په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

.گەنج لە نێو قەفەزى کۆمەڵگاو کەلەپچەى دەسەڵات

   فەرهەنگ جه‌لال     

 

گومان لەوەدا نییە کە گەنج ڕێژەیەکى زۆرن لە چینى کۆمەڵگا وە لەسەرجەم کۆمەڵگاکانى جیهان خاوەنى تواناو هێز و فەرهەنگى جیاوازن،گەنجان

لە کۆمەڵگاى ئێمە  ناتوانین  بڵێن  بێ  ئیرادەن  بەڵکو  کۆمەڵێک خەون و خەیاڵ و ئارەزوو  ئاواتیان هەیە کە دەیانەوێت بە ڕاستى بیسەلمێنن و

لە گێژاوى خەیاڵدا نوقم نەبن و کەشتیەکەیان بگەیەننە کەنارى مەبەست

بەڵام هەرکات کۆمەڵگاى ئێمە هەوڵى دا بۆ پشتگیرى کردن وفەراهەم کردنى پێداویستیەکان و دابین کردنى حەز و ئارەزووەکانیان ئەوکات دەتوانن گەنجان ڕۆڵى توند و تۆڵببینن لە گشت بوارە ( پراکتیکى و تیۆریەکان )دا وە دەبێت گەنجەکانمان باوەڕى خۆى وا گۆش بکات لە هەل و دەرفەتى سیاسیدا بەشدار بن نەک تەنها لەقازانج و دەستکەوتەکانى،هەمیشە هەوڵى چونە ناوەوەى دەرگا داخراوەکانى دەسەڵات بن و کۆنفرانسەکان بەرەو ڕوونى بەرێت چونکە هەر گەنجە چارەنووسى گەل و ووڵاتى دیارى دەکات ، دەتوانێت شووناسێکى تایبەت بە خۆى پێک بهێنێت هەر ئەمەشە هەندێ

.جار وا لە دەسەڵات دەکات کە چیدى ناچارى بکات کە گوێى لێ بگیرێت و بتوانێت بوونى خۆى لە سەرجەم چین و توێژەکانى کۆمەڵگادا بسەلمێنێ

هەرچەندە  ئێمەى گەنج  کۆرپەیەکى ساواین  لە ناو جیهاندا وون بووین و پێویستیمان  بە کارکردن و  ئاوڕلێدانەوە هەیە  لە لایەن دەسەڵاتەوە لەبەرئەوەى  بتوانین هەر هیچ نەبێت لە ناو جیهاندا خۆمان بدۆزینەوە ڕەنگە ئەوەش بە هۆى ئەو باروودۆخە دژوارانەى  گەلەکەمان  تیایدا ژیاوەو هەنووکەش تیایدا دەژى ، خۆ ئەگەر بێین و بەراوورد لە نێوان گەنجى کوردستان و گەنجى ئەوروپا  بکەین جیاوازیان تەنها لە فیکرو بیر و هۆشدا

نییە ، تەنانەت لە ژینگە و ئاو هەوا واتە لە بوارى( فیسیۆلۆژ )یشدا گەلێک جیاوازین جگە لە بوارى سیاسەت کە گەنجانى ئەوروپا چ لەپەرلەمان

و چ لە بەڕێوەبردنى ووڵاتدا بوونیان هەیە ، خۆزگە ئاوڕێکیش لەم چینە لاوەکیەى کۆمەلگامان دەدرایەوە کە دەڵێم لاوەکیە دڵنیام چلاى کۆمەڵگا و

چ لاى دەسەڵات لاوەکیە ! ، وەک چۆن ئێستا تێڕوانینیان لاوەکیە دەبا بە هێندەى ئێستایان تێڕوانینەکانیان پێچەوانە بکەنەوە ،چونکە ئەوە بزانن

هەر گەنج ئەم دەرفەتەى ئێستاى ڕەخساندووە و هەرگەنجیشە دەبێتە سیمبولى پێشکەووتنى ووڵات و گۆڕینى کۆمەڵگا بە دەسەڵاتیشەوە


-: تێبینى 
. ڕەنگى ڕەش : واتە چاوى کۆمەڵگا بەرامبەر گەنج
. ڕەنگى زەردو سەوز : واتە دوو پارتە سەرەکیەکە کە لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا دەتوانین بڵێین دەسەڵات
 

 

 

 سلێمانى  
Farhang_jalal@yahoo.com
Farhang_jalal@hotmail.com