گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌سته به چاره‌نوس‌و پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه..!!؟
ئاسایش عوسمان دانش
له دوای ڕاسپارده‌و ئامۆژگاریه‌کانی هه‌ردو نۆێنه‌ری دیموکرات و کۆماریه‌کان که به لێژنه‌ی بیکه‌ر هاملتون ناسرا و ڕاسپارده‌کانیان بۆ سه‌رۆکایــــــه‌تی ولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مـــــــــه‌ریکا بۆ گۆڕینی ستراجیه‌تی وڵاته‌که‌یان لــــــــه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌ی وڵاته‌که‌یان له ئێراقداو ڕزگار کردنی لـــــه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌یی که دوای ڕزگار کردنی ئێراق به سه‌ر هێزه‌کانیان دا هاتبوو و ده‌رکـــــــه‌وت ئه‌م ڕاسپارده‌و ئامۆژگاریانه چه‌ن مه‌ترسیداره له‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌رێمی کوردوستان دژ بــــــــــه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورده و به‌شیوه‌یه‌کی نیگه‌تیڤانه‌یه سه‌باره‌ت به داواکاریه‌کانی کورد‌و هه‌رێمی کوردستان ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نه‌بوو غه‌در لـــــــــــــه نه‌ته‌وه‌که‌مان بکرێت به‌ڵکو به درێژایی مێژوو چه‌نده‌مین جاره غه‌درمان لێ ئه‌کرێت و دواجـــــــــار پشت گۆێ ده‌خرێن و مـــــــــــاڤه‌کانمان پێشێل ده‌کـــــــــرێت ئه‌م روداو و هه‌ڵۆیسته به‌رامبه‌ر بـــــــــــه کورد له‌سه‌ر ده‌ستی وڵاتێکی زلهێزی وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا هه‌ر هه‌مان ڕوداو کاره‌ساته‌کانی ساڵه‌کـــانی بیستی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه دوباره ئــــــه‌بێته‌وه که به زۆر و بێ ڕه‌زامه‌ندی ویست و خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد کوردوستانی باشوریان لکاند به ده‌وڵه‌تی تازه دروست کراوی ئێراقه‌وه‌و بــــــــــــــاکورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواشیان خسته سه‌ر ئێران و تورکیا و سوریا و له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته کۆنالیسته گه‌وره‌کانه‌وه له کۆنگره‌ی لۆزان هیواو ئاواته‌کانی گه‌لی کوردیان زینده به چاڵ کرد ، له ساڵانی دواتریش شۆڕشه‌کانی شێخ مه‌حمودی نه‌مر و قازی و شێخ سه‌عیدی پیران و بارزان و ئه‌یلول و گوڵانیان له ناو برد.
گه‌لی کورد لـــــــه باشوری کوردوستاندا زیاتر له په‌نجا ساڵه خه‌بات ده‌کاو تێده‌کۆشی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماڤه‌کانی له شۆڕشه هه‌ڵگیرساوه یه‌ک به دوای یه‌که‌کاندا و قوربانی زۆری دا‌و به سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ی شه‌هیدو کاره‌ساتی ئه‌نفال وکیمیا باران و جینۆسایدی به‌سه‌ر هات ماوه‌ی زیاترله‌م هه‌شتا ساڵه‌ی دروست بوونی ئێراقدا ماڤ خوراو ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ر زیدی بــاب و باپیرانی خۆی ده‌رکراوه‌و حسابی هاوڵاتی بۆ نه‌کراوه و ده‌ست به‌سه‌ر خاك وڵاته‌که‌یا گیراوه و تـــــــــــــــــــــــه‌عریب و ته‌بعیس کراوه له دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی ساڵی 1991 وه دوای کشاندنه‌وه‌ی دام ده‌زگاکانی حکومــــه‌تی به‌غدا له به‌شی زۆری کوردوستانی باشور که زۆربه‌ی گوند‌و شارۆچکه‌کانی ویران و خــــاپور کرابوو توانی ده‌سه‌ڵات بکرێته ده‌ست و دوای هه‌ڵبژاردن حکۆمه‌ت و پـــــــــــــــه‌رله‌مان دابمه‌زرێنی هه‌وڵ بدات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و داگیرکراوه‌کـــــــــان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان . له دوای ڕزگار بوونی هه‌موو ئێراق لــــــه ژێر چنگی ڕژێمی به‌عس ، کورد به شیوه‌یه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئێراق بــــــــــه‌و هێوایه‌ی ئه‌و ماڤ و داخوازیانه‌ی که چه‌ندان ساڵه کۆششی بۆکردبوو بێته دی له سه‌رو بـه‌ندی دروست کرنه‌وه‌ی ئێراقێکی تازه‌و حکومه‌تی نۆیدا له دانانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی به‌ندێکی تایبه‌ت ( ماده) بــــــــــــــه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی که‌رکوک ناوچه‌کانی خانه‌قین و شه‌نگارو مخمور و ته‌له‌عفه‌ر و ته‌لکێف و شیخان و ناوچه‌ی تر مـــــــــــاده‌ی سه‌دو چله دانرا ، ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م ماده‌یه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بــــــۆباوه‌شی هه‌رێمی کوردوستان، له به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژبه ڕۆژ کێشه‌و هه‌ڵۆێستی نێگه‌تیڤیانه‌ی بــــــــــــــــــــۆ دروست ده‌کرێت بۆ جێبه‌جێنه‌کردن و هه‌موارکردنی ناکۆکی و ناته‌بایی هه‌یـــــــــــه له نێوان لایه‌نـــــــــــــــــه سیاسیه په‌یوه‌نداره‌کاندا له مه‌ڕ جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه. بۆیه ماده‌که ڕاده‌ستی ڕیکخراوی نـــــــه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان کرا بۆ یارمه‌تیدان و دانانی میکانیزم و هه‌ڵۆێستی ڕاست و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو.
ستیڤان دیمستورا کـــــــه نۆێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه له ئێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاسپێردراوه کـــــــــــــه پێشنیار‌و ئاماده‌کاری خۆی پێشکه‌ش بکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تی لــــــــه هه‌ردوو حکومه‌تی ئێراق و هه‌رێمی کوردوستان هه‌یه بۆجێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه دیمستورا لـــــه ده‌ستپێکه‌وه زۆر خاو بوه ده‌رهه‌ق به جێبه‌جێکردنی ماده‌که‌و یارمه‌تی لێژنه‌کانی نه‌داوه‌و ڕاو سه‌رنج و بۆچونه‌کانی وه‌رنه‌گرتوون ، ئه‌مه‌ش بوه هۆی دوو دڵی ترس و دڵه ڕاوکه لــه لایه‌ن کورد و دانێشتوانی ئه‌م ناوچانه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه.
دوێنی دیمستورا ڕاپۆرتیه پێشنێارکراوه‌که‌ی نـــــــــــه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی پێشکه‌ش به سه‌رۆکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێراق و شه‌خسی سه‌رۆک کۆمار کرد ، کــــــــه پێک دێت له سێ قوناغ ، به ئاشکرا بوونی له‌م ڕاپۆرته‌دا جارێکی ترغه‌در ده‌کرێته‌وه‌و به هیچ جۆرێک ڕێز لـه ویست و خواستی کورد‌و ناوچه دابڕاوه‌کان ناکرێته‌وه‌و هه‌وڵ و خه‌بات وتێکۆشانی چه‌ند ساڵه‌ی کورد به هـــــه‌ده‌ر ده‌برێ ، ئه‌گینا وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌می پێشنیاره‌کان ئه‌گه‌ر بۆ ڕازی کردنی ناحــــــــــــــه‌زانی کورد و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌رکی و وڵاته ئیقلمیه‌کانی دراوسی ئێراق و بگره ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا نه‌بێت چ مانــــایه‌ک ده‌به‌خشی ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی ئاکرێ بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆک کـــــه هه‌مووان باش ده‌زانن که ئاکرێ هه‌ر سه‌ر به دهۆک بوه‌و دانیشتوانی هه‌مووی کوردن ، ئایا ئــــــــه‌مه زیاد کردنی خاڵێک نیه وه‌ک ده‌ستپێشکه‌ری له‌سه‌ر کورد چونکه ماده‌ی سه‌دو چل و کێشه‌ی نـــــاوچه دابڕاوه‌کان باسی شارۆچکه‌ی ئاکرێ هه‌ر تێدا نیه ، به مانای ئه‌مه منت کردنه بــــــــــــــــــــه‌سه‌ر کورداو خاكی خۆمان پێده‌فرۆشنه‌وه بۆ هێنانه‌وه‌ی پاساو وئاسته‌نگ له دوا رۆژدا‌و لــــه جێبه‌جێکردنی قوناغه‌کانی تردا یا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌خمور بــــــــۆ سه‌ر پارێزگاری هه‌ولێر که هیچ لایه‌نێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک لاری له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌خمور نیه ، بچڕاندنی مــــــــه‌خمور له پارێزگای هه‌ولێر و لکاندنی بــــــــــه موسڵه‌وه هه‌موو هه‌موو دنیا ده‌زانی بـــه بڕیارێکی شۆڤێنانه‌ی ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی به‌عسه‌وه بووه به مه‌به‌ستی ته‌عریب و ته‌بعیس کردن ، له هه‌مان کاتدا جیاکردنه‌وه‌ی ناحیه‌ی کویر لـــه مه‌خمور و لکاندنه‌وه‌ی به موسڵه‌وه‌و کـــــــــه زیاتر له چل گوندی کوردن و به ئه‌سڵ له دێر زه‌مانه‌وه له‌سه‌ر مه‌خمور بووه ، گه‌وره‌ترین حمله‌ی ڕوخاندن و ڕاگۆێزانی گونـــــــــــــــــدو خه‌ڵکی سیڤیلی کوردی تێدا په‌یڕه‌و کراوه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه ، تا گونده عه‌رب نشینه‌کان و دانیشتوانه‌که‌ی به ویست و داوای خۆیان ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه سه‌ر هه‌ولێرو هه‌رێمی کوردوستان. دواتر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌نده‌لی بۆ سه‌ر پارێزگای دیاله که ئـــه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵۆێستی هه‌ڵه‌یه چونکه ئه‌م شارۆچکه‌یه دانیشوانه‌که‌ی که زۆربـــــــــه‌یان کورده فه‌یلیه‌کانن که‌س له بیری نه‌چوته‌وه که به‌عس چی به‌سه‌ر هێنان له ڕاکۆێزان به‌ره‌و ئێران و داگیر کردنی ماڵ و سه‌روه‌تیان به هه‌مام شێوه‌ش شارۆچکه‌ی حه‌مدانیه بۆ سه‌ر پارێزگای موسڵ کــــــــــــه له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی ئێراقه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و هێزی پێشمه‌رگه ئاسایش و ژیانی دابین کردوه.
بۆیه به هیچ شیوه‌یه‌ک گه‌شبینی لـــــــــــــه ڕاپۆرته‌که‌ی دیمستوراو ڕۆڵی نــــــــه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا نابینرێت زۆر هیوا بێ به‌خشه و زوڵمێکی زۆری پێوه دیاره ده‌رهه‌ق خواست و داواکاریه‌کانی کورد و ناوچه دابڕاوه‌کان و هه‌مان هه‌ڵه‌ی جارانی مێژوه به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێته‌وه ، ئــــه‌گه‌ر قوناغی یه‌که‌می ڕاپۆرته‌که که قوناغێکی زۆر ئاسانه به‌م شیوه‌یه بڕوات ، کــــه‌واته کورد چاوه‌ڕی چیبکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاری که‌رکوک کــــــــــه زیاتر له په‌نجا ساڵ کورد به‌رخودانی بۆ کرد‌و به سه‌دان هه‌زاران قوربانی دا له پێناوی دا‌و به ده‌یان ساڵه توشی کاره‌ساتی ڕوخاندن و ڕاکۆێزان و خه‌لکه‌ی چه‌رمه‌سه‌ری ژیان و ئاواره‌یی ده‌چێژن.
پێویسته له‌سه‌ر کورد‌و سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌که‌یی هه‌موو په‌رله‌مان تاران و وه‌زیرێکی کــــــــــــورد و لێپرسراوێک و رێکخراوه کانی ماڤی مرۆڤ و ئه‌وانی تر ئه‌م پێشنیاره هه‌ر لـــــــــــه ئێستاوه قبوڵ نه‌که‌ن و هه‌ڵۆێست وه‌رگرن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک بڕیاره‌کانی تر داینه‌سه‌پێنن به‌سه‌رماندا.
ئه‌م گه‌مه‌یه وه‌ک گاڵته جاڕیکی گه‌وره دێته به‌رچاو که تێدا رێکخراوێکی گه‌وره‌ی وه‌ک نه‌تـــــه‌وه یه‌کگرتوه‌کان که ڕۆڵیکی گه‌وره‌و به‌رچاوی هه‌یه له جێهاندا له چه‌سپاندنی ماڤی میله‌تانی بـه‌ش خوراو زۆڵم لێکراو ، بکرێته حه‌که‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حه‌ق ، ئاوا رێگا بــــه خۆی بدا له‌م کێشه‌یه‌دا ته‌نها له‌به‌ر ڕازیکردنی دڵی ناحه‌زان و ویستی ده‌ستێوه‌ردانـــــه ده‌رکیه‌کان و ڕازیبونی ئه‌قڵیه‌تی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیاو وڵاته زل هێزه‌کان و ئه‌قلیمیه‌کان ئه‌مــــــــــه پێشنیاره چاره‌سه‌ریه‌کانی بێت بۆیه ده‌ڵێم گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان په‌یوه‌سته به چاره‌نوس و پاشه ڕۆژی کورده‌وه ، ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدرێت ده‌نا ماده‌ی سه‌دو چلی یــــــاسای هــــــــــــــــه‌میشه‌یی به ئاسانی له ده‌ست ده‌ده‌ین.
2008\6\7 بۆرۆس - سوید
|