گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران یه‌کێکه له کێشه چینایه‌تیه‌کان له قۆناغی قه‌یراناوی سه‌رمایه‌داریدا.
(مه‌لا ره‌حمان ئاواره‌کان) ماوه‌یه‌که،زیاتر له‌هه‌موو کاته‌کان، دیارده‌ی ئاواره‌یی بۆتهکێشهیهک که‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانی گرتۆته‌وه، وهڕێکخراووهنێو ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌کاری به‌رده‌وامدان بۆ به‌هانا هاتنهووهی ئه و که‌سانه‌ی که‌دوچاری ئه‌م دیاردهیهدهبن.نه‌خشه‌یه‌کی جیهان له‌به‌رده‌م خۆتدا دانێ و هێڵ بکێشهبهسهر ئه‌و سنورانه‌ی که‌چه‌نده‌ها که‌س پیایدا تێپه‌ڕ بوونه و داوای مافی په‌ناهه‌نده‌یان کردووه،ده‌بینیت هه‌موو سنووره‌کانت سڕییهووه، بۆ نموونه نێوان عیراق و ئێران ، ئه فغانستانو ئێران و پاکستان ، سنوره‌کانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات وڕۆژئاوا،سنوره‌کانی نێوان ئه‌فریقیا و هه‌موو ووڵاتانی دنیا، سنوره‌کانی نێوان ئه‌مریکای باشور‌و باکور،وه‌ک شه‌پۆڵی ده‌ریا ئینسانه‌کان شه‌پۆڵ ده‌ده‌ن، ده‌گه‌ڕێن به‌دوای بژێوی ژیان و ئاسایش‌دا،تهلهدڕکاوێکان ده‌قرتێنن،هه‌ر که‌سێک له‌و که‌سانه‌ی که‌ڕزگاریان بووهلهمهرگ، کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ترسناکیان لایهلهپهڕینهوهی دهریاکانهوهتا دهگاتهبازرگانهکانی مرۆڤ، چۆن بێ بهزهییانهئهم مرۆڤهبێچارانهیان وه‌ک کاڵایه‌ک به‌کار هێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج.
دیارهئاوارهبوون ڕوداوێکی تازه‌نیه، به‌پێی ئامارێک( 60 ملیون) که‌س زۆربه‌یان له‌ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و باشوری ئه‌فریقیا کۆچیان کردووهلهنێوان ساڵه‌کانی (1815تا وه‌کو 1914) وه‌هه‌روه‌ها 10 ملیون روسی ،12ملیون چینی،6 ملیون یابانی له‌هه‌مان کاتدا، له‌کاتێکدا ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی نزیکه‌ی 900 ملیۆن که‌س بووه. ده‌توانم بڵێم بازارگانی کردن به‌مرۆڤه‌وه ده‌زگایه‌که له ده‌زگا پڕ قازانجه‌کانی سه‌رمایه‌داری، دایکێکی زه‌حمه‌تکێش دوای خنکاندنی کوڕه‌گه‌وره‌که‌ی له‌ده‌ریادا ده‌ڵێت؛ کوڕهبچکۆلانهکهیشم ده‌نێرمه‌وه با گه‌وره‌بێت!!!!؟؟؟؟.
به‌هۆی قه‌یرانی ئابوریهووهخاڵی به‌رگرتن له‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ران توند بۆتهووهبهو هۆیهووهکهشتی مه‌رگ زیادی کردووه. هه‌ر یه‌کێک لهئێمهڕۆمانێکی لایهلهم کاره‌ساتانه،ئای له‌و کاره‌ساته‌ی که‌ئینسان بگاتهئهو ڕاده‌ی که‌بڵێت: [کێ ده‌ڵێت هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه(ئامنه)ئاسایشه؟؟؟ ئهوهنیهتهقینهوهی تیادایهکهواتهکهیسهکانمان زیندوو ده‌بنه‌ووه].
هه‌زاران که‌س به‌پێی راپۆرته‌کان ڕۆژانهلهنێوان
ووڵاتهڕۆژئاوایاکهن(غه‌ربیه‌کان) دهسوڕێنهووهبۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافی په‌نابه‌رێتی.توشی سه‌دان نه‌خۆشی ده‌رونی و به‌ده‌نی بوونه.ئه‌وانه‌ی
که‌خاوه‌ن خێزانن و منداڵیان هه‌یه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بژێوی
خێزان و منداڵه‌کانیان به‌ده‌ست بێنن!!!!!!!،له‌سه‌رووی ئهمانهووهدهیان
و سه‌دان کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی لهجیابونهوهو قه‌رزاریه‌کی زۆر،په‌روه‌رده‌ی
منداڵ،،،،،،هتد.به‌مانایه‌کی تر له‌گه‌ل ماندوو بوونی ڕێگادا کۆمه‌ڵێک
خه‌م لهههگبهکهیدایه،جا که‌ی ئه‌و ڕۆژهدێت که‌ئه‌م ههگبهخهمه
داگرێت و تۆزێک به‌هێمنی تاوتوێیانکات، ،.ئه‌م کاره‌ساته مرۆییهسهرچاوهکهی
سیستمێکهکهتهنها به‌دوایی قازانجدا ده‌گه‌ڕێت.
خه‌لکانی پهناههندهلهزۆربهی ووڵاتاندا به‌زۆر راپێچی کار ده‌کرێن به‌ڵام به‌بێ به‌رامبه‌ر(ته‌نها به‌رامبه‌ر ئه‌و بیمهکۆمهڵایهتیهی که‌وه‌ری ده‌گرێت)، وڵاتانی که‌نداو(خلیج) به‌تایبه‌تی ئیمارات کهبوهتهجێگهی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه،له‌هه‌موو دنیاوهکۆمپانیا و ده‌زگا دارایه‌کانی جیهان ڕوویان تێکردووه‌و سه‌رمایه‌کانیان لهڕشتهجیاجیاکاندا وه‌گه‌ڕخستووه،له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له مێر و هندستان و فلپین و عیراق و ئیران و،،،،،،ده‌یان وڵاتی تر ڕویان کردۆتهئهم ووڵاته، قه‌یرانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌کرده‌وه(عملی) له‌م جێگایانه‌دا دیارهکهسهرمایهگوزاری به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر تیایدا چه‌ق به‌ستووه(تمرکز)،بۆیه‌ته‌نها ئه‌و کرێکارهمێریانهی کهدهرکراون له‌سه‌ر کار( 150 هه‌زار کرێکارهلهئیمارات) وه‌ده‌رکردنی( 32 هه‌زار کرێکار لهقگر ) وه( 25 هه‌زار کرێکار له‌لیبیا ).له‌ئیسپانیا 30 هه‌زار کرێکاری مه‌غربی کاره‌کانیان له‌ده‌ست داوهبههۆی قه‌یرانی ئابووریهووه.له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌وه ده‌رگا داخستن به‌ڕووی په‌ناهه‌نده‌دا کهڕهنگدانهووهی له‌سه‌ر زۆر ووڵاتی هه‌ژار داناوه بۆ نموونه وه‌ک پاکستان،بنغلادش،فلپین.
کێشه‌که کێشه‌یه‌کی چینایه‌تیه، به‌داخستنی ده‌یان نوسینگه‌ی جه‌نرال مۆتۆرز و کارگه‌کانی دروست کردنی ئۆتۆمبێل له‌جیهاندا ،هاتنه‌خواره‌وه‌ی بازاڕی خانوبه‌ره له ئه‌مریکا ، سه‌دان هه‌زار کرێکاری بێکار کرد زیاتر له‌نێوه‌ندی که‌سانی پهناههندهدایه. ئابووریناسانی به‌رگریکه‌ر له‌م سیستهمهچهوسێنهره ،بۆ به‌رگرتن له‌ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی زه‌ره‌رمه‌ند له‌م قهیرانهئابووریه چه‌نده‌ها وه‌ڵامی چه‌واشه‌کار دروست ده‌که‌ن. بۆ نموونهدهڵێن(ئهمهحاڵهتێکی سروشتی سیسته‌می سهرمایهداریهچهند ساڵ جارێک ڕوده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت)،به‌ڵام باسی ئه‌و ملیۆنه‌ها ئینسانانه ناکات کهبێکار ده‌بن و ناتوانن ژیان بکه‌ن،یا ئه‌و هه‌زاران منداڵانه‌ی بۆ یارمه‌تی خێزانه‌کانیان ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵده‌گرن و به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن،یا ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکانی په‌ناهه‌نده که‌ده‌بنه قوربانی ئه‌م سیاسه‌ته.
بۆیه ده‌بێت هه‌موو که‌سێک و ڕێکخراوێک که‌خۆی بهبهرگریکهر له‌چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش ده‌زانێت ،له‌و ڕێکخراوانه‌دا خۆی ڕێکخراو بکات،حیزبه چه‌پ و کۆمۆنیستیه‌کان ڕێکخستنی تایبه‌تی په‌یوه‌ست به‌خه‌ڵکانی ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌وه دروست بکه‌ن،بۆ ڕاوه‌ستاندنی ئه‌و هێرشانه که ده‌کرێته‌سه‌ر که‌سانی ئاوارهوو په‌ناهه‌نده، ته‌نها چاره‌سه‌ر یه‌کگرتووی و پشتگیریه‌کی سه‌رتاسه‌ری چینایه‌تیه.
21-08-2009
|