په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٤\٢٠١١

گەندەڵیەکانی سیستەمی تەندروستی و

کاتەوەختی دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی.


هەورامان عەلی تۆفیق


سیستەمی تەندروستی وەک بەشێکی گرنک لە ڕێکخستنی ژیانی خەڵک و پاراستنی ژیانی تاک لە نەخۆشی و شێوازی چارەسەرو چوون بەدەم نەخۆشەوە و کارکردن لەسەر ئەو سیستەمە جیهانیەی کە لەدونیایی پێشکەوتندا کاری لەسەر دەکرێت، بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستانیش باس لە پێشکەوتن و زانستی نوێ و گۆرانکاری دەکات و لەو کاتەی کە ئەمرۆ لەسەر دەمە زانستیە پێشکەوتوەکاندا سیستەمی تەندروستی لەو پەری برەو دایەو داهێنان و مامەلە تایبەتیکان لەگەڵ نەخۆش و ئەو جۆرە نەخۆشیانەدا دەکرێت و لەهەمان ڕوانگەی تەکنەلۆژیاوە ئەو زاستە خزمەتگوزارە بە مرۆڤایەتی کاریگەری لەسەر گۆرینی ئەم ژیانە هەیە و بەشێکە لەتەواوی پیشکەوتنی کۆمەلگا .


ئەوەی جیگای داخە هەرێمی کوردستان تائەمرۆ خاوەنی هیچ سیستەمێکی تەندروستی زانستی ئەو تۆنیە کە باسی لەسەر بکریت و ئەوەی کە بوونی هەیە تەنها سیستەمێکی سواوی کۆنی چەندین ساڵەیە و دەکرێ بڵێن هیچ گەشەیەکی لە ڕوانگەی مرۆڤایەتیەوە بەخۆوە نەدیوە و ئەوەی کە هەیە تەنها لەڕوانگەی بازرگانی کردنەوەیە و هیچ کات بیر لەژیان و تەندروستی تاکی کورد نەکراوەتەوە و هێندەی بیر لە پەیداکردنیپارەو خۆدەوڵەمەند کردن کە ئەمەش هیچی لەو گەندەڵیە کەمترنیە کە تەواوی ئەم کۆمەڵگایەی گرتۆتەوە و بگرە ئەمە لەهەموویان ترسناک ترو زیان بەخشترە و دەبێ زۆر بەجدی هەڵوەستەی لەسەربکرێت..


کاتێک لە نەخۆشخانەکان دەروانین ئەو روانینەی کە راستەوخۆ بەهۆیی نەخۆشێکەوە ڕولەو شوینانە دەکەیت پێویستت بە دکتۆرو دەرمان و نەخۆشخانەکان دەبێت ئەوکات دەزانی ئێمە لەکام ئاست و تەکنەلۆژیادا دەژین و ئاستی ئەم سیستەمەمان تاچەند لە خزمەت کۆمەڵگادایە ، گەر بەپێچەوانەوە لە ریگای راگەیاندنەوە گوێ بیستی پیِکەوتنەکان بین بە شێوازێکی دی باسی لەسەر دەکرێت چونکە بەردەوام راگەیاندنەکان بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات و لایەنە پەیوەندی دارەکان کاردەکەن و هەواڵەکان لەڕوی راستیەکانەوە بڵاو نابنەوە ، ئەو کاتەی کە خەمساردی وەزارەتی تەندروستی و تەنانەت بێ ئاگای ئەم وەزارەتە لە سیستەمی کارەکانی نائومیدی بەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەبەخشی لە کاتێک دا بۆ سادەترین نەخۆشی هاوڵاتیان ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن بۆ چارەسەر. مەرگی بەردەوامی نەخۆش بەهۆیی ئەو گەندەڵیەی سیستەمی تەندروستی و بەهۆیی سادەترین نەخۆشیەوە هاوڵاتیان گیان لەدەست دەدەن لە نەشارەزایی دکتۆرەکان لە سیستەمی نوێ و زانستی پێشکەوتووی تەندروستی . دەکرێ لە شێوازی نەخۆشخانەکانەوە بڕوانین تادەگاتە پراکسیسەکان ( عیادە ) ئەو دکتۆرانەی کە بەیانیان لە نەخۆشخانەکان و ئێواران لە پراکسیس لە پێش بڕکێی بینینی زۆرترین نەخۆش کە چوار کەس پێکەوە دەبینن ئەمە لە دونیادا بوونی نیە لەم کوردستانە جیاوازەی ئێمەدا نەبێت . بۆ چونە لای دکتۆرێک دەبێ سەدان هەزار دینار سەرف بکرێت بەبێ ئەوەی کەسودی هەبێت ، دەرزی وەک ئاو خواردنەوە دەدرێت لە نەخۆش لەگەڵ دەرمانی هەڵە دوور لە نەخۆشیەکانی تەنها پارەوەرگرتن و بەرێ کردنی نەخۆش و لەکۆلڕ خۆکردنەوەی ، دکتۆر یان یاریدەدەر یان پەرستیار کە هەموو سوچ و لا کۆڵانیک دا هەن و بە ئارەزووی خۆیان کەوتوونەتە ویزەی خەڵک و کۆکتیلی دەرزی لێدەدەن بەبێ ئەوەی لە نەخۆشیەکان بزانن و دەست نیشانی بکەن لە خۆیانەوە و بە ئارەزووی خۆیان دەرمان دەفرۆشن و تەنانەت دەرمانخانەکانیش هیچ پێوەرێکی تەندروستی جیهانیان نیە و بەئارەزوی خۆیان دەرمان دەدەنە نەخۆش و هەندێکیان کەسانی نەشارەزار لە هەندێ کات دا منداڵ کاردەکەن کە ئەمە دەبێ تاوان و دەبێ سزایی ئەو کەسانە بدرێت و ریگای ئەو شیوەکارانەیان لێ بگیرێ چونکە لەڕووی یاساوە هەڵەن و لەسیستەمی تەندروستی دا ئەوە دوورە لە کاری تەندروستەوە ، بێ گومان دکتۆرەکانیش تەنها کاریان لەسەر دەرزی و دەرمانی زۆر و بی سودە بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشە لەڕوی دەرونیەوە دڵی بەوە خۆش بیت و تەنانەت تاقیگەکانیش ئەو ئاستەیان نیەو لە گەڵ دکتۆرەکاندا شەریکن و وەک بازرگان لەسەر گیانی کرۆڤ کاردەکەن.


کەموو کورتیکانی دەزگا تەندروستیکان و سستی و جدی نەبوون لەو کارە مرۆڤایەتیە پیرۆزەدا کە بەربرسیاریەتی یەکەم دەکەوێتە سەرشانی وەزارەتی تەندروستی و تا ئەمرۆ ئەم وەزارەتە نەی توانیوە ئەو سیستەمە تەندروسیە جیهانیە لەم هەرێمەدا دابمەزرینی و تەنانەت هەنگاو بنی بۆ کارکردن لەسەری بوونی نیە کەواتە پارێزگاری کردن لەژیانی هاوڵاتیان بوونی نیە . رۆژانە بەهۆیی هەڵەو سیستی و نەبوونی دەرمانی پێویست لە نەخۆشخانەکاندا هاوڵاتیان گیان لەدەست دەدەن کە یەکێک لەوانەش خوشکێکی خۆم لەم چەند ڕۆژەدا بەم هۆکارانەوە گیانی لەدەست دا . تائێستا دەزگا پەیوەندی دارەکان لەوەیان نە پرسیەوەتەوە بۆ ئەم ریژە زۆرە لە هاوڵاتیان گیان لەدەست دەدەن هۆکارەکان چین ؟ ئەو نەخۆشیانە چین و لە کوێوە سەرچاوە دەگرن ؟ ڕێگا چارە بۆ دەربازبوون و کەم کردنەوەی ئەو ڕێژەیە لە مردنی هاوڵاتیان چییە ؟ تەنانەت بوونی زۆری نەخۆشی لە سەرەتان و جەڵدەو شەکرەو قەڵەوی و سنگ و هەناسە و دەیان نەخۆسی کە ژیانی خەڵکیان شێواندوە بەدواداچوون و لێکۆلینەوە بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان و دەست نیشان کردنیان و کارکردن بۆ دەرباز بوون لەم وەبایانە نەکراوەو بەبڕواشەوە لە سایەیی ئەم شێوە سیستەمەدا مەحاڵە بکرێت ، دەکرێ ئەم لایەنە پەیوەندی دارە کار لەسەر خۆپاراست لە خۆشیەکان بکات و هێندەی پارە لە زۆر پرۆژەی گەندەڵدا سەرف دەکرێت هێندە لەو شێوە پرۆژانەی کە بتوانرێ مرۆڤ پێش وەخت خۆیی لەنەخۆشی بپاریزیت سەرف بکرێت و ڕێنمایەکان بۆ خۆپارستن و وشیارکردنەوەی هاوڵاتی کاری لەسەر بکرێت..


لەم ڕوانگەیەوە وەزیری تەندروستی و لایەنە پەیوەندی دارەکان ئلراستە بوونیان لە ڕوانگەیەکی تەندروستەوە نیە و کارەکانیان بە هەمان ئاراستەی گەندەڵیەکانی دییە و پیچەوانەی پرەنسیپە تەندروستیە جیهانیەکانە و مرۆڤ لەم هەرێمەدا بەو ئاراستە مرۆڤایەتیەوە سەیرناکرێت و دەکری لەم روانگەیەوە وەزیری تەندروستی بەهۆیی یەکێک لەو هەڵانەی کە هاوڵاتیان گیانیان لەدەست دەدەن و بەهۆیی ئەو دەرمانە هەڵانەی کە رۆژانە دکتۆرەکانی بەخەڵکی دەدەن بەهۆیی نەخۆشخانەوە دەرمانخانە و کۆلکە خۆینەوارەکانی لاکۆڵانەکان کە بە دەرزیەکانیان ئەو خەڵکەیان کون کون کردووە و بەهۆیی ئەو دەرمانە بەسەرچوانەو بەهۆیی کەموکورتی و سستی کارمەندەکانی لە نەخۆشخانەکان و کەموکورتیکانیان ... ئەم بەریزە دەست لەکاربکێشێتەوە چونکە دەست لەکارکێشانەوە خۆدەربازبوونە لەو گوناهە گەورەی کە دەرهەق بە کەسایەتی کورد دەکرێت چونکە هێندەی هەموو گەندەڵیەکانی دی ئەم سیستەمە لە شێوازو مامەڵەو کارەکانی دا گەندەڵەو مەترسی دارە لەسەر گیانی هاوڵاتیان.
 

ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک