گه‌مه‌ی مه‌ڕ و به‌راز.
جه‌مال شه‌ریف
پاش ماندو بوونی کاری سه‌ختی بیناسازی ئه‌و ڕۆژه، له ناو جێگاکه‌تدا خۆت درێژ کردبوو به نیازی سه‌رخه‌وێکی کورتی دوای نێوه‌ڕۆ، هێنده‌ی نه‌مابوو ته‌نکه خه‌وێک له ئامێزت بگرێ. زه‌نگی مۆبایله‌که‌ت ڕایچه‌ڵه‌کاندی، چاوه‌کانت کرده‌وه‌و بینیت ژماره‌که‌ی پیشاننادات.
ناوچه‌وانت گرژ بوو، هه‌ستایته سه‌ردانیشتن، به بێده‌نگی گوێت ده‌گرت، توڕه‌یی به ڕوخسارته‌وه ده‌بینرا. به نائارامی به‌رده‌وام بوویت له‌سه‌ر گوێگرتن. پێت وابوو ئیتر نۆره‌ی تۆیه بۆیه به‌هه‌ڵچونه‌وه پێت وت:
هه‌ستت کرد ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داخسته‌وه، سه‌یرێکی مۆبایله‌که‌ت کرد و جامی توڕه‌ییه‌که‌ی خۆت به‌سه‌ریدا به‌تاڵکرده‌وه:
مۆبایله‌که‌ت فڕێدایه ته‌نیشتی خۆت و دووباره درێژ بویته‌وه، بیرت له هه‌ڕه‌شه‌و جنێوه‌کان ده‌کرده‌وه.'' ئه‌مانه ته‌نها قسه‌ی ناشیرین و هه‌ڕه‌شه ده‌زانن زمانی گفتوگۆیان له گۆ که‌وتوه. خانه‌کانی مێشکیان به‌زه‌هرێک ئاودراوه تایبه‌تمه‌ندی دڕنده‌یان وه‌رگرتوه. کوشتن.....و.....به‌رده‌وام کوشتن. پێشبڕکێی ئه‌وه‌یانه کێیان بتوانێت زۆرترین ئینسان بکوژێت ئه‌وا جوانترین کۆشك و زۆرترین په‌ری له ئاسمان به‌ده‌ست ده‌هێنێ. هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه نامترسێنێ، ڕه‌نگه بتوانن بشمکوژن، به‌ڵام هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مابم به ئازادانه بیر ده‌که‌مه‌وه و هه‌رچی له توانامدا بێ ده‌نوسم. ئه‌وه‌تا.. ئه‌م چیرۆکه منداڵانه‌یه‌م ئه‌مانه‌ی توشی هیستریا کردوه؟ وه‌ره‌م له مێشکیان دروست بوه، وه‌ره‌مه‌که‌ی هێنده پیسه بۆگه‌نیان کردوه، ئه‌وه‌ی من نووسیمه چیرۆکێکه بۆ منداڵان، چیرۆکیش زاده‌ی خه‌یاڵه، خه‌یاڵیش هیچ هێزێک نییه بتوانێ کۆنترۆڵی بکات.
جاری‌وا هه‌یه خه‌یاڵ ده‌تکاته گۆرانیبێژێک کاتی گۆرانی وتن هه‌تا چاو بڕکا جه‌ماوه‌ره و چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌ده‌ن، یان به خه‌یاڵ ده‌بیته ڕابه‌رێک و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی بۆ کۆمه‌ڵگا دابین ده‌که‌یت، هه‌ر خه‌یاڵه ده‌تباته ئامێزی ژنێکی شۆخ و گرێی ده‌رونت بۆ ده‌کاته‌وه. یان به خه‌یاڵ لۆتۆت بۆ ده‌رده‌چێت و له پڕێکا سامانێکی زۆر دێته به‌رده‌ستت، بۆ چه‌ند ساتێک به دابه‌ش کردنی ئه‌م سامانه‌وه خه‌ریک ده‌بی. جارێکی‌تر زه‌نگی مۆبایلکه‌ت لێیدا. نات به گوێته‌وه. هه‌ر به ڕاکشانه‌وه.
مۆبایله‌که‌ت له شوێنی خۆی دانایه‌وه. هه‌ستت به خۆشحاڵی کرد، مامۆستا گه‌لاوێژ چیرۆکه‌که‌تی په‌سه‌ند کرد. به‌شانازییه‌وه به خۆت وت:'' مامۆستا گه‌لاوێژ سوار چاکی گۆڕه‌پانی هونه‌ری چیرۆک نووسینه به‌تایبه‌تی له جیهانی منداڵاندا، چیرۆکه‌که‌ی منیش شایسته‌ی جیهانه پاک و ده‌رونه بێ فێڵ و دڵه بێ کینه‌که‌ی منداڵانه، چیرۆکه‌که(( کۆمه‌ڵێک مه‌ڕ و کۆمه‌ڵێک به‌رازی ماڵی، له حه‌وشه‌ی ماڵێکی گوندنیشینی (فینله‌ندا)دا، دیوارێکی نزمی له‌دار دروستکراو مۆڵگه‌ی مه‌ڕ و به‌رازه‌کانی جیاکردۆته‌وه و شه‌وانه بۆکات به‌سه‌ر بردن به شێوه‌ی جیاواز و که‌ره‌سه‌ی جۆراو جۆر مه‌ڕه‌کان به‌رازه‌کان ده‌ترسێنن یان به‌رازه‌کان مه‌ڕه‌کان ده‌ترسێنن و قاقا به‌یه‌کتری پێ ده‌که‌نن ، به‌ڵام به‌هۆی چوست و چالاکی و زیره‌کی زیاتری به‌رازه‌کان هه‌موو شه‌وێک به‌رازه‌کان براوه‌ی گه‌مه‌که‌ن))''.
هه‌ر ئه‌مه‌یه وه‌ره‌مداره‌کانی ده‌مارگیر کردووه، ئه‌وه بوو له کاتی جنێو باران و هه‌ڕه‌شه کردنه‌که‌ی پێی گوتم: ( حه‌مه‌ی سه‌گباب ناوی حه‌مه‌ت خه‌سار کردووه، نه‌تده‌زانی وا بینووسی که مه‌ڕه‌کان له به‌رازه گڵاوه‌کانی ببه‌نه‌وه؟ هه‌ی به‌رازی کوڕی به‌راز ) ئه‌و ترسنۆکه زوو ته‌له‌فه‌نۆکه‌ی داخست فریا نه‌که‌وتم پێی بڵێم '' ئێوه بڕیارتان داوه ده‌بێ هه‌موو که‌س وه‌ک ئێوه بیر بکاته‌وه، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له کتێبه دینیه‌کاندا نه‌فره‌تیان لێکراوه به‌رده‌وام نه‌فره‌ت بکرێن و هه‌وڵدان بۆ خۆشه‌ویستکردنی به‌راز گوناهێکی که‌بیره و هه‌رکه‌س بیکا خوێنی حه‌ڵاڵه بۆ ئیماندارانی خوا''.
دیسانه‌وه زه‌نگی ته‌له‌فۆن .
مۆبایله‌که‌ت هه‌ڵگرت و بینیت له سه‌ری نوسراوه سروه. وه‌ک ڕێبوارێکی تین‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوێکی دۆزیبێته‌وه، ئاوا ڕوخسارت گه‌شایه‌وه. بۆی دانیشتی و به‌ده‌نگێکی هێمن وه‌ڵامت دایه‌وه:
مۆبایله‌که‌ت دانا‌و له‌و کاته‌دا مه‌ڕ و کتێبی دینی و به‌راز و ئیماندارانی خوات له بیر کرد و په‌نجه‌ت به سێدێکه‌داناو ماڵه‌که‌ت به ده‌نگه خۆشه‌که‌ی سه‌لاح ڕه‌شید ئامێزی بۆ هاتنی خۆشه‌ویسته‌که‌ت واڵاکرد، که‌ده‌ڵێ: '' ئه‌گه‌ر هاتی ده‌رگاکانم له سه‌ر پشته و یه‌کسه‌ر وه‌ره ئه‌گه‌ر هاتی سنووری من بێدیواره و بێ‌سه‌نگه‌ره ''.* _________________________________ * یه‌کێک له گۆرانییه خۆشه‌کانی هونه‌رمه‌ند سه‌لاح ڕه‌شید.
18/12/2008 فینلاند
|