گه‌نده‌ڵییه‌کانی
وته‌بێژی ره‌سمی لیستی گۆڕان.
مه‌هدی مه‌جید عه‌بدوڵڵا
لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ناوی (گۆڕان)ه‌وه یه‌ک له‌لیسته
رکابه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانه که چه‌ند رۆژی
داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر
به وردی دیققه‌ت له‌به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیسته بده‌ین بۆمان
ئاشکرا ده‌بێت که ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی له‌عیراقدا به‌دی بهێنێت.. که‌چی هه‌رده‌م باس له‌گه‌نده‌ڵی و
چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌کات که له‌ڕاستیشدا
وانیه..
ئه‌مڕۆش خاڵی گه‌وره‌و ئه‌رکی قورسی سه‌رشانی کورد گێڕانه‌وه‌ی ناوچه
دابڕاوه‌کان و مافه خوراوه‌کانی میلله‌ته‌و په‌یداکردنی کۆده‌نگیه‌کی
نێوده‌وڵه‌تیه له‌پێناو دامه‌رزاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره.
ئه‌و هۆکارانه‌ی وایان له نه‌وشیروان کرد که داوای گۆڕان بکات (هه‌روه‌ک
خۆی ئاشکرای کرد) هه‌مان هۆکارن که وایان کرد ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی
له‌ناو (ی.ن.ک) رابگه‌یه‌نێت. له‌وانه‌ش شه‌فافیه‌ت له سیاسه‌ت و
داراییدا، بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی له ئۆرگانه‌کانی حزب و حکومه‌تدا.
ئه‌م داواکاریانه ته‌نها وه‌ک دروشمی بێهۆشکه‌رن تا خه‌ڵکی ساده‌و
ساکاری پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و ده‌نگ بده‌ن به ئه‌ندامانی گه‌نده‌ڵی
لیسته‌که‌ی که له‌پێش هه‌موویاندا شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی ره‌سمی لیسته‌که
دێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی مانگانه له‌ده‌زگای سه‌رده‌م وه‌رده‌گرێت
که بڕه‌که‌ی 825 هه‌شت و بیست و پێنج هه‌زار دیناره به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌مانگێکدا
یه‌ک رۆژ ده‌وام بکات جگه له رۆژانی 25 ی مانگ نه‌بێت که رۆژی مووچه
دابه‌شکردنه، دێت بێ ماندوو بوون پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و باخه‌ڵی پێ
گه‌رم ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڕوات.
جێگای ئاماژه‌شه له‌و بڕه مووچه‌یه‌ی شاهۆ سه‌عید له‌ده‌زگای سه‌رده‌م
وه‌ریده‌گرێت 300 سێ سه‌د هه‌زاری دیناری دیاری مام جه‌لاله، که
لیستی گۆڕان وایان له‌خه‌ڵک گه‌یاندووه که تاڵه‌بانی پاره‌ی میلله‌ت
به‌زۆر بۆ خۆی ده‌بات!!!!
ناوبراو (شاهۆ سه‌عید) ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی (گۆڤاری سه‌رده‌م)
ه که یه‌کێکه له‌و گۆڤارانه‌ی ده‌زگای سه‌رده‌م به زمانی کوردی
بڵاوی ده‌کاته‌وه..
ره‌نگه ئێستا خوێنه‌ر بپرسێت که ده‌زگای سه‌رده‌م چۆن رێگابه‌م جۆره
کارانه ده‌دات؟
پرسیارێکی گونجاوه به‌ڵام ده‌بێت به‌رپرسانی ده‌زگای سه‌رده‌م وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه.
بۆ نه‌گبه‌تی.. ئه‌م که‌سه خۆی وانیشان ده‌دات که‌ده‌ست پاکه‌و هه‌وڵده‌دات
پاره‌ی میلله‌ت بپارێزێت پاش ئه‌وه‌ی بووه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
کوردستان و بووه نوێنه‌ری خه‌ڵک، زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێ له هه‌ژارو
بێ ده‌رامه‌ته‌کان باوه‌ڕیان به‌م درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی لیسته‌که‌ی
هێناوه.. من گله‌یی له‌و که‌سانه ناکه‌م چونکه راستی و باری
سایکۆلۆژی ئه‌م که‌سه نازانن که‌چۆن رێگا به‌خۆی ده‌دات ئه‌م سه‌فته
پاره‌یه به ناڕه‌وا وه‌ربگرێت!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر چووه ناوپه‌رله‌مان
و بوه پارێزگاری پاره‌و ماڵ و موڵکی میلله‌ت که‌به‌ملیۆنه‌ها هه‌ژمار
ده‌کرێت ده‌بێت ئه‌وکاته چی بکات؟
له‌ناو ده‌زگای سه‌رده‌مدا ده‌بێت رۆژانه 6 شه‌ش سه‌عات ده‌وام بکات،
به‌ڵام ئه‌و کاتی خۆی له‌وێدا به‌فیڕۆ نادات، بۆیه ئه‌مه‌ش وامان لێده‌کات
بڵێین که بوو به ئه‌ندامی په‌رله‌مان که‌سێکی بێ باک و که‌مته‌رخه‌م
ده‌بێت، له‌په‌رله‌مانیشدا به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت واده‌خوازێت زۆرترین
کاتی خۆی بۆ ده‌وام کردن و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک ته‌رخان بکات.
خوێنه‌ری به‌ڕێز.. که‌سێکی له‌م جۆره شیاوه ببێته نوێنه‌ری خه‌ڵک و
به‌رگری له‌مافه‌کانیان بکات؟
بێگومان ئێوه‌ش به‌گه‌وره‌یی ده‌نووسن (نه‌خێر).
دوا وته‌م بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه‌یه که به دروشمه‌کانی
ئه‌م لیسته هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی وته‌بێژی ره‌سمی
لیسته‌که بێت ده‌بێت حاڵی ئه‌ندامه‌کانی چۆن بێت؟
|