په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١١\٢٠١٤

''گەنجانی سەربەخۆی کورد'' لە لەندەن

ئێوارەیەکی کۆمیدیی ''ھەستن دژی داعش'' سازدەکا.
 


دەستەیەک لە "گەنجانی سەربەخۆی کورد" لە لەندەن،شەوی یەکشەممە،١٦ی نۆڤەمبەر، کاتژمێر٧ تا ١١ی شەو، ھەڵدەستێت بە ڕێکخستنی ئێوارەیەک لە ژێر دروشمی (ستاند ئاپ دژی داعش) کە ئێوارەیەکی کۆمیدییە و مەبەست لێی کۆکردنەوەی یارمەتییە بۆ ئاوەراکانی کوردستان، لە ھۆڵی Flyoverلە پۆرتۆبێللۆ.


ھونەرمەندی کۆمیدی کورد "کەی کورد"، ئەم بۆنەیە دەباتەڕێوە، کە بێگومان ئێوارەیەکی خۆش دەبێت و پڕ دەبیت لە گەپ و پێکەنین، ھاوکات ٤ کۆمیدیانی تری بەریتانی ھاوبەشی دەکەن، کە ھێندەی تر ئێوارەکە گەرم دە کەن.


ئەم کۆمیدیانانە پیکەوە کۆبونەتەوە تاوەکو بتوانن کۆمەک و پارە کۆبکەنەوە بۆ زەرەرمەندانی جەنگ و ناکۆکیەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست، بەتایبەتی ئاوارەکانی کوردستان. ئەم ئێوارەیە پشوودانە، ساتێ دوورکەوتنەوەیە لە تراژیدیاکانی ئەو ناوچەیە، فرسەتدانە بە ھەریەکێک لە ئێوە تا کەمیک لە خەم و پەشێویەکانی بڕەوێنیتەوە.


ئێستا سەرەتای وەرزی سەرمایە و کەشی ناھەمواری زستانی ناوچەکە ھەرەشە لە ملێونەھا کەسی بێتاوان دەکات، کە لەدەست ھەڕەشە و تاوانکاریەکانی تیرۆرستان ھەڵھاتوون و لە ناویاندا سەدان ھەزار منداڵ و ژن و نەخۆش ھەن.


ئاوارەکان پێویستیان بە ئێمەیە، بۆیە داواکارین لە ئێستاوە بلیتی خۆت بکڕە و ببەرە بەشێک لەم بۆنەیە کە تا ئێستا بۆنەی لەم جۆرە بۆ کۆمەڵگای کوردی بریتانیا ڕێکنەخراوە، ھاوکات فرسەتێکی گرنگە بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان.


داھاتی ئەم ئێوارە ئاھەنگە ھەمووی دەدرێت بە ڕێکخراوی (مانگی سوری کوردی).

کۆمیدیاکارانی بەشداربووی "ستاند ئاپ دژی داعش":


کەی کورد "Kae Kurd".

کەی کورد،ساڵی ١٩٩٠، لە شاری سەقز، لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان. لە ساڵی ٢٠١١ وە دەستیکردووە بە کاری ھونەری کۆمێدیی و لەو کاتەوە لە زۆر شوێن لە ئینگلتەرا ھونەرەکەی نمایش کردووە؛ دووجار لە KYF لە ئەمریکا و لە فێستیڤاڵی فینگ لە شاری ئەدنبرەی سکۆتلاند. کەی کورد، بەشداریی کردووە لە پرۆگرامی ڕادیۆیی BBC Radio ١Xtra و شەوی کۆمێدی Choice FM و ھەروەھا لەم شوێنانەدا نمایشی کردووە: Up The Creek، Comedy Café و Hackney Empire.

تێز ئیلیاز:

تێز، لە دایکبووی شاری لانکشەیە و لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەستیکردووە بە کاری کۆمێدی؛ وتوریاییەکەی وای کردووە کە لە کێبڕکێ کۆمیدیەکاندا دەربکەوێت وەک Beat the Frog لە Frog & Bucket ٢٠١٢ و King Gong لە The Comedy Store ٢٠١١، ھەروەھا تێز، لە ھەڵبژاردەکانی کۆتایی BBC New Comedian ی ساڵدا بووە.

ترێڤیس جەی:

ترێڤیس جەی، لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لە کۆمیدیادا دەرکەوتووە و لە زۆر شوێنی تایبەتی کۆمێدیدا لە بەریتانیادا نمایشی کارەکانی کردووە. خۆی تەرخان کردووە بۆ نمایشی تاکە کەسی و کێبڕکێی ساڵی ٢٠١٢ی کۆمێدی Jumpoffی بردۆتەوە و لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١١ دا Comedy Store Gang Showی بردۆتەوە.

مۆو گیلیگن:

مۆو گیڵیگن، ئەکتەرێکی لاوی بەھرەداری کۆمێدیایە؛ خۆی تەرخان کردووە بۆ پێشکەشکردنی کۆمێدیای ڕاستەوخۆ لە شوێنی جیاوازدا و کاری زیندووی نمایش کردووە لە: Hackney Empire، O٢ Indigo، Bloomsbury Theatre، Glee، Laughing Horse & Up the Creek.. ھەروەھا لە بەرنامەکانی CBBC و BBC Radio ١Xtra’ دا دەرکەتووە.

دەین باپتیس:

دەین، لە دایکبووی شاری لەندەنە و ھەر زوو چووەتە ناو جیھانی نمایشی ڕاستەوخۆی کۆمێدی و بە خێرایی تێیدا چووەتە ئاستێکی بەرز و سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێناوە، وەک بەشداربوون لە پرۆگرامەکانی BBC Three و BBC Radio و بوەتە بژاردەی کەسە نوێکان لە Edinburgh Fringe Festival ٢٠١٤.

کات: رۆژی یەکشەم، ١٦\١١\٢٠١٤، کاتژمێر ٧ ئێوارە، تا ١١ی شەو.
شوێن:
The Flyover
3-5 Thorpe Close
London,W10 5XL


نزیکترین ئێستگەی ئەندەرگراوند:
Ladbroke Grove Station


بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پێوەندیی بکەن بەم ئیمەڵەی خوارەوە:
standupagainstisis@gmail.com
بۆ بەدەستھێنانی بلیت، دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: Standupagainstisis.eventbrite.co.uk

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک