په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١١

گەندەڵێک گایەکى کردە خێر.

رزگار کۆچەر    


هاورێیەکى کۆنە پێشمەرگەم کە بەم دواییە بە پلەى (نائیب عەریف) خانه‌نیش بووە بۆى گێرامەوە دراوسێیەکەیان تاساڵى 1991 سەربازى رژێم بوو کەچى پاش ئەوەى حیزب بەرزى ئاسمانى کردەوە ئێستا خانوێکى دروست کردووە رێک لە کۆشکەکەى شاى ئێران دەچێ، هاورێکەم گوتیشى ئەو کابرایە بە قودرەتى قادر لە قارئێکى قورئانەوە کە جاران لە تازیمانەکان بە دەهەزار دینار فاتیحەى هەدیە دەکرد ئێستا بۆتە بزنس مانێکى گەورەى خاوەن دەیان پارەچە زەوى تیجارى و دەیان خانوو و دوکانیشى رێز کردووە لە پاشان هاورێکەم بە پێکەنییه‌وە گوتى کابرا کە یەکێ لە دەست رۆشتوەکانى حیزب و وەزارەتى شارەونییه‌ ئێستا قاچى لەسەر قاچ داناوەو دەڵێت پیاوم دەوێت لە شوێنەکەى خۆم لام دەبات چونکە ئەو کات هەموو پۆخڵەواتیان ئاشکرا دەکەم.. دواجار هاورێکەم بە پێکەنینەوە گوتى دەڵێن شەریکیشى هەیە شەریک؟!


هەر سەبارەت بە برزبوونەوەى کێرفى چەند کەسێک کە بەم دوایە زۆر خێرا دەوڵەمەند بوونە لەم رۆژانە بیستم پاش ناردنەوەى بەرپرسێکى شارەوانى بۆ ماڵەوە بە بێ لێپیچینەوە بەرپرسەکە لەخۆشیان گایەکى زەبەڵاحى کردۆتە خێر و سەدەقە چونکە بە گوتەى خۆى خواخواى بوو رەوانەى ماڵی خۆى بکەنەوە بەبێ ئەوەى پێ بڵێن ئەرێ کاکە تا چەند ساڵێک پێش ئێستا تۆ کرێچیەکى رەزا قورس بووى کەچى ئێستا کەسێک نییه‌ پێى بڵێ ئەم هەموو مولک و سامانەت چۆن پەیدا بوو؟


هەر نزیک لەپرسى شارەوانى و داهات ودەستکەوتەکانى کابرایەکى هونەرمەند لیستێکى دوو لاپەرەیى نیشان دام کە تێیدا ناوى دەیەها هونەرمەندى لە خۆ گرتەوە کە هەندێکیان بێجگە لە وەرگرتنى زەوى بۆ دروست کردنى پرۆژەى هونەرى ببورن بۆ دروست کردنى بەنزیخانەو باڵەخانە هەندێک لەم هونەرمەندانە پاش وەرگرتنى زەویەکان ئەرزەکەیان بە نەرخێکى خەیاڵى فرۆشتۆتەوە لە هەمووش گرینگ تر هەندێ لەمانە کە قسە دەکەن باسى پشت گوێ خستن و ئاورنەدانەوەى حکومەت و گرینگى نەدان بە هونەر دەکەن بەبێ ئەوەى ئەوان بزانن ئێستا ئەوان تەنها بەناو هونەرمەندن چونکە دۆلارو زەوى موساتحە دەمێکە هەموو نۆتە خۆشەکانى نیشتمانى بیربردوونەوە...


ئەرێ ئەو لێژنەیەى کە بۆنەهێشتنى گەندەڵىو لێپرسینەوەى گەندەڵان پێک هاتووە ئاگاتان لەوە هەیە بێژەرو هونەرمەندو چاوەش و دۆڵ لێدەر چەند دۆنم زەویان بەناوى پرۆژەى هونەرى وەرگرتەوە؟؟


کوردێکى رۆژهەڵات خاوەن رەگه‌زنامەى ئێرانى کە هەمان کات مامۆستاى زانکۆ بوو زۆر کات قسەى لەسەر گەندەڵى دەکرد ئێستا زانیم ئەو برادەرە لە بەرنامەى تواناسازیی حکومەت رەوانەى وڵاتێکى ئەوروپى کراوە دەستى خۆش بێ بەڵام خۆشەکەى لەوەیە ئەو برادەرە کە رۆشت پاش خۆى شوقەکەى کە هەق نەبوو وەریگرێ چونکە کرێچى نەبوو بەکرێ داوەتە کرێچیەکى نەگەبەتى ئەم نیشتامانە لە هەمان کات رێکخراوەکەشى کە خۆى سەرۆک و ژنەکەى جێگرى بوو وەک شوقەکە بە کرێ داوەتەوە زەوى ئەو مەشتەلەى کە بریار بۆ کارى توێژینەوە بەکار بێ ئەویشى بە کرێ داوەتەوە بەینى خۆمان بێ دەڵێن پارەى شەش مانگ پێشینەشى وەرگرتووە...
 

ئەرێ بە راست ئەگەر من یا ئێوە بچینە ئێران شوقە و زەمالەى خوێندنمان پێ دەدەرێ؟؟
 

ماڵپه‌ڕی رزگار کۆچه‌ر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک