١٦\٥\٢٠١٠
گەر
بتوانم.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
1
لەدەستم بێ وەکو
ئاگر
هەموو لاشەت ئەسوتێنم
خۆ هیچ نەبێ
چنگێ خۆڵەمێشی گیانت
بۆ خۆم دێنم ؟!
2
گەر بتوانم
هەموو خوێنەکەت دەگوشم
تێکەڵ بە رووباری دەکەم
خۆ هیچ نەبێ من دەتوانم
پەرداخێ لەو ئاوە بنۆشم؟!
3
گەر بۆم بکرێ
زۆر بچووکت دەکەمەوە
وەکوو باڵدار
گەر نەتوانم لەگەڵتا بێم
خۆ دەتوانم
پەڕێکی باڵت بدزم و بیدەم
لەیەخەی بەرۆکم.
4
ئەتکەمە ئەستێرەیەک و
بەدیاری ئەتدەمە ئاسمان
گەر لەخەویشا نەتبینم
شەوان چاو دەبڕمە چاوتان.
5
ویستم بزانم ئەم عەشقەی تۆ
چ هەڵچوونێکی ناخمە و
چ سۆزێکی دەروونیە
ووتیان باسی هیچیان مەکە
ئەوە سحرێکی خواییە ؟!
6
شعرەکانت بۆ دەنێرم مەیفوتێنە
ئەمە سوتانی عەشقمە و
زەردەخەنەی دوو لێوی
پڕ ئەڤینە ؟!
7
چیت لێم دەوێ پێشکەشی بکەم
جگە لە خۆشەویستیەکەم
دەستەکانم بوونە رێگات
چاوەکانم بوونە دەریات
قژم کردە ساباتی پشوودانی تۆ
هەر بەتەنیا رۆحم ماوە
ئەویش بۆ تۆ !
خۆشەویستیم سەرەتاو کۆتاییە
من عاشقی عاشقێک بووم
سەرچاوەی خۆشەویستیە ؟!
8
تۆ بڵێی رۆژێ
تۆ و دەریا هاوڕێ نەبووین
تۆ هەموو هەڵچووەکان و
دەنگەکانت دابێتە ئەو
ئەو هەموو هێمنیەکەی
دابێ بەتۆ !
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|