گه‌رده‌لول ئه‌و دراما سه‌رکه‌وتووه بوو که شه‌وانه میوانی هه‌موو ماڵیک بوو .
ئاسایش عوسمان دانش
چوار شه‌مه که ڕێکه‌وتی شانزه‌ی مانگ بــــوو دوا زنجیره‌ی { درامای گه‌رده‌لول } مـــــان لـــه شاشه ڕه‌نگینه که‌ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته‌وه بینی کـه ئه‌لقه‌ی کۆتایی و ژمــاره بیست و پێنجهه‌می به‌شی دووه‌م بوو ، بێگومانم لـــــــــه‌وه‌ی بینه‌ران بـــه گشتی چاوه‌ڕی بینینی ئــــــــــــه‌لقــــه‌ی زیاتری دراماکه‌یــان ده‌کــــــرد و تامه‌زرۆ بـــــــــوون کــــــــــه کۆتایی به زنجیره‌کانی به‌شی دووه‌م نه‌هێنرێت و به‌رده‌وام بن له بینینی ڕوداو به‌سه‌رهاتی دراماکه‌و که‌سایه‌تی و پاڵه‌وانه‌کانی.
گه‌رده‌لول که سینارێۆ و ده‌رهێنانی جه‌لیل زه‌نگه‌نه یـــه تا ئێستا به درێژترین زنجیره درامــــــای کوردی داده‌نرێ کـــــــــــــــه به‌رهه‌م هاتوه و کۆی ئه‌لقه‌کانی هه‌ردوو به‌شی یه‌که‌م و دووه‌می په‌نجا زنجیره بوو و ده‌رهێنه‌ریش له خۆئاماده‌کردن دایه بۆ به‌رهه‌م هێنانی به‌شی سێهه‌م.
چیرۆکی درامای گه‌رده‌لـول گێڕانه‌وه‌ی ڕوداو به‌سه‌رهـاتی ڕۆژانی ڕه‌ش و سه‌خته‌کـــانی ســــــــاڵانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانــــــــــه تا ده‌گاته زه‌مه‌نی ڕاپه‌ڕین و ڕزگاری و سه‌رفرازی گه‌له‌که‌مان له ژێر چنگ و ژێر ده‌سته‌یی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی ئه‌فله‌قی گۆڕ به گۆڕ لـه‌باشوری کوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی ، چونکه سلێمانی هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندی به‌رخودان و مه‌شخه‌ڵی شورش و کڵپه‌ی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بووه لـــــــــه‌گه‌ڵ شاری قه‌ڵاو ومناره و هۆلاکۆ به‌زین ، شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست به ده‌شتی که‌ندێناوه‌و قه‌راج و مه‌خمورو چیای سه‌فین و بــــــــــــــــاڵه‌کایه‌تی که لانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌کانی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد بوه‌و هه‌میشه جێگای ســـــه‌رفرازی و گۆڕستانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بوه ، لــــه‌گه‌ڵ شاری که‌رکوکی قبله‌ی کوردان و مه‌ڵبه‌ندی کڵپه و مه‌شخه‌ڵی ئاگری بابه گوڕ گوڕ به هه‌موو ناوچه‌کانی گه‌رمه‌سێرو بادینانی سه‌ربڵنده‌وه.
گه‌رده‌لول کارێکی گرنگ و ده‌گمه‌نه لـــــه بواری دراماسازی کوردیــــدا و بێگومان ئیش‌کردن لــــــــه‌م درامایه‌دا ماندبوون و جهدێکی زۆر زۆری ویستوه تا هاتوه‌ته به‌رهه‌م هه‌رلـه نوسینی سینارێۆکه‌وه تا ده‌رهێنانی مه‌یدانی بینراوه‌کان لــه زه‌مه‌نی ڕودان و هه‌ڵبژاردنی شۆێنی گونجاوی خۆی بۆ ئه‌و بینراوه مه‌به‌ستم { مکان و زه‌مان } که زۆر گرنگه ، دواتر ده‌ست کردن بــه وێنه‌گرتنی مه‌شهه‌ده‌که که‌جاری وا هه‌یه بۆ وێنه‌گرتنی له‌قته‌یه‌کی بچوک پێویست ده‌کات چوارتاپێنج جارئه‌وله‌قته‌یه یـا ئــــــــــــــه‌و بینراوه دوباره بکرێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌رهێنه‌ر پێ باشه و { ئوکه‌ی ده‌کات } دواتریش مۆنتاژ و هه‌ڵبژاردنی باشترینیان له‌م مه‌شهه‌دانه‌و تۆمار کردنیان بـــــه پێ { تسلسل } ی ڕوداوه‌کانی چیرۆکه‌که و گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر کاسێتێکی تر بۆ ئـه‌وه‌ی ئامــــــاده بێت بــــــۆ په‌خش له دوای دڵنیا بــــوون لـــه ده‌نگ و دانانی مۆسیقای تصویری و زۆر لایــــــــــه‌نی هونه‌ری تــــر ، ئه‌م کارانه‌ش جگه له مۆنتێره‌کـه پێویست ده‌کــــات ده‌رهێنه‌رو وێنه‌گریش ئاماده بن له ژوری مۆنتاژدا بۆ ته‌نسیق و بڕیاردان ، ئه‌م کاره‌ش گرنگ و هـــــــــــه‌ستیاره و ده‌بێته ده‌رهێنانی دوه‌می دراماکـه و قورساییه‌که‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌رهێنه‌ر و مۆنتیر و وێنه‌گری دراماکه ، بێگومان ئـــــــــــه‌م کاره‌ش دوای ته‌وابوونی ئه‌رک وێنه‌گرتنی مه‌شهده‌کان ئه‌نجام ده‌درێ لــــــــــــــــــه‌و ڕۆژه‌دا یا ڕۆژی دواتـــــر وه‌ک هه‌موان بینیمان له هه‌ردو به‌شی دراماکه‌دا ئه‌کته‌رێکی زۆر به‌شداری نواندنی کردبـــــــــــــــوو بۆ نمونه له چه‌ندین مه‌شهه‌دا سه‌د تا سه‌دو په‌نجا که‌س به‌شداری کردوه وه‌ک ئه‌کته‌رو کۆمبارس به‌ڵام توانرابوو به‌شێوه‌یه‌کی زۆر گونجاو ئاماده‌گی بۆ بکرێت لـــه ڕوی ده‌رهێنان و وێنه گرتنه‌وه و ئاستێکی به‌رز و سه‌رکه‌وتوو به ده‌ست بهێنی ، ئه‌مانه‌ش هـــــــــــه‌مووی په‌یوه‌سته بــــــــه توانای هونه‌ری و هزری کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌وه له بواری ده‌رهێنانی دراما‌و فیلمی کوردی‌دا ، هه‌رچـه‌نده جه‌لیل زه‌نگه‌نه ده‌رچوی بــــــــــــــــــــــه‌شی اخراجی هیچ په‌یمانگاو ئه‌کادیمیایه‌ک نیه بــــه‌ڵام وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی قاڵ بوو له‌م بواره‌دا چه‌ندان سالـه ته‌جروبــه‌ی جوانی هه‌یــه چ وه‌ك ئـه‌کته‌ر یــــــا نوسه‌رو سینارێست زیاتریش وه‌ک ده‌رهێنه‌ر بــــــه‌رهه‌مه‌کانی سه‌رکه‌وتنی باشی به ده‌ست هێناوه نمونـــــــــــــــــه‌ش وه‌ك به‌رهه‌می ته‌له‌فیزێۆنی { به‌هاری دزراو ، ، مه‌ره‌زه ،، درامای گه‌لــــــه گورگی حسین عارف ، ، فێلمی سینه‌مایی مامه ریشه ، خوله پیزه } و چه‌ندانی ترجگــه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ شانۆ وه‌ک ده‌رهێنه‌ر پێشکه‌شی کردوه..!!
هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه رؤیاو حسێکی جوانی هه‌یه به‌گشتی له درامادا به تایبه‌تی له نوسین و داڕشتنی سینارێۆی زنجیره درامای گه‌رده‌لول دا له هه‌ردوو به‌شی یه‌که‌م و دووه‌مدا ، له هه‌مان کاتدا زۆر سه‌رکه‌توو بــــــــــوو له ده‌رهێنانی دراماکه‌و ئه‌لقه‌کانی هــــــــه‌ردوو به‌شه‌که‌دا و هیلاکی و ماندوبونێکی زۆری پێوه دیاره تـــــــــــا درامای گه‌رده‌لول بـــه‌و شێوه ئاست به‌رزو پرۆفیشناڵانه‌یه هاتۆته به‌رهه‌م کـــــــــــــــه باس له یادوه‌ریه‌کان و ڕوداوه سه‌خته‌کانی ڕۆژانی سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش ده‌کات له دوای ساڵانی حه‌فتاو شه‌شه‌وه دراماکه‌ش سه‌ره‌تــــــــای ده‌ستپێکی بــه لێدانی پارێزگای سلێمانی { محافظ سلیمانیه } یه‌ی ئـــــــــــــــــــه‌و وه‌خته ده‌ست پێده‌کات له ساڵی 1976 که له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه پاڵه‌وانه‌کان و ڕۆڵه بـه‌جه‌رگه‌کانی ڕیکخستنه‌کانی ئـه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناو شاری سلێمانی وه ئه‌نجام درا، ئه‌و کاته‌ش تازه به پیلانێکی نێو ده‌وڵــــــه‌تی ده‌نگی دلێری شۆرشی کورد کپ کرا بوو. کـه‌س له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو جارێکی تــر کورد شۆڕشی چه‌کــداری ئه‌نجام بداته‌وه ، جارێکی تر گوند‌و شاخه سه‌رکه‌شه‌کانی کوردوستان بکرێته‌وه مـــــــــه‌ڵبه‌ندی به‌رخودان و گیان فیداکاری به‌ڵام دواتر وای لێهات لــــه ماوه‌ی ساڵێک دا کــورد ببێته‌وه خـــــــاوه‌نی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش و هه‌مـــــــــــوو شاره‌کانی هه‌ولێر و سڵێمانی و کـــــــه‌رکوک و گه‌رمیان و بادینان بــه ڕوی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامی ئه‌فله‌قیدا بچنه‌وه‌و بـــــه خه‌باتی ڕۆڵه چاو نه‌ترسه‌کان و پێشمه‌رگه قاره‌مان و حیزب و لایــــــــه‌نه سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردوستان ڕاپه‌ڕیـــــــــن به ده‌ست بهێنرێ و ئــــه‌م ڕۆژه پرشنگ داره ده‌ستبه‌ر بــــــــکرێت بۆ گه‌لی کورد ، هه‌ر چه‌نده به داخه‌وه ئه‌مڕۆ دوای ئـــــــــــــــه‌و هه‌موو ساڵه له تێکۆشانی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ، کۆمه‌ڵانی خــــــــــه‌ڵکی کوردوستان توشی نـه‌هامه‌تی و بێ خزمه‌تی و قات و قڕی بووه کۆمه‌ڵانی خــــــــــــــــــــه‌ڵکی بێبه‌شن لــــــــــه خزمه‌تکوزاریـــــه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان وه‌ک{ کاره‌باو ئاو و سوته‌مه‌نی } و هتد ، بۆیه پێویسته بـــــــــه زوو ترین کات به‌رپرسانی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران زیاتر لــه هه‌موو کاتێک بیر له ژیان و خزمه‌تی خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه..؟
له زنجیره درامای گه‌رده‌لول دا کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی زۆر بــــــــه توانا کاریــــــان کردوه له هه‌موو بواره‌کاندا چ وه‌ک ئه‌کته‌ر یا جێبه‌جێکه‌ر و ڕاپه‌ڕێنه‌ری کاره هونه‌ریه‌کان که زۆر پێویسته ده‌ست خۆشیان ڵێبکڕیت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی ره‌خنه‌و گله‌یی بێ سود بکرێنه‌وه و هه‌قه ئه‌و که‌سه‌ی که ڕه‌خنه ده‌گرێت و لــــــــــه‌سه‌ر ئه‌م درامایه ده‌نوسێ ، دور بێت لـــه ده‌مار گرژی و بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و فکری نــــــــــاوچه‌گه‌رێتی چونکه هیچ جیاوازیه‌ک نیه له مابه‌ینی هه‌ولێر و سلێمانی و که‌رکوک و شار‌و شارۆچکه‌یه‌کی کوردوستاندا هــــــــــــــه‌مووی هه‌ر زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی ئه‌و ڕژێمه فاشسته بووه و به‌شداری کردوه لــــــــــــــــه شۆڕش و ڕۆڵه‌کانی گیانیان به‌خت کردوه له پێناوی ئه‌م ڕۆژه‌دا ، ده‌بێ ڕه‌خنه‌گر مرۆڤێکی ڕۆشنبیرو لێزان بێت و به وردبینی ته‌قیمی هه‌موو لایه‌نــــه‌کانی هونه‌ری دراماکه بکات نه‌ك وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینێ به ئاماده‌کراوی لــــه سه‌ر شاشه‌ی ته‌ڵه‌فیزێۆن وبزانی به‌و ئاسانیه‌و به بێ هیچ ماندو بونێک ئـــــــــــــــه‌م درامایه هاتوته به‌رهه‌م. وه‌ک ئه‌وه‌ی من تێبینیم کردوه له زۆربه‌ی ئه‌و نوسینانه‌دا ڕه‌خنه‌ی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر دراماکـــه نـوسراون زۆربه‌یان دورن له ڕاستیه‌وه و بێ شاره‌زایی پێوه دیاره ، هه‌ر چه‌نده خه‌ڵک ئازاد‌و سه‌ربه‌سته لـــه ڕه‌خنه گرتن و ڕاده‌ربڕیندا ، له گـــــــــه‌رده‌لولدا هه‌موو خانم و ژنه ئه‌کته‌ره‌کان زۆر سه‌رکـــه‌وتوانه ڕۆڵی که‌سایه‌تیه‌کانیان به‌رجه‌سته کردوه که ئه‌مه نیشانه‌ی ســــه‌رده‌مێکی زۆر هه‌ستیارو زیندوه لـــه‌م قوناخه‌دا ، مژده‌ی هاتنی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ کــــه ژن و کچی کورد توانـــــــــایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له بواری نوانداو هیچ شتێکی کـــــــه‌متر نیه له توانای ئه‌و ژن و کچه ئه‌کته‌ره بـــه توانایانه‌ی جیهان گه‌ر زه‌مینه‌یکی له بـارو چاکیان بۆ ده‌ستبه‌ر بکرێ{ مامۆستا به‌دیعه دارتاش ، گه‌زیزه عـــــــومه‌ر دایکی ئاریان ( عطیه‌خان ) ، سوهه‌یلـــــــــــه حــــــه‌سه‌ن ، هه‌واڵ و بــــه‌یان عوسمان ، دێرین عومه‌ر ، ژیان ئیبراهیم خه‌یات ، ئاڵاعومه‌ر، ڕێزان فه‌ره‌ج ، مه‌روه محه‌مه‌د، جوان ساڵح ، پـه‌ری ئه‌حمه‌د ، هه‌ڵاله محه‌مه‌د ، شاناز محه‌مه‌د } و هه‌موو ئه‌و کیژو ژنـــه ئه‌کته‌رانه‌ی به‌شداریان کردبــــوو له هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی گه‌رده‌لول کـه به داوای لێبوردنه‌وه ناتوانم ناوی هه‌مویان تۆمـار بکه‌م شایانیڕێزو و ستایش و ده‌ست خۆشین بۆ ئه‌و ڕۆڵانه‌ی وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌رجه‌سته‌یان کرد..!!
له‌درامای گه‌رده‌لول دا ئه‌کته‌ر ڕۆڵێکی گرنگی بینی له‌گه‌یاندنی ڕوداوه‌کاندا وه‌ک ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که چیرۆکه‌که ده‌گێڕایه‌وه بۆمان و ئه‌لقه به ئه‌لقه هه‌موو شه‌وانێک به پــــه‌رۆشه‌وه بینه‌ری بووین چاوه‌ڕی زنجیره‌ی ڕۆژی دواترمان ده‌کرد ، که‌واته هه‌روه‌ک ژنان و خانمان ئه‌کتــــه‌ری پێاویش بـــه هه‌مان شێوه ڕۆڵه‌کانی خۆیان بــــــــــه سه‌رکه‌توانه بینی لـــــــــه‌وانه له‌ریزی پێشه‌وه هونه‌رمه‌ندان { مامۆستا موفه‌ق عارف له‌هۆنی ،، ماهیر حه‌سه‌ن ،، عومه‌ر دڵپاک به تایبه‌تی لـــه به‌شی دووه‌می دراماکه‌دا ،، جیهاد دڵپاک ،، ئاسۆ عومه‌ر سواره ،، حه‌مه عــــــــــــــه‌لی خان ، ڕۆڵی مولازم موحسین ،، پشتوان نوری به‌ده‌وی، ڕۆڵی ڕزگار ،، بـــــــــــه‌کر ڕه‌شید ،، هادی محمود ، ڕۆڵی عه‌ریـــــــــف حه‌مه تاڵ ،، شوان عه‌توف ، ڕۆڵی باران ،، به‌هادین عه‌بدوڵا ، ڕۆڵی معاون پاشا ،، برایم کاشی ، ڕۆڵـــــی سه‌رکرده‌ی قاره‌مان سه‌عدی کچکه ،، ئاشتی عوسمـــــــــــــان دانش ،، بـه‌هجه‌ت غه‌فور قازی ،، شانۆ عومه‌ر سواره ،، پێشه‌وا مسته‌فا قادر ، ڕۆڵی شه‌هید فاتح ،، عومه‌ر هه‌مـــــــه‌وه‌ندی ،، کاوان عه‌زیز ، به‌هادین نوری ،، دکتور سه‌لام فه‌ره‌ج ، ڕۆڵی مدیری ئه‌من، یاسین قادر به‌رزنجی، ڕۆڵی جـــه‌بار ، که‌مال چالاک } و هه‌موو ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی کـــــــه ڕۆڵی خۆێندکاری زانکۆیان ده‌بینی و زۆربه‌یان خۆێندکاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانن له گه‌ڵ ئه‌وانـــــــــه‌ی که ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌کانیان ده‌بینی ،، ساله‌و قاله ( فریاد خه‌لیل و به‌کر فه‌ره‌ج ) ئــــــه‌وانه‌ی کـه ڕۆڵی ئه‌فسه‌ره‌کانی دائره‌ی ئه‌منیان ده‌بینی و ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی کـــــــــه به لێبوردنه‌وه ناتوانم ناوی هه‌مـــویان تۆمار بکه‌م چونکه زۆرن ، بۆیه ده‌ڵیم ئه‌کته‌ر هۆیه‌کی گه‌وره بوو بۆ سه‌رکه‌وتنی زنجیره دراماکه ، میوزیک و تومــارکردنی ده‌نگ و ئاوازی گۆرانی پێشه‌کی کــــــــــــــــــــه دانـــــــانی مامۆستا عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه‌و شیعری ئیسماعیل محمه‌دو وتنی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش ئیسماعیل سابوری بــــــوو لایه‌نێکی هونــــــــه‌ری گرنگ بوو ، جوانیه‌کی ئه‌وتۆی سه‌رکه‌وتوی دابووه دراماکه که تا چه‌ندان ساڵ کاریگه‌ری ده‌مینێ لــه بیر‌و هۆشی بینه‌ردا ، ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنج و شایانی باس کردنــــــــــــــــه هونـــــــــــه‌رمه‌ند سیروان محه‌مه‌د که به‌ڕیوه‌به‌ری وێنه‌گرتن و وێنه‌گری دراماکه بوو لــه‌گه‌ڵ ئه‌و کاره جوانه‌ی تــوانی رۆڵی جه‌وهه‌ر به باشی بـه‌رجه‌سته بکات کــه یه‌کێک بوو لـه ئه‌ندامانی ڕێکخستنه‌کانی سوریا ، ماکیاژ به‌رێوه‌بردنی کاری ته‌قه‌مه‌نی ، ئێکسسوار ،، که‌وافیر ،، سکرێبت و چاودێری ده‌ق و هـــــه‌موو کاره هونه‌ریه‌کانی تر به‌تایبه‌تی مۆنتاژ که کاک دیار جۆڵا پێ هه‌ستابوو زۆر سه‌رکـــــه‌وتو بوون و جێی ده‌ستخۆشی کردنی زۆرن..!!
ئه‌وه‌ی شایانی باس کردن بێت له به‌شی دووه‌می گه‌رده‌لول داچوارکه‌س له خیزانێک وه‌ک ئه‌کته‌ر به‌شداریان کرد که سیانیان له‌و ئه‌کته‌ره سه‌رکه‌وتوانه بوون به جوانی ئــــــه‌دای رۆڵه‌کانی خۆیان
کرد ، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیه‌و هیوادارم کـــــــــه نمونه‌یان زیاد بێت و ببێته هۆی به‌ره‌و پێشه‌وه چونی ڕه‌وتی هونه‌ری دراما بـــــــــــــه تایبه‌تی و هونه‌ری کوردی به شێوه‌یه‌کی گشتی ، ئه‌و خێزانه به‌ڕێزه‌ش هه‌ردوو خوشک هه‌واڵ عوسمان ، ڕۆڵی ژاله ، به‌یان عوسمان ، ڕۆڵی وه‌نه‌وشه و پشتیوان نوری به‌ده‌وی ، ڕۆڵی ڕزگار ، که هاوسه‌ری هه‌واڵ خانه ، لــــه گــــــــــه‌ڵ دایكی هــــــــــه‌واڵ و به‌یان خان که به داخه‌وه نه‌م زانی له دراماکه‌دا ڕۆڵی چ ئه‌کته‌رێکی بینی..؟
بۆ به‌شی دووه‌می گه‌رده‌لول ئامـــــــارێکــــم کردوه که بریتیه لــــــــه ژماره‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی که ڕۆڵی سه‌ره‌کیان دیوه یا ئه‌وانه‌ی که ڕۆڵی ثانه‌وی ده‌بینن ، له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره بــــه‌شدار بوه‌کان و کورته باڵاکان و منداڵه به‌شدار بوه‌کان و ئـــــــــــه‌و که‌سانه‌ی کاره هونـــــــــــه‌ریه‌کانیان ئه‌نجام داوه بۆیه هیوادارم ئه‌م ئامــــاره وه‌ک ئه‌رشفێک بمێنێته‌وه و سودی هه‌بێت.
ئامـــــــاره‌كــــــــــــــــه ته‌نها له به‌شی دووه‌می دراماکه....
یه‌که‌م / ژماره‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که سه‌ره‌کی بوون ، بریتی بوون لـــــــــــــه بیست و پێنج ئه‌کته‌ر دووه‌م / ژماره‌ی ئه‌و ئه‌کته‌رانه‌ی که ڕۆڵی ثانه‌وی یــــــــــــان هه‌بوو واته نواندن ، بریتی بوون له نه‌وه‌د و حه‌وت ئه‌کته‌ر. سێهه‌م / ژماره‌ی به‌شدار بووان له گه‌ڵ باڵا کورته‌کان لـــــــــه گه‌ڵ منداڵه به‌شدار بوه‌کان ، بریتی بوون له دووسه‌دو دوو به‌شدار. چواره‌م / هونه‌ریه‌کان ، بریتی بوون لــــه زیاتر له سی که‌س ، چـــونکه هه‌ندێکیان وه‌ک ئه‌کته‌رو که‌سێکی هونه‌ریش کاریان ده‌کرد. پێنجه‌م / جگه له خۆێندکارانی ئاماده‌یی کوردوستان کـــــه وه‌ک کۆمبارس به‌شداریان کردبوو ئه‌م دام و ده‌زگاو وه‌زاره‌تانه‌ش وه‌ک سه‌رباز بــــــــــــــه ده‌وری کۆمبارس به‌شداریان کردبوو ،، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ،، به‌رگری ،، ناوخۆ ،، فه‌وجی به‌رگری ناوخۆ ،، پۆلیسی ناوخۆ ،، فریاکــه‌وتنی سلێمانی
،، ئاسایشی گشتی ،، ئاسایشی سلێمانی ،، ئه‌مانه‌و جگه له چــــــــــه‌نده‌ها دام ده‌زگا و که‌سایه‌تی دڵسۆزی تر. که‌واته ده‌رهێنه‌رو وێنه‌گرو سه‌رجه‌می ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی و ثــــــانه‌وی و به‌شدار بوو و کۆمبارس و که‌سانی کاره هونه‌ریه‌کانیان ڕاپه‌ڕاندوه ده‌گه‌نه چوار سه‌دو په‌نجا که‌س له‌م به‌شه‌ی دوه‌می دراماکه‌دا، جگه له به‌شی یه‌که‌م به‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه بۆ یه‌که‌م جاره کاری درامی کوردی وه‌ک گه‌رده‌لول به‌رهه‌م هێنرابێ له گه‌ڵ رێزم دا بۆ جهد و توانای هه‌موو ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌و دراما‌و فیلمه کوردیانه‌ی کوردوستانی باشور که پێش گه‌رده‌لول بــــه‌رهه‌م هێنراون درامای گه‌رده‌لول مه‌شهدی تراژیدیای زۆر سه‌رکه‌وتوی تێدابوو کــــــــــــه کاریگه‌ری زۆری کرده سه‌ر دڵ و بیر‌و هۆشی بینه‌ران و مه‌شهده‌کانی گروپی پێشمه‌رگه‌کان وای لــــه بینه‌ران کرد به تایبه‌تی جیلی لاو و گه‌نج و تازه پێگه‌یشتوان که له زه‌مه‌نی ڕوداوی دراماکه‌دا نـــــــــــه‌بوون ، خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌و خاکی نیشتمانی له‌دڵ و ده‌رونیاندا بچه‌سپێ.
چونکه بینه‌ری ئــــــــــه‌م درامایه ده‌توانرێت بکرێته سێ به‌ش ، یه‌که‌میان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زۆره و ڕوداو به‌سه‌رهاتی پێش درامــــــــــــای گه‌رده‌لولیان له یاده و به‌سه‌رهاتی ئه‌م درامایه لــــــه گه‌ڵ بیره‌وه‌ریان دا ده‌ژی چیژی لێ وه‌رده‌گرن ، دووه‌م ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نیان ناوه‌ندیه و ئه‌و سه‌رده‌مه گه‌نج بوون لـه‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان ژیاون یا خۆیان به‌شدار بوون ئه‌م درامایه‌ش زه‌نگێ زیندو بونه‌وه‌ی یادگاریه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوی ژیانیانه ، سێهه‌میان ئه‌وانه‌ی کـــه گه‌نجن و تازه پێده‌گه‌ن به‌ڵام به‌سه‌رهاتی دراماکه زۆر کاریگه‌ری دروست کردوه لایان و بیر لـه دڕنده‌یی ئه‌و ڕژێمه ده‌که‌نه‌وه و چۆن باب و باپیرانیان له‌و زه‌مه‌ندا ژیاون و به‌رگه‌ی ئه‌و به‌سه‌ر هاتــــــــه تاڵ و ڕۆژه سه‌ختانه‌یان کردوه ، گه‌ر بهاتایه پێشتر به‌ر گۆیان بکه‌وتایه بڕواییان پێ نه‌ده‌هات..!!
له گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا ئه‌م دوو به‌شه‌ی زنجیره درامای گه‌رده‌لول بێ هه‌ڵـــــــــه‌و که‌م و کۆڕی نه‌بووه کارێکی وا به‌رفراوان هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵه‌ی ریکوارو مۆنتاژو جل و به‌رگ و ده‌ق و سینارێۆی تێدا ده‌بێت به تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی شۆێن چونکه مێژووی ڕوداوه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیـــــــاتر لــــه سی و پێنج ساڵ له‌مه‌و پێش تر..!!
من له لای خۆمه‌وه ئــــــــــــــــه‌م خاڵانه‌م تۆمارم کردوه هیوادارم له هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌و هه‌موو ئه‌کته‌رو کاستی زنجیره دراماکه به سنگێکی فراوانه‌وه لێم قبوڵ بـــــــکه‌ن دوباره پێرۆزبایی زۆرم بۆ هونه‌رمه‌ند کاک جه‌لیل و هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کان و کاستی دراماکه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من خۆشم وه‌ک ئه‌کته‌رێک کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م ساڵی پار بــــــــه‌شداریم کرد به ده‌ورێکی بچوک و لـــــــــــــــــه هه‌مان کاتیش‌دا ریپورتاژیکم له‌سه‌ر چه‌ن به‌شێکی دراماکه له‌گه‌ڵ کاک جه‌لیل و کاست و ئه‌کته‌ره‌کانی دراماکه ئه‌نجام دا و لـــــــــــــــه که‌ناڵی خاک به سوپاسه‌وه مۆنتاژمان کرد له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ سوید لــــــــــه چه‌ن شارێکی سوید و کۆپنهاگن له دانمارک پیشانی بینه‌رانی کوردمان دا ، پێش مانگێک کاسیته‌که‌م نارده‌وه بۆ به‌ڕێز هونه‌رمه‌ند کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه ، بـۆیه هیوادارم ئه‌گه‌ر لایان باشه له که‌ناڵێکه‌وه په‌خشی بکه‌ن به سوپاسه‌وه.
خاڵه‌کان...
ـــ دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌کته‌ر له هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا ، یه‌کێک لــــــه‌و خاڵانه‌ی که بوه‌ته جێ سه‌رنجی من دوباره بونه‌وه‌ی دوو ئه‌کته‌ر بوو له هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا هه‌ر جاره‌و ده‌ورێکیان ده‌بینی.
یه‌که‌میان / خانمی ئه‌کته‌ر شاناز محه‌مه‌د بوو ، لــــــه به‌شی یه‌که‌م دا ڕۆڵی مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی ده‌بینی بـــــــــــه تایبه‌تی که مامۆستای بــــــــــه‌شی شانۆ بوو پڕۆڤه‌ی یه‌کێک له شانۆنامه‌کانی شکسبیری به خۆێندکاره‌کانی په‌یمانگا ده‌کرد ، لـــــــــــه به‌شی دووه‌مدا ڕۆڵی دایکی وه‌نه‌وشه‌ی ده‌بینی که زۆر دور بون لـــــــــــــــه یه‌کتریه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی که ماکیاژ بیگۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان که‌سایه‌تی له هه‌ردوو به‌شه‌که‌دا دوباره نه‌بێته‌وه یان ده‌توانرا هــــــــه‌مان که‌سایه‌تی بێت و به حوارێک چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکات.
دوه‌میان/ ئه‌کته‌ر عبدولعه‌زیز مه‌جید بوو ، له به‌شی یه‌که‌م دا رۆڵی ئاوه‌ڵ زاوای دڵشادی ده‌بینی ( جیهاد دڵپاک ) کاتێک کــــــــــــه به‌هۆی شاردنه‌وه‌ی که‌سێک له‌وانه‌ی ده‌ستڕێژیان له محافظ کرد گیراو خرایه به‌ندیخانه‌وه بـه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م لـــــــه به‌غداد ده‌ژیا هاته سلێمانی بۆ واسطه کردن بۆ به‌ردانی دڵشاد به‌ڵام له بــــــــه‌شی دوه‌مدا ڕۆڵی یه‌کێک لـــــــــه پێشمه‌رگه‌کانی سه‌عدی کچکه‌ی ده‌بینی ، بــه هه‌مان شێوه هه‌ردوو که‌سایه‌تیکه لـــــه یه‌که‌وه دوور بوون ته‌نها کاک عبدولعه‌زیز لـــــه ده‌وره‌که‌ی به‌شی یه‌که‌مدا سمێڵی هه‌بوو له به‌شی دوه‌م دا بێ سمێڵ بوو.
ـــ که‌سایه‌تی شه‌ونم که ڕۆڵی یه‌کێک له کچه‌کانی حاجی به‌رجه‌سته ده‌کرد له به‌شی یــــــه‌که‌مدا زۆر سه‌رکه‌وتو ده‌وری خۆی بینی ، خۆێندکاری په‌یمانگا بوو له شانۆنامه‌که‌ش ده‌وری بینی بــه‌ڵام به هیچ جۆرێک له به‌شی دووه‌م دا نه‌مان بینیه‌وه هه‌رچه‌نده مه‌شهه‌دی ماڵی حاجی زۆر تێدا بوو به‌ڵام شه‌ونم دیار نه‌بوو ، که‌چی له خۆ پیشاندانه‌که‌ی ئاماده‌یی کوردوستان دا بووبه خۆێندکاری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و بــــــــــــــــه ده‌ستی مولازم موحسین شه‌هید کرا ، ئــــــــــــایا هیچ خۆێندکارێک له قوتابخانه‌یه‌کی پڵه به‌رز تره‌وه ده‌چێته‌وه پڵه‌یه‌کی نزم تر ، یا له‌وانه‌یه شه‌ونم له به‌شی دووه‌م دا له کوردوستان نه‌مابێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی که‌سایه‌تیه‌که‌ی خۆی ببینێته‌وه و ده‌رهێنه‌ر به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی کردبێت ، له پره‌سه‌که‌شیدا هیچ که‌سێک لــــــــه ماڵی ( کاوه ئه‌حمه‌د میرزا) که ڕۆڵی مامی شه‌ونمی ده‌بینی مه‌به‌ستم له مام و ئامۆژنی و کوڕی مامه‌که‌ی کـه شێرکۆی محامی بــــوو ده‌رنه‌که‌وتن ته‌نها یه‌کێکیان نه‌بێت ئه‌ویش کچی مامه‌که‌ی بـوو که له خه‌سته‌خانه له کاتی پێکانه‌که‌ی له گه‌ڵیان بوو به پێچه‌وانه‌ی به‌شی یه‌که‌مه‌وه که لـــــــه هه‌موو کێشه‌کاندا لــــه یه‌کتر نزیک بوون بــــه تایبه‌تی کاتی بریندار بوونی شیرکۆ و نه‌خۆش که‌وتنی حاجی دا..؟
ـــ مادام هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه چیرۆک و سینارێۆکه‌ی باس له مێژوو ده‌کـــــــــــات به تایبه‌تی مێژووی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆیه ده‌بوایه زۆر به وردبینیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ که‌سایه‌تی و ڕوداو به سه‌رهاته‌کان بکردایه به گشتی و بــــــــــه تایبه‌تی ( فتره‌ی زه‌مه‌نی ) ی ڕوداو و که‌سایه‌تیه‌کان لێره‌دا تیبینی خۆم له‌م خاڵه‌دا لـــــــــه‌سه‌ر مێژووی که‌سایه‌تیه‌کی گرنگ چـڕ کردوته‌وه ، ئــــــه‌ویش مولازم موحسینه. ئـه‌م دڕه‌نده‌یه که‌سێکی زۆر خۆین مژ‌و و قێزه‌وه‌ن بوو زۆر ئه‌زیه‌تی گه‌نجه‌کانی شاری سلێمانی و پێشمه‌رگه و کــــــــــه‌س وکاریان هه‌تا خۆێندکار و کاسبکار و فه‌رمانبه‌ر و هه‌موو که‌سێکی ئه‌دا ، ئــــــــه‌م پێاوه له ئه‌سڵدا خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین بوو ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای ئێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڵام له‌گه‌ڵ دائره‌ی ئه‌من و استخبارات و دام ده‌زگا داپڵۆسینه‌ره‌کان کــاری ده‌کرد له ساڵانی 1978 ـــ 1979 هاته شاری سلێمانی پێشتر ئه‌فسه‌ر بوو له شاری دهۆک ، وه‌ک که‌سایه‌تی له دراماکه‌دا له به‌شی دووه‌م به‌شداری کـــــرد دوای کوشتنی ملازم جاسم بــه ده‌ستی ماهرحه‌سه‌ن گــــــه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبم ڕوداو به‌سه‌رهاته‌کانی به‌شی دووه‌م باسی ساڵـــه‌کانی 1976 تا 1977 ده‌کات ، واته هێشتا مولازم موحسین نه‌هاتبوه شاری سلێمانیه‌وه، ئـه‌و ساڵانه من فه‌رمانبه‌ر بووم لـــــه زانکۆ کاتێک شه‌هید فاتح ئه‌و چالاکیه گه‌وره‌یه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند و ده‌ستێکی گه‌وره‌ی لــه جه‌ماعه‌تی اتحاد طلبه‌ی سه‌ر بــــــه به‌عسیه‌کانی زانکۆ وه‌شاندو دواتر خۆی شه‌هید کرد کــــه به ڕۆژێکی مــــــــــــــــه‌زن له قه‌ڵه‌م دراوه ، ئه‌و رۆژه هه‌موو زانــــــکۆی سلێمانی هه‌ژاند و ترسی خسته دڵی هه‌مـوو دکتور و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه به‌عسیه‌کان تـــــــــا بــــــــــوه هۆی ئـــــــه‌و ڕۆژه ده‌وام وه‌ستێنراو هه‌موو به‌عسیه‌کان چه‌کیان هه‌ڵگرت و که‌وتنه انذاره‌وه ، له‌لای مـن قه‌شه‌نــــــــــگ ترین و جوان ترین مه‌شهه‌د بوو کـــه به‌های دراماکه‌ی به‌رز کرده‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆشه‌ویست بوو لای بینه‌ران بۆیه ئه‌م رووداوه‌م بـــــــه نمونه هێنایه‌وه گـــــــــــــه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چوبێتم ملازم موحسین ئه‌و کــــــاته نه‌هاتبووه شاری سلێمانی.
ــــ له‌مه‌شهه‌ده‌کانی کۆتایدا کــــــه نامه‌ی سه‌رکردایه‌تی گه‌یشته ده‌ست سه‌عدی کچکه لــــــــه لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌کی ته‌ته‌ره‌وه ، زۆر بـــــــــــــه خێرایی بێ خۆێندنه‌وه‌ی به‌شه‌کانی تری نامه‌که سه‌عدی کچکه به پێشمه‌رگه‌کانی ووت ئـــه‌م شه‌و ده‌چێنه ئاوایی و به‌یانی بـــــــه‌ره‌و نۆکان ده‌چین که ئه‌و کاته لـــــه جیاتی نۆکان ناوچه‌ی توژه‌ڵه سه‌رکردایه‌تی لێ بوو ، له‌و شه‌ڕه‌شدا که سه‌عدی کچکه‌ی تێدا شه‌هید بـــــــــوو ، یه‌کێکه له داستانه مه‌زنه‌کانی ئـــــــــــــــــــــه‌و کاته‌ی هێزی پێشمه‌رگه چونکه ناوبانگێکی مه‌زنی هه‌یه له قاره‌مانێتیدا، پێشمه‌رگه به‌ره‌نگاری هێزێکی گــــه‌وره‌ی دوژمن بونه‌وه هه‌ر چه‌نده نه ده‌رهێنان نه وێنه گرتن و بـــــــه‌کارهێنانی ته‌کنیکی شـــــــــه‌ڕی داستانێکی وه‌ها پڕ سه‌روه‌ری ته‌قصیر نه‌کرابوو ، ده‌بوایه زیاتر هه‌وڵ بــــــــــــدرایه ئه‌م ئه‌لقه‌یه ته‌کنیکی شه‌ڕی تێدا به‌کار بهێنرایه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌زنی داستانه‌که گه‌وره تر‌و جوان تر پڕ به پێستی خۆی بخرایه‌ته به‌ر دیدی بینه‌ران. دوایتر ئه‌م هه‌واڵه بۆ نه‌گه‌یشته لای وشێار و پێشمه‌رگه‌کانی که هه‌ردوکیان یه‌ک ڕێکخراویان پێک ده‌هێنا ، لــــــــــــه لایه‌کی تره‌وه ئه‌و گونده‌ی کــه وشیار و پێشمه‌رگه‌کانی لێ بوو نه‌زانرا چ ناوچه‌یه‌ک بوو ، ئه‌و هێزه‌ی هێرشی کـــــرده ســــــــــه‌ر ناوچه‌که‌یان به شه‌و که زیاتریان هێزه‌کانی ئه‌منی سلێمانی بوون بـه دڵنیایه‌وه هیج کاتێک نه‌یان توانیوه له کاتی شه‌ودا ئه‌وه‌نده جورئه‌ت بکه‌ن و به‌و شیوه‌یه هێرش بکه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه.؟
ــــ هه‌ڵبژاردنی جێگای مه‌شهه‌ده‌کــــــــــانی ناو شاری بــــــــه‌غداد گونجاو نــــــه‌بوو بــــــــــه تایبه‌تی خه‌سته‌خانه‌که‌ی که بــــــــه برینداری بـــارانی لێ چاره‌سه‌ر کـــــــــرا یا کۆلێژه‌کـــــــــــانی زانکۆکانی به‌غداد و به تایبه‌تی کۆلێژی ئه‌کادیمیای هونه‌ره جوانه‌کان چونکه دیــــــــــواره‌کان کـه له پشته‌وه نیشان دران له مه‌شهه‌ده‌کان دا لـــــــه بـــه‌ردی سپی دروست کـــــرابوون بوون و شــاری بــه‌غداد ئه‌و کاته به ده‌گمه‌ن به‌ردی سپی تێدا به‌کار هێنراوه ئــــــه‌مانه هــــه‌مان شۆێنه‌کـانی زانکۆی سلێمانی بوون ده‌تونرا جیگای تر هه‌ڵبژێردرایـــــــــــه بۆ وێنه گرتن ، زیـــاتر سه‌رنجی بینه‌ری بـه‌لای خۆیـــدا ڕاده‌کێشاو دراماکه‌ی بـــــــــــــه هێز تر ده‌کرد ، نمونه‌ی ئه‌م شۆێنانه‌ش وه‌ک شاری خانه‌قین یـــــــا کۆلێژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین لــــــه هه‌ولێر یـــــــاچه‌ند ناوچه‌یه‌ک له شارۆچکه‌ی عینکاوه کـــــــه زۆر ده‌گونجین له گه‌ڵ سروشتی شاری به‌غداد.؟ دواتر به‌کارهێنانی هه‌مان جێگا‌و هه‌مان دیکور وه‌ک ژوری به‌رێوه‌به‌ری ئــه‌منی سلێمانی و ژوری غه‌ریبی کۆنه پێشمه‌رگه که ببوه به‌رێوه‌به‌ر له دوای ده‌سگیرکردنی و ده‌ستیكه‌ڵاو بـــوونی له گه‌ڵ ڕژێم و ئه‌منی سلێمانی ، ده‌رهێنه‌ر کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه زۆر بـــــه ئاسانی ده‌یتوانی چاره‌سه‌ری ئه‌م که‌م کوڕیانه بکات له پێناوی زیاتر به‌هێز کردنی زنجیره دراماکه‌دا.
ــــ دوای ئه‌وه‌ی باران ئاشکرا بوو که ده‌ستی له گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ناو شار‌و کۆمێته‌ی ئاگــرین دا هه‌یه له لایه‌ن ڕژێمه‌وه که‌وته به‌ر شاڵاوی گرتن و بۆ درێژه‌دان به هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی په‌یوه‌ندی به هێزی پێشمه‌رگه‌وه کرد و چووه شاخ به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندیه خۆشه‌ویستیه‌ی نێوان خۆی و وه‌نه‌وشه‌وه درێژه‌ی هه‌بوو و کۆتایی نه‌هات تا ڕۆژێک بـــــــــــــه ئاماده‌بوونی دایکی باران که له که‌رکوکه‌وه هاتبوه سلێمانی له ماڵی شێرزادی هاوڕی زانکۆی کۆبونه‌وه دوایش دایـکی وه‌نه‌وشه‌ش ئاماده بوو ، مه‌شهه‌ده‌که زۆر تراژیدی و خه‌فه‌تبار بوو کـــــاری له ناخی مرۆڤ ده‌کرد به تایبه‌تی ڕۆڵی وه‌نه‌وشه و باران هه‌ردوو دایکه‌که‌کان ، بــــــــــه‌ڵام هاتنی باران له شاخه‌وه و به‌هه‌مان جڵی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه جیگای سه‌رسوڕمان بـــــوو چونکه پێشمه‌رگه کـــــه ده‌هاته‌وه ناو شار بۆ سه‌ردان یا بۆ کارێکی تر جل و سه‌روسیمای خۆی ده‌گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی کـــــه ئه‌گه‌ر اخباری کراو دایان به‌سه‌ر شۆێنه‌که‌دا به‌و ئاسانیه نه‌گیرێت ، له لایه‌کی تره‌وه پێ داگرتنی وه‌نــه‌وشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که واز له زانکۆ ده‌هێنێت و شو ده‌کات به باران گران که‌وته‌وه.
ــــ هه‌ڵه‌ی بچوک و ورد ڕوی داوه له ئـــــــــه‌لقه‌کانی گه‌رده‌لول دا له بواری کاره هونه‌ریه‌کان وه‌ک راکوار ، مۆنتاژ ، ماکیاژ ، وه‌خته‌کان ( زه‌مه‌ن ) که ده‌توانرا له دوای ڕودانی ئه‌م هه‌ڵانه بـــــــــــه هاوکاری نێوان ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گرو ئه‌کته‌رو هونه‌ریه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌مانه‌ش وه‌ک ،، ده‌رکه‌وتنی سه‌ربازه‌کان له پشته‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان له ئـه‌لقه‌ی کۆتایدا کاتێک سه‌ربازه‌کان هه‌ڵهاتن لـــــــــــــه شه‌ڕه‌که و پێشمه‌رگه‌کان خه‌ریکی ڕزگار کردنی وشیارو جوان بوون بێگومانم له مۆنتاژدا نه‌بڕدڕاوه‌و له بیر کراوه ،، لــــــــــــه مه‌شهه‌دی که فه‌رمانبه‌ره‌کان چونه لای به‌ڕێوه‌به‌ری تازه بۆ پیرۆزبایی ، فه‌رمانبه‌ره‌کــــــــه‌ی هاوڕی ئاڵا عومه‌ر واتـــــــه پــــــــه‌ری ئه‌حمه‌د بلوسه‌که‌ی ڕه‌نگی سور بوو له ژوری به‌ڕێوه‌رکه ، ئه‌و ڕۆژه کاتی هاتنی بۆ فــــه‌رمانگه بلوسه‌که‌ی پێش کاتێکی که‌م ڕه‌نگی مۆر بوو ،، له ئه‌لقه‌ی کۆتایی له شه‌ڕه گه‌وره‌کــه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌کانی سه‌عدی کچکه و سه‌ربازه‌کان تـــــــــــا شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد سه‌عـــــدی کچکه ریشی هه‌بوو به‌ڵام دواتر که‌شه‌ڕه‌که دامه‌زرا و سه‌عدی کچه‌که که‌وته شه‌ڕه‌وه‌و بریندار بوو زۆر به جوانی ته‌راشی کردبوو وه‌خته‌که‌ش هه‌مان ڕۆژ بوو ،، کاتی شه‌هید کردنی شه‌ونمی کچی حاجی و له کاتی ناشتن و چونه سه‌ر قه‌بران فه‌سڵی بـــــــــــه‌هار بوو چونکه لــــــه نه‌ورۆز دا شه‌هید کرا به‌ڵام بــــه پێچه‌وانه‌وه له سه‌رقه‌بران به ده‌رکه‌وتنی داره گه‌وره‌که‌ی دواوه ده‌رکه‌وت که فه‌سڵ پایزه‌و گه‌ڵا ڕێزانه هه‌روه‌ها جله‌کانی ئـــــه‌کته‌ره‌کان هی پـــــایز و فه‌سڵی زستان بـــوو زیاتر نـــــــــــه‌ک به‌هار ،، ڕوداوه‌که‌ی له چایخانه‌که‌دا بوو که‌سێک ده‌رکه‌وت چاوه‌ڕی ئه‌وه‌ی ده‌کرد فـــــــــرسه‌ت بهێنیت و چه‌قوو له جه‌مال بدات ، کاتێک شه‌ڕ ڕوی دا لــــــــه سه‌ر دۆمینه‌که له پشته‌وه چه‌قۆکه‌ی له جه‌مال دا ، به‌ڵام دیار نه‌بوو ئه‌م که‌سه کێیه‌و بۆچی ئه‌م کاره‌ی کرد و مه‌به‌ستی چی بوو ،، له ئــــــــــــه‌لقه‌کانی دواتریش جه‌مال هیچ شۆین برینداری پێوه دیار نه‌بوو و رووداوه‌که‌ش ڕوپۆش کرا و نه‌تیجه‌ی نــه‌بوو ، ، ئایا بوونی ئه‌و که‌سایه‌تیه چ کاریگه‌ری هـــــــه‌بوو له دراماکه‌دا ،، که‌سایه‌تی عریف له ناو گونده‌که‌دا هێج کاریگه‌ری و گۆڕانکاری دروست نه‌کرد له دراماکه‌دا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت کــه ئه‌مه ناوی عریفه که‌سێکی شیته ، تکوینی که‌سایه‌تی شاخه‌وان که پێشمه‌رگه بوو لای مه‌فره‌زه‌کــه‌ی وشیار زۆر لاواز بوو چونکه پێشمه‌رگه‌و ئـه‌و قژه درێژه‌و لــــه‌سه‌ر کردنی کـــــــاسکێتکی ڕه‌ش. زۆر نه‌شاز بــــــوو لای بینه‌ران ، ڕوداوه‌کانی به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م ده‌گــه‌ڕایه‌وه بۆ ساڵه‌کانی حه‌فتاکان ده‌رهێنه‌ر زۆر جێگا‌و و ناوچه‌کانی شاری سلێمانی و نــاو زانکۆی سلێمانی به‌کار نه‌ده‌هێنا نه‌بادا گونجاو نه‌بێت له‌گه‌ڵ مێژووی دراماکه ، ته‌نها دوو تا سێ گه‌ڕه‌کی سلێمانی بــــــــه کـار هێنابوو ، ده‌یتوانی زیاتر گه‌ڕه‌ک و شۆێن و ناوچه میله‌کانی تــــــر به‌کار بهێنێت که‌من دڵنیام سودی زۆری لێ وه‌رده‌گرت بۆ خزمه‌تی دراماکه..!!
ماوه‌ته‌وه بڵێم که زنجیره درامای گه‌رده‌لول کـــارێکی درامی زۆر سه‌رکه‌وتوو بــــــــــــــوو له مێژووی داراماسازی کوریدا که گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره‌ی خولقاند..!!
ئـــــــــــــه‌و به‌ڕێزانه‌ی که به بێ بنه‌ماو زانیاریه‌کی هونه‌ری ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی سینارێۆ و ده‌رهێنان و شێوه‌ی کار کردن و به‌رهه‌هێنانی درامای گه‌رده‌لول ده‌کـه‌ن ، حه‌ز ده‌که‌م بـــزانن له به‌رهه‌مێکی وادا که باس له مێژوو ده‌کرێت سینارێست و ده‌رهێنه‌ر نــــــاتوانی هه‌موو ڕوداو بـه‌سه‌رهاته‌کان به ته‌فصیلی بنوسی و دڵی هه‌موو بینه‌ران رازی بــــــــــکات و چیان ده‌وێ که ڕوی داوه له هه‌موو شار‌و ناوچه‌کانی کوردوستاندا بیخاته به‌رچاویان لـــــــــــــــــــــــه یه‌ك به‌رهه‌مدا ، باشتر وایه ده‌ستخۆشی و پشتگیری له مانووبون و هیلاکی کاک جه‌لیل و ئه‌کته‌رو کاستی دراماکه بکه‌ین بۆ ئـه‌وه‌ی بتوانن به‌رهه‌می باشتر و سه‌رکه‌وتوترمان پێشکه‌ش بکه‌ن ، ده‌ستخۆشی لـــــه که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات بکه‌ن بۆ ئه‌م خه‌مخوریه زۆره‌یان له هونه‌ری دراما و سینه‌مای کوردی. کارێکی ئـــاوا گه‌وره‌ش بێ هه‌ڵه‌و که‌م کورتی نابێت چاکتره لــــه جیاتی ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌و ده‌مار گرژێتیه له ده‌ربڕینی راو بۆ چونه‌کانمانا له ڕوانگه‌یه‌کی پاکی رۆشنبیرانه و هونه‌ریانه‌وه پاڵپشتی خۆمان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه جوان و قه‌شه‌نگه دوباره بکه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕێ بین بزانین لــه به‌شه‌کانی داهاتودا هونه‌رمه‌ند کاک جه‌لیل زه‌نگه‌نه چ گۆڕانکاری و اضافه‌یه‌کی ترمان ده‌خاته به‌ر چاو بۆ ئه‌وه‌ی کورد وته‌نی تفه‌نگ به تاریکیه‌وه نه‌نێن. گه‌ر به پێجه‌وانه‌شه‌وه بوو ئه‌و کاته ئێمه‌ش وه‌ک بینه‌ر راو بۆچون ڕه‌خنه‌ی خۆمان ده‌بێ.
بیست و سێی مانگی ئه‌پریلی ساڵی 2008 سوید / بۆرۆس
|