گه‌ڕان به دوای
قاچه‌کانما.
ئاڵان ئه‌مین
.شاهۆ قادر
42 کیلۆمه‌تر به بێ قاچ ڕاده‌کات به
ئاڵای کوردستانه‌وه له نیوۆرک
16/3/1988
ته‌نها کاتژمێرێک پێش کیمیا بارانه شوومه‌که که 5000 خه‌ڵکی بێ
تاوانی هه‌ڵه‌بجه بوونه قووربانی. شاهۆ قادر ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو،
ناپاڵمێک هه‌ردوو قاچه‌کانی ده‌په‌ڕێنێ و دوواتر به بێ قاچ به‌ره‌و
ئێران ده‌برێت بۆ تیمار کردن.
ئه‌م کاره‌ساته ده‌بێته هۆی خامۆشکردنی حه‌زوو ئاره‌زووه‌کانی شاهۆ
وه‌ک گه‌نجێک، که تامه‌زرۆی یاری تۆپی پێ و بۆکسێن بوو.
له 2001 شاهۆ کوردستان به جێ دێڵێ به کۆمه‌ڵی هیواوه به‌ره‌و هه‌نده‌ران
ده‌ڕوات له ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه‌و وه‌ک په‌نابه‌ر دووای
ساڵێک قه‌بووڵ ده‌کرێت، شاهۆ وه‌ک مرۆڤێکی ههستیاروو نیشتیمان په‌روه‌ر
هه‌میشه له خه‌می گه‌له ستهمدیدهکهیدایه، ده‌یه‌وێ به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بێت ده‌نگی کێشه‌ی ڕه‌وای کورد به دنیا بناسێنێ مرۆڤێکی
سوود به‌خش بێت.
شاهۆ له ساڵی 2002 ده‌ست به خۆ سازکردن ده‌کات بۆ به‌شداری کردن له
پێشبڕکێی وویلچێردا، به هه‌وڵی خۆی و به هیلاکیو ماندوو بوونی خۆی،
ڕۆژی دوو ژه‌م خواردن له خۆی ده‌بڕێت تا بتوانێت عاره‌بانه‌یه‌کی
پێشبڕکێ بکڕێ.
شاهۆ
قاره‌مانانه ده‌که‌وێته به‌شداریکردن له چه‌نده‌ها مارۆسانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
وه‌ک: ڵۆندۆن، دیبلن، مانچه‌سته‌ر، نیوکاستڵ، ئه‌میسته‌ردام (له ئه‌میسته‌ردام
مارهسۆندا گه‌لێ تایبه‌ت بوو بۆ شاهۆ چوونکه به قاچه ده‌ستکرده‌کانییه‌وه
له گه‌ڵ خه‌ڵکانی ساغ دا بۆ ماوه‌ی 42 کیلۆمه‌تر ڕای‌کرد له‌و مهوهیهدا
که شه‌ش کاتژمێری خایاند ئاویشی نه‌خوارد به ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی
جیهانی چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ ئه‌نجامدا له ناویاندا سی ئێن ئێن)،
هه‌روه‌ها له به‌رلین و پاریس و ڕۆماش به‌شداری کردووه.
له ساڵی 2005 وه‌ک سپۆرت مانی ساڵ له لۆندۆن هه‌ڵبژێردراو بڕوانامه‌ی
ڕێز لێنانی له لایه‌ن پارێزگاری گه‌وره‌ی لۆندۆنهوه پێ به‌خشرا.
گه‌وره‌ترین و سه‌رنج ڕاکێشترین شت که شاهۆ جیا ده‌کاته‌وه له گشت
ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشبڕکێی وهلچێر ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که شاهۆ 50 مه‌تری
کۆتایی له سه‌ر ده‌سته‌کانی ده‌ڕوات و هێڵی کۆتایی ده‌بڕێت، ده‌یه‌وێت
نیشانی هه‌موو جیهانی بدات چیرۆکی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئه‌م شاهۆیهی
درووست کردووه.
له 2 نۆڤه‌مبه‌ری 2008 شاهۆ به‌شداری له نیۆرک ماراسۆن ده‌کات له ئه‌مه‌ریکا،
به ئاڵای کوردستانه‌وه که ئه‌مه یه‌کێکه له گه‌ره‌ترین مارهسۆنهکانی
جیهان، جێیی باسه هه‌میشه شاهۆ به ئاڵای کوردستانه‌وه به‌شداری ده‌کات
بۆ ده‌رخستنی ناوی کورد، ڕۆژی 1ی نۆڤه‌مبه‌ر 2008 15000 که‌سی نێو ده‌وڵه‌تی
هه‌ر یه‌که به ئاڵای ووڵاتی خۆیه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن له نیوۆرک له
ڕێپێوانێکی دوو کاتژمێری ئاشتییانه، بۆ به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
شاهۆ قادر و ئالان ئه‌مین به ئاڵای کوردستانه‌وه به‌شداری ئه‌م
ڕێپێوانه ده‌که‌ن.
جێگای باسه ده‌رهێنه‌ری فیلمکار ئالان ئه‌مین که ئێستا خه‌ریکی
درووست‌کردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتارییه له سه‌ر ژیانی شاهۆ قادر به ناوی
"گه‌ڕان به دوای قاچه‌کانما" هاوڕایی شاهۆ قادر ده‌بێت له‌م گه‌شته‌دا
بۆ ئه‌مه‌ریکا.
داوا له کوردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین که بۆ پشتیوانیکردنی شاهۆ
ئاماده‌بن له نیوۆرک ماراسۆن، بوونتان له‌وێ جێی شانازیه.
|