٢٤\١٠\٢٠١٣
گه‌ڕان به
دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا.

دانییل غیرین و: لە عەرەبییەوە سەلام عارف
١٤-
نه‌هێشتنی داگیرکه‌ر.*
لۆجیکی فیدریالییه، که‌وا دامه‌زرێنه‌رانی فیدریالیی به‌ره‌و پێشبڕکێی
پرسی له‌نێوبردنی داگیرکه‌ر ده‌بات ***
پرۆدۆ‌ن، یه‌کێتی (سه‌روه‌ر) له یه‌کێتی (ئه‌قڵانی) جیاده‌کاته‌وه،
ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتوویه‌تی "هه‌ر لاشه‌یه‌ک سنووری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی
ببه‌زێنێت، ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی داگیرکردن و پێوه‌لکاندنی
لاشه‌کانی دیکە، له‌و باره‌دا ئه‌وه‌ی له هه‌ژمووندا له‌ده‌ستیدەدات،
به په‌لوپۆهاویشتن و زیادکردنی پانتایی قه‌ره‌بوویده‌کاته‌وه،
ئه‌وه‌ش به‌ره‌و پووکانەوەی ده‌بات" تا شار به‌رینتربێت، زیاتر به‌ره‌و
سته‌مکاری ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش دابچڕان دروسده‌کات.
''گه‌ر نیشتمانێک له‌پاڵ خۆیدا، یان دوورتر لە خۆی چه‌ند لقێکی
دروستکرد، ئه‌و لقانه ده‌بنه شاره نوێیه‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و
شارانه یان فیدراڵیی ده‌بێت، یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نابێت...
ئه‌و کاته‌ی (نیشتمان)ی نوێ توانای خۆبژێووی ده‌ستده‌خات، داوای
سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات، له‌و باره‌دا شاری دایک، چۆن و به‌چ مافێک
ده‌توانێت وه‌ک پاشکۆ - موڵکێک - سه‌رمایه‌گوزاری هه‌ڵسوکه‌وتی لەتەک
بکات؟
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دیتمان چۆن ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا
له‌ده‌ست داگیرکاریی ئینگلته‌را ڕزگاریان بوو، هه‌روه‌ها که‌نه‌دا و
ئوسترالیاش، به‌ڕێکه‌وتنێکی ته‌واو له‌ته‌ک نیشتمانی دایکدا وا له
قۆناخی یه‌که‌می جیابوونه‌وه‌دان، به‌م زووانه‌ش جه‌زائیری فه‌ره‌نسی
*** ده‌گۆڕێت به جه‌زائیری
ئه‌فریکی، گه‌ر هه‌ر ده‌ستی پێوه‌گیرا و به فه‌ره‌نساوه نوسێنرا،
ئه‌وا به به‌کارهێنانی هێز و هه‌ژارکردنه‌وه نه‌بێت، سه‌رناگرێت.''.
باکۆنین بۆچوونی وایه، که ئیمپریالیزمی ئه‌وروپی ''ناتوانێت هه‌شت
سه‌د ملوێن ئاسیایی، به کۆیلهی‌ی و بێهۆشکراوی بهێڵێته‌وه، ڕۆژێک
دێت، ئه‌و ڕێژه‌یه، که ده‌کاته سێبه‌شی مرۆڤایه‌تی بەئاگابێته‌وه و
بته‌قێته‌وه، به‌ڵام به‌چ ئاڕاسته‌یه‌ک و لۆ چی؟'' باکۆنین پاڵپشتی
گه‌لان ده‌کات "به‌سۆزه لەتەک هه‌موو ڕاپه‌ڕینه نیشتمانییه‌کان دژی
داپڵۆسیین" ئه‌و پێشناری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کات، که چاو له ڕاپه‌ڕینه
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌که‌ی ئیسپانیا دژی ناپلوێن بکه‌ن، گه‌رچی له‌و
ڕاپه‌ڕنه‌دا، پارسه‌نگی هێزی به‌رگرییەکاره‌کان و هێزی سوپاکانی
ئیمراتۆریی هاوسه‌نگ نه‌بوو، که‌چی داگیرکه‌ر نه‌یتوانی ده‌ست به
داگیرکردنه‌وه بگرێت، پێنج ساڵی نه‌خایاند داگیرکه‌ری فه‌ره‌نسی
ڕیسواکرا و شاربه‌ده‌رکرا.
هه‌موو گه‌لێک ''مافی خۆیه‌تی خۆی بەخۆیبێت، که‌س بۆینییه جلوبه‌رگی
خۆی به‌سه‌ریدا بسەپێنێت، به‌واته‌یه‌کی دیکە کەس بۆینییه دابونه‌ریت
و زمان و یاساکانی خۆی به‌سه‌ریدا بسەپێنێت " . باکۆنین جارێکی دیکە
جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه ده‌کاته‌وه، که به‌بێ سۆشیالیزم ناتوانرێت
فیدرالییه‌کی ڕاسته‌قینه پێکبهێنرێت، ئه‌و ئاواته‌خوازی ئه‌وه‌یه،
که ڕزگاریی نیشتمانی " له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریی و ئابووریی
جه‌ماوه‌ری گه‌ل بێت، نه‌ک له‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ویستی چڵێس و چاوچنۆکی
ده‌وڵه‌تخواز''.
هه‌ر شۆڕشێکی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی ''له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ل ڕووبدات،
ته‌نها به لایه‌نگریی و پاڵپشتیکردنی چینی خاوه‌ن بەرتەریی (بۆرجوا)
سه‌رده‌که‌وێت، دواتر به‌پێویست ده‌بێته دژه‌گه‌ل، واته ده‌بێته
بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆنەخوازی سه‌ره‌خۆرهی دژه شۆڕش''.
به داخه‌وه زۆر وڵات له‌ده‌ست سته‌می ده‌ره‌کی ڕزگاریان ده‌بێت و
ده‌که‌ونه ده‌ست سته‌می ڕامیاری و ئایینی خۆماڵی، بۆ قوتارکردنی ئه‌و
گه‌لانه پێویسته ''ئه‌و بڕوایه، که جه‌ماوه‌ری گه‌ل به‌و هێزه
ڕامیار و ئاینییانه هه‌یه‌تی، له‌نێوببرێت''. له‌ڕووی مێژوییه‌وه
پرسی نیشتمانی (نه‌ته‌وه)یی،به‌رگه‌ی پرسی کۆمه‌ڵایه‌تی ناگرێت و
له‌نێوده‌چێت . به‌بێ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئاشتی به‌رقه‌رار نابێت.
گه‌ر شۆڕشی نیشتمانی شۆڕشێکی دابڕاوبێت، سه‌رکه‌وتوو نابێت، به پێویست
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشێکی جیهانییه.
به بۆچوونی باکۆنین، پاش نه‌هێشتنی داگیرکه‌ر، فیدراڵی جیهانی فیدراڵی
گه‌لانی شۆڕشگێڕ ده‌بێت، تادێت فراوانتریش ده‌بێت . ''له داهاتوودا
پێکهاته‌ی ئه‌و فیدراڵییه جیهانییه، بریتیده‌بێت له فیدراڵی
(ئه‌وروپی - ئه‌مریکی)، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ته‌ک ئاسیا و ئه‌فریکادا
یه‌کده‌گرێت.''.
ئه‌و شیکردنه‌وه‌یه به‌ره‌و قاپی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک پاڵمان
پێوه‌ده‌نێت.
______________________________
په‌ڕاوێز:
*
بابه‌تی چواردە، له به‌شی (گه‌ڕان به‌دوای کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوودا) له
په‌رتووکی (التحرریة من العقیدة الی الممارسة - دانییل گیرین).
**
لێره‌دا (پرۆدۆ‌ن) بۆ گاڵته‌جاڕی (فه‌ره‌نسا)ی به‌کارهێناوه، جه‌زائیر
ده‌بێته جه‌زائیری ئه‌فریکقی، واته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی
خۆی و شوناسنامه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه - و.ع.
***
له ده‌قه فه‌ره‌نسییه‌که‌دا ئه‌و
ناونیشانه ئاوایه (Décolonisation) له
زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌بێته (إنهاء اڵاستعمار) وه‌رگێڕی عه‌ره‌بزمان
به‌ڕێز (جورج سەعد) کردوویه‌تی به (إزالە اڵاستعمار) تا ئێره
مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه. من بڕواناکه‌م، که (دانییل گیرین) ئیستعماری به
ئاوه‌دانکار زانیبێت، له‌به‌رئه‌وه من (داگیرکه‌ر)م
به‌کارهێناوه،چونکه ئیستعمار ئاوه‌دانکه‌ر نییه، وێرانکاره، کاتێک
هێزێک جێگه‌یه‌کی (نیشتمانێک)ی دیکە داگیرده‌کات ،ئه‌مانه ده‌کات:
١- له‌باربردنی نه‌شوونماکردن و گه‌شه‌کردنی
سروشتی کۆمه‌ڵگه‌ی داگیرکراو، واته بازپێدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه
به‌سه‌ر پله به پله‌ی پێشکه‌وتنی ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌ویش بۆ
مه‌به‌ستی گرێدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه داگیرکراوه به‌کلکی بازاڕی ئازاد و
میلیتاریزمه‌وه...
٢- به‌رینترکردنی که‌له‌به‌ری نێوان
چه‌وساوه‌کان و چه‌وسێنه‌ران...
٣- دزینی سامانی کۆڵایه‌تیی و سامانه
سروشتییه‌کان و وێرانکردنی ژینگه...
٤- وزه‌به‌خشین به ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و
ئایینی.
٥- تاودانی گیانی (دژه‌سۆشیالیستی).
ئه‌وانه و هێندێکی دیکەش به ناوی دیموکراتیزه‌کردن و مافی مرۆڤه‌وه
- و.ک.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|