٥\٣\٢٠١١
گه‌نده‌ڵیی
و گۆڕان.

دلشاد خدر
دیارده‌ی گه‌نده‌لی دیارده‌یه‌کی جێهانییه، به هۆی پێکهاته‌ی مرۆڤه‌وه
ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو شوێنیکی ئه‌م جیهانه بوونی هه‌یه. به‌لام
رێژه‌که‌ی له ولاتێکه و بۆ وه‌لاتێکی تر جیاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ که‌لتور و پێکهاته‌ی ده‌سه‌لات و به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بۆ به‌ربه‌ره‌کانی
کردن له‌گه‌ل دیارده‌که. دیارده‌ی گه‌نده‌لی به‌گورانی که‌سه‌کان له
ده‌سه‌لات و شوێنه هه‌ستیاره‌کان چاره‌سه‌رناکرێت. به‌لکو پێویسته به‌رنامه‌یه‌کی
نیشتمانی هه‌بێت بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل ئه‌م دیارده کوشنده‌ییه.
پێش هه‌مووان بوونی یاسایه‌کی توندی سزادان بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
په‌یره‌وی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ن له‌هه‌ر ئاستێکێی ده‌سه‌لاتدابن (
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی داگا سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ئه‌م یاساسه‌ش هه‌بێت هیچ
کاریگه‌ری نابێت). ئه‌زموونه‌کانی مێژویش به‌راشکاوانه ئه‌وه‌مان پێده‌لێت
ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له سه‌ر بنچینه‌ی گه‌نده‌لی دروست بووه، هه‌رگیز
ناتوانی ببێته ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که بتوانێ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل
ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره بکات، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل گه‌نده‌لی ویستێکی ئه‌خلاقیه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌خلاقیه‌شی
هه‌بێت هه‌رگێز رێگا نادات ده‌سه‌لاته‌که‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی بلاو
بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی له نیو ده‌زگایه‌کانی ده‌وله‌ت و له دووندی ده‌سه‌لات
سه‌رپه‌رشتی گه‌نده‌لی بکات و بیه‌وێت پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی له چوارچیوه‌یه‌کی
یاسای به‌رێوه ببات.
ئه‌مرۆ (پ‌د‌ک و ینک ) بۆ نۆزده‌سال ده‌چێت ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌ن
که له‌م ئه‌نجامی راپه‌رینی خه‌لکی کوردستان وه‌ک بۆشایه‌کی ئیداری
هاته کایه‌وه‌و پاشان ناونرا زوونی سه‌روی هێلی 36. هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تا
ئه‌م دووهێزه به‌هاوبه‌شی ئێداره‌که‌یان به‌رێوه ده‌برد و، پاشان به‌هۆی
شه‌ری له پێناو کامه‌یان بتوانێ به‌ته‌نیا ئه‌م ئیداره به‌رێوه ببات!!
چوار جه‌وله‌ی شه‌ری ناوه‌خۆیان هێنایه ناوچه‌که‌و له ئه‌نجامدا
ناوچه‌که دابه‌ش کرا بۆ ئیداره‌ی زه‌رد و سه‌وه‌ز. ئه‌گه‌ر چی بۆیه‌ک
رۆژیش پاش هه‌لبژاردنی 1992ی په‌رله‌مانی کوردستانی، ئه‌م زوونه بێ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران نه‌بووه. ئه‌و کاته‌ی دابه‌شیش کرابوو بۆ دوو ئیداره دیسان
دوو ئه‌نجومه‌نی وه‌رزیرانی هه‌بوو. به‌لام هه‌مووکاته‌کان حزب به‌گشتی
و مه‌کته‌بی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌پشت کاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بوونه. سه‌روکێ وه‌زیران و وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌کان و .....
تا پولیس، کادیرو ئه‌ندامی حزبن و بۆ هه‌موو کاریک بریار له حزبه‌وه
وه‌رده‌گرن. پێش به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌ت و خه‌لک ئه‌وان سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی
حزب ده‌که‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌مێک شاره‌زای کاری ئیداریان هه‌بێت،
ئه‌وه باش ده‌زانن ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه هه‌رگیز ناتوانی ئیداره‌یه‌کی
نا گه‌نده‌ل به‌رهه‌م بێنێت. گه‌نده‌لی له کوردستان له‌و کاته‌وه زه‌ق
بۆوه‌وه که دامه‌زراندن له دام و ده‌زگایه‌کانی حکومه‌ت و په‌یدا
کردنی نانی رۆژانه که‌وته ژێر ره‌حمه‌تی ته‌زکیه‌ی حزب. گه‌نده‌لی له‌و
کاته‌وه زه‌قتر بووه‌وه که ئه‌و حزبانه‌ی له هه‌لبژاردن توانیان ده‌نگ
مسۆگه‌ر بکه‌ن وا هه‌لسوکه‌وتیان کرد که نیشتمان به خاکه‌و خالکه‌وه
مولکی وانه‌و چونیان بۆی دتوانن وای بسورێنن. هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش
بوو بۆ حکومه‌ت له شه‌ری ده‌سه‌لات بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و ده‌ست
به‌سه‌ر داگرتنی زۆرتری شوین و خه‌لک هه‌موو هێله سوره‌کانیان به‌زاند.
هه‌موو که‌سێکی ساده‌ش ده‌زانی هیچ که‌س و لایه‌نێک ئاماده‌نیه، ببێته
داشێک له به‌رنامه‌ی داگیرکه‌ران له پێناو خزمه‌تی گه‌ل و عه‌داله‌تی
کومه‌لایه‌تی !!! بۆیه گه‌نده‌لی له ئیداره‌ی کوردستان دیارده‌یه‌کی
نۆی نییه و هه‌ر له گه‌ل له دایک بوونی، گه‌نده‌لییش وه‌ک دووانه‌ی
له‌گه‌لی له‌دایک بووه‌و، هه‌رچه‌ند ئیداره‌که‌ی ده‌که‌وێته ته‌مه‌نه‌وه
گه‌نده‌لیش زه‌قتر و به‌رفه‌ره‌وانتر ده‌بێت، تا گه‌یشتوته ئه‌و ئاسته‌ی
ئه‌وانی ئه‌مرۆش ئیداره‌که به‌رێوه ده‌به‌ن پێش هاولاتیان به‌بێ
شاردنه‌وه رایده‌گه‌ینن که به‌لێ گه‌لنده‌لی هه‌یه. کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیش
بۆ به‌یاننامه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گوران هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبو
که خۆیان رێژه‌ی گه‌نده‌لی له نیو حکومه‌ت و ئاستی بێزاری جه‌ماوه‌ری
له پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی باش هه‌ستی پێده‌که‌ن.
ئێستا دتوانین بلێن گه‌نده‌لی له کوردستان هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی
گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌لی له سه‌رده‌می پێش راپه‌رین له خۆاره‌وه
به نهێنی په‌یره‌و ده‌رکراو ئه‌نجامده‌رانی دوچاری سزا‌و لێپرسینه‌وه
ده‌بوونه‌وه*، ئه‌مرۆ له به‌رزترین ئاستی به‌رپرسیاره‌تی ده‌سه‌لات
په‌یروده‌کرێت. به‌واتایه‌کی تر ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات خۆی به شێوه‌یه‌کی
یاسایی په‌یره‌وی دیارده‌ی گه‌نده‌لی ده‌کات و وه‌ک پێویستیه‌کیش بۆ
درێژه‌دان به‌م گه‌نده‌لیه له خواره‌وه‌ش رێگا بۆ ده‌سه‌لاته بچوکه‌کان
خۆشکراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه بگوازنه‌وه نیو هه‌موو جموگه‌کانی ژیان. هه‌رچه‌نده
توێژی وشیار و دلسوزانی گه‌له‌که‌مان زه‌مه‌نێکی درێژه باس له
ترسناکی ئه‌م دیارده‌یه ده‌که‌ن، به‌لام دیسان به‌هۆی له‌باری کات و
ناوچه‌که بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له هه‌لکشاندابووه.
ماوه‌یه‌که ده‌نگی دژ به گه‌نده‌لی له کوردستاندا به به‌رزتر و به‌رفراوانتر
له جاران ده‌بیسترێت، به‌تایبه‌تی پاش رووداوه‌کانی میسر و تونس، هه‌ر
ئه‌م ده‌نگه‌شه بۆته هۆکاری زۆرێک له‌و جموجۆلانه‌ی ئه‌مرۆ له
کوردستان هه‌ن، هه‌م له‌لایه‌ن ئۆپزسیون بۆ خۆ رێکخستن و هه‌لقوزتنه‌وه‌ی
ئه‌م بێزاریه‌ی جه‌ماوه‌ر، هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات بۆ پێش گرتنی
بێزاریه‌کانی خه‌لک له رێگای به‌لێنی به‌ربه‌ره‌کانی کردن له‌گه‌ل ئه‌م
دیارده‌یه، له‌لایه‌ک و توندترکردنی زیاتری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که
پێیان وایه ده‌توانن زیاتر کۆنترۆلی جه‌ماوه‌ری پێبکه‌ن، له‌لایه‌کی
تر. ئه‌و کاته‌ی زۆرینه‌ی خه‌لک ده‌گه‌نه ئه‌و بروایه‌ی که پێویسته
ئه‌م ده‌سه‌لاته بگۆردرێت، هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌لات ته‌نیا ده‌توانی
ته‌قینه‌وه‌که دواخات!!! ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر جیاوزای له‌گه‌ل ئه‌وه‌نیه،
ئه‌و کاته‌ی کراسێک بۆ که‌سێک ته‌سک ده‌بێته‌وه، بێجگه له گورینی
کراسه‌که رێگایه‌کی تر نادۆزرێته‌وه بۆ رزگار بوون له‌م ناره‌حه‌تیه‌ی
له ئه‌نجامی ته‌سکی ئه‌م کراسه مرۆڤه‌که هه‌ستی پێده‌کات. پرۆسه‌ی
گوران ئه‌مرۆ پێویستیه‌کی ژیانه بۆ کوردستان، هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی
چه‌ندین ساله بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌لکی بتوانی خۆراگر بێت به‌رامبه‌ر
که‌م و کوریه‌کان وپرۆسه‌ی گه‌نده‌لی که ئه‌م دولایه‌ن به‌بێ شاردنه‌وه
ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مرۆ یان نه‌ماون یان کالبونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر چی
تا ئێستا ئه‌و داوایه‌ی چه‌ندین ساله بۆته هۆکاری خۆراگری جه‌ماوه‌ر
که پاراستی ئه‌زمونه‌که‌مانه، که له پێناویدا ده‌خوازرا واز له
مافه‌کانی خۆت بێنی، ئه‌مرۆ تێکوشه‌رانی گه‌له‌که‌مان و توێژی وشیاری
نیو کۆمه‌ل پێیان وایه ترسناکترین مه‌ترسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که گه‌لی
کوردستان قوربانیه‌کی زۆری له پێناو داوه، ئه‌و پرۆسه گه‌نده‌لییه،
که (پ‌د‌ک و ینک) له رێگای ده‌سه‌لاته‌وه په‌یره‌وی ده‌که‌ن. هه‌ر
بۆیه له پێناو پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌و بردنه پێشه‌وه‌ی، به‌ده‌نگێکی
زولال هاتونه‌ته مه‌یدان و، وه‌ک چون پێشتر به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ران
بوێرانه له مه‌یدان بوون. ئه‌گه‌ر تا دوێنی پاساوی ده‌رئه‌نجامه‌کانی
هه‌لبژاردن به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی گوران ده‌کرایه به‌ربه‌ست ئه‌وه ئه‌مرۆ
پاش روداوه‌که‌ی میسر ئه‌م پاساوه‌ش کال بووته‌وه*، بۆیه پروسه‌ی
گوران ئه‌مرۆ بۆته خواستی هه‌موو لایه‌ک به‌لام چ گورانێک!!!
پێش ئه‌وه‌ی دروشمی گوران بێنینه سه‌ر زاران، پێویسته بزانین ئه‌و
هۆکارانه چین که بونه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌کردنی ئه‌م گه‌نده‌لیه و ئه‌و
جیاوازیه زۆره‌ی نیوان هاولاتیانی کوردستان!!! بۆیه پێویسته به‌رنامه‌ی
چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م هۆکارانه‌مان لابێت، ناتوانرێت زه‌ریه‌ک گوران
بکرێت ئه‌گه‌ر گورانکاران لاسایی زۆرینه‌ی هه‌لویسته‌کانی ئه‌م دوو
هێزه‌ی پێشوو بکه‌نه‌وه، که وه‌ک پێویستیه‌ک بۆ قولتر کردن و به‌رفراوان
کردنی گه‌نده‌لی پێویستیان پێبووه. پێویسته ئه‌و به‌رنامه‌ی
گورانخوازان هه‌یانه، بۆ پرۆسه‌ی گوران، بخرێته به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر،
تا جه‌ماوه‌ر زیاتر له ئاکامه‌کانی پرۆسه‌ی گوران دلنیابێت و ئه‌م دله‌راوکێیه‌ی
که زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی نه‌مێنێت. گوران ناکرێت ئه‌گه‌ر له
ئێستاش به‌رزتر هاواربکه‌ین گورانمان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر گورانخوازان هه‌لویستێکی
جیایان له‌ده‌سه‌لاتی پێشوتر نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه ئابوریه‌ی
که ئه‌مرۆ له کوردستان بازاری پێوه به‌رێوه‌ده‌برێت، که‌تیدا ره‌چاوی
هه‌موو شتێک کراوه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌لکی کوردستان نه‌بێت
( هه‌رچه‌ند ناویان ناوه بازاری ئازاد، به‌لام ئازادێکی ساخته‌یه،
بازاری ئازاد پێویسته دوربێت له سیاسه‌ت و له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌لات و
سیاسیه بزنزمانه‌کان) و ئه‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆله‌ی نیوان دین و ده‌سه‌لات
و ئه‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌سه‌لات به ولاتانی تورکیا و ئیران و
به‌رنامه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان و هه‌لویستێکی راشکاوانه
به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شداربوونه له پرۆسه‌ی جینوسایدی گه‌له‌که‌مان
و مه‌ودای نیوان حزب و حکومه‌ت و چوارچیوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی به هاولاتی
راده‌بیندرێت و هه‌لویست له ده‌ستاو ده‌ست کردنی ده‌سه‌لات و ئه‌و
سنورانه‌ی بۆ ئۆپۆزسیون له داهاتوو ره‌چاوده‌کرێت. بونی هه‌لویستی
راشکاوانه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسانه، به‌ره‌ی گوران به‌رفراوانتر و
رێکخراوتر ده‌کات. نه‌وه‌ک گورانی ئه‌رینی به ره‌مه‌کی ئه‌نجامی باشی
لێناکه‌وێته‌وه. له هه‌مووشیان گرنگ تر خۆیندنه‌وه‌یه‌کی واقعیانه‌ی
ئه‌و هێزانه‌یه که ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات به‌رێوه ده‌به‌ن. چونکه رێگای
گورانیش پێویسته گونجاو بێت له‌گه‌ل شێوازی ده‌سه‌لات و ویستی خه‌لکه‌که.
هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات له رابردوودا له پێناو بوونیان به هێزێکی
سه‌ره‌کی له گوره‌پانه‌که‌دا هیچ سنورێکیان نه‌بووه لێی بپرنگێنه‌وه،
به دلنیایش بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی ئه‌مرویان هیچ سنورێک نابینن.
____________________________
په‌راوێزه‌کان:
* پێش راپه‌رین دیارده‌ی گه‌نده‌لی ئیداری له ئاستێکی زۆر نزمدابوو،
زۆریک له‌وانه‌ی په‌یره‌ویان ده‌کرت دوچاری لێپرسینه‌وه ده‌بوون،
ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی به‌عس به تاوانی گه‌نده‌لی
ئیداری سزادراون ئه‌مرۆ له ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه.
* پارته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک پێش سێ مانگ له راپه‌رینی خه‌لکی میسر له
هه‌لبژاردندا سه‌دا 98 ی ده‌نگده‌رانی بۆ خۆی مسوگه‌ر کرد!!! له‌کاتی
راپه‌رینی خه‌لکیش باره‌گایه‌کانیان به‌رامبه‌ر توره‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سیان
هێناو هه‌موو سه‌رکردایه‌تی ئه‌م پارته به‌خێرایه‌کی بێ وێنه خۆیان
له‌و پارته بێ به‌ری کرد!!!
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|