گه‌نده‌ڵیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به به‌ڵگه.
تایبه‌ت به ئه‌مڕۆ دووشه‌م - ۴\٥\٢٠٠٩
ماوه‌یه‌که که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌یه که‌سانێک له‌نێو ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌ندێک که‌سی نێو ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ش که لیستیان هه‌یه و خۆیان کاندید کردووه بۆ په‌رله‌مان به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسه ئازاده‌کان ئه‌وانه‌ی نووسینه‌کانیان له ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ره‌وه و هه‌ندێک ماڵپه‌ڕ و رۆژنامه‌ی به‌ناو (ئه‌هلی) بڵاوده‌که‌نه‌وه، ده‌ڵێن ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ره‌خنه‌ی نابه‌رپرسانه ده‌گرن و به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ به‌رپرسانی داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات .
به‌ڵام با خوێنه‌ران به چاوی خۆیان ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی خواره‌وه که یه‌که‌مین جاره بڵاوده‌بێته‌وه ببینن و بزانن ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی سامانی خه‌ڵک به‌سه‌ر داروده‌سته‌ی ( نوری مالیکیی) - سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق - ره‌خنه‌ی نابه‌رپرسانه و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و ره‌خنه‌یه‌کی ناڕه‌وا و نه‌شیاوه له لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان بۆ ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵیی که حکومه‌ت ئه‌نجامی داوه؟
وه‌ک له به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و زه‌ویانه که هه‌مووی ( ٢٢٥٠) مه‌تردووجایه و ده‌که‌وێته یه‌کێک له شوێنه گرانبه‌هاکانی هه‌وڵێر و دراوه به پێنج که‌س، یه‌کێک له‌و پێنج که‌س که ناوی ( ئه‌حمه‌د نوری کامل)ه کوڕی ( نوری مالیکیی)یه و چواره‌که‌یتریش داروده‌سته‌ی ئه‌ون.
هه‌روه‌ها نووسراوه که (بۆ جێبه‌جێ کردنی کاری پێویست)ه .
ئایه ده‌بێ ئه‌وه چ ( کارێکی پێویست !) بێ ئه‌و هه‌مووه زه‌وییه و له‌و شوێنه گرانبه‌هایه‌ی هه‌ولێر که مولکی حکومه‌ته و مولکی حوکومه‌تیش واتا مولکی خه‌لک بدا به پێنج که‌س له داروده‌سته‌ی مالیکیی !؟
ئایه بۆچی ئه‌و زه‌وی به‌خشینه له ده‌زگای راگه‌یاندنی حکومه‌ت بڵاونه‌کرایه‌وه هه‌روه‌ک که ئه‌گه‌ر بێ نرخترین زه‌وی و له که‌ناره دووره‌کانی شاری هه‌ولێر که هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کیان پێنه‌گه‌یشتووه بده‌نه هاوڵاتییان یان ئه‌گه‌ر دوو تاسه له شه‌قامێک چاک بکه‌نه‌وه ئه‌وا له هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی حیزب و حکومه‌ت بڵاوده‌کرێنه‌وه وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره باسیان لێوه ده‌که‌ن!؟ ئیدی پێویست ناک ئێمه هیچ قسه‌یه‌کیتر بکه‌ین چونکه به‌ڵگه‌نامه‌که خۆی ده‌دوێ.
هیوادارین حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تیش (سه‌رۆکایه‌تی دیوان / فه‌رمانگه‌ی کاروباری کارگێڕی و دارایی / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کارگێڕی) روونکردنه‌وه‌یه‌ک بدا له‌م باره‌وه که ئایه له رووی یاساییه‌وه حکومه‌ت مافی هه‌یه ئه‌و زه‌ویانه بدا به‌و که‌سانه ؟ ئه‌و که‌سانه به‌چ پێوه‌رێک و له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک مافی وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌ویانه‌یان هه‌یه ؟ ئه‌و (کاره پێویست)ه چییه که وا ده‌کا ئه‌و که‌سانه له‌و شوێنه و له هه‌ولێر ئه‌و زه‌وییانه‌یان پێ ببه‌خشرێ؟ بۆچی وێنه‌یه‌کی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ته‌نیا بۆ ( خامه‌ی نهێنی/ له‌گه‌ڵ به‌راییه‌کان) نێردراوه و له هیچ رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمیی نه‌که‌وته به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر ؟ ئه‌و (خامه نهێنی)یه چییه و به‌خشینی زه‌وی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به (خامه‌ی نهێنی)یه‌وه هه‌یه؟
تکایه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکیش له حکومه‌ت پێی وایه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ساخته‌یه یان دروستکراوه ئه‌وا با لێژنه‌یه‌ک رێکبخا بۆ لێکۆلینه‌وه له‌و به‌ڵگه‌نامه و ئێمه ئاماده‌ین له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حکومه‌ت که تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه رێکبخرێ له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر به‌لگه‌نامه‌که بخه‌ینه روو.
خوێنه‌رانی به‌رێز - بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به جوانیی بیخوێننه‌وه له‌خواره‌وه‌دا وه‌کو خۆی ده‌ینووسینه‌وه:
|