٢١\٢\٢٠١٠
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی په‌یوه‌سته به وه‌ده‌ستهێنانی
چه‌کی نه‌وه‌وی له ئێران‌دا!!

تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل‌دا، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له توندبونه‌وه و ئاڵۆزی زیاتر ده‌چێت.
ترسی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا به‌سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی ناڕاسته‌وخۆ تواناکاریه‌کانی خۆی بۆ ده‌ستخستنی خاوه‌نداریه‌تی
به چه‌کی نه‌وه‌وی به‌جێبگه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر چی به ڕاسته‌وخۆ و له
ڕێگای میدیاکانه‌وه تا ده‌گات به ووتووێژی نێوان لێژنه‌ی داماڵینی چه‌که
یاساغ کراوه‌کان،خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئێران وا نیشان ده‌دات
ئه‌وان هیچ به‌رنامه‌یه‌کی وایان نیه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی چه‌کی
نه‌وه‌وی و ته‌نها بۆکاری ئاشتی خوازی ده‌ستیان داوه‌ته کارێکی له‌وچه‌شنه.
به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ئیسلامیه‌ی پێی خۆی ناوه‌ته 31 هه‌مین ساڵیه‌وه، باش له‌و دژانه‌ی
خۆی تێگه‌یشتوه چ له ناوه‌وه بێت یاخود له ده‌روه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیسرائیل و ئه‌مریکاوه. بۆیه شتێکی نامۆ نابێت ئه‌گه‌ر
بێت و زۆر به‌جیدی له ئێران‌دا هه‌رچی سامانی ئه‌و وڵاته هه‌یه
بخرێته خزمه‌ت ئه‌و ئه‌جێندایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کانی جیهان زۆربه‌یان خاوه‌ن چه‌کی نه‌وه‌وین و
پاساویشیان بۆ ئه‌وه‌یه که بتوانن هاوسه‌نگی نێوان وڵاتانی جیهان
بپارێزن، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ته‌نها بۆ ژێرخستنه ده‌ستی داگیرکاری
زیاتری وڵاتانی دیکه‌یه تا ده‌گات به به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه ئه‌گه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌که‌یان که‌وته بارودۆخێکی ترسناکه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت
بپرسین؛ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا، خۆی به پارێزه‌ری بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی
ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی شیعه‌گه‌ریانه ده‌زانێت، ئه‌م هه‌ژمونه سیاسیه‌ش
له دوای هاتنه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ساڵی 1979 له ئێران‌دا تا
دێت په‌ل ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که خه‌ڵکی شیعه‌یان تێدایه و
له ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه که‌م جێگان. بۆیه هه‌ر له‌و ساته‌وه‌خته‌وه
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا به‌شێکی زۆری بودجه‌ی خۆی ته‌رخان کردووه
بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و گروپانه‌ی که ته‌مایلیان هه‌یه به‌و سیاسه‌ته‌وه.
وه‌ک حیزبوڵای لوبان تا ده‌گات به‌ده‌ست گرتن به‌باڵی حه‌ماسه‌وه به‌رانبه‌ر
ئیسرائیل، ده‌ستخستنه نێو کاروباری سیاسی عێراق له ڕێگای حیزبه
شیعیه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆی به‌خاوه‌نداریه‌تی سه‌رکردایه‌تی
شوێنه پیرۆزه‌کان له نه‌زه‌ری موسڵماناندا ده‌زانێت واته فه‌له‌ستین.
له کاتێکدا ئه‌و مزگه‌وته کراوه به هۆکاری نه‌گونجانی نێوان جوله‌که‌کان
و موسڵمانان. بۆیه هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی
ئه‌وه ده‌کات که ئیمامی دوازده‌هه‌مین واته (موحه‌مه‌دی مه‌هدی) ده‌گه‌ڕێته‌وه
و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای ئیسلام ڕزگار ده‌کات له ده‌ست درێژی بێگانه‌و عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێده‌کات.
ئاخۆ ئه‌وه زیاد له هه‌زار و ئه‌وه‌نده ساڵه ئه‌م چاوه‌ڕوانیه هه‌ر
نه‌هاته دی بۆ ئه‌و موسڵمانه داماوانه و تادێت نه‌وه به‌نه‌وه ئه‌و
خه‌ونه به‌دینه‌هاتوه هه‌ڵده‌گرن. ئه‌بێت که‌ی بگه‌ڕێته‌وه و ئومه‌ت
ڕزگار بکات؟ دیاره ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین به‌سه‌رده‌می شۆڕشی
ته‌کنه‌لۆجیا و زانیاری به‌ده‌ستگه‌شتن له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ناسراوه،
ناکرێت بۆ خه‌ڵکانێک بڕوایان به کاری بنیات نان له واقعدا هه‌یه
بێنه بڕوا بوون به خه‌یاڵێکی ئاواوه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌م باسه‌وه
(دیاره سودێکی زۆرم له سه‌رچاوه‌ی ویکپیدیا) وه‌رگرتوه، کاتێک ئه‌و
باسانه‌ی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیمامی مه‌هدی، ته‌نها خۆی له‌و خاڵه‌دا
ده‌بینێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌ت بوو به‌خاوه‌نی چه‌کی نه‌وه‌وی
پێده‌چێت هه‌ر ئه‌و ده‌لیله بێت بۆ زیندوو بونه‌وه‌ی ئه‌و ئیمامه. له‌و
باسه‌دا ده‌ڵێت کاتێک ئیمام ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌گه‌ر هات و وڵاتی
ئیسرائیل هێرشی هێنایه سه‌ر مزگه‌وتی پیرۆز و خه‌ڵکه‌که‌ی توشی ته‌نگه‌تاوی
ته‌واو کرد، یان ئه‌گه‌ر هاتوو بارودۆخه‌کان وابێت که ئه‌و ئوممه‌ته
گه‌شتبێتنه هه‌لومه‌رجێکی وا به‌هه‌مولایه‌ک پێویستی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه
مسۆگه‌ر بکات(لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئاستی وشیاری به ئه‌ندازه‌یه‌ک
دابزیبێت، خه‌ڵکی ته‌نها له‌و خه‌یاڵه‌دا بژین و‌ته‌نها به‌تاکه ئه‌لته‌رناتیفی
خۆیانی بزانن) یاخود ده‌ڵێت ئه‌و له وڵاتی فارسه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و
ده‌بێت ئه‌و پیاوه خاوه‌ن توانیه‌کی سه‌ربازی ته‌واوی هه‌بێت بۆ سه‌رۆکایه‌تی
کردنی ئه‌و میلله‌ته، دوای دێته عێراق و دوژمنان وه‌ده‌ر ده‌نێت. ئه‌م
گێڕانه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر چی ده‌ستنوسی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش بێت، واته له‌دوای
سه‌رکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکان له ئێران‌دا، ته‌نها ئیشاره‌ت به‌و
خاڵه ده‌کات، که ئه‌م ئه‌رکه ته‌نها به ده‌ستخستنی ترسناکترین چه‌ک
ده‌بێت ئه‌ویش چه‌کی کۆکوژی نه‌وه‌ویه؟ ناکرێت ئاوا فریادڕه‌سێک له‌م
سه‌رده‌می نوێترین چه‌کی دورهاوێژه‌دا، ببه‌سرێته‌وه به‌توانای ته‌نها
پاڵه‌وانێکه‌وه و ئه‌و بێت کۆمه‌ڵگا له پیسه‌کان پاک بکاته‌وه، ئه‌مه
بۆخۆی مه‌هزه‌له‌یه‌که که‌م وێنه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕه‌نگه لای خۆیه‌وه ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ئه‌رکه‌ی
به‌جێگه‌یاند له بوون به‌خاوه‌نی ئه‌و چه‌که، ئه‌و کات ئیعلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئیمام بکات بۆ کۆمه‌ڵگای موسڵمانان.( به‌بێ بوونی ئه‌و چه‌که ده‌بێت
ئه‌وانه‌ی له‌و چاوه‌ڕوانیه‌دا ده‌ژین ده‌یان هه‌زار ساڵی دی هه‌ر به‌و
ئاواته‌وه خه‌وببینن). ئه‌گه‌ر هاتوو له ئێران‌دا چه‌کی نه‌وه‌وی بوو
به بڕیارده‌ر ئه‌و کات هه‌رچی وڵاتی چوارده‌ور هه‌یه ده‌بێت ته‌سلیم
به بڕیاره‌کانی مه‌لاکان ببن، ئه‌گه‌ر نا هێرشیان ده‌کرێته سه‌ر. به‌ڵام
ئاخۆ ڕێگا ده‌درێت به ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ببێته خاوه‌ن چه‌کی نه‌وه‌وی؟
ڕه‌نگه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره بکه‌وێته سه‌ر ئاستی ئه‌و
ستراتیژه سیاسیه‌ی که ئه‌مریکا و ئیسرائیل هه‌یانه له ناوچه‌که‌دا.
له‌م سه‌فه‌ره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا (هیلاری کلنتن) بۆ
وڵاتانی سعودیه و قه‌ته‌ر، له‌و خاڵه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، که ده‌بێت
گه‌مارۆی سیاسی سه‌ر ئێران توند تر بکرێت،وه ئاماژه بۆ ئه‌و خاڵه ده‌کات
له کاتێکدا ڕه‌خنه ئاراسته‌ی باراک ئۆباما ده‌کات؛ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر
هاتو ئێران هێرشی کرده سه‌ر ئیسرائیل ئه‌گه‌ر من سه‌رۆک بم ئێران ته‌خت
ده‌که‌م یان ده‌یسڕمه‌وه (به‌رانبه‌ریش هه‌مان ستراتیژ پێشکه‌ش ده‌کات
به‌رانبه‌ر ئیسرائیل). ئه‌م ئاماژانه بۆخۆی به‌ره‌و ئه‌و نه‌هجه مل
ده‌نێت ئه‌گه‌ر هات و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا مل نه‌دات ئه‌وا
ئاینده‌که‌ی تاریک ده‌بێت. ئاخۆ له نێو ئه‌م سیناریۆ ترسناکانه‌دا
کامه لایه‌ن سه‌رده‌که‌وێت و کامه لایه‌ن ده‌چێته ژێر باری ته‌سلیم
بوونه‌وه؟
پێناچێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا خۆی بخاته ژێر بڕیاری ته‌سلیم
بونه‌وه. کاتێک مورشیدی ئه‌علایان عه‌لی خامنه‌ئی هێرش ده‌کاته سه‌ر
ئه‌مریکا و به درۆزن و خیانه‌ت کار‌و داگیرکا‌ر ناویان ده‌هێنێت، له
پاڵیشیدا سه‌رکه‌وتنی خۆیان و نه‌هجه‌که‌یان به پشتگیری چه‌ند ملیۆنی
به‌به‌رانبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئاینده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. ئه‌م شه‌ڕه
ئیعلامیه هه‌روا به‌خێرایی کپ نابێته‌وه، بارگرژیه‌کان تادێت ڕوو له
ئاڵۆزی زیاتر ده‌نێت، بارودۆخی نێوخۆی ئێران هه‌رچی دێت ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
ده‌یان ملیۆنی ئینسان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و نایه‌ک به‌و
ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵێن که بۆ سێ ده‌یه ده‌چێت هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر بڕیون.
سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته هه‌ر هه‌موی خراوه‌ته خزمه‌ت مه‌لاکانه‌وه
له‌و لاشه‌وه چینی کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش تا دێت ئاستی بژیویان
تا ده‌گات به‌وه‌ی که ئینسانن و هه‌قی ئازادی ژیانی ڕه‌وای خۆیان هه‌بێت،
ڕوو له نزم بوونه‌وه‌یه. بۆیه به‌ده‌ست خستنی چه‌کی نه‌وه‌وی
ناتوانێت هیچ شتێک بگۆڕێت له هه‌لومه‌رجی ژیانی ئه‌و چینه به‌رهه‌م
هێنه‌ره، ئه‌وه‌نده نه‌بێت ده‌کرێن به‌سوته‌مه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌ی که سڵ ناکاته‌وه له هیچ شتێک و تا بۆی
بکرێت پێشێل کاری زیاتری ژیانی خه‌ڵک ده‌کات، به‌خاتری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
خه‌ڵکی ئازادی خوازی ئێران ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی هه‌لێک ده‌که‌ن تا به
هێزی ڕێکخراو بوونی خۆیان بتوانن بۆ هه‌میشه داروپه‌ردووی ئه‌و نه‌زمه
دیکتاتۆریه له گۆڕنێن. ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی به‌رپابونی نزیکه‌و
له یه‌کاتدا په‌یوه‌سته به ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی ئاخۆ مانه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یان ڕوخانی له نه‌زه‌ری زلهێزانی وه‌ک ئه‌ریکاوه،
تا چه‌ند ده‌گونجێت بۆ ئاینده‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
دانراوه له سه‌رده‌می جورج بۆشه‌وه سه‌ری ده‌رهێناو جه‌نگی که‌نداوی
لێپه‌یدا بوو. تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له‌سه‌ر
ئه‌و پرۆژه‌یه کار ده‌کات. بۆهه‌میشه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و
ئابوریه‌کانی خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵات، به‌رانبه‌ر جیهان له پێشتر ده‌زانێت.
بۆیه مانه‌وه له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانی جه‌نگێکی دیکه‌ی ماڵ‌وێران که‌ر
له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ئیسرائیله‌وه بۆ سه‌ر ئێران و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی
تا ئیستا به‌پێی ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی هه‌یه هه‌ر له ئه‌گه‌ردا خۆی مه‌ڵاس
داوه. به‌رپابونی جه‌نگێکی دیکه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا هێنده‌ی
دیکه به‌زه‌ره‌ر ده‌شکێته‌وه بۆ سه‌ر به‌شمه‌ینه‌تانی ناوچه‌که.
ڕاسته ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆر له نێو ده‌به‌ن، به‌ڵام له جێگایدا ده‌یان
ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ری دیکه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و خه‌ڵکی هه‌ژاریش مه‌گه‌ر
هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بن بۆ ژیانیان باشتر نه‌بوو!! ئایا گه‌ڕانه‌وه‌ی
فریاد ڕه‌سێکی وه‌ک ئیمام مه‌هدیان پێویسته، یان ده‌رک به‌تواناییه‌کانی
خۆیان ده‌که‌ن و له ڕێگای ئیراده‌ی پۆڵاینی خۆیانه‌وه ده‌ست ده‌به‌ن
بۆ به‌رپاکردنی شۆڕش تا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و ڕزگاریان ببێت له
سیستمی خه‌ڵه‌تاندن و فریودان. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته بائاستی وشیاری
سیاسی ئه‌و چینه‌ی که هه‌رچی مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیان هه‌یه، سه‌پێنراوه
به‌سه‌ریدا!!!!!!
____________________________________
تێبینی: بۆ نووسینی
ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه.
http://ar.wikipedia.org/wiki
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&article=557700&issueno=11405
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&article=557699&issueno=11405
هۆڵه‌ندا
18/02/2010
|