په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٤\٢٠١٦

گەندەڵیی، مەترسییەکانی و قەڵاچۆکردنی بە کورتیی.

ھێمن رەشید عیسا   


پێش ئەوەی باسی گەندەڵیی بکەین لە زیان و چاکسازییەکانی، بە وتەیەکی ئەلبێرت ئەنشتاین - زانای کۆچکردووی ئەڵمانی - دەستپێدەکەین کە دەڵێ: (جیھان نارووخێت بەوانەی کە دەستیان لە خراپەدایە , بەڵکو بەوانەی کە تەماشا دەکەن و بەبێ ئەوەی ھیچ بکەن).


گەندەڵیی بە دوو رٍێگا پێناسە دەکەم.. بە کورتییەکەی:


١- گەندەڵیی / واتە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتی گشتی لە ڕێی کەسانی سیاسی ھەڵبژێرراو یاخوود کەسانێک کارمەندی دەسەڵات بن کە ھەموو ئەمانەش بۆ بەدەست ھێنانی بەرژەوەندی تایبەتی.
٢- یا گەندەڵیی / دیسان خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات بەڵام ئەوەی ڕێی پێ دراوە بۆ نموونە لە شوێنەواریی , فێرکردن , ھەڵبژاردن , وە یان دانانی کەسێک لە شوێنێک و ھەر جێیەکی دیکە , ھەموو ئەمانەش بۆ بەدەست ھێنانی بەرژەوەندی تایبەتییە.

مەترسییەکانی گەندەڵیی:


١- داڕمانی گەشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری.
٢- ڕوو لە زیادبوونی بەدەر لە چینی ھەژار و ھەژاری.
٣- سست بوون و لاوازبوونی چاودێری تەندروستی.
٤- تێکدان و بازرگانی بە خوێندن , واتە تێکچوونی ڕەوشی فێرکردن بە گشتی.
٥- ڕووخانی دیمووکراتییەت.
٦- زیادبوونی نایەکسانی و ستەم لە نێو کۆمەڵگە.


ئەمانە کاریگەر و خراپییەکانی گەندەڵیین لەسەر تەواوی وڵات لە چینی ھەژار و بی دەسەڵاتەکان وەک ئەیبینین لە عێراق و کوردستان بە تایبەتی کێن ئەو چینانەی زەرەرمەندی ئەم دۆخەی ئێستان کە ھەژارانن.

بەڵام بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵیی پیویستە ئەم کارانە ئەنجام بدرێ:


١- چاکسازی سیاسی کە ھەموو بەشە داراییەکانی حزبەکان و ھەلبژاردنەکان بگرێتەوە.
٢- چاکسازی ئابووری , ڕێکخستنەوەی بازار و کەرتی دارایی,
٣- چاودێری دارایی , بوودجە , وە ڕێکخستن و ئامارکردنی ڕاپۆرتەکان.
٤- سەرپەرشتی گشتی لەلایەن دەزگای ڕاگەیندنەکان و پەرلەمان و , وە کارمەندەکانی ناوخۆیی و بەشی تۆمارکردن.
٥- بە ئازادی گەیشتن بۆ زانیارییەکان و داتاکان واتە ڕێ یان پێبدرێت بەدووای زانیارییەکانیان بڕۆن.
٦- پاراستنی یاساو ڕێساکانی وڵات.
٧- بەرەو پێش بردن و بەھێز کردنی یاساو ڕێساکانی دادوەری.
٨- چاکسازی ڕێکخراوەیی واتە سیستەمی باج و گومرگەکان و بەڕێوبەرایەتی گشتییەکان.
٩- شارەزاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی واتە ئەو ڕێکخراوانەی سەربە حکوومەت نین.


زۆربەی کێشەکانی کوردستان لە بەسەرھاتەکانی ڕابردووەوە بۆمان ماوەتەوە بۆ نموونە کێشەی کەمی کارو کەسابەت و ستەم کردن کە ئەمەش بە چەند سالێکی پێشتر خڕبۆتەوە بەڵام شتێکی تریش بەرچاو ئەبێت و درکی پێ ئەکرێت بە گشتی و بە بۆچوونی خۆم ئەویش لەبارەی دۆخی ئێستایە لە کوردستان مەسەلەی مووچەو بێ پارەیی وە ئیش کەم بوون یان بە زەحمەت دەست کەوتنی ھەمووی کاری چەند کەسێکی حزبەکانە لەبەر کورسی و پارەو خەڵک برسی کردن پەنا دەبەنە بەر ھەر شتێک بەس بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان بمێنێت وەک لە رابردوو زۆریان لێ بینراوە ھەر ماوەیەک و بە قەیرانێک میللەت سەرقاڵ ئەکەن سەیر لەوە دایە خەڵک روحی و دڵی وا ئەتەقێ ئینجا ئەوانیش بی باکن لە گەرمەی کێشەکانی کورسی و مووچە دێن قاقای پێکەنین بەسەرمان ئەڕیژنن؟؟!!


لە کاتێکیش میللەت بیەوێ داوای مافی خۆی بکات ئەوە دەسەڵات پێی ناخۆشە ( دەسەڵات مەبەستم ئەو چەند کەسەی حزبەکانە) ئەوانەی گاڵتەیان بە ھاوار و برسێتی خەڵک دێت بەداخەوە ھەندێ کەسانی حزبی و دە سەڵات بە دەست فەرزی ھێز و باوەڕی خۆیان و بەرژەوەندی تاکێتیان بەسەر ئەم میللەتە ئەکەن.


ھەرچی گەشبینییەک نابینرێت تاوەکو ئێستا بەڵام بە ھێوای ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەین لەڕووی مووچەو ئابوری و سیاسی وە خۆشویستنی یەکتری لە پێناو پێکەوە ژیان و بەر قەرار بوونی ئاشتییەکی سەرتاسەری لە نێوان کوردەکان بە تایبەتی لە ناوخۆش وە لە بەر خوێنی شەھیدەکان با وڵات و میللەتمان لەوە زیاتر نەڕەنجێن وە نیشتمانەکەیان جێ نەھێڵن و گەنج و مناڵمان نەوەی پێشخستنی کوردستانمانن بەسە ئیتر ناکۆکیتان.

 


haymanrashidissa@yahoo.com 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک