دلێر محه‌مه‌د تاهیر
ئه‌م له‌شکره زۆره‌ی به‌نابه‌ران بوونی زۆر ده‌گمه‌نه له تێکسته ئه‌ده‌بیه‌کاندا. ئه‌گه‌ر چی ژماره‌ی نووسه‌رانی ئێمه که له تاراوگه ده‌ژین که‌م نین و چالاکیان دیاره ،به‌لام که‌م کار کراوه له سه‌ر دروست بوونی ئه‌ده‌بی تاراوگه...خۆیان واته‌نی ئه‌وان هه‌ر به جه‌سته لێره‌ن ده‌نا هه‌موو خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌کانیان له نێشتمانه ..هه‌ر کوردستاننشینه‌کان پاله‌وان و ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌کانیانه..که‌سی ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان کێشه‌کانی چه‌نده ئالۆزه‌و دژواره به‌لام نابنه قاره‌مانی چیرۆک و بابه‌ته‌کانی تر..ره‌نگه فیگورێکی کوردی له‌نێو پانتاییه‌کی رۆژئاوایدا تێگه‌یشتنی هێنده ئاسان نه‌بێت ... رۆژئاوا خوێندنه‌وه ...و ئه‌و جه‌سته نامۆیانه‌ی که له خۆی گرتوون.. و کاریگه‌ری رۆژئاوا له‌سه‌ر تاکی کورد... ئه‌و بۆشاییه یه که بۆته لینکێکی پچراو له نێوانی په‌راگه‌نده‌کان و کوردستان نشینه‌کاندا....پێم وایه نزیکیه‌کی زۆر له نێوان که‌سایه‌تی کوردی تاراوگه و که‌سایه‌ت زیندانیداهه‌یه ...زیندانی خه‌ونه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی جوگرافیای خۆیه‌تی ،جوگرافیای هه‌نووکه‌ی خۆی یه‌کسان کردوه به‌سفر .. نه ده‌یه وه‌ێت بیناسێت و نه‌کاری ناساندنی ده‌کات...به‌هه‌مان شێوه کوردی تاراوگه ....مامه‌له له‌گه‌ل جوگرافیای ئێستای خۆی ده‌کات که رۆژئاوایه.... دیاره ئه‌وه‌ی لێی دواین زیاتر لایه‌نه ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌گرێته‌وه ..به‌لام له بواری هونه‌ریدا ئه‌م بۆشاییه هێنده فراوان نییه جار جار کاری له‌سه‌ر کراوه به‌رهه‌مکانی وه‌ک چه‌قۆیه‌ک له دلدا که‌درامیه‌کی ته‌له‌فیزۆنی سویدی بوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی کجێکی کورد بوو...هیوا فلیمێکی کوردی سویدی بوو که جێرۆکی کۆج و ژیانی کوردان بوو له تاراوگه‌دا...کورته فلیمی باوکه...که ده‌نگێکی باشی دایه‌وه له نه‌رویج ..دواترێش فلیمی وولاتی زستان که‌هیشام زه‌مان ده‌رهێنه‌ری فلیمی باوکه ده‌ر هێنه‌ری بوو . لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه راکێشم ، له‌و توانا متواضعه که شک ده‌به‌م بۆ وێنه خوێندنه‌وه که‌لک وه‌رگرم و لایه‌نه جوانه‌کانی تۆخ که‌مه‌وه . دیاره له ئه‌نجامی یه‌ک جار بینینی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ده‌دوێم که له‌رۆژی 20071014 له فیستیڤالی سینه‌مای تاراوگه که هه‌ر دووساڵ جارێک ساز ده‌کرێت له شاری یۆتۆبۆری له سوید له ژێر ناو نیشانی جیهان ماڵی منه . وواتی زستان باس له‌کورێکی کورد ده‌کات که له‌ولاتی نه‌رویج نیشته جێیه و ده‌یه‌وێت ژن بهێنێت جوونه‌ک رێناس که پاله‌وانی فلیمه‌که‌یه ..بروای وایه درووست کردنی خێزان له گه‌ڵ کچه کوردا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی زۆرتره له‌رووی ئاکاریشه‌وه کچی کورد باشتر ده‌بینێت. له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و وێنه گۆرینه وه‌وه ماله‌وه‌یان کچێکی بۆ په‌یداده‌که‌ن که وه‌نه‌کی که‌سێکی تر بالام کاتێک ده‌ینێرن بۆ لای رێناس له نه‌رویج ئافره‌تێکه جیاواز له و که‌سی چاوه‌روانی بوو لێره‌دا رێناس فێلی لێکراوه جگه له‌وه‌ش فرمێسک که کراوه به بووکی رێناس کجێنی خۆی له کوردستان له دست داوه ..رێناس بریاری ناردنه‌وه‌ی ده‌دات له دوای سالێک پێشی ده‌لێت که وه‌ک خێزان ناژین ته‌نها له به‌رچاوی که‌سانی تر دا وا ده‌ر ده‌که‌وین.......................... به‌م شێوه‌یه ئه‌م چیرۆکه به‌رده‌وام ده‌بێت و له پانتاییه‌کی سپی پڕبه‌فردا ..یه‌کێک له خاله سه‌رکه‌وتۆکانی هیشام وه‌ک ده‌رهێنه‌رێک هه‌ڵبژاردنی شوێنیی وێنه‌گرتنه..شوێن له‌م کاره‌دا هه‌موو فیگوره‌کانی له خۆده‌گرێت په‌یوه‌ندیه‌کی سایکۆلۆژی پته‌و دروست ده‌کات له‌سه‌ر کاره‌کته‌ره‌کان و دواتر له سه‌ر بینه‌ر ..که‌می فیگۆر له‌ناو پانتی سپی‌دا به ره‌نگی تێر‌و تۆخه‌وه ..دواتر کار کردنی له سه‌ر وێنه‌ی دوور و چه‌ندجار به‌کار هێنانی پان .هه‌موو ئه‌مانه تۆرێکی ئاماژه چن درووست ده‌کات و گه‌وره‌ی ئه‌و ته‌نهایه‌مان پێده‌ناسێنی که له‌ناخی کاره‌کته‌ره‌کانداهه‌یه ... جووله‌کانی رێناس له نێوان کار‌و ماله‌وه‌دا ...ج به ماشێنه‌که‌ی چ به پیاده ،هاتوو چۆکانی میرزا و ..فرمێسک هه‌موو یان له دوی گه‌رانێکدان بۆ به‌ده‌ست خستنی هۆگری .. هه‌ست کردن به‌ته‌نهای و په‌نا بردن بۆ هۆگریه‌ک که‌هه‌مان ره‌گ و ریشه‌ی هه‌بێت ته‌وه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی فلیمه‌که‌یه.. هه‌ندێجار په‌نا بردن بۆ وه‌همێک که خۆش خه‌یالمان بکات که تاکێکی فه‌رامۆش کراونین له‌م گۆمه‌لگا نوێیه‌دا بوونمان له‌ناو په‌یوه‌ندیه حنسانیه‌کاندا هه‌یه ...ئه‌م خۆش خه‌یالیه واله رێناس ده‌کات که به‌روا به خۆی و فرمێسکیش بێنیک که تاکێکی له‌بیرکرا و فه‌رامۆشکروا نین له ودیمه‌نه‌دا که رێناس به‌زۆر ده‌یه‌وێت خه‌لکانێک بدوێنی که رۆژانه به‌یه‌که‌وه چاوه‌رانی پاس ده‌که‌ن به‌لام هه‌رچه‌نده چه‌ندجارێک رێناس موجامه‌له‌ی که‌سێک ده‌کات به‌لام باش وه‌لام نادرێته‌وه.. بوونی مالێ رێناس له شوێنیکی دووره‌شار و ته‌نهادا زیاتر ته‌نهای ده‌پێکێت ..هیشام نه‌هاتوووه له‌رێگه‌ی ئه‌م کاره‌وه جوانی نه‌رویج و ئه‌وروپامان بۆ بکێشیت نه کجه جونه‌کانی نه‌سروشته جونه‌که‌ی ..وه‌ک وێنه‌یه‌کی بێ نرخ بکاته سه‌ر شاشه که ئه‌م کارێکی باوی زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که له‌ده‌ره‌وه وێنه‌ده‌گیرێن چ وه‌ک ڤیدۆ کلیپ یاخود ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له هه‌ندی درامادا به‌دی ده‌کرێن .. هیشام زیره‌کانه خۆی له‌و وێنه بێنرخانه دوورخست ووه بۆیه زۆرکه‌م کاری له‌سه‌ر دیمه‌نه‌کانی نا و شار و شوینه گشتیه‌کان کردوه.. رێناس له‌رێگه‌ی دوو ئامێره‌وه په‌یوه‌ندی دروست ده‌کات به‌نێشتمانه‌وه یه‌که‌میان که کابینه‌ی ته‌له‌فونه‌که‌یه له‌نزیک مالی خۆی دواتریش سه‌ته‌لایته.. یه‌که‌میان په‌یوه‌ندیه‌کی خۆر نادروست و چه‌واشه‌کارانه به‌رهه‌م دێنێت بۆ رێناس و داتریش بۆ فرمێسک په‌یوه‌ندیه‌ک که رێناس چاوه‌رێی ده‌کات له ته‌نهای بی پارێزێت به‌لام به پێچه‌وانه‌وه رێناس جگه له‌نێچیرێک هیچی تر نابێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌کانی که له کوردستانه‌وه هه‌یه‌تی .. سه‌ته‌لایته‌که تاکه هۆیه‌که که بیره‌وه‌ری هه‌ردووکیان زیندوو ده‌کاته‌وه و ئنسانی بوونیان ئه‌ورژێنێت .. رێناس گه‌رچی له‌ژێر کاریگه‌ی که‌لتووری خێله‌کی روو سوریدا په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی به فرمێسکه‌وه ده‌پچرێنێت به‌لام کاتێک دێت مرۆڤ دۆستی زال ده‌بێت به‌سه‌ریدا چوونکه له‌نا که‌لتوورێکدا ناژی رۆژانه پێناسه‌ی شه‌ره‌ف و ئاکاری پێ‌بکات به ده‌روازی گه‌لێ په‌یوه‌نی ئینسانی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که هه‌رگیز له‌گه‌ل خۆدی ئینساندا ته‌بانیه.. بۆیه بۆ پچراندی هه‌موو ئه‌وو ره‌گ و ریشانه‌ی که رێ له خۆشه ویستی و په‌یوه‌ندی ئینسانی ده‌گرێت له‌لای رێناس و فرمێسک تێکی ده‌شکێنین که خۆی له کابینه‌ی ته‌لافۆنه‌که‌دا به‌بینێته‌وه. رێناس و فرمێسک دواتر وه‌ک خۆشه ویستی کۆیان ده‌کاته‌وه ..رنگه لێره‌دا هیشام بیه وێت پێمان بلێت ..که له‌م وولاتی به‌سته‌ڵه‌که‌دا ئه‌وه‌ی ته‌نها گه‌رمان بکاته‌وه خۆشه‌ویستیه یان په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌کانه.. نواندن له‌لایه‌ن ره‌ووف سه‌راج له کاره‌کته‌ی ریناسدا .شلێر راهنام له کاره‌کته‌ری فرمێسکدا کارێکی گه‌لێک جوانیان ئه‌نجامدا ئه‌گه‌رچی هه‌ردووکیان یه‌که‌م جاره وه‌ک ئه‌کته‌ر کار بکه‌ن بالا‌و زۆر ساده و ساکار به بێ هیچ زیاده‌کاریه‌ک توانیان ببنه پێداویستیه‌کی خۆلقای کاره‌که هیشام زیره‌کانه ئه‌و که‌لێنانه‌ی پرکردبوه که پێووستی به شه‌حن بوونی ئه‌کته‌ر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی باره ده‌روونیه‌کان بخوڵقێنری دیاره له‌رێگای سایکۆلۆژیه‌تی وێنه‌وه ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام دا له بری ئه‌وه‌ی که سایکۆلۆژیه‌تی ئه‌کته‌ر بگه‌ر بخات. ئه‌م به‌رهه‌مه له پێشبرکێی سالانه‌ی ئاماندادا که له ولاتی نه‌رویج ئه‌کرێ کاندیت کرا بۆ سێ خه‌لات باشترین به‌رهه‌م باشترین سیناریۆ باشترین ئه‌کته‌ری پیاو. له ئه‌نجامدا خه‌لاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاوی ساڵی 2007 له نه‌رویج درا به ره‌ووف سه‌راج له رۆلی رێناسدا. ئه‌وه‌ی ماوه ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌رهه‌مه به ئیمکانیه‌تێکی زۆر دیاری کراو هاتۆته به‌رهام ماوه‌کای 52 خۆله‌که .
|