٢٦\٧\٢٠١١ گەنج بۆ شانۆ لە ٢٧\٧ باسى ساڵى (٢٠٣٠) دەکا.
هەر لەم بارەیەوە رەگەز ئیسماعیل یاریدەدەرى دەرهێنەر، لە لێدوانێکیدا باسى ئامادەکارییەکانى کردو بەرهەمى ئەمساڵى گەنج بۆ شانۆیى بە قۆناغێکى نوێ وەسف کرد، هەر وەک لە لێدوانەکەدا ئاماژەى بەوە کرد کە "گروپەکەمان ئەمساڵ لە ٢٧\٧ بە بەرگێکى نوێیەوە خۆى نیشان دەدات، بە بەشدارى کۆمەڵێک شانۆکار و موزیکژەن و شێوەکار و هونەرمەند و کەسانى ئەکادیمى بە توانا لە بوارە جیا جیاکان، هەموو لایەنە پراکتیکیەکان بە پێى ئەو نەخشەیەى بۆى دارێژرا بوو، جێبەجێکراوە"، هەروەها ووتى" ئەمساڵ لە رووى بابەت و لە شێوازى کارکردن و جێبەجێکردنى، بە جۆرێکیتر دەردەکەوین، تا رادەى ئەوەى بینەر لە کاتى نمایشدا بەرەو ساڵانى (٢٠٣٠) ببەین و قۆناغێکى لە داهاتوو نیشان بدەین، بۆیە ئێمە لە ٢٧\٧ لەگەڵ دەست پێکردنى نمایش دەچینە بیست ساڵى داهاتوو".
|