
خالید شه‌یدا
هه‌ر ئاوا زوو لێم دە‌تۆرێی
هه‌رگیز ئه‌و دڵه سادە و
بچكۆله‌یه‌م نه‌دە‌شكاندی،
هه‌ر ئاوا زوو لێم
زویر دەبی
به‌م جۆرە نه‌مدەدواندی،
هه‌ر ئاوا زوو لێم دەڕە‌نجێی
هه‌رگیز له ته‌نیایی
جێم نه‌ده‌هێشتی.
گه‌ر دە‌مزانی
هه‌ر ئاوا زوو لێم
زیز دەبی
هه‌رچی ئارەزوو و خواستت هه‌بوو
بۆم دەكردی،
هه‌ر ئاوا زوو
لێم شێت دەبی
نوشته‌م له سۆز و
خۆشه‌ویستی
بۆ دەكردی.
گه‌ر دە‌مزانی
هه‌ر وه‌كو مناڵ
جه‌نه دەگری
به سۆز و خۆشه‌ویستی و لایه‌لایه
له ئامێزما دەمهه‌ژاندی،
هه‌ر ئاوا زوو
لێم
ڕه‌شبین دەبی
دەڕۆیشتم سه‌ری خۆم هه‌ڵدەگرت و
بۆ هه‌ر كوێ بێ ... .
جوانترین گوڵم بۆ ده‌هێنای
تا بۆ من ده‌سته‌مۆ بی.
2005.12.29
|