١٥\٢\٢٠١١ گەمەی سهروا و گەردەلوولی راپەڕین.
لەگەڵ هاورێکەم به دهم کارکردنهوه گەمەی سهروامان دەکرد.. من پرسیم و گوتم: - ناوی چەند ئاژەڵێک بڵێ پاشگرەکەی (کی) بی؟
ئەویش زۆر بە خێرایی لە وەڵامدا گوتی: - (دۆنکی، مۆنکی، پۆنکی ...)*
پۆنکی بۆ من نوێ بوو، من شارەزای هاورێکەم ببووم دەزانم شتی سەیروسەمەرە دەورژێنێ چونکە ساڵانێکی زۆر لە دونیای خەیاڵاویی ژیابوو بە هۆی تلیاک و مەریوانە کێشان، ئێستا پاک بۆتەوە بەڵام زیانەکەی هێشتا لەسەر هەڵسوکەوت و رەفتاری ماوە، منیش پرسیم: - پۆنکی چیە هاورێ؟
ئەویش لە وەڵامدا گوتی: - (دۆنکی و پیگ)** تێکەڵاویانکەی لە سێکسدا، نیوە کەر و نیوە بەراز دەردەچێ..
ئەویش پرسی: - ئەی باشە گەر کۆماریی و دیموکرات تێکەلاوکەی چی دەردەچێ؟
منیش بە ئاوازی ئەو وەڵامم دایەوە: - بە نیوە کوردی و نیوە ئینگلیزییهکەی (دیکمار).. کێری مار دەردەچێ، بەو واتایە هەم پێوەت دهدا و هەم دەتگێ.. بە واتایهکیتر هەتا نەتتۆپێنێ وازت لێناهێنی.
تێرتێر پێکەنی و گوتی:
ئەو رستەیە واتای زۆر دەدا بە پێی گفتوگۆیەکان واتاکەی دەگۆڕێ.. لێرە به واتای (گاڵتهت بە عەقلم دێ) دێ، لە گفتۆگۆیتر واتای (قەوچە قەوچ) دهگهیهنێ، (زۆر رێستنی بێ واتا)ش، و (ماستاوسارکرنەوە)ش، (کوسکێشی و خۆ بردنە پێشەوە)ش دهگهیهنێ و ...هتد، بەڵام بە وەرگێڕانی وشەیی به تەپالە و ریخی گا دێ.. ئەوەش لە چیرۆکی گا و باڵندە خۆهەلکێشەکە و بە فیز و لووتبەرزەکە هاتووە، زۆر بەرزبۆتەوە و کەوتۆتە خوارێ و دەنووکی لە تەپالە چەقیوە، چیرۆکەکە درێژە بەڵام بۆ کورتکردنەوەی پەندێکی کوردی هەیە دەقاودەق وا دێ (مریشک چاو لە قاز بکا قوونی دەدڕێ). ئەو گەمە بە عەقل هاتنەوەیەش، روودواوێکی زۆر سەیر و راستەقینەی بە بیر هێنامەوە؛ رۆژیکیان باوکم لە کار بەرەو ماڵ دێتەوە، سەربازێکیش بە شادیی و دڵخۆشییهکی زۆرەوە بە باوکم دەڵێ: - (مهلا موت).
مەبەستی سەرۆک بارزانی باوک، ئێستا پێی دەگوترێ سەرۆکی (سۆرەی قوندەر) و دارجغارە و تووری قوڕاویی و نەخوێندەوار و دەیان ناوی ناشرینتری نوێی سەرۆکن، ئەوی پێی ناخۆشە با سیر بخوا و (فیعل)ە خراپەکەش زورنا لێدا، وەک زورناژەنەکانی ئێستا.. باوکیشم لە وەڵامدا دەلێ: - (بعێری)، واتا (بە کیرم).
هەرچەندە وەڵامدانەوەکە کورت و بازاڕییانەشە، بەڵام دونیایەک هەڵوەسته و خوێندنەوەش دەدا.. من دکتۆرام لەسەر پرانسیپی باوکم هێناوەتەوە، رێزدار رێزی لێبگرە، سووک و چرووکیش وەکو مێش و مەگەز رەفتاریان لەگەڵ بکە.
گەردەلولی راپەڕین بەرێوەیە.. بابە گەر بۆ چاکسازییه ئەوا لە ئێستاوە بێڕێزیی نەبێ من دەڵێم هەی بە کێرمەوە.. چونکە لە فەرهەنگیان و مێژوویان چاکسازییان نەبووە و نابێ، چاکسازیی بە واتای کۆتاییهێنان لای ئەوان، چۆن ئهستەمە مردوو زیندووبێتەوە، ئەو دەسەڵاتەش لە هەست و رەوشت و ویژدان مردووە وەک پەندەکە (دەست بە زگی مردوو دابێنی دەتڕێ)، ئەو دەسەڵاتە بەرەو چاکسازیی بڕوا گوو دەبارێ.. پێش گووبارین با پاکیانکەینەوە و رایانماڵین، بۆ وەڵامدانەوەی ناخم ئەو شیعرە جوانە بە ئەدرەسی (بنەماڵهکان لێم هاتە دوان:
بنەماڵهکان.****
بنهماڵهکان دوا
ماڵئاویمان لێدهکهن و ناڕۆن
__________________________ * pig: بەراز. *** .you're bullshitting me. **** شیعری شاعیری هەمیشە داهێنەر (ئەحمەدی مەلا).
|