٢٧\١٠\٢٠١٠
گه‌نجانی کورد له
ئه‌مریکا
هه‌ڵده‌ستن به به‌ستنی
دووه‌مین فێستیڤاڵی لاوانی کورد.
وه‌ک خۆتان ئاگادارن که ئێمه‌ی گه‌نجانی کورد کۆمه‌ڵگایه‌کی چالاک و
به‌هێزمان دامه‌زراندووه، هه‌روه ها ئاگاداریشن که تا ئێستا هه‌ڵستاوین
به چه‌ندین چالاکی جیا جیا وه‌ک بۆنه‌کانی نه‌ورۆز و فێستیڤاڵ و کۆڕ و
سه‌یران و سێمیناری فێرکار و هاندان بۆ خوێندن و نمایشی جل و به‌رگ و
نمایشی هه‌ڵپه‌ڕکێ و چه‌ندین کاری دیکه‌ی که‌لتووری. ته‌نانه‌ت
هه‌ڵمه‌تێکی سه‌رکه‌وتووی گه‌وره‌مان کرد بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی
هۆشیاری له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکی ژنان.
هه‌موو ساڵێک له ٢٠٠٧ ه وه کۆنفرانسی ساڵانه‌مان ئاماده‌کردووه و له
ڕێکه‌وتی١٥بۆ ١٧ی مانگی ١ ی ٢٠١٠ ش یه‌که‌مین فێستیڤاڵی لاوانی کوردمان
به‌ست له جۆرجیا. سوپاس بۆ داهاته ماددی و ماعنه‌ویه‌کانی ئه‌م
چالاکیانه ئێمه توانیومانه کاریگه‌ریمان به شێوه‌یاکی فراوانتر
زیاد بکه‌ین له ڕێگه‌ی پرۆگرامه جیا جیاکان و چالاکیه خۆبه‌خشه‌کانه‌وه.
ئامانجی چالاکیه‌کانمان هۆشیارکردن و هاندانی میوانه‌کانمان بوون هه‌تا
بتوانن به شێوه‌یه‌کی باشتر خۆیان له کۆمه‌ڵگاکانیاندا سه‌قامگیر بکه‌ن
و به ره‌و پێشه‌وه بچن.
به‌م زووانه و به ڕێکه‌وتی ٧ بۆ ٩ ی مانگی ١ی ٢٠١١ هه‌ڵده‌ستین به
ئاماده کردنی بۆنه یه کی زۆرگه‌وره ! دووه‌مین فێستیڤاڵی لاوانی کورد،
که به‌ڵێنی فێستیڤاڵێکی گه‌وره و خۆش و نایابی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
سوپاس بۆ پێکه‌وه کارکردنی هه‌ر یه‌ک له کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی کورد،
ڕێکخراوی لاوانی کورد له ئه‌مریکا، و کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی کالیفۆرنیا
و ناوه‌ندی که‌لتووری کورد له جۆرجیا.
ئه‌م فێستیڤاڵه ٣ ڕۆژه و له چه‌ندین پرۆگرامی جیاجیا پێکدێت وه‌ک
میواندارێتی چه‌ند که‌سانێکی ناسراو و به‌توانا، مۆسیقا ژه‌ن و هونه‌رمه‌ندی
کارامه و هه‌روه‌ها گفتووگۆی باسی جیاجیا. میوانه‌کان ده‌توانن به‌شداری
له چه‌ند پرۆگرام و سێمیناری جیاوازدا بکه‌ن له سه‌ر چه‌ندین باسی
جیا جیای وه‌ک: فلیم و ئه‌ده‌ب ومۆسیقا و مێژوو و زمان و هه‌ڵپه‌ڕکێ و
مافی مرۆڤ و کێشه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ژنانی کورد و کێشه ته‌ندرووستیه‌کان
و بابه‌ته ڕامیاریه‌کان و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و بابه تی کۆمه‌ڵایه‌تیه
کانی تر. هیوادارین ئه‌م هه‌موو بابه‌ته جیاوازانه هه‌ست و جۆشتان
بجوڵێنێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕگه‌ی به‌ناوبانگی کوردی به‌هره‌مه‌ندار که سه‌رکه‌وتنێکی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا له فێستیڤاڵی پێشوودا، داوا له میوانه‌کان ده‌که‌ین
که به‌شداری له‌م پێشبڕکێیه‌دابکه‌ن و به‌هره جیاجیاکانیان نمایشبکه‌ن،
شایانی باسه که خه‌ڵاتی باش دیاریکراوه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی پله‌ی یه‌که‌م
و دووه‌م و سێه‌م به ده‌ست ده هێنن.
هه‌روه‌ها به شانازیه‌کی زۆره‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین که دوو سکۆله‌رشپ
دابینکراون بۆ کوڕێک و کچێکی گه‌نجی کورد، وه‌ک خۆتان ئاگادارن به
بایه‌خی خوێندن بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌مریکا تا بتوانن ببن
به دکتۆر، ئه‌ندازیار، ڕامێر کار، نووسه‌ر، هوونه‌رمه‌ند یان هه‌ر
بوارێکی تری ژیان له دوواڕۆژدا.
ئه‌ی په‌یوه‌ندی تۆ به‌م بابه‌تانه‌وه چیه? له‌پێش هه‌مووشتێکه‌وه
ئه‌م فێستیڤاڵه ئاماده‌کراوه بۆ خۆشی و سوودمه‌ندی ئێوه. بۆیه
هیوادارین که له لایه‌ن خۆته‌وه هه‌موو هه‌وڵێک بده‌یت بۆ ئاماده‌بوون
و به‌شداریکردنت له زۆربه‌ی بڕگه‌کانی فێستیڤاڵه‌که‌دا. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌یت
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیری فێستیڤاڵه‌که بکه‌تیت تا به‌رده‌وام بێت
وه ک بابه‌تێکی ساڵانه.
ئه‌وه‌ی که ڕاستیبێت و پێوویسبێت بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌وه‌یه
که ده‌بێت ئێمه به هه‌موومان بڕی ١٠ هه‌زار دۆلار کۆبکه‌ینه‌وه و
بۆ گه‌شتنمان به‌م ئامانجه هه‌تاکوو مانی ١١ی ٢٠١٠مان هه‌یه. ڕاسته
که پرسیارت لا درووست ده‌بێت که ئه‌و پاره‌یه زۆره و بۆچی به‌کاردێت،
وه‌ڵامه‌که‌شی ڕوونه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که پێویستمان به و
هاریکاریانه هه‌یه هه‌تاکوو بتوانین کرێی سێ ڕۆژی به‌رده‌وام بۆ
گرتنی شوێن و ڕێگای فێستیڤاڵه‌که، دیاری بۆ ئه‌و میوانانه‌ی فێستیڤاڵه‌که
که بڕگه ی تایبه‌ت پێشکه‌ش ده‌که‌ن له هه‌مان کاتدا کرێی گه‌یاندن و
دابینکردنی شوێنی نووستنیان. هه‌روه‌ها کرێی بانگه‌شه‌کردن و بلیت و
دابینکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ بۆ بڕگه جیاجیاکان وه‌ک ئامێره جیاکانی ده‌نگ
بڵند کردن و هه‌روه‌ها خوارده‌مه‌نی و دی جه‌ی و ده‌سته‌ی فلیم به‌ڕێوه‌بردن
و کورسی و مێز و پێداویستیه‌کانی ڕازاندنه‌وه‌ی فێستیڤاڵ و هێما و
دیاری بۆ سه‌رکه‌توان له پێشبڕکێدا و له‌هه‌مووشی گرنگتر ده‌مانه‌وێت
گه‌وره‌ترین دیاری وه‌ک سکۆله‌رشیپ بده‌ین به قوتابیه‌کانمان. وه‌ک ده‌بینن
به ئاسانی نرخی شته‌کان کۆده‌بنه‌وه و که بێ ئه‌م شتانه‌ش فێستیڤاڵ
نابه‌سترێت. هه‌ر بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاریکاریت ده‌که‌ین.
هاریکاری زۆر و که‌میی نیه، هه‌موو دۆلارێک له ئامانجه‌که‌مان نزیکتر
ده‌کاته‌وه. بێگوومانیش هاریکاریه‌کانت ده‌توانیت له تاکسی ساڵانه‌ت
ده‌ربکه‌یت و به دڵنه‌واویه‌وه ئێمه ڕه‌چه‌تی هاریکاریه‌که‌ت بۆ
درووست ده‌که‌ین. تکایه ئه‌م هه‌له بقۆزه‌ره‌وه بۆ هاریکاریکردنت و
له هه‌مووشی گرنگتر به هیوای به‌شداری بوونتین له فێستیڤاڵه‌که‌دا.
بۆ زانیاری زیاتر و ڕێگا و شوێنی فێستیڤاڵه‌که تکایه سه‌ردانی یه‌م
ماڵپه‌ڕه بکه یاخود به‌م ئیمه‌یله په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه.
www.kurdishyouthfestival.org
ماڵپه‌ڕ
kurdyouthfestival@gmail.com
ئیمه‌یل
|