په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١٢\٢٠١٦

گەڕاندنەوەی خەڵکی کوردستان بۆ قۆناغی گوڵەوەچەنی!!!


نەجم محەمەد     


لە ساڵی ١٩٩٩١ و چەند ساڵێک دوای ئەوە خەڵکی کوردستان لە ھەلومەرجێکی زۆر سەخت و نالەباردا دەژیاو گوزەرانی دەکرد ژیانێکی مەمرەمەژی ژیانێکی پڕ ھەژاری و نەداری و بێ کاری وگرانیەکی سەختدا زۆرێک لەخەڵکی کوردستان لەبرسێتی و نەداریداپۆل پۆل و بەکۆمەڵ لەدەشتە کشتوکاڵیەکاندا بەئاپۆرایەکی گەورەلەکاتی دروێنەی گەنم دا بەدەڕاسە بەگوێنی وتورەکەوە دەکەوتنە کۆکردنەوەی گوڵە گەنمە بەجێ ماوە کەوتوەکانی دوای دروێنەکەی دەڕاسە کان ئەوگوڵە گەنمەیان کۆدەکردەوە و دواتر دەیان ھاڕی و دەیانکوتاو دەیانکردە نان تا برسێتی خۆیان و مناڵەکانیان پێ بڕەوێننەوە.


بەڵێ ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لەژێر سایەی ئەم دەسەڵاتەداخەڵکی کوردستان بەوجۆرە دەژیاو لەنەداریدا گوڵە وەچەنی دەکردئەو دەمەش دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە وەک پاشاکانی کەنداو دەژیان ولەھیچیان کەم نەبووو ئەوان ئەو دەم سەرقاڵی دانانی گومرگەکان و کۆکردنەوەی داھاتی گومرگەکان بوون وسەرقاڵی ئاودیووکردنی ھەموو ئامێرو شت ومەک و ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و گرێدەرو دەڕاسەو ھتد فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانی کوردستان بوون بۆئێران وبەتاڵان ھەڕاج کردنی بەڵێ ئەو دەمە ئەم دەسەڵاتە زۆر بێ باک بوو لەژیان و گوزەرانی خەڵکی.


دواتر بۆشەرعیەت دان بەدەسەڵاتی خۆیان و بردنی سەروەت و سامانی کوردستان کەوتنە شانۆگەری ھەڵبژاردنی ساختە ودروستکردنی پەرلەمان و حکومەت بۆدەسەڵات و بەرژەوەندی خۆیان نەک بۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی لەوپێناوەشدا خەڵکی کوردستانیان فریودا بە وادەو بەڵێنی گەورەگەورە درۆو ساختە تاگەیشتنە دەسەڵات دواتر پشتیان لەخەڵکی کردو دواتر شەڕێکی گەورەی خوێناوی ناوخۆییان ھەڵگیرسان کەبەھەزاران خەڵکی ھەژارو زەحمەتکێشیان دا بەکوشت لەسەر گردو کەپک ودۆڵ لەپێناو دەسەڵاتی خۆیاندا بەداخەوەئەوا دیسان وا دوای ٢٥ ساڵ دیسان مێژوو خۆی دووبارەدەکاتەوە دووبارەکردنەوەیەکی زۆر خراپترو سەختر لەوەی ساڵی ١٩٩١و١٩٩٢و١٩٩٣ ئەمجارەیان ئەم دەسەڵاتە بێباکەھەرچی پارەو سەروەت و سامان و نەوت و داھاتی گومرگ و داھاتی ناوخۆیی وھتد دەبات بۆخۆی و خەڵکی کوردستان دەخاتە سەخترین و نالەبارترین و نائینسانیانەترین ژیان وگوزەران بەجۆرێکی وا کەھەموو مافەسەرەتایی یە ئینسانیەکان لەخەڵکی کوردستان دەسێنێتەوە بێ مووچەیان دەکات بێ ئاو کارەباو نەوتیان دەکات بێ کارو نەدارو ھەژاریان دەکات ھەمووخزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانیان لێ دەستێنێتەوە و بێ بەشیان دەکات لە خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاریی وھەروەھا ئازادی و مافەمەدەنی و ئینسانیەکانیان زەوت دەکات وفەزایەکی سەرکوت و تۆقاندن بەسەر خەڵکی کوردستاندا دەسەپێنێت.


بەداخەوەدیسانەوە ئەم دەسەڵاتە خەڵکی کوردستانی گەڕاندەەوە بۆ قۆناغی گوڵە وەچەنی بۆ سەردەمی چراو فتیلە و چوولە بەداخەوە خەڵکی کوردستانی کردەوە لەگەڵ ڕێزمدا بەسواڵکەرودەست پانکرەوەی بەردەم ڕێکخراوە خێرخوازە ئەوروپیەکان بەداخەوە خەڵکی کوردستانی گەڕاندەوە بۆسەردەمی بەرگ پۆشین وبەرگدرونی بەبەتانی خەڵکی کوردستانی گەڕاندەوە بۆ قۆناغی دارسووتاندن وبەتانی لەخۆئاڵان لەسەرمادا لەم ھەرێمەپڕلە غازو نەوتەدا.


بەداخەوە ئەگەر٢٥ ساڵ لەمەوبەر خەڵکی کوردستان لە وھەلومەرجە سەخت ودژوارەداکەمێک ھیواو ئومێدێکیان بەژیانێکی باشتر ھەبوو بەداخەوە ئەوا ئێستا ئەو تروسکایەکەمە ی ھیواو ئومێدیان بەژیانێکی باشتر نەما ٢٥ ساڵ ژیانێکی باشتر ھەربە نسیبی دەسەڵاتداران وحیزبەکان وبنەماڵەکانیان بووە ژیانێکی خراپترو مەمرەمەژیش ھەمیشە بەنسیبی خەڵکی کوردستان بووە ھەربۆیە تاکە ڕێگە تاکە ئەڵتەرناتیف تاکە ھیواو ئوێدی خەڵکی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا و بۆڕزگاربوون لەم نەھامەتیەو مەینەتباریە تەنیاو تەنیا خەبات وفشاری جەماوەری و مەدەنیانەی بەردەوامە لەسەرتاسەری کوردستاندا لەشوێنی کارو شوێنی ژیانیاندا لەپێناو بەدەست ھێنانی ماف و داواکاری و خواستە ئینسانیەکانیاندا دەبێ بەخەباتی بەردەوامی جەماوەری سەرتاسەری ئەم دەسەڵاتە ئیجبارکرێ کەتەسلیم بەئیرادەوبەخواستەکانی خەڵکی کوردستان بێت وھەموو سەروەت و سامانی ئەم ھەرێمەیە بگەڕێتەوە بۆخەڵکی و خەڵکی کوردستان لێ ی بەھرەمەند بێت دەبێت ھەموو خزمەتگوزراریەسەرەتاییەککان بدرێتەوە بەخەڵکی دەبێت خەڵکی کوردستان خۆشگوزەران بژی و وەک ئینسانی سەردەم بەھرەمەند بێت لە ھەموو مافەئینسانیەکانی دەبێت مووچەو ھەمووشایستەداراییەکان بدرێتەوە بەمامۆستایان و فەرمانبەران دەبێت ڕێزو شکۆبگەڕێنرێتەوە بۆتاک وئینسانی کورد .
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک