٥\۴\٢٠١٠ گهندهڵیی رۆشنبیریی و ...
فەرەیدوون سامان
ماوەیەکە هەردوو زاراوەی گهندهڵیی و رهوشت لە کایەکانی رۆشنبیریی و میدیا و رۆژنامەوانی کوردیدا لەسەری دەنووسرێ و قسەی لەسەردەکرێ، تەنانەت بای ئەوەندەی لەسەر نووسراوەو بەپێی کاتشوێن و میتۆد و ئیدۆلۆژییەکان ، راڤەگەلی جیاوازیان بۆکراوە، کە تاکی ئاسایی بەڕاستی سەری لێ بشێوێ کێ گەندەڵی راستەقینەیە ، تاکی هاووڵاتی یان کۆمەڵگا ، یان دەسەڵات بۆخۆی گەندەڵکارە ...؟ چونکە هەرهەموو تارادەیەک وێکرا بەیەک ئاراستە ئاماژە بەو دیاردەیە دەکەن ، بێ ئەوەی رێگەچارەیەکیش بدۆزنەوە بۆ نەهێشتنی ئەم پەتایە و لانیکەم دانانی سنورێک بۆ رێ لێگرتنی ، بەم ناونیشانەی سەرەوە وتەیەکی بیرمەند و سەرۆکی وڵاتی هندستان (مهاتمتا گاندی)م بیردێتەوە ، کاتێک باس لە رەوشت و مۆراڵی جڤاکی ئەوسای هندستانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپریالیزمی بەریتانیا دەکات و دەفەرمووێ: بەخەبات و کۆڵنەدانی میللەت ، هێزەکانی داگیرکاری وڵات شوێنەوارێک جێناهێڵن ، جگە لەچاندنی تۆوێک ئەویش تۆوی گهندهڵیی رهوشتییە، کەگوزارشت لەو سیاسەتە خراپکارییەی خۆی دەکات کە ساڵانێک بوو لەو وڵاتە داگیرکراوەکەدا چاندبووی، بریتییە لە پەیرەوکردنی سیاسەتی درۆ و ریاکاری و مادەلایی و دزی و بە تاڵان بردنی سامانی وڵات و پێشیلکردنی یاسا و مافەکانی هاووڵاتیان .
باشە هۆکاری سەرهەڵدانی گهندهڵیی رهوشتیی چی بووە و چۆن دروست بووە و کێن ئەوانەی بەرپرسن لە روودانی هەرجۆرە دیاردەیەکی گهندهڵیی ئاوادا....!؟ ، کە سەرەنجام لەسەر ئاستە سیاسی و ئابووری و تەنانەت رۆشنبیریییەکانیش لەوانەیە پاشهاتێکی خەراپ بەدوو خۆیدا بهێنێ و هەڕەشەی راستەقینە نەک هەر لە کۆمەڵگای کوردی ، رەنگە هەڕەشەی راستەقینە لە قەوارەی هەرێمەکەشمان بکات و پایە سەرەکییەکانی بلەرزێنێ ، بێگومان دید و بۆچوونی جیاواز لەناو کۆمەڵگای کوردیدا هەیە هەر لەبۆچوونی ئایین و ئایینزاکان و هەڵگرانی ئەوپەیامانە ، و جیاوازتر لەگەڵ ئید و تێڕِوانینی بەرەی چەپ و رادیکاڵ و لیبڕاڵەکان لەمەڕ مەسەلەکانی گهندهڵیی رهوشتیی و رێگەچارەسەرەکانییان، بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردە پڕمەترسییە کە باندۆری راستەوخۆو ناراستەوخۆی هەیە لەسەر هەڵتەکاندنی ستراکتۆری ئابووری و سیاسی کۆمەڵگا و دواجار ئاساییشی نەتەوەییش ، راستە تا رادەیەک ئەم دیاردەیە لە وڵات وکۆمەڵگا پێشکەوتووەکانیش بەرچاودەکەون، بەڵام جیاوازی لەنێوان وڵاتان و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتووی وەک رۆژاوا لەگەڵ جڤاکی دواکەوتووی کوردستاندا هێندە پان و بەرینن کە مرۆڤ نەکارێ وا بەسانایی بەراوردی خەسڵەتە هاوبەشەکانیان بکات ، بۆ نموونە لەوێ بە هەبوونی یاساو سەپاندنی بەسەر ئەو کەس و لایەنانەی کە سەرپێچی دەکەن و مافی هاووڵاتیان پێشیل دەکەن و زیان بە موڵکی دەوڵەت دەگەیەنن ، کە ساکارترین هاوڵاتی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتدا لەبەردەم یاسدا یەکسانن ، وەلێ لە وڵاتی ئێمەدا تا ئێستا هیچ دەزگایەک توانیویەتی لەبەرپرسێکی باڵادەست بپرسێتەوە سەرەنجامیش لێپرسینەوەکە ببێتە هۆی ئەوەی جەنابی بەرپرس سەبارەت بە پێشیلکاریی و گهندهڵییەکانی بدرێتە دادگا و سزای رەوای خۆی وەربگرێ.
باشە ئایا ئەوانەی گەندەڵکارن خەڵکانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانن ، خەڵکانی هەژار و بێ موڵک و بێ وەزیفەن ، ئەوانەن کەلە بەرەبەیانەوە تا درەنگی ئێوارە خەریکی کاروکاسبین، ئەوکارمەندە داماوو بێدەسەڵاتانەن کە بە مووچەیەکی کەمی مانگانە ژیانی خۆیان و خێزانەکەیان بە سەربەرزی دەگوزەرێنن ، یان بەپێچەوانە دەبێ ئەوکەس و لایەنانەبن کە لە دەسەڵات یان لە پەراوێزی دەسەڵاتدان و دەکارن پلەوپایە حزبی و حکومییەکانی خۆیان و خێزان و بنەماڵەکەیان بەسانایی قۆرخ بکەن بۆ گەیشتن بەدەسکەوتێکی ماددی یان یان پلەیەکی حزبی و حکومی گەورەتر ، ئەدی باشە رۆڵی داوودەزگانی حکومەت و رێخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەرە رۆناکبیرییەکان و بەتایبەتیش زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ( کە بە حساب ژمارەیەک لە خەڵکی شارەزا و ئەکادیمی و پسپۆر و هەڵگری بڕوانامەی بەرزی زانستی تێدایە و چی بووە لە سازدانی کۆڕ و سیمیناری زانستی و ئەکادیمی و تایبتمەند بە چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە کە هەموو کۆمەڵگای پێوە گرفتار بووە و خەریکە تاکەکانی بە خودو خێزان و کۆمەڵگا و نیشتمان نامۆ دەکات.
نموونەکان لە
هەژمار نایەن و پێویستیان بە
بەڵگەهێنانەوەش نییە ، چونکە دڵنیام تاکی کورد هێندە بێتاقەت بووە ئیدی
بروای بە قسەی کەس نەمینێتی ، تۆ هەر لە
رێخراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد بگرە کە
لە ههژده ساڵی رەبەقە هیچ گۆڕانکاریی
بەسەر کارەکتەرەکانی دانەهاتووە و هەرهەمان
بیچمەکانی جارانن تا دەگاتە سەندیکاکانی
رۆژنامەمووسان و هونەرمەندان و مامۆستایان وووو.... مخابن جگە لە
ئیئتلافیکی حیزبیی نادیموکراسیانە
و ناڕەوا ، کە دڵنیام خودی رۆشنبیران و رۆژنامەنووس و
هونەرمەندانی ئەو حیزبانەش ئەو
سەپاندنە زۆرەملێیەیان قبول نەفەرمووە، کەچی سەرزمان و بن زمانی
بەرپرسانی ئەم وڵاتەی ئێمە ، بەهاکانی دیموکراسیەت و
پایەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی مرۆڤە، ئەوەشە رەوشی
رۆشنبیریی و رۆژنامەوانی ئێمە. دەک پیرۆزمان
بێت.
faraydunsaman@yahoo.com
|