گەنجانى
دەربەندیخان ئاگرى ناوکاى دەسەڵاتى کوردى.
پێشڕەو حەمید
گەنجانى دەربەندیخان لەئاکامى خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات و خراپى ئەداى
کاربەدەستانى حکومەت و هەڵایسانى گەندەڵى و فەرامۆشکردنى پێداویستەیە
سەرەتایەکانى خەڵکى لە دابینکردنى وزەى کارەبا و ئاوى پاکى خواردنەوە و
پڕۆژە خزمەتگوزراییەکانى ترو بۆناڕەزایەتى دەربڕین بەرامبەر
پەراوێزخستن و گەندەڵییەکانى کاربەدەستانى شارەکە لە ڕۆژى ( 7 / 8
/2006 ڕژانەسەرشەقامەکان و لە خۆپیشاندانێکى هێمنانەدا داواى
کۆتایپێهێنانى گەندەڵى یاندەکرد کەکاربەدەستانى حکومەت و حیزب لەم
شارەدا ، وەک پرۆژەیەکى کۆنکریتى ئیشیان لەسەر دەکرد، هاوکات پۆلیس و
ئاسایش و چەندین کەسى ترى سەربەهێزەکانى ناوخۆ و پیاوانى حیزبى و حکومى
لەم شارەدا هەروەک شارەکانى ترى کوردستان لەسەرداخوازى کاربەدەستانى
شارەکە بەشێوەیەکى زۆردڵ ڕەقانە بەربونە گیانى خۆپیشاندەرەکان و
برینداریان کردن و چەندین گەنجى شارەکەشیان لە زیندانى ( کانى گۆمە )
قایم کرد .
لەساڵ یادى خۆپیشاندانەکەى گەنجانى دەربەندیخاندا ، ئایا ئەو گەنجانەى
کە بۆدابینکردنى مافەسەرەتایەکانیان سنگى خۆیان خستەبەردەم گوللەى
هێزەکانى ناوخۆە دڵسۆزى خەڵک و خاک و نیشتمانەکەیانن ؟ یان ئەو
گەنجەگرگنانەى ترکە تائێستاش دەستەمۆى حیزبن و لە خۆپیشاندانەکاندا
ناوى گەنجە خۆپیشاندەرەکانیان وەک ( لیستێکى ڕەش ) دەدایە دەست پۆلیس و
ئاسایش بۆ گرتن و سوکایەتى پێکردنیان ؟ کامیان فریاد ڕەسن و کامیان
نەوەگەلێکى دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرن ؟ ئەوگەنجەى کە ئازارى گوللەو
لێدان و ئیهانەکردنەکانى لەیاد کردو بۆڕاستکردنەوەى هەڵەکانى
سیاسەتمەدارەکانمان چونەسەرشەقامەکان و قورساییان بۆ دەسەڵاتى سیاسى
کوردستان گەڕاندەوە لە گۆڕەپانى سیاسى عێراقى و ناوچەکەدا ؟ یان ئەو
گەنجانەبارگاویانەکە لەبازنەیەکى بەتاڵدا خول دەخۆن و ملکەچى ئەو
بڕیارانەیە کەلەدیوەخانى حیزبدا دەسەپێنرێت بەسەریانداو نابەرپرسانە
وەک بونەوەرێکى هەستیار شوێن قەوانى سواوى ئاغاکانیان دەکەون ؟
گەنجە هۆشیارەکانى شارى دەربەندیخان گەنجانەنێکن کە دەسەڵاتى سیاسى و
ئەجینداى حیزبەکوردیەکان ناتوانێت ئیستیغلالیان بکات تا وەک کۆیلەیەک
شوێن حیکایەتەکانیان بکەون و بەگێرانەوەى مێژوى شاخ و سەروەریەکاکیان
لە نیوان ( مێژوى پڕلەشانازى و سەرکەوتن و مێژوى پڕلەشەرمەزارى
خیانەتکردن ) دا پەروەردەیان بکات .
لە دواى سێ ساڵ لە خۆپیشاندانەکان هێزەکانى ناوخۆى کوردستان، جارێک
لەخۆیان پرسیى یەوە ئاخۆ سیحرى خۆپیشاندان و حەماسەتى گەنجێتى چیى
دەگەیەننێ کەکاتێک بۆ داواکارییە سەرەتایەکانى خۆیان وەک دابینکردنى
ئاوى پاکى خوارندنەوە و کارەباو لەگۆڕنانى گەندەڵى ڕژانە سەرشەقامەکان
و ئەوانیش بە قۆناغە تفەنگ و بە دارە( ڕەشەکان ) ى دەستیان خوێناویان
کردن ؟ ئاخۆکەسو کار و خێزانى پیاوانى هێزى ناوخۆش هەروەک ئەو گەنجانە
هەتائیستاش بێ بەشنین لەئاوى پاکى خواردنەوە و تائێستاش لە ژەرهەکەى
دەریاچەى دەربەندیخان ناخۆنەوە ؟ دواى سێ ساڵ لە چونەسەرشەقامەکان بە
دروشمى ( نەوەیەک بەڕێوەیە دژى گەندەڵى شەڕەدەکات ) ئایا ئاوى پاک
بۆماڵەکانمان دابینکرا وئەو هەمو بەڵێ نانەى کە بەخەڵکى درا لەلایەن
بەرپرسە ئیداریەکانى شارەکەوە بۆ دانانى پاڵاوتە بۆ خاوێنکردنەوەى
دەریاچەکە لەو هەمو ژەهرە چى بەسەرهات ؟ لەیادى سێ ساڵەى ناڕەزایەتى
گەنجانى دەربەندیخان دژ بەگەندەڵى ، کام کاربەدەستى گەندەڵکارى ئەم
شارە لەسەر سامان کۆکردنەوەکەى بەشێوەیەکى نایاساى ڕوبەڕوى
داگاکراوەتەوە ؟ چەند کەسیان سزادران و چەند کەسیان پۆستەکانیان
لێوەرگیراوەوەتەو کامیان چاوەڕوانى سزاى کەى دەکات ؟ لەدواى سێ ساڵ
لەخۆپیشاندان تادێ ژمارەى گەندەڵکارەکان لەزیادبوندایەو تائێستاش
حکومەت و حیزى دەسەڵاتدارى ناوچەکە نابەرپرسانە مامەڵەدەکات و بو وەتە
بەشێک لەسەرخستنى پڕۆژە جەهەنیمیەکانى کاربەدەسان بۆ سەرخستنى پلانى
خۆدەوڵەمەندکردن لەسەر حسابى خەڵکى و سامانى گشتى ؟!.
|