٢١\٤\٢٠١٤
گەمارۆی گەلی
خۆرئاوا و لێدانی خه‌نده‌قه‌که‌ی سنوور شەرمەزار دەکەین.
دوای
سەرهەڵدان و راپەرینەکانی گەلی رۆژئاوای کوردستان دوژمنانی کورد لەهەر
لایەکەوە کەوتنە پیلان دژی هاونیشتیمانیەکانمان لەو بەشەی کوردستان،
سەرەتا تورکیا بە شێوەیەکی ناراستەو خۆ کەوتە دژایەتی کردنی
دەستکەوتەکانی رۆژئاوای کوردستان هەرچی توانای هەبو بەکاریهێنا، بۆ
ئەوەی شۆرشی گەلی رۆژئاوا نەک سەرکەوتو نەبێت بەڵکو خواستی وەک کۆمەڵێک
تێکده‌ر مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
دواتر گروپە رادیکاڵە ئیسلامیەکان کە لە وولاتانی جیهانەوە رویان لە
سوریا کردوە، بە مەبەستی جیهاد بەفەرمانی واعیزە ئاینیەکان رویان لەو
بەشەی کوردستان کرد، کوشتنی تاکی کورد و حەلالکردنی ژن و ماڵ و موڵکی
کوردیان بە غەنیمە زانی و فه‌توایان بۆ دا.
لایه‌نە دوژمنەکانی کورد هەر بەم کارانەیان نەوەستان کاتێک روبەروی
بەرخوردی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان بونەوە بەڵکو بە پلانێکی ئیقلیمی
گەمارۆی ئابوری و داخستنی سنوورەکانیان کردە پرۆژەو لە هەر لایەکەوە
کەوتنە برسی کردنی گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ئەم کارە دژی هەموو
بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و پرنسیپە نێو دەوڵەتیەکانە ، سه‌ره‌ڕای هەوڵدانی
لایەنە نەیارەکان بۆ قەتیسکردنی کوردانی ڕۆژئاوا و ئابڵۆقەی دیپلۆماسی
لەسەریان، بەجەشنێک پەیوەندەیەکانیا ن زۆر ئاستەنگ کراوە لەگەڵ ولاتانی
ئەوروپاو دەره‌وە، واتە بەهەموشێوازێک ئابڵۆقەی ئابوری و برسی کردن و
ئابڵۆقەی دیپلۆماسیشیان لەسەرە، تاکو نەتوانن بەشێوەی راست وڕەوان
ئەوەی دەگوزرێ بیگەیەنن بە دەره‌وە.
ئەوەی ئێمە وەک نیگەران دەکات، هێزێک لە باشوری کوردستانەوە بە بیانوی
پاراستنی ئاسایش و ئارامی کوردستان لە سەر ناوی حکومەتی هەرێم
هه‌ڵوێستێکی دژ بە گەلەکەمان لە رۆژ ئاوا پیادە دەکات، ئه‌مه‌ش به
لێدانی خه‌نده‌قێک به درێژایی سنووری نێوان باشور و خۆرئاوای
کوردستان، سه‌یر ئه‌وه‌یه لایه‌نێکی تر لە کاتێکدا هاوبەشی هەمان
حکومەتە نەک هەر بێ ئاگایی خۆی لەو مژارە رادەگەیەنێت بەڵکو بە توندی
شەرمەزاری دەکات. ئه‌و خه‌نده‌قه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته زیاتر
لێکدابڕینی کوردانی باشور و خۆرئاوا، ده‌بێته هۆی بێکارکردنی سه‌دان
کرێکاری کۆڵبه‌ری کورد، که بژێوی ژیانیان له‌و رێگایه‌وه
ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن....
ئێمە لە چاودێری کوردۆساید - چاک بە توندی لێدانی خەندەق دژی گەلەکەمان
لە رۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەین، دەست بەجێ داوای راگرتنی
خەندەقە دەکەین و دوا لە هەموو چین و توێژەکانی رێکخراوە کانی سڤیل و
چالاکنی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین لەئاست ئەم پرسە هەروا بێ دەنگ نەمێنن،
وە داواش لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەسەر ئەم
کارە ترسناکەی سەر سنوور ببەستن و چی کارێکی پیوسته بۆ گەلی
خۆرئاوامان ئەنجامی بدەن... ئه‌وه ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم و
سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریم و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م پارته‌کانه له باشوردا
که پاڵپشت و هاوکاری کوردانی خۆرئاوا بن، تا وه‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی
مافه‌کانی و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو...
به‌ڵێ بۆ پشتگیریکردنی خۆرئاوای کوردستان تا گه‌یشتن به ته‌واوی
مافه‌کانیان.
به‌ڵێ بۆ درێژکردنی ده‌ستی هاوکاری ویارمه‌تی بۆ کوردانی خۆرئاوا.
نا بۆ دروستکردنی خه‌نده‌ق و تۆخکردنه‌وه‌ی سنووره‌ده‌ستکرده‌کان و
رێگریکردن له په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی کورد.
چاودێری کوردۆساید - چاک
٢٠\٤\٢٠١٤
hiwanaseh@hotmail.com
|