٢٣\٢\٢٠١٨
گەڕاندنەوەی په‌نابه‌رێک
بۆ به‌غدا راگیرا.
به‌نابه‌ر
(ت،ح) له گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر کۆلن بۆرک له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا
به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند".
دوای ئه‌وه‌ی به که‌له‌پجه‌کراوی بردمیانه فرۆکه‌خانه‌ی هیسرۆ تا له‌ڕێگای
هیلی ئاسمانی مه‌لکی ئه‌رده‌نی گەڕیندرامەوە به‌غدام بکه‌نه‌وه به‌لام
دوای یه‌ک کاتژمیر دوباره گێرایانمه‌وه گرتوخانه‌که‌و پیان ڕاگه‌یاندم
گەڕندنەوەت ڕاگیراوه".
ئه‌وه‌شی وت" سپاس گوزاری خۆم ئاڕاسته‌ی هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن ده‌که‌م
له‌و هاوکاریانه‌ی پیان کردوم".
ئه‌و په‌نابه‌ره خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌و ماوه‌ی ١٧ ساله له ولاتی به‌ریتانیا
ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی دوو منداڵه وابریار بوو دۆێنی ڕه‌وانه‌ی
عه‌مان بکرێت و پاشان فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا به‌لام به‌دوای
هه‌وله‌کانی فیدراسیۆن گەڕاندنەوەی ڕاگیرا.
له په‌وه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتێری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و په‌نابه‌ران
له گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ووتی"ماوه‌ی جه‌ند رۆژێکه
جارێکی دیکه حکومه‌تی به‌ریتانیا هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستگیرکردنی په‌نابه‌رانه‌ی
عێراقی ده‌ستپێکردوه وزیاتر له ٢٥ په‌نابه‌ر که زۆربه‌یان هاوڵاتی
هه‌رێمی کوردستانن راپێچی گرتوخانه‌ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی کردون و
وابڕیاره پێچه‌وانه به‌خواستی خۆیان وه له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی
نێوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا بیانگەڕننەوە به‌غدا".
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت"به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌یه که گوایه پێشتر کێشه‌ی
یاساییان هه‌بوه ...له‌کاتێکدا ئه‌وانه سزادراون و گه‌راونه‌ته‌وه
نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه، ئێستا دوایی
سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندن له ولاتی به‌ریتانیا دەنگەڕێننەوە..
ئه‌م هه‌نگاوه دوره له هه‌موو پێوانه‌یه‌کی نیو ده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی
مافه‌کانی مرۆڤ ومافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه وبه‌توندی ئیدانه‌ی ده‌که‌ین".
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌گه‌ل یه‌کێکی دیکه له‌وپه‌نابه‌رانه
له گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆکه‌وه به‌سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگه‌یاند"ماوه‌ی
١٧ ساڵه له‌ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م خاوه‌نی ٤ منداڵم..
ساڵی ٢٠١٥ جارێکی دیکه گەڕاندمیانەوە بەغدا سێ مانگ له زیندان
رایانگرتم و دوو ده‌فته‌ر دولارمدا تا به‌ریاندام...".
له‌ڕاگه‌یاندنی پیشتری ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆندا رامانگه‌یاند"
عبدولا یه‌کێکی تر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌گرتوخانه‌ی مۆرتن هۆڵ که
ماوه‌ی 5مانگه ده‌ستبه‌سه‌ره به فیدراسیۆنی ووت" ١٦ ساڵه له ولاتی
به‌ریتانیا ده‌ژیم وه ماوه‌ی ٩ ساله به به‌رده‌وامی ئیمزای پۆلیس ده‌که‌م
به‌ڵام دووباره منیان هێناوه‌ته‌وه‌گرتوخانه و ده‌لێن:حکومه‌تی
عێراقی داواتان ده‌کاته‌وه، له کاتێکدا من پێم ووتون نامه‌وێت به‌زۆر
بگه‌رێمه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت"په‌نابه‌رێکی دیکه پینج هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر
به‌زۆر گەڕێندراوەتەوە به‌غدا. له‌وێ سه‌رباری سووکایه‌تی دوای سێ رۆژ
به که‌فاله‌ت و پاره به‌ریانداوه..".
فیدراسیۆنی سەراسەی
پەنابەرانی عێراقی
٢٣\٢\٢٠١٨
- لەندەن
------------------------------------------------------------------------------------------------------
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری
کورد له زیندانه‌وه
نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن.
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد که هه‌مویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن له‌ڕێگای
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ڕای
گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن وداوا ده‌که‌ن"خه‌ڵکی کوردستان فشار
بهێنن بۆ ئه‌حزبو لایه‌نه‌سیاسیانه به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره
کوردانه‌ی به‌ناوی نۆێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له به‌غدا دانیشتون تا
ڕێگه‌نه‌ده‌ن که حکومه‌تی عێراقی بازرگانی به‌ژیان و داهاتووی ئێمه‌وه
بکات..".
هه‌ر له نامه‌که‌یاندا داوایانکردوه که حکومه‌تی عێراقی"ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه
هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه که له‌نیوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌و
هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه له فرۆکه‌خانه به‌غدا وه‌رنه‌گرنه‌وه
..".
ئه و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن"له‌کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌دا توشی
ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی به‌غداوه
وه‌به بڕێکی زۆر پاره به‌ریان ده‌ده‌ن".
له‌نامه‌که‌شدا ئه‌وه هاتوه‌که"ئه‌م هه‌نگاوه له کاتێکدایه که
ئێمه زۆرینه‌مان خاوه‌نی ژن‌و مناڵین وسالانێکی زۆره له‌م ولاته‌دا ده‌ژینو
ژیانمان دامه‌زراندوه ..".
سه‌باره‌ت به حکومه‌ت عێراقی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن"پێشتر حکومه‌تی عێراقی
لیژنه‌یه‌کی پێک هێناوه بۆ سه‌ردانی کردنی ئیمه له گرتوخانه‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی ئاسانکاریمان بۆ بکه‌ن به‌نایاسایی وزۆره‌ملی بمانێرنه‌وه بۆ
به‌غداو وپاسپۆرتی سه‌ریعمان بۆ ئاماده بکه‌ن..".
ماوه‌ی جه‌ند مانگێکه حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستیان کردوه به ده‌ستگیرکردنی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پیش‌تر کیشه‌ی نایاسایان هه‌بوه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی
سزادراون وگه‌راونه‌ته‌وه نیو ژیانی ئاسایی خۆیان به‌لام جارێکی دیکه
ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و ڕاپیچی گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌که‌ن تا
به‌زۆره‌ملی له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌تی
به‌ریتانیا دیپۆرتی به‌غدا یان بکه‌نه‌وه.
فیدراسیۆنی سەراسەی
پەنابەرانی عێراقی
٢٣\٢\٢٠١٨
-
له‌نده‌ن - زیندانی کۆڵن برۆک

_______________________________________________________________________________________
IFIR:
00447856032991,
009647707524343, 0096400063048, 0041788532004
07895636633
Fax:08715288651
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|