٢٢\٤\٢٠١٧
گەمە شاراوەکانی
ژیان لە (گەمە شاراوەکانی با).

ئاری محمەد سابیر
لە
ناو ورتەورت و ژاوەژاو و قڕەقڕ و بێ ھیوایی و بەرەو داڕووخانی دەروونیی
مرۆڤەکان لە کووچەی شار ژیان گەمە دەکا و بەردەوامە لە ژیان بەڵام بە
شەرمنیی و بە شاراوەیی لە پێشانگایی کۆلاژی (گەمە شاراوەکانی با)ی
ھونەرمەند و شاعیر (نەژاد عەزیز سورمێ).
لەم پێشانگایە سەلیقە و سەبر و بیری قوڵی ھونەرمەند دەچێتە قوڵایی ژیان
کە مرۆڤەکان نامرن و گەر بە ئاشکراش نەبێ ئەوە بە شاراوەیی گەمە لەگەڵ
ژیان دەکەن! (گەمە شاراوەکانی با) گەمەی مرۆڤەکان کە مرۆڤ ھەم ستەمکار
و ھەم ستەملێکراوە، خۆیان خاوەنی گەمەکانی ناخی خۆیانن، خاوەنی
گەمەکانی سروشتن، ئەو ھەموو ناماقوڵیی و نایەکسانیی ژیان یەک پارچەیە
کەچی مرۆڤەکان دەیکەن بە ھەزار پارچە کە ھەمووی گەمەی شەیتانی
مرۆڤەکانن کە ژیان دەکەنە پارچە پارچە و پارچەیەک لە (درۆکردن -
ستەمکردن - نادادپەروەریی - بێ مرۆیی)، پێشانگایی کۆلاژی (گەمە
شاراوەکانی با) پەسنی ژیانە کە ژیان بێ مرۆڤ نرخی ھەیە؟! ژیان بێ مرۆڤ
ژیانە؟! پێش ئەوەی دڵەکان وەڵام بدەنەوە چاوەکان وەڵام نادەنەوە بەڵکو
حوکم دەدەن، چاوەکان رۆژانە ژیان دەبینن و وێنای دەکەن بەڵام بە داخەوە
دڵی مرۆڤەکان سستن و بەرەو نەمان و لە لێدان دەکەون!
areezendiny40@yahoo.com
|