گـه‌ڕان لـه دووى نـان.
هەژێن
بۆ ڕه‌حمه‌ت ئاباد ده‌چى؟ دواى كه‌مێك ڕامان وتم ئا به‌ڵێ. سوار بووم و شوفێره‌كه كه‌وته پرسيار: + نامۆ ديارى وانييه؟ - به‌ڵێ. + سه‌رده‌شتی؟ - نا عيراقيم . + له ئاواره‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى؟ - به‌ڵێ. + بۆچى ده‌چى بۆ ڕه‌حمه‌ت ئاباد؟ - به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕێم.
شۆفێره‌كه ساتێك بێده‌نگ بوو، ترسم لێنيشت، به خۆمم وت " پياوى ڕژێم نه‌بێت و به‌گرتنم بدات، له لايه‌كی تريشه‌وه دڵخۆشى خۆمم دهدايهوه، ئه‌ى كێ ده‌ڵێ پياوى چاك نييه و دڵى پێم نه سووتاوه؟
+ لێره كه‌س ده‌ناسى.. پێشتر لێره كارت كردووه؟ نا نه‌خێر..
كه‌مێكمان مابوو له دێكه نزيك بينه‌وه. شۆفێره‌كه ده‌ستى بۆ لاى چه‌پى ڕێگه‌كه ڕ‌اكێشا و وتی: ئه‌وه گه‌وره‌ترين کڕگهى ئه‌م ناوه‌يه. كه گه‌يشتينه ڕێكى کڕگهكه كه‌سێك به‌ره‌و سهرڕێگهكه ده‌هات، قهدوباڵایهکی گه‌وره و ڕدێنه ماش و برنجییه‌که‌ی خه‌ت دابوو، ناوچه‌وانى ته‌خت و ڕوتاوه، ده‌ستى بۆ ئۆتۆمهبێلهكه ڕاگرت.
شۆفێره‌كه: سڵام ئاغاى مرادعه‌لی. مرادعهلى: چۆنى ئاغاى سلێمانى، سه‌لامه‌تى؟ سلێمانى(شوفيرهكه): زۆر سوپاس، خێره وا له‌م سه‌ر ڕێگه‌يه ڕاوه‌ستاوى؟ مرادعه‌لی: چاوه‌رێى پیکابێکم ده‌كرد، باش بوو كه تۆهاتى، كه‌مێك ئاڵفم هه‌يه له‌ناو دێيه، به‌ڵكو بۆم بهێنى . سلێمانى: هه‌ر ئێستا؟ مرادعه‌لی: به‌ڵى هه‌ر ئێستا، نهفهرهكهت هى ناو دێيه؟ سلێمانى: نا ئاواره‌ى عيراقييه، به‌دواى كاردا ده‌گه‌ڕێ، ئه‌م شه‌و لاى خۆم ڕاى ده‌گرم تا به‌يانى به‌ڵكو... مرادعه‌لی: ئهتوانى شته‌كانى پێ باربكهيت و بيهێنيتهوه ئيره له‌وانه‌يه پێويستيم پێى هه‌بێت . شۆفێره‌كه: ڕووى تێ‌كردم و وتى "ده‌توانى له دواوه سوار بى، ئاغاى مرادعهلى دێته جێيهكهت، ئه‌وه به‌ختت هه‌بوو، وتى له‌وانه‌يه كارمان هه‌بێت بۆى" ...
ئيتر من له پێستى خۆمدا جێم نه‌ده‌بووه‌وه، هه‌ر ئه‌و ئێواره‌يه ده‌ستبه‌كار بووم تا به‌ره‌به‌رى زستان به‌رده‌وام كارمكرد، كاره‌كه هێنده سه‌خت بوو، مه‌پرسن. له ئاشى کڕگه ته‌نانه‌ت زۆرجار ئيشى نێوماڵيش، بووبووم به هه‌موو شتێ، دڵم له خۆشيا باڵه فڕێى بوو، خواردنم جارجاره له ماڵيان بۆ ده‌هات كه شۆربايهك بوو يان ئه‌و مامرانهى كه نهخخۆش ده‌كه‌وتن و سه‌رمان دهبرين زۆرجار ئاڵفى مامرهكان (گۆشت گيايى)م ده‌خوارد. سه‌رماوسۆڵه‌ى پاييز و بۆن و به‌رامه‌ى کڕگه نه‌خۆشى خستم، چه‌ندجار تووشى له‌رزوتا بووم، به‌ڵام له‌به‌ر قاچاخبوونم نه‌ده‌چوومه لای دكتۆر، تا دواجار تووشى سهرئيشهيهك بووم و له پڕ ده‌بورامه‌وه. ناچار به مرادعهلى خاوه‌نى کڕگهكهم ، گوت :
+ ئاغا گيان، ئيتر من ناتوانم به‌م جۆره كار بكه‌م، به‌ڵكو هه‌قده‌ستی ئه‌م چه‌ند مانگه‌م بده‌يتێ و تا نه‌مردووم، بڕۆمه‌وه. وا بزانم ئيتر بۆ ئێوه‌ش که‌ڵکم نه‌ماوه؟ مرادعه‌لی: چۆن ده‌بێ، من به‌م زمستانه كێم چنگ ده‌كه‌وێت؟ + ئاخر به‌م جۆره ده‌مرم، ده‌توانم دوو هه‌فته‌ى تريش كاربكه‌م تاوه‌كو كه‌سێكى كه په‌يدا ده‌كه‌ى، ئه‌وسا منيش به‌و هه‌قده‌سته‌وه ده‌چمه‌وه ناو خێزانه‌كه‌م. - هه‌قده‌ستى چى، مه‌گه‌ر تۆ ئه‌م چه‌ند مانگه، ئه‌و هه‌موو خواردن و شوێن و خزمهتهشمان كردووى له‌به‌ر چاو ناگرى؟ + ئاخر حاجى ئاغا مه‌گه‌ر خۆت نه‌تگوت "مانگانه دووازده هه‌زار تمه‌ن شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌م و خه‌رجم واته خواردن و حه‌مام و شوێنی خه‌وتنم له‌سه‌ر تۆ بێت؟ - نه‌خێر من له‌ڕێى خودا بهزهيم به تۆدا هاتووه‌ته‌وه، تاكو له برسا نه‌مرى. + ئاخر حاجى ئاغا من نه‌هاتووم بخۆم و ئاگام له سكى مناڵه‌كانم نه‌بێت، من هاتووم چوار تمه‌ن بۆ ئه‌م زستانه به‌رمه‌وه، تاکو مناڵه‌كانم له برسا نه‌مرن. - ئێستا ده‌ڵێى چى، هه‌روا ده‌ڕۆى يان بتده‌مه ده‌ستى سوپا و بڵێم سیخوڕه؟ + هه‌روا به ئاسانى ناترسم، گه‌ر سیخوڕ بووم، بۆ ڕاتگرتم؟ - خۆت ده‌زانى، تا به‌يانى لێره بيت، ئه‌وا من مه‌جبورم بتده‌مه ده‌ستى قانوون.
سهرپێچيم كرد و مامه‌وه، چه‌ندجار داوام لێ‌كرد به‌ڵكو هيچ نه‌بێ خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌م تا سه‌ر سنوور بۆ بدات، ڕاستييهكهى زۆريش ده‌ترسام، هه‌ر بۆيه وا به‌ئاسانى له هه‌قى خۆم خۆش ده‌بووم، ئاخر زياد له شه‌و و ڕۆژيك له سنوورى حاجی هۆمه‌رانه‌وه دوور بووم، هه‌رچيم كرد و كۆشا بێسوود بوو. به‌يانى كه له‌خه‌و هه‌ستام به ته‌مابووم بچم بۆ ماڵيان بۆ ناو دێ، به‌ڵكو سۆزی جوڵابێ و نائومێدم نه‌كات...
پێش ئه‌وه‌ى به‌ره‌و سه‌ر ڕێگه‌كه يه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌ڵبێنمه‌وه، به‌ره‌وڕووم ئۆتۆمهبێلێكى سوپا قوت بووه‌وه، هيچ بوارى ڕاكردنم نه‌ما... ئۆتۆمهبێلهكه ڕاوه‌ستاو و چه‌ند چه‌كدار دابه‌زين. لێپرسراوهكهيان كه دانه‌به‌زى بوو، له‌ناو ئۆتۆمهبێلهكهدا ڕوو له چه‌كداره‌كان : + كوڕينه دهسگيرى كه‌ن! هه‌ر چه‌نده وتم بارم وا و بابه‌ت وا، سوودى نه‌بوو، چاويان به‌ستم و له‌گه‌ڵ خۆيان بردميان .. له ڕێگه هه‌ر گاڵته‌يان پێده‌كردم و جارجاره‌ش مستێكان دهژهنيه لا تهنيشتم. + نمه‌ك حه‌رام، به قاچاخ هاتووى، له ڕێى خودا كاريان پێداوى كه‌چى دزى دهكهىو په‌لامارى ناموسى حاجى ئاغا ده‌ده‌ى ؟
هه‌رچه‌ند سوێندم ده‌خوارد، به كوردى و چه‌ند وشه‌یه‌ك فارسى ده‌مگوت به‌خوا هيچى وا نييه بوختانه، كه‌چى زياتر لێيان ده‌دام.. پاش ماوه‌يه‌ك لێكۆڵينه‌وه و لێدان، چه‌ند ڕۆژ له سوپاى هه‌مه‌دان زيندانى بووم... به‌يانييه‌ك زوو بهخهبهريان هێنام و وتيان: + سه‌رت بشۆ و خۆت خاوێن كه‌ره‌وه!
له‌م ڕفتارهيان زۆر سه‌رم سورما و به‌خۆمم گوت: به‌خودا دياره ئازاد ده‌بم، بڕيارم دابوو، گه‌ر وازم لێبێنن مه‌منون بم و ئيدى باسى پاره نه‌كه‌م . كاتژمێر بوو به هه‌شت، دوو چه‌كدار به ئۆتۆمه‌بێل بردميان..، كه دابه‌زيم، ته‌رازوو و ئاڵاى (کۆمارى ئيسلامى)م بينى، زانيم دادگهيه و سه‌ره‌تاى كاره... مرادعهلى(حاجى ئاغا)، پۆشاکى سوپاى پۆشیبوو، يه‌ك دونيا لێى ده‌ترسام، ئێستا ئيتر به‌راستی كه‌سێكى دڕنده ديار بوو، سه‌ره‌تا ئه‌ويان بانگ كرد و پاشان من. دواى چه‌ند پرسيار و ناو و ناونيشان پرسين:
+ تۆ چۆن به قاچاخ هاتووى بۆ ئێران؟ منيش له ئه‌لفه‌وه تا يا، باسم كرد، پێم وابوو ئيتر ئێستا بهزهييان به‌مندا ديتهوه... + سه‌ره‌ڕاى چاكه و يارمه‌تى له‌ڕێى خودادا، بۆ دزيت له ئاغاى مرادعه‌لی كردووه، ها؟
وتم: من هيچ دزيم نه‌كردووه، به‌ڵكو داواى هه‌قى خۆمم كردوه، ئه‌و ئاوا به دزى تاوانبارى كردووم ، هيچ ڕاست نييه . ئيتر ئه‌م قسانه كا ژماردن بوون بۆيان، هيچ داديان نه‌دام و سه‌رئه‌نجام شه‌ش مانگ له ديزل ئابادى (كرمانشا) زيندانى بووم. شه‌و ڕۆژم له‌ژێر فشارى گيانى و ده‌روونى ئه‌و جانه‌وه‌رانه‌دا برده سه‌ر، به‌و هيوايهى كه بمگێرنه‌وه عيراق.
شه‌ش مانگ، هه‌وڵيان دا بمكه‌ن به (توبهكارى ئيمام)، به‌ڵام بێسوود بوو، كاتى كه پێيان وتم تۆ حوكمه‌كه‌ت ته‌واو بووه و به‌يانى ئازاد ده‌بيت، وه‌خت بوو باڵ بگرم، هه‌ر چه‌نده نه‌مده‌زانى چۆن و به‌چ ڕوويهكهوه بچمه‌وه ناو منداڵ و که‌سوکار.. شه‌وانه، خه‌وى ناخۆش ناخۆش وه‌ك ديوهزمه له ناخه‌وه ده‌یان خواردم و وره‌م پێ نه‌ده‌ما.
به‌يانى زوو هه‌ستام، خۆم خاوێن كرده‌وه و خۆم ئاماده كرد، زيندانييه ئيرانييهكان ئيرهييان پێده‌بردم، كه ڕزگارم ده‌بێت و له‌ژێر ده‌سه‌لاتى خواكاندا نامێنێم. نهيان ده‌زانى كه نوێنه‌رى خواكان عيراقيشان كردووه‌ته دۆزه‌خ.
ئه‌مجار له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدار سوارى سهبارهيهكيان كردم، چه‌ند كاتژمێر به‌ڕێوه بووين. گه‌يشتينه شاروچكهيهك كه له ناوچه‌يه‌كى شاخاويدا بوو به‌نێوى «سه‌لاسى باوه‌جانى»، من نه‌مزانى بۆچى بۆ ئهوێيان بردم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانى كه له عيراق نزيك بوومه‌ته‌وه... بردميانه شوێنێك هه‌ر له زيندانه‌كه‌ى« ديزل ئاباد» ده‌چوو، له‌گه‌ڵ نامهيهك، داميانه ده‌ستى لێپرسراوى ئه‌و شوێنه... پاش چه‌ند پرسيار و بێنه‌وبه‌رده، پێى وتم:
+ ئێره قهرهنتينهيه و ده‌بێت چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه بيت. لێره دهورهيهك به‌سه‌ر ده‌به‌يت، گه‌ر شتت له‌سه‌ر نه‌بوو، ئه‌وا دهتنێرينهوه بۆ عيراق...
سێ مانگيش له‌وێ،
كه زياتر له باخچه‌ى
ئاژه‌ل
ده‌چوو،
ته‌مه‌نم
به سه‌ر برد. هه‌رچى مروڤى تێكشكاو و پۆخڵه بوو به‌هۆى ده‌ست
تێكه‌ڵكردن
له‌گه‌ڵ
لێپرسراوهكانى قهرهنتينهكه
و هه‌واڵگرى
بۆيان، ده‌رده‌چوون
بۆ ناو بازاڕ و سه‌ردانی و هه‌موو
شتێكيان دهدرايێ،
هه‌ر له‌وێش
تێگه‌يشتم كه دهدرێينهوه
ده‌ست
جه‌لاده‌كانى
(به‌عس).
ئه‌وه‌ى نه‌ده‌بوو بوو، خه‌م و په‌ژاره‌م بۆ منداڵه‌كانم له‌لايه‌ك و زوڵمى حاجى ئاغا و ڕۆژانى «ديزل ئاباد» و قهرهنتينه و ئه‌شكه‌نجه و سووكايه‌تى ئه‌م هاونيشمانييانهم له ژيانى خۆم بێزاريان كردبووم. هه‌ر چۆن بوو ئه‌و ساڵه‌شمان له وڵاتى بێنانیدا به‌سه‌ر برد، ولاتێك كه بوو بووه وێرانه‌ی شه‌ڕه بێ ئه‌ژماره‌کان. ساڵه‌كه‌م ته‌واو كرد و به‌ده‌ست به‌سه‌رى بردميانه (سه‌ربازگیری) و له‌وێشه‌وه بۆ «به‌سره» تا خزمه‌تى وڵاتێك بكه‌م كه زيندان بوو بۆم.
پاش هه‌وڵێکی زۆر و بیر لێکردنه‌وه و پرسیار، خۆم دزيیهوه و به به‌رتيل و ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر، گهيشتمهوه هه‌ولێر و سه‌رم له ماڵی خۆمانه‌وه ده‌رچوو. نه شار شارى جاران بوو، نه مالێ خۆمان، ماڵه‌که‌ی جاران. كاتێ من شارم به‌جێهێشت ، ليستى سه‌وز حاكم بوو، كه گه‌ڕامه‌وه ليستى زه‌رد باڵاده‌ست بوو، ده‌تگوت ساڵه‌هايه ئه‌م شاره‌م نهديووه. له‌ته‌ك ده‌رگه كرانه‌وه و وه‌ژوور كه‌وتنم، هه‌موو دايانه پرمه‌ى گريان و باوكه‌ڕۆ... منيش له‌وان خراپتر، زۆر به په‌له چاوم گێڕا، دايكم و كچه بچكۆله‌كه‌م ديار نه‌بوون، منيش بێ پرسيار ده‌ستم كرد به گريان. له‌ته‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی من و مناڵه‌کان، جیرانه‌کانیش هاتن و کۆڕی شیوه‌ن گه‌رم بوو. سه‌ره‌تا وامزانى بۆ خۆم ده‌گرين، به‌ڵام كه چه‌ندجار وشه‌ى جهرگسووتاوى و ههتيوكهوتنيان دابهگوێم دا، تێگه‌يشتم، هاوارم كرد: كوا دايكم، كوا شيلان؟ به‌ڵام بێجگه له گريان و باوه‌ش پێداكردن و گه‌رمبوونی کۆڕی شێوهنهکه، وه‌ڵامێكی دیکه‌م وه‌رنه‌گرته‌وه. له تاو ئه‌م باره و دووركه‌وتنه‌وه‌م، ئاره‌قه‌ى شه‌رمه‌زارى و فرمێسکی چاوانم تێکه‌ڵ بووبوون و به‌خوڕ ده‌هاتنه‌خوار... ئاخر من چووم نانيان بۆ بێنم، نه‌مزانى تاماوم ده‌بێ شه‌وان به ئاره‌زووى ديداريان له خه‌ودا سه‌ر بنێمه‌وه.
نۆڤه‌مبه‌ری 1998
|