گەردانە شیعر
ئارى ڕهفيق سنوور لەوەتەى تۆ پێتناوەتە ئەودیوو سنورى دڵمەوە خواوەندم زێتر خۆشدەوێ چونکە تۆى بەمن بەخشیوە ، هەولێریش لەڕۆحما شیرینتر چونکە تۆم تیا ناسیوە
شا هەرکە چاوم پێتدەکەوێ نە خۆم بە شایەک دەدەم و نەتۆش بە مانگ دەگۆڕمەوە ، هەرچەندە لێت ورد دەبمەوە ئۆقیانوسێک بەختەوەرى لە فنجانەى چاوەکانت دەخوێنمەوە .؟
سەفەر هەر کە ناوى سەفەر دێنى پاییز دەکەی بە میوانم و ڕوخسارم دەخەیتە پرسەوە ، وا بەغەریبیم دەسپێرى وەک پەپولەیەکى تەزیوو ڕۆحم دەخەیتە ترسەوە
تریفە گەرچى بۆ تریفەى مانگى ڕووت قژى دەیان شیعرى تەڕم تاڵ تاڵ بۆت هۆنیوەتەوە ، بەڵام ئەفسوس .. کەتاهێشتا وەک خۆت! نەمنوسیویەتەوە.
|