٢٣\۴\٢٠١٠
گەر بودەڵەیى
سەرانى حیزبى شیوعى نەبووایە
(هاوڕێ باخەوان)
نەدهبووه بیرمهند.

هیوا ڕەش
بەر لەوەى نووسینێکى دیمانە ئاساى کاک هاوڕێ باخەوان بخوێنمەوە
سەردێڕەکەى هێندە سەرنجى ڕاکێشام (خواخوا)م بوو زوو بچمە قوڵایى
نووسینەکەیەوە، لە داخى خاویى هێڵى ئینتەرنێتەکەم خەریک بوو لاپتۆکەش
بە زەوى دا بدەم و وورد و خاشى بکەم و بیکەمە قوربانیى ئەو هیوا لە
خۆڕا سەوز بووەى ناخم، چونکە پێم وابوو شوکر بیرمەندێکى کورد پەیدا
بووە و بە شێوازێکى زانستییانە چمکێکى نهێنیى فاکتەرەکانى (ئیفلاس)
بوونى شیوعییەکانى کوردستانمان بۆ ئاشکرا ئەکات ! و ڕینمایى تازەى پێیە
و ڕایئەگەیەنێت ، مخابن هەروەکو جەنابیشى ئاماژەى بە شیوعییە
هەڵخزاوەکانى ناو پارتى داوە ، منیش یەکێک لەو بەناو شیوعییانەم
کەوتەوە بیر کە دواى پەتپەتێنێکى زۆر لە ناو پارتى دا بۆ یەکجارى
هەوارى هەڵدا ، کە ڕۆژێکیان لە لێدوانێکى دا ووتى: پارتى خێوەتێکى
گەورەیە و جێگەى هەموومانى تێدا ئەبێتەوە و (دەرگاکە)یشى کراوەیە و
هەموو کەس ئەتوانێت لێوەى بێتە ژوورەوە ! ناوبراو ئەوەى بیر چووبۆوە
خێوەت بێ لە دەرگادان و سەردانى پرسگەکەى بەڕێزى ، هەر کەسێک بیەوێت
کەلێنێک لە چوار دەورى خێوەتەکە ئەدۆزێتەوە تا لێوەى وەژوور بکەوێت ،
تیئۆرە (نوێگەرا)کەى هاوڕێ باخەوانیشم وا دێتە بەرچاو کە بیەوێت بەو
جۆرە ڕێنمایى خوێنەر بکات.
کاکى نووسەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵکو ڕەخنەى (زۆر جدى) لە مارکسیزمیش
هەیە، ڕەنگە ئەلتەرناتیڤێکى پێ بێت بەس لە ڕووى نەهاتووە دەرى ببڕێت،
ئێمەش ئەخوازین مامۆستا هاوڕێ باخەوان ڕووناکى تەنها بۆ خۆى نەبێت و بە
چاوەڕوانییەوە هیواخوازین بێبەشمان نەکات لە تیئۆرە بە (پێز) ەکەى خۆى
، تا بە هەموو لایەک تێبکۆشین لە پێناوى دادپەروەرییەکى کۆمەڵایەتى
ئەوتۆ کە بەها ئینسانییەکانى تێدا حێ ببێتەوە و چى تر دەسەڵاتى گەندەڵ
و حیزبۆکەکانیان بە سەرانى حیزبى شیوعیشەوە گەمە بە قووت و بژێوى ماڵ و
مناڵمانەوە نەکەن.
گاڵتەجاڕییەکەى ئەو بیرمهنده لەوەدایە
بۆتە ئامۆژگاریکەرێکى نەزان و پێى وایە وازهێنان لە حیزبایەتى و (شیوعییایەتى)
تەواوى گرێ کوێرەى نەهامەتییەکانى کۆمەڵگا و پرسە هەنوکەییەکان چارەسەر
ئەکات، بێ ئەوەى پێمان بڵێت چى بکەین باشە ؟ و ئایا لەبەر ڕۆشنایى کام
ئامۆژگاریى ئەودا کار بکەین بۆ دەرچوون لەو تەنگژە کوشندانەى مەگەر بەس
جەنابى درکى پێ نەکات کە ڕۆژ ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ماڵى هەژاران وێرانتر
ئەکات ؟ ئەگەر چوونە ناو پارتى چارەسەر بێت ئەوا بەندە بەڵێنى ئەداتێ
کە من ببم بە یەکەم تۆبەکارى سەردەستى ئەو.
لە کۆتاییدا هیچم نەماوە بیڵێم بەرامبەر بە نووسینێکى هیچ جگە لەوەى بە
هیوام هیچى تر کەس خۆى بە نووسینى هیچەوە سەرقاڵ نەکات کە خۆى هیچى
تێدا بەسەر نەبێت. سەرانى گەندەڵى حیزبى شیوعى خۆش بن زۆرى ترى لەو
چەشنەمان لێ ئەبێت بە هەزەلیی.
داواى لێبووردن لە خوێنەران ئەکەم کە (لە جێى سندان قوزەڵقورد)م پیادە
کردووە و لەو ڕوانگەیەوە ئەم وەڵامەم نووسیوە، ئەو نوکتەداهێنە دیارە
حەزى بە وەڵامى نوکتەئامێزە بۆیە لەم ئاستە زیاترم بە پێویست نەزانى کە
بۆم نووسیوە.
07701309524
Hewarash1@yahoo.com
|