| 
			٢۴\٥\٢٠١٠ 
			گه‌ڕان به‌دوای 
			ناوبانگ دا. 
			
			  
			هه‌ورامان
			عه‌لی تۆفیق 
			دیارده‌ی گه‌ڕان به‌دوای ناوبانگ و ناوداری وه‌ک ئامانجی تاک و هه‌وڵی 
			به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتنه ئه‌و ئاکامه‌ی که مرۆڤ له‌و بواره‌ی خۆیی 
			کاری تێدا ده‌کات به‌و مه‌به‌سته‌ی ناوداربێت ، زۆربه‌ی کات تاکه‌کان 
			به‌لایانه‌وه گرنگ نیه چون به‌و ئاکامه بگه‌ن ، هه‌ندێ جاریش پێش گه‌یشتنه 
			ئامانج به‌و هیوایه‌وه شکست دێنێ و پێش ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌و هه‌نگاوانه‌ی 
			بسوتێنێ بێ گومان خۆیی ده‌سوتێ .
 
			ئه‌وانه‌ی به‌دوای ناوداری داده‌گه‌ڕێن زۆرن و مه‌رج نیه هه‌موو کاتێک 
			سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێت ، چونکه زۆر جار شکست خوارد و نه‌گه‌یشتنه 
			خه‌ونه‌کانی ناوداری ده‌بێته دواکامی کاروانه‌که‌یان و ئه‌مڕۆش له 
			کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا له‌م شێوه مرۆڤانه زۆرن و له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا 
			له‌پێشی په‌رده‌وه کارده‌که‌ن ، چونکه ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌میشه 
			کاره‌کانیان له پشتی په‌رده‌وه بۆ ڕێک دهخهرێت و به‌پاڵ پشتی لایه‌ک 
			کار ده‌که‌ن .
 
			که‌واته گه‌ران به‌دوای ناوداری و ناوبانگ دا وه‌ک خه‌ونێک له‌و 
			کاروانه ڕێیه‌ی که له بواره جیاوازه‌کاندا تاک خۆیی ده‌دۆزێته‌وه 
			وه‌ک سه‌رکه‌وتنه زانستی و وه‌رزشی و هونه‌ری و ڕۆشنبیری و لای هه‌ندێکیش 
			ته‌نها بۆ نادرای گرنگ نیه چۆن و له ڕێگایی ڕوداوێکه‌وه گه‌ر 
			ناشیرینیش بێت به‌و ئاکامه بگات .
 
			هه‌ندێک له‌وانه‌ی به‌دوای ناوبانگ دا ده‌گه‌ڕێن به هۆیی بابه‌ته 
			سیاسی و ئاینی و هونه‌ری و کرده‌وه ئابڕوبه‌ره سکسیهکانهوه ئه‌و 
			ده‌رگایه بۆ خۆیان واڵاده‌که‌ن . له‌بواری سیاسی دا زۆر له‌وانه‌ی که 
			ته‌نها وشه‌ی ناڕازی بوون له‌ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕای 
			گشتی و په‌لاماردان بۆ هه‌موو سوچێک له‌م لایه‌نه‌وه و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی 
			سیاسی و ئیداری به‌بێ بنه‌مایه‌تی فکری و ڕاستبینانه و شاره‌زایی ته‌واو 
			و ئامانجی دیار‌و به‌رچاو که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان 
			له‌مڕۆدا بکاته ئامانجی کارکردن ، له‌هه‌مان ڕوانگه‌شه‌وه باس له‌بیرو 
			بۆچوونی ئازاد و جیاواز و ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌که‌نه پاساو بۆ هه‌وڵه‌کانیان 
			له ده‌روازه‌ی ناوداربووندا ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه که ڕێگا له 
			ئازادی بیروڕاو بۆچونی ئازارد بگیرێ .
 
			له‌بواری ئاینیشدا به‌هه‌مان شێوه گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌ک که زۆر به‌توندی 
			دژ به پیرۆزی ئاینه‌کان ڕه‌فتاربکرێت و چه‌ندین کرده‌وه‌ی نه‌شیاو که 
			له‌بنه‌مادا پێچه‌وانه‌ی داب و نه‌ریته ئاینیه‌کانن و له ڕوانگه‌ی 
			ئازادیه‌کانی مرۆڤیشه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانین ده‌بێ ئه‌و 
			ئازادیه بۆ تاک پارێزراو بێت چۆن بیر‌و راجیاوازهکانی دی داوای ئازادی 
			ده‌که‌ن ئهینهکانیش هه‌مان مافیان هه‌یه و ده‌بێ پارێزراو بن ، به‌ڵام 
			ئه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه ڕه‌فتارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ته‌نها مه‌به‌ست 
			ناوداربوون و ناوبانگیه له‌و ڕێگایه‌وه ، به‌هه‌مان شێوه‌ش له بواره 
			هونه‌ریه‌کاندا زۆر له‌و هونه‌رمه‌ندانه به‌و شێوه‌ی که خۆیان باسی 
			لێوه ده‌که‌ن ستایلی نوێ و تازه به‌م کۆمه‌ڵگایه به نیشان دانی له‌شولارو 
			جل و به‌رگی جیاواز و به‌کارهێنانی هه‌ندێ جوڵه‌ی نامۆ که ته‌نها ئه‌و 
			شێواز‌و مامه‌ڵه‌یه له هه‌ندێ جێگای تایبه‌ت هه‌ن له هه‌موو 
			دونیادا ، گه‌ر بابه‌ته سکیسهکان و بوونی هه‌ندێک له‌وانه‌ی بوونه‌ته 
			ئاڵاهه‌ڵگری ڕۆشنبیریه‌تی سکسی و ئازادیه‌کانی مرۆڤ و لێدوانی به‌رده‌وام 
			له‌م باره‌یه‌وه وه‌ک ده‌رگایه‌ک بۆ به‌ره‌و ناوداری ، ڕاگه‌یاندنه‌کان 
			وه‌ک هۆکارێکی ڕاسته‌وخۆ و ده‌رگایه‌کی کراوه بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌ڕێن 
			به‌دوای ناوداری دا ، ڕاگه‌یاندنه‌کان ئه‌و ڕوداوانه‌ی که ده‌بنه سه‌رنج 
			ڕاکێش و هه‌واڵی خێرا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر و بینه‌رو بیسه‌ری زیاتر 
			به‌رده‌وام له سه‌ربه‌رگی بڵاوکراوه‌کانیان سه‌ردێری نوسراوه‌کان ئه‌م 
			شێوه هه‌واڵانه‌ن که ده‌بنه هۆکارێک بۆ ناوداربوونی که‌سێک یان کۆمه‌ڵێک 
			.. لێره‌دا ئافره‌ت زیاتر ده‌رگاکان بۆیی واڵایه و زیاتر وێنه‌کانی له‌سه‌ر 
			به‌رگی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کان بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی خوێنه‌ر بوونیان له‌م 
			باره‌یه‌شه‌وه ئه‌وان شانسی زیاتریان هه‌یه ، له زۆربه‌ی کات دا 
			خوێنه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای وێنهێکدا ده‌گه‌ڕێ هێنده ناوه‌ڕۆکی به‌لایه‌وه 
			گرنگ نییه .
 
			ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م ده‌رگایه‌وه به‌دوای ناودهرکردندا 
			ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان دێت درێغی لێناکه‌ن له‌وه به‌ئاگابن 
			که دونیا و سیسته‌می ئه‌م ژیانه تاسه‌ر بۆکه‌س نیه‌و له ساته وه‌ختێک 
			دا کۆتایی دێت و ئه‌و مۆمه‌ی ژیان و ناوداری و ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن سه‌رمایه‌و 
			سامان له‌بن دێت ، گه‌ر له مێژوو بڕوانین چه‌ندین که‌سایه‌تی ناودار 
			ڕۆژانه ناویان له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵک و لهسهردێڕی هه‌واڵه جهانیهکاندا 
			بوو دواتر خه‌ڵک له‌بیری کردن .
 
			گرنگ ئه‌و ناوه‌یه که خزمه‌ت بهوڵات و نه‌ته‌وه و مرۆڤایه‌تی بکات 
			و دوای خۆیی کارێک ڕێچکه‌یه‌ک و کرده‌وه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری له‌دوا به‌جێ 
			بمێ نێ و به‌رده‌وام سودی بۆنه‌وه‌کانی داهاتوو هه‌بێت .. بێ گومان 
			ژیانی ناوداران ئه‌وه‌نده ساده‌و ساکارو بێ کێشه نه‌بووه چونکه ئه‌وان 
			به‌رده‌وام ڕوبه‌ڕووی ناوناتۆره‌و ناوزڕاندن و گه‌ڕان به‌دوای ورده‌کاریه‌کانی 
			ژیانیان یان دا مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنه‌کانه .
 
			که‌واته ده‌کرێ ڕاگه‌یاندن ئه‌و ئه‌رکه مێژوویه‌ی خۆیی بپارێزێ و له‌سه‌ر 
			ئه‌و بنه‌مایه کاربکات که خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگا بکات و هه‌میشه ئاوێنه‌یه‌ک 
			بێت بۆ به‌دیارخستنی ڕاستیه‌کان و جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌ش و سپی له‌یه‌ک ، 
			بێ گومان ئه‌و شێوازه ڕاگه‌یاندنه له‌دونیادا بوونی نیه ، چونکه ئه‌مڕۆ 
			ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن له ڕوانگه‌ی بنه‌ما ئابورهکانهوه کارده‌که‌ن 
			و ئامانجی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ست هێنانی سه‌رمایه و ڕێچکه بازگانیهکهیهتی 
			وه‌ک ئه‌رکی یه‌که‌م و دواتر ئامانجه حزبی و لایهنیهکانن .
 
			له‌به‌ر هه‌مان هۆ ئه‌مڕۆ ئه‌و دیارده‌یه به‌ئاشکرا ده‌بینین و ئه‌م 
			ده‌زگایانه ته‌نها له‌خزمه‌ت کۆمه‌ڵێک دان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا 
			کاره‌کان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و ناوده‌رکردن و به‌ناوبانگ بوونیان ئه‌رکی 
			پێش وه‌ختی ئه‌و ده‌زگایانه‌ن گه‌ر حزبی بن یا به‌ناو ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ 
			.
 
			  
			23\5\10 
			
			ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی 
			تۆفیق 
			  
			  
			  |