٢٨\١٠\٢٠١٤
گەنجێکی کورد
کاندیدە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.
من
(سایە سەفین عەبدوڵا)، خەڵکی باشوری کوردستانم، خوێندکاری کۆلێژی
پزیشکیی لە زانکۆی ئوترێختم. لەسەر ئاستی وڵاتی هۆڵەندا خۆم پاڵاوتوە
بۆ نوێنەرایەتی گەنجانی هۆڵەندە لە نەتەوە یەکگرتوەکان . ئێستا لەگەڵ
کاندیێکی تردا، کە بە رەگەز هۆڵەندییە، لە کێبركێی قۆناغی کۆتاییداین.
بۆیە پێویستیم بە پشتیوانیکردنی ئێوەی بەڕێز و خەمخۆر و خەباتگێڕ و
ماندوونەناسە، کە بەردەوام خۆنەویستانە لە کارو خەبات و چالاکی مەدەنی
و سیاسی نەوەستاون، بە دەنگ دان و پشتیوانی ئێوە بۆ من، لەو پرۆسەی
هەڵبژاردنەدا کە لە بەرواری (٢٧/١٠/٢٠١٤ تا ٥/١١/٢٠١٤) بەردەوام دەبێت،
لە ڕێگەی پەیجی تایبەت بە دەنگدان. ئەوا گەنجێکی خەمخۆرو بە ئەمەکی
نەتەوەکەمان دەچێتە نێو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و راستەوخۆ
دەنگی نەتەوەکەمان بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنرێت.
ئەگەر ئێوەی بەرێز پشتویانیم بکەن و دەنگم پێبدەن و سەرکەوتن بە
دەستبهێنم، بەو پەڕی لە خۆبوردوویی و خۆبەخشییەوە، بەو پەڕی
راستگۆییەوە، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە، بەو پەڕی بوێریەوە، پەیمانتان
دەدەمێ، متمانە و بڕوای ئێوە نەدۆڕێنم، هەوڵی تەواو بدەم بۆ گەیاندنی
داخوازیی خەونەکانی گەنجانی کورد بە گشتی، بۆ گەیاندنی سەرجەم
داخوازییە مرۆییەکانی گەنجان، داخوازییە هاوچەرخەکانیان، داخوازییە
شارستانییەتەکانیان، داخوازییە زانستیەکانیان، داخوازییە کۆمەڵایەتیی و
سیاسیەکانیان، داخوازییە نەتەوەییەکانیان و هێنانەدی ئاوات و
ئامانجەکانیان. ماندوو نەناسانە لە هەوڵداندا دەبم، هیوادارم ئەو مۆمەی
لە ناخی خۆمدا هەڵمکردوە بۆ خزمەتکردنی گەنجان نەکوژێتەوە و ئێوە بە
دەنگدانتان بتوانن زیاتر هانم بدەن.
بۆ دەنگدان بە سایە سەفین عەبدوڵا، کاندید بۆ
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١- کلیک لەسەر ئەم لینیکە:
http://www.jongerenvertegenwoordigers.nl/de_verenigde_naties/verkiezing/stemmen
٢- کلیک لەسەر ناوی سایە سەفین عەبدوڵا بکە.
٣- ئیمەیلەکەت بنووسەو کلیک لەسەر (Stem)
بکە.
٤- ئیمەیلەکەت بکەرەوەو لە (Inbox) یاخود
(Spam)دا، نامەیەکت بۆ هاتوە. کلیک لەسەر
ئەو دێڕە شینە بکە کە لە نامەکەدا بۆت هاتووە. ئینجا دەنگەکەت بۆ
کاندئدەکە ئەژمار دەکرێت.
|