکشابووین به‌رامبه‌ره‌که‌ی لاپاڵێکی تۆزێک
به‌رز بوو که زاڵ بوو به‌سه‌ر شوێنه‌که‌ی ئێمه‌دا، له پڕ سه‌ربازێکی لێ
وه‌ستا، ئێمه ئه‌ومان بینی، ئه ویش زۆر به جوانی ئێمه‌ی بینی، تۆزێک
ته‌ماشای کردین، له ڕوانینه‌که‌ی جیاواز بوو، ده‌یویست به بێ قسه
شتێکمان پێ بڵێ، ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئێمه بترسێت نه‌یده‌وێرا زۆر
خۆی ده‌ربخات، به‌ڵام له ناکاو رووبه سه‌ربازێکی ره‌فێقی هاوارێکی
چکۆله‌ی کرد که زۆرتر مه‌به‌ستی ئێمه بوو، رووبه هاوڕێکه‌ی خۆی که له
ئێمه‌وه دیار نه‌بوو وتی: " این پدرسگه میگن کومله اومده"، مه‌به‌ستی
فه‌رمانده‌کانی خۆیان بوو، "مارو آوردن که این کومله‌ها رو بگیریم یا
بکشیمشون، ماهم که کاری به کارشون نداریم"، سه‌ربازه‌که‌ئه‌وه‌ی وت،
زۆریش نه‌یده‌وێرا خۆی بخاته پاکاییه‌ک که له ئێمه‌وه زۆر دیار بێت،
سه‌یر ئه‌وه‌بوو ئه‌و سه‌ربازه به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئێمه کێین و
چکاره‌ین یه‌ک راست ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ده‌برد! من تۆزێک دڵم فه‌رێعی
تێکه‌وت، وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵنیا بووم که نایهه‌وێت پێمان بزانن، شه‌ڕی له
گه‌ل ئێمه پێ خۆش نیه، به کورتی حاڵی کردین که کاری به سه‌رمانه‌وه‌نیه
ئێمه‌یش کارمان به سه‌ریه‌وه نه‌بێت.
|