٣\٣\٢٠١١
گه‌نج و
ده‌سه‌ڵات.
چیتر گه‌نجان گوێ له سه‌رکرده‌ی پیر ناگرن.

شوان سدیق
له کوردستان هه‌ر کاتێک خه‌ڵک ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێت، ده‌سه‌ڵات له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی بڕواته نێو خه‌ڵک و گوێ له بۆچوون و رایه‌کانیان ربگرێ به‌مه‌ستی
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان، که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌ده‌رگای
حزبه‌کان ده‌دات، حه‌ز ده‌کات له‌بری گوێگرتن بۆ گه‌نجێک که ده‌ڕژێته
سه‌ر شۆسته و جاده پڕ له تاسه‌کانی شار ئه‌و گوێ له سه‌رکرده‌یه‌کی
حزب بگرێ و گوێ له بۆچوونه‌کانی شل بکات!
گومانی تێدا نییه بوونی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی په‌یوه‌نده به خه‌ڵکه‌وه،
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک و گه‌ل نه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتیش دروست نابێت، جا ده‌سه‌ڵاتێکی
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی کوردیش بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت، ئه‌مڕۆ زاده‌ی هه‌ڵقوڵاوی
خه‌ڵکی کوردستانه و به‌شێکی زۆر له‌و خه‌ڵکه‌ش له رێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه
ده‌نگیان پێداوه و هه‌ڵیان بژاردووه.
واته هه‌موو ئه‌زموونه‌که ئه‌زموونی خه‌ڵکی کوردستانه نه‌ک ئه‌زموونی
تاقم و گروپ گه‌لێک واته گه‌ل سه‌رچاوه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌زموونه‌که‌یه
به‌گشتی نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی هێزێکی ناسیۆنالیست یان ئیسلامی و
ئۆپۆزسیۆنێکی رێگه پێدراوی تر بێت، وه‌ک مه‌رامێکی شه‌خسی و به‌رژه‌وه‌ندیخواز
به خه‌ڵکی بفرۆشێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌زموونه‌ش، ئه‌زموونی هیچ هێزێکی ئیسلامی
فۆندامۆنتالیست یش نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبین له ژێر سێبه‌ری چه‌تری
ئایدۆلۆژیایه‌کی ته‌قلیدی به‌هه‌شتگه‌رایدا ده‌یانه‌وێت سنووری ئه‌خلاقه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئینسانی کورد له‌وه‌ێدا کۆتای پێ‌بێنن، چونکه کاتێک
هێزیکی ئیسلامی باڵا ده‌ست ده‌بێت، سنووری جوڵانه‌وه و هه‌موو بیرۆکه‌کانی
مرۆڤ وه‌ک هاوڵاتی بوون را ده‌گیرێت، واته سه‌پاندنی یه‌کجۆر له ئه‌خلاق
و یه‌کجۆر له بیکردنه‌وه و یه‌کجۆر له پراکتیکی ئاینی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر
ژیاندا.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان توڕه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، توڕه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و فه‌رهه‌نگی، توڕه‌ن له‌و جۆره
به‌ڕێوه‌بردنه‌ی که کۆمه‌ڵکێک کاره‌کته‌ری سیاسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که
خه‌ڵکی قوربانیان بۆی داوه ئه‌وان وه‌ک یاری شه‌ترنج لێی ده‌ڕوانن.
بێگومان، ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستانه ده‌مێکه هه‌ستی به‌وه‌کردووه، که
ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری و بوونی جیاکاری ره‌گه‌زی
و ئینسان هه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌و
متمانه‌یه‌ی لای خه‌ڵکی نه‌مێنێت.
ئه‌و هه‌ستکردنه‌ش لای خه‌ڵک وایکردووه، گه‌نجه‌کان به ته‌نیا بڕژێنه
سه‌رجاده‌کان و داوای مافی چاره‌نووسی ره‌وای خۆیان بکه‌ن، چیتر چاوه‌ڕێی
ئۆپۆزسیۆن و هێزێکی موجامه‌له‌چی به‌رژه‌وه‌ندی خواز نه‌که‌ن، که ته‌نیا
له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک بڕژێننه سه‌رجاده‌کان
و که‌چی خۆیشیان له باره‌گاکانیان خۆیان حه‌شار داوه و له‌م لاو لاوه
خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ی ژێر به‌ژێرین، له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان.
ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه کاتێک گه‌نجان ده‌بینن ئه‌مڕۆ که
له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کاندا خۆپیشاندان ده‌که‌ن، ئه‌وان وانه وه‌ربگرن،
به‌وه‌ی که خه‌ڵک و ئه‌و چین و توێژه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌یان هێناوه‌ته
کایه‌وه چیتر له‌وانی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌بووڵ ناکه‌ن، چیتر گوێ بۆ سه‌رکرده
را ناگرن، سه‌رکرده‌ی ئه‌وان ژیانی داهاتووه و ئاینده‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ گه‌نجان ئینتیمایان هه‌بێ بۆ خاک و نیشتیمان، ئینتیما لای ئه‌وان
سه‌ره‌تا ژیانه بۆ ئه‌وه‌ی به خۆش به‌ختی هاوشێوه‌ی نه‌وه‌ی به‌رپرس
و کۆمه‌ڵکێک که‌سی ده‌ست رۆیشتوو شه‌و رۆژ بکه‌نه‌وه.
رێگا چاره بۆ ئه‌و دۆخه‌ی که ئیستا هه‌یه و گه‌نجان هاتوونه‌ته وه‌ڵام،
به‌رای من ته‌نیا ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه به‌شیوه‌یه‌کی
گه‌نجانه گوێ له داخوازی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌نج بگرن و واز له‌و
ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازییه‌ی ئه‌مڕۆ بێنن، که جیهانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راست به‌ده‌ستییه‌وه گیری خواردووه. هه‌روه‌ها مافی هاوڵاتی
بوون بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی که خۆی هه‌ست به‌وه بکات له وڵات
و کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیدا مافی پارێزراوه!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|