گەنج و رهوشتی
کۆمهڵگه!

بەشدار عهلی
بەهاى تاک و رهوشتی کۆمهڵگه بە گشتى لە کوردستاندا لەژێر پرسیاردا و
رۆژانە بە دەیان دیمەن هەست و نەستى تاکەکانى بریندار دەکرێت و لە
بەهاکانى دەهێندرێتە خوارەوە،بەم پێیەش باری دەروونى تاکەکانیش ئاسایى
و جێگیر نییه و پێویستى بە هەڵوێسته لەسەر کردنە.
پێش هەموو شتێک پێویستە ئاماژە بەوە بکەین،گەنجان و لاوانى کوردستان
لەنێو بەرداشەکاندا هەمیشە هاڕدراون و دەهاڕدرێن،گیرۆدەى دەیان کێشەى
کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابوری و فەرهەنگین،بۆیە بەبڕواى من بەم
بارهیانەوە ناتوانن ببن بە کاراکتەرێکى ئەکتیڤ بۆ گۆرینى ئەو وەزعیەتە
و چاککردنەوە و پتەوکردنى بنەما رهوشتییهکان کە چەندین ساڵه کار
لەسەر هەڵوەشاندنەوە و شێواندنى دەکرێت،چونکە لەنێو ئەو سیستەمە
زاڵانەى کە لەنێو کۆمهڵگهدا باڵا دەستە بێجگە لەوەى کە رێگەى پێ
نادرێت،لەگەڵ ئەوەشدا توانا و گوڕاحی ئەوەى نەماوە ئەو رۆڵ و ئەرکە
بخاتە سەر شانى خۆى،چونکە دەزانێ ئەو خاوەنى خۆى نییه نەک
کۆمهڵگهکەى تاکو هەڵسێت بە چاککردنى! لە هەموو لاکانەوە کاردەکرێت بۆ
کۆیلهکردن و بێ ئیرادەیی ئەو، دارزیوترین و گۆجیرین یاسا و دەستوریان
بەسەردا فەرز کردوون،سەرەتاترین ئازادییە تاکیی و مەدەنییهکانیان لە
ژێر پرسیاردایە، خەون بە ساکارترین خزمەتگوزارییەکانیانەوە
دەبینن،لەنێو تەڵبەندێکى دواکەوتوودا کار و پرۆژەکانیان قەتیس
کردوون،لەوەتەى هەستیان بە بوونى خۆیان کردووە لە نێو تەپوتۆزى جەنگ و
جێماوهکانی کوشتن و بڕین و کارەسات ئاشنا دەکرێن،هەمیشە هەرەشە و
پەلاماردانى وڵاتانى ناوچەکە مۆتەکەیەکى نزیک بووە لێیان،...ئیتر کاتێک
هەست بە مافى خۆى نەکات ئەو ئەرکە و دەیانى تر نایخەنە ئەستۆى
خۆى،لەهەموو دونیاش هەر وایە ئەگەر ئەرک و ماف یەکسان نەبن
ناهاوسەنگیەک دورست دەبێت.
بەڵام بە دەست بردن بۆ رەگ و ریشەى هەموو ئەو کێشانەى کە لەسەرەوە
باسمان کرد و کارکردن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دەست بردن بۆ پرۆژەى
جۆراو جۆر لە هەموو بوارەکانى ژیاندا، رێگەدان بەدەنگ و رەنگى جیاواز ،
ئەو کاتەش بنەما رهوشتییهکانى کۆمەڵکاش کێشەیەکیان نابێت و پێویستیان
بە پتەوکردن نییه، گەنجان و لاوان بە کچ و کوڕەوە دەیان ئەرکى
جیاواز دەخەنە سەر شانى خۆیان ،چونکە کاتێک سیستەمى پەروەردە و فێرکردن
مێشکى مناڵان و گەنجانى بە زانستى سەردەم ئاخنى،کە جیاوازى و نایەکسانى
لە کۆمهڵگهدا کاڵبویەوە،کە گەندەڵى و بە هەدەردانى سامانى خەڵک
نەما،کە یاسا و دەستورێکى سەردەمیانە و مۆدێرن لە دادگا و دامودەزگاکان
کارى پێکرا،ئاو وکارەبا و سوتەمەنى و رێگاوبان و خزمەتگوزارییەکانى تر
دابینکرا،کچ و کوڕانى گەنج لەسەر تەلەفۆنێک و پیاسە و دوو قسەى
خۆشەویستى خەڵتانى خوێن نەکران و یاسایا و دەزگایەک هەبوو بۆ بۆ
پشتگیرییان و پارێزگارییان،ئەو کاتەش گەنجان و لاوانى کوردستان بە
هەموو شێوەیەک بەرگرى لە بەهاى کۆمهڵگهکەیان دەکەن و کار دەکەن بۆ
چارەسەرکردنى هەموو کێشە و گرفتەکانى نێو کۆمهڵگه. بەهیچ شێوەیەک
ئێمە پێمان خۆش نییه دۆست و ئازیزانمان جێ بهێڵین و برۆین کۆچ
بکەین،تاڵە موویەک بە دەسەڵاتێکى سیاسى نەمابەستێتەوە کە باب و
باپیرانمان خوێنیان بۆ رشتوە، بۆ ئێمە خۆش نییه دەست بۆ ماددەى کهولى
و ئەفیون و تلیاک بەرین،ساتەکانى تەمەنمان بە دەستى خۆمان کورت
بکەینەوە.
نامانەوێت دیسانەوە خۆ بدهینه دهست
دەولەَتێکى (عروبى)ی ئسلامى ،سامانى ئەو وڵاتە گەلێک زۆرە و
دهرفهتێکی زێرینمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەى هەموومان هەست بە بوون و
ناسنامەى خۆمان بکەین و وەکو هەر گەنجێکى سەر ئەو زەمینە لە ماف و
ئازادییەکانمان بەهرەمەند بین، ئەوە دەسەڵاتى سیاسییە بە بریار و
راسپاردە و دەستور و یاساکانى دەتوانێ بنەما رهوشتییهکانی کۆمهڵگه
دورست بکاتەوە. بێگومان ئەمەش تەنها بە یەکگرتووى و کۆبوونەوە و بەهێزى
فشارەکانمان دەبێت بۆ ئەوەى هەموو ئەوانەى لەهەوڵى خاپورکرن و ناشیرن
کردنى بنەما رهوشتییهکانى تاک و کۆمهڵگهن، بەهێز و ئیرادەمان
هەڵیاندەینە زبڵدانى مێژوو.
|