گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، ڕێزگرتن له هاوڕێیانی (رێگه‌ی خه‌بات)، گرنگی دان به‌گه‌نجان، له ناو پێکهاته‌ی ئێستای( ی،ن،ك) ونن.
مه‌هدی كاوانی
پێناسه‌ی ههرپارتێكی سیاسی،بریتیه له ناسنامه‌ی مێژووی و ڕۆڵی سه‌ركرده‌و كادیره كۆنه‌كانی و هێنانه پێشه‌وه‌ی جیلی نوێ ، تا وه‌كو له ڕێگه‌یه‌وه ڕۆژ له‌و پارته ئاوا نه‌بێت . ناچمه ناو قوڵایی ئه‌و لێدوانانه كه باس له دروست بوونی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان و سه‌ره‌وه‌ری و ناسهروهریهكانیان و دروست و نادروستی هه‌لس و كه‌وته سیاسی و دیدی ئایده‌لۆژیاو هه‌لوێسته نیشتمانیهكانیان، بكه‌م . به‌ڵام ده‌شزانم پرنسیپه‌كانی شۆڕشگێڕی به‌و پاكیه له ڕووی پڕاكتیكهوه له ناویاندا، نه‌گوازراوه‌ته‌وه ناو بواره‌كانی ژیان. درۆشمه‌كانی دوێنێ له مه‌ڕ مافی چاره نووس و نه‌بوونی سنوور له نێوان پارچه‌كانی كوردستان و پاك ڕاگرتنی پیرۆزی سنووری نیشتمانی وتاوانباركردنی نه‌یاره‌كانیان به‌وه‌ی كه داوای یه‌كپارچه‌یی خاكی عیڕاق ده‌كه‌ن و نایانه‌وی ده‌وله‌تێكی نیشتمانی كوردستانی دابمه‌زرێنن ، ئه‌مڕۆ به ته‌واوه‌تی خۆی پێچه‌وانه كردۆته‌وه‌و ده‌ڵێن ئێمه یه‌كیه‌تی خاكی عیڕاق وه‌ك گلێنه‌ی چاو ده‌پارێزین و دروست بوونی ده‌وله‌تی كوردیش له خه‌ون به‌ولاوه هیچی تری لێ نایه‌ته پێشه‌وه‌و به‌ڕێوه چوونی سیاسه‌ت و مههامهكانیش به خه‌ون نایه‌نه دی . نووسه‌ی تووركی به‌ناو بانگ عه‌بدولله بێشكهچی ده‌ڵێ:٢٠٤ ده‌وله‌ت له ئۆلمپیادی ئه‌ثینای ٢٠٠٤ به‌شدار بوون . ٢٠٦ ده‌وله‌ت له ئۆلمپیادی په‌كینی ساڵی ٢٠٠٨ به‌شدار بوون. واپێده‌چی به‌شدار بوانی ئۆلمپیادی له‌نده‌نی ٢٠١٢ه‌دا له ٢١٠ ده‌وله‌ت زیارتر تێپه‌ڕێت. كوردیش هه‌ر ده‌ڵێت( بوون به ده‌وله‌ت باش نیه) (بوون به ده‌وله‌ت پێش هه‌موو شتێ زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێ) . له په‌ره‌گرافێكی تردا ده‌ڵێت گورجستان ژماره‌ی دانیشتوانی له ٧٠٠٠٠ هه‌زار كه‌س تیناپهڕی و خه‌ریكه ببن به ده‌وله‌ت ، كوردیش له ٤٠ ملیۆن تێده‌په‌ڕی و ده‌ڵی بوونمان به ده‌وڵه‌ت زیانمان پێ ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و ڕۆشه‌نبیرو سیاسه‌تمه‌داره‌ی تورك، له گه‌ڵ دوێنێ و ئه‌مڕۆی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان چۆن وه یه ك ده‌چوێندرێ . دوێنێ ده‌یان گۆت ئێمه به‌ره‌ی نییشتمانی سه‌رتاسه‌ری و یه‌كبوونی وتاری كوردی و به‌ته‌ك یه‌كه‌وه هاتن و ئه‌كتیڤ كردنی چالاكیهكانمانهوه له هه‌موو سووچێكی كوردستان ،په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین و ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن شۆڕشی چه‌كداری باوی نه‌ماوه‌و جولانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌و بزاڤانه‌ی كه هه‌شن زیان به ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن . باشه ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ به‌و هه‌موو توانایانهتان ،كه‌لكی ئه‌وتان پێوه نه‌بێ كه سوود به بزاڤه كوردیه‌كانی تر بگه‌یه‌نن ، بۆ كه‌ی هه‌ڵی ده‌گرن. له شوێن خۆی نه‌بوو له جیاتی ئه‌و زیاتر له ٤٠٠ كۆمپانیه توركیه كه چه‌نده‌ها ملیار دۆلار تێچووی بێت و هیچیشی دیار نیه كه چه‌ند سوودی بوژانه‌وه‌ی كوردستان و پڕ كردنه‌وه‌ی ده‌ستی كاری كوردی پێوه بێت، له جیاتی ئه‌وه‌وه به لایه‌نی كه‌مه‌وه نیوه‌كه‌ی به قازانجی بزاڤی چوار پارچه‌یی خه‌رج كرابایه. دوێنێ ده‌یان گۆت له جیاتی گوند‌و شارۆچكه‌و ره‌زو باخه وێران كراوه‌كان ، گوندی هاوچه‌رخ و كۆشك و ته‌لاری باڵا به‌رز تر بۆیان بنیاتدهنێینهوهو له شوێن ره‌زو باخه وێران كراوه‌كانیش به سیسته‌می ته‌كنۆلۆجیای نوێ و به فراوانتر له جاران بنیات ده‌نێینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆشك و ته‌لاره بنیاتنراوهكان ته‌نیا بۆ سه‌رانی دهسهڵاتهوهیهو به‌شی گه‌لیش گرانی و بێكاری و نه‌بوونی شوێنی نیشته جێ بوون و كاره‌باو سووته‌مه‌نی و به ناچاری ڕووكردنه هه‌نده‌رانه. دوینێ ده‌یان گۆت به پاره‌ی نه‌وتی خۆمان بنكه‌یه‌كی ئابووری به‌هێز له كوردستان بنیات ده‌نێین و له ڕێگایه‌وه هه‌موو كه‌رته‌كانی كشت و كاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌ره‌و پیشه‌وه ده‌به‌ین و ئه‌و دیارده كۆچڕهویهی له گونده‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان كه له‌ژێر گوشاری ڕژێمی دكتاتۆری سه‌دام ڕووی داب‌و و ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌و نایه‌ڵین هه‌ر ته‌نیا پشت به نه‌وت ببه‌ستین به‌لكو ده‌بێ پشت به بهروبۆمه كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ئاژهڵداریهكانیشمان ببه‌ستین به مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی پیداویستی خه‌لك و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ، ئه‌مڕۆ ٨٠-٩٠٪ی پێداویستیه خۆراكیه‌كان ،٦٠-٧٠٪ی كه‌رسته‌كانی پیشه‌سازی وبنیاتنانه‌وه . ٨٥-٩٠٪ی پێداویستیه ناخۆراكهكانی هاوڵاتیان هه‌ر هه‌مووانیان به كه‌ل و په‌لی بێگانه پڕ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌و نیمچه چالاكیه كشتوكاڵ و پیشه‌سازیه بچووك و مام ناوهنیانهی له بواره‌كانی ناو براویش هه‌بوو، به بیانۆی بازاڕی ئازاد به‌شه هه‌ره زۆره‌كه‌ی فهوتێندراو له جیاتی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی لادێكانی كوردستان و كۆمه‌ك كردنیان ، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی نزیكی ئه‌و ٢٠ ساڵه‌ی دوور له ده‌سه‌لاتی ڕژێمی پیشوو له كوردستان كه خه‌لكه‌كه به توانای خۆی و هه‌ندێ خێرخوازی جیهانی بنیاتیان نابوو ، ئێستاكه له به‌ر تاوی ژیان ،چۆڵ ده‌كرێن و به به‌رچاوی حكومه‌ته‌وه ڕوو له شاره‌كان ده‌كه‌ن و به هۆیه‌وه شاره‌كان چه‌ند گرانی تێ كه‌وتووه به هۆی زیادبوونی ناسروشتیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر. دوێنێ ده‌یان گۆت ده‌ست هه‌ڵناگرین له كه‌ركوكی قودسی كوردستان. ئیمڕۆ له پێناو باش ڕاگرتنی پاره‌كانیان سازشی له سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌ڵین ده‌یكه‌ین به نموونه‌ی سوێسرا. با بگه‌ڕیینه‌وه بۆ ژیانی حیزبایه‌تی. باشه لێدوانه‌كانی ره‌گ له دانیشتنی له‌نده‌نیان چ جیاوازیه‌كی له ناودا به‌دی ده‌كرا له دانیشتنی ٢٣/٠٩ مانگی پیێشووی یه‌كێ له دانیشتنه‌كانی په‌ڕله‌مانی كوردستان و وهجاب هاتنهكانیان به تایبه‌تی لیستی كه‌سك له مه‌ڕ كه‌م و كوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان . كه كاس پڕ بوو له سه‌ری ده‌ڕژێ . كه‌س هه‌یه له ڕۆشه‌نبیری كوردی و سیاسه‌تمه‌داریان و بگره هاوڵاتیانی ناڕۆشهنبیریش كه‌متر له دانیشتنه‌كه‌ی له‌نده‌ن له سه‌ر كه‌م وكوریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بدوێن . ئایا ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌ی سه‌رانی یه‌كیه‌تی و به به‌شداری به‌ڕێز مام جه‌لال، چه‌ندی ده‌چێته خانه‌ی دیموكراتیه‌تی حیزبی و ده‌وڵه‌تی و له یه‌ك بووردن و لێپیێچانهوه له كه‌م وكورتیه‌كانی یه‌كتریه‌وه . یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێ ئێمه ڕیكخراوێكی سوسیال دیموكراتین و سهراتاكانی جێ به‌جی ده‌كه‌ین ، چه‌ندی قسه‌گه‌لی له‌و بابه‌تانه ده‌چێته واری كرداریه‌وه كه كادیره‌كانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌هادا دوو قسه‌ی گله‌یی و گازانده له سه‌رانی حیزبه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌وه وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌و كه گێره‌شێوێنن و ده‌یانه‌وێ سوود به دوژمنانی كوردستانه‌وه بنێن . بۆ خۆشیان ده‌زانن كه زیاتر له‌و ٦٠ كادیره له كاكره هۆشیاره‌كه‌ی ڕیزه‌كانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستانن و زۆرانێكیان رفاق درب النضال بووینه. له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ین ، زۆر هه‌ڵ ده‌گرێ له سه‌ر سه‌قه‌تی كار‌و كاردانه‌وه‌كانی ئێستای سه‌رانی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان. مه‌لا به‌ختیاری كوڕی دوێنێی شاخ و به‌ناو داكۆكی كه‌ر له پڕۆلیتاریاو پێكهێنانی كۆمهلهگایهكی كوردی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كسان كه تیایا نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناویا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌و له پیناویدا له‌ناو كلیشهی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان ده‌رهات به‌و بیانۆیه‌ی كه كه ڕازی نیه له هه‌لس و كه‌وته‌كانی یه‌كیه‌تی و ده‌یه‌وێ كاری باش تر بكات ، ئه‌مڕۆ له په‌نای هه‌مان كه‌م وكورتیه‌كانی پێشووتری ئه‌و پارته‌و به ده‌قات زیاتر له جاران ،ئێستاكه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێك دێته دوان و ده‌ڵی كاری ٠٧ / ١٠ی كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌و ٦٠ كادیره‌ی یه‌كیه‌تی كاری گێره شێوێنیهو یه‌كیه‌تی كاری جیابوونه‌وه‌ی وه‌ها قبوول ناكا . ئایا هه‌لوێست وه‌رگرتن له مه‌ڕ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی ده‌چێته خانه‌ی كاری گێره شێوێنی یان ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه ئه‌و به‌ڕێزه له سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان و ئه‌و خه‌لكه پڕۆلیتاریهی كه ئه‌و له سه‌رده‌می شاخ لێدوانی له سه‌ر ده‌كرد چه‌ندی تێك ده‌كاته‌وه . خۆزگه ، خۆزگه دانیشتنی ٠٧/١٠ ده‌سال به‌ر له ئێستا بوایه یان ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوایه له كاتی هه‌لبژاردنی یه‌كه‌م هه‌لبژاردنی په‌ڕله‌مانی عیڕاق و كوردستان بوایه‌و هه‌ر له‌و كاتیه‌وه هیچ شتێكیان نهشاردبایهوهو وتبایان ئه‌وه ڕێ‌و شوێنی ئێمه‌یه‌و ، ئه‌وه به‌رنامه‌ی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی وئابووریمانه ، دان به‌جێبه‌جێكردنی ده‌نێین ئه‌وا ده‌تان كه‌ینه نوێنه‌ری خۆمانه‌وه ئه‌گه‌ر نا بڕۆن ئێوه نوێنه‌ری ئێمه نینه .به‌ڵام لێره‌ش هه‌ر قه‌یدی ناكا تا جام پڕ نه‌بێ له سه‌ری ناڕژێ.
/١١/١٠/٢٠٠٨
|